Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/09/20 10:04
نوسەر: جینۆسایدی کورد

جگه‌ له‌ به‌رخۆدانییه‌کى مه‌زن هیج رێگایه‌کى تر نییه

 ساڵح موسلیم

به‌ راستى نامانه‌وێت شه‌نگالێکى تر دووباره‌ ببێته‌وه‌، پیویسته‌ کۆبانێ بپارێزین. له‌ شه‌نگال گه‌له‌که‌مان کۆمه‌ڵکوژ کرا، سه‌ریان بڕا، کچ و ژنانمان رفێندران و فرۆشران. ئه‌مه‌ بۆ گه‌لى کورد برینێکى قوڵه‌. که‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف هه‌موو شتێکه‌. ئێمه‌ بریندار بووین. هێشتاش ده‌رفه‌ت و کات هه‌یه‌ که‌ ئه‌و برینه‌ له‌ کۆبانێ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌” .
تاکه‌ رێگاى رێگرى له‌ شه‌نگالێکى نوێ” به‌رخۆدانییه‌کى مه‌زنه‌” و ووتی:” رێگایه‌کى دیکه‌مان نییه‌. پیویسته‌ له‌لایه‌نى سیاسی، دیبلۆماسى به‌هه‌موو لایه‌نه‌کان سه‌فه‌ربه‌ر بین و به‌رخۆدان بکه‌ین.
عه‌شیره‌ته‌کانى روحا، عه‌شیره‌ته‌کانى ئێمه‌ن. عه‌شیره‌ته‌کانى شێخانی، به‌رازی، که‌تکانی، به‌سکى له‌ کوبانێ هه‌ن. هه‌مان عه‌شیره‌ت له‌ روحاى باکوورى کوردستانیش هه‌یه‌. ئایا ئه‌ندامێکى عه‌شیره‌تى به‌رازى له‌ پیرسوس ده‌توانێت قه‌بوڵ بکات که‌ کچ یا ژنێکى عه‌شیره‌تى به‌رازى له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانى داعشه‌وه‌ بفرۆشرێت؟ ئایا شیخانییه‌کان ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن؟ ئایا که‌تکانى ئه‌وه‌ شایانى خۆیان ده‌بینن؟ سنووره‌کان پارچه‌ بوون. له‌هه‌مان بنه‌ماڵه‌ و له‌ هه‌مان عه‌شیره‌ت. ئایا ئه‌و ره‌وشه‌ قه‌بوڵ ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ شایانى شه‌ره‌فى عه‌شیره‌تێک بێت، ئه‌و کاته‌ ئێمه‌ش قه‌بوڵى ده‌که‌ین. به‌ڵام بروا ناکه‌م هیچ کوردێک ئه‌وه‌ په‌سه‌ند بکات. هیچ کوردێک ئه‌و سه‌رشۆرییه‌ قه‌بوڵ ناکات. که‌ وایه‌، ئه‌و کاته‌ پێویسته‌ هه‌ستینه‌ سه‌ر پێ و به‌رخۆدان بکه‌ین.
هه‌رێمى نێوان کانى غه‌زالان(ئاکچاکالا) و کۆبانێ شوێنێکى ستراتیجییه‌. ده‌توانن ئه‌و شوێنه‌ بگرن، که‌ زۆربه‌ى سه‌ربازگه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌و شوێنانه‌یه‌. ئه‌گه‌ر چه‌ته‌کان تێپه‌رى رۆژئاوا ببن، له‌و شوێنانه‌وه‌ تێپه‌ر ده‌بن. به‌ گرتنى ئه‌و هه‌رێمه‌ رێگرى له‌ هاتوچۆى چه‌ته‌کان بۆ رۆژئاوا ده‌کرێت” .
موسلم ئاماژه‌ى به‌ شه‌پۆڵى یه‌که‌مین هێرشى چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر کۆبانێ دا له‌ مانگى حوزه‌یران وته‌مموزى رابردوو و ووتی:” ئه‌وه‌ى له‌ گوندى زیاره‌ت کردیان، ده‌توانن هه‌مان شت دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌. به‌ دانانى خێوه‌ت و چالاکى ئێشکگرى رێگرى له‌ هاتوچۆى چه‌ته‌کانى داعش بۆ رۆژئاوا بگرن.
ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ روو ده‌دات، دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌مان شتى رابردووه‌ . گه‌لى کۆبانێ به‌رخۆدانى ده‌کات و تا دواییش به‌رخۆدانى خۆى به‌رده‌وام ده‌کات” . پێویسته‌ گه‌له‌که‌مان له‌ هه‌رێمه‌ سنوورییه‌کان پشتیوانى بکات، چاره‌نووسمان یه‌که‌. ئایا پیرسوسێکى بێ کۆبانێ ده‌بێت؟ پیرسوس ده‌شته‌، عه‌شیره‌ته‌کانى پیرسوس به‌شێک له‌ به‌رازییه‌کانى کوبانێیه‌. کام عه‌شیره‌ت ده‌توانێت واز له‌ نیوه‌ى خۆى بهێنێت” .
” به‌رخۆدانى کۆبانێ مژارى که‌رامه‌ت و شکۆمه‌ندییه‌. په‌یوه‌ندى به‌ هه‌موو کورده‌وه‌ هه‌یه‌. پێویسته‌ هه‌موو کوردێک لایه‌نگرى کۆبانێ بێت. پێویسته‌ هه‌ر که‌سێک سه‌فه‌ربه‌ر بێت. ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت شتێک بۆ کۆبانێ بکه‌ین، ده‌بێت ئێستا بیکه‌ین. کێ بۆ کوبانێ ده‌یه‌وێت چى بکات با ئێستا بیکات. له‌ هه‌موو بواره‌وه‌ ده‌بێت هه‌نگاومان هه‌بێت. ته‌نیا به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌توانین سه‌رکه‌وتنێکى مه‌زن تۆماربکه‌ین’

بۆچوون