Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/09/27 13:44
نوسەر: جینۆسایدی کورد

جینۆساید لەباكووری كوردستان “توركیا”

تەها سلێمان 

توركیا، بەدرێژایی مێژووی حكومڕانی تیایدا بەشێوەیەكی زۆر دڕندانەو دوور لەهەموو بەها مرۆییەكان، بێڕەچاوكردنی یاساو ڕیساو پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، روو بەڕووی كوردستان و گەلی كورد لەوبەشەی داگیری كردوە بوەتەوە. هەڵدانەوەیەكی خێرای لاپەڕەكانی مێژوو، بەڕەوانی ئەوەمان پێدەڵێن كەگەلی كورد، لەم بەشەی نیشتمانەكەی “باكوور” بەچی شێوازێك روو بەڕووی جینۆسایدكردن بوەتەوە، تێدەگەین لەوەی چ جۆرەسیاسەتێك بەرامبەری بەكارهاتوە، چۆن كەوتوەتە بەرشاڵاوی جینۆسایدكردن.

بڕیاری ژمارە “88” رەوایەتیدان بەجینۆسایدی كورد

سیاسەتی جینۆسایدكردن لەیاساكانی رژێمی توركیادا دەستەبەرو جێگیركراوە، لە 31- 5- 1926 ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی توركیا، یاسی ژمارە “88”ی دەركرد، بەگوێرەی ئەویاسایەهێرش و پەلاماردانی سەرناوچە كوردییەكان كاری رەوان، واتە رێگەپێدراون و هیچ لێپرسینەوەو بەدواچونێكی بەدوادا نایەت، یان روونتر بەڵكو هێرش و پەلاماری ناوچە كوردییەكان، دەسخۆشی و رێزلێنانی بەدوادا دێت وەك واش بوە. هەروەك بەڵگەنامەكان راستێنەی ئەوە دەسەلمێنن كە لەساڵی 1925 و 1926 رژێمی توركیا، بەكۆمەڵ خەڵكی راگواستوەو بەكۆمەڵیش خەڵكی لەنەتەوەی كورد كوشتوەو جینۆساید كردوە، هەرلەوساڵەداو بەزستانێكی سەخت لەكاتی راگواستنی كوردا، خەڵكێكی زۆر لەبرسی و سەرماو ئازارێكی زۆردا گیانیان لەدەستداوە. هاوكات گوندەگان سوتێنراون و وێران كران، پرۆسەی توركاندن و نیشتەجێكردنی تورك لەكوردستان و شوێنی كورد، بەبەردەوامی ئامادەبوونی هەبوە.

زۆر بەكورتی بڕیاری ژمارە “88” ی ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی توركیا، بەچەندین دەیە پێش بڕیارەكەی رژێمی بەعس كەلەلایەن “عەلی حەسەن مەجید” بەرپرس و نێردەی “سەدام حوسێن”ی لەسێدارەدراو، لەجەوهەردا چەندێك ماوەی نێوانیان زۆرە، بەڵام لەجەوهەردا یەك ماناو یەك ناوەڕۆكیان هەیە، ئەویش رەواتیدان بە كوشتن و لەناوبردن و راگواستنی كوردە لەسەر خاك و زێدو نیشتمانی خۆی، و كۆتاییەكەی بە شاڵاوی جێنۆساید كۆتایی دێت.

تەنها ژمارەكان راستیمان پێدەڵێن

بەڵگەنامەمان پێمان دەڵێن، دوای دامركاندنەوەی شوڕشی لە 1927 – 1931خایاند، لەلایەن رژێمی توركیاوە بەشێوەیەكی پلان بۆداڕێژراو، هاوكات زۆر دڕندانە، كوردستان كەوتە بەردەم شاڵاوی جینۆسایدكردن و تاوانكاری، بۆنموونە، ” تەواوی دانیشتوانی “220” گوند لەناوبران، كەهەموو مەزەندەكان وای بۆدەچن “10000” هەزار كەس بووبن، لەشاڵاوێكی ترداو لەهەمان ئەوساڵانەدا نزیكەی “100” نووسەرو رووناكبیری كوردیان بەشی   َوەیەكی زۆر دڕندانەو بەدەست و پێبەستراوی لەدەریاچەی واندا خنكان و كۆمەڵكوژكرد، ئەمە رێك ئەو نموونەیی كوشتن و لەناوبردنی زیاتر لە “60” هونەرمەندو نووسەری جولەكەمان بیردەخاتەوە لەشاری “ئاوسفێنج” كەتەنیا لەبەر برینداربوونی سەربازێكی نازی ئەو كۆمەڵكوژییە ئەنجام دەدەن. لەشاڵاوێكی ترداو لەناوچەی “تاندریك”، “400” گوندیان وێران كردو لەگەڵ خاك یەكسانیان كرد، لەپارێزگای وان “82” گوندیان سووتان و وێرانكردو لەكۆی دانیشتوانی ئەو “82” گوندە “590” كەسیان كۆمەڵكوژكرد.

دكتۆر مارف عومەر گوڵ لە كتێبی “جینۆسایدی گەلی كورد” لەرێگای بەڵگەنامەو سەرچاوەیەكی دانپیانراو، كەلەكتێبیكی دكتۆر بلوج شێركۆ وەری گرتوە، بەخشتەیەك ئاماری تەنها 1925 تا 1928ی وەرگرتوەو بڵاوی كردوەتەوە، كەژمارەی كوردی جینۆسایدكراو چەندن. ئەمەی بەردەست خشتەی ژمارەو زانیارییەكانە.

خشتەی ژمارە “1”

ناوی ناوچە ماڵی سووتاو ژمارەی كوژراو
لیچە 1164 6413
دارهینی 2110 914
ئەردۆشین 145 295
جباقچور 571 260
نسیبین 235 54
جباب 735 902
ئەلیان 790 1371
مدیان 450 613
باجەرین 563 1015
كربوران 109 243
دیاربكر 138 176
كنج 1233 1529

بەوردبوونەوە لەم خشتەیەیی سەرەوە، بۆمان روون دەبێتەوە كە رژێمەكانی توركیا، چۆن و بەچ میكانیزمێك سیاسەتی جینۆسایدی گەلی كوردی جێبەجێكردوە، تەنها لە “12” ناوچەی كورد نشین “8243” هەشت هەزارو دووسەدو چل و سێ‌ ماڵی گووندنشینی كورد سوتێنراون و خاپور كراون، لەكۆی ئەو ماڵە سووتاو وێرانكراوانە، “13788” سیانزە هەزارو حەوسەدو هەشتاو هەشت كەس جینۆسایدكراون، ئەگەر هیچ ژمارەیەكی تریش وەرنەگرین تەنها ئەو ژمارانەی سەرەوە بەسن بۆ ئەوەی تێبگەین كورد لەلایەن رژێمی توركیاوە چۆن و بەچ شێوەیەك جینۆساید كراوە.

تێبینی: خشتەكە بەتەواوی لە كتێبی “جینۆسایدی گەلی كورد”ی دكتۆر مارف عومەر گوڵ وەرگیراوە

جینۆسایدی دەرسیم لەباكووری كوردستان

دەرسیم یەكێكە لەشارە گەورەكانی باكوری كوردستان، لەبەشەی كەوتوەتە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیا. لەساڵی 1936 هێزە سەربازییەكانی توركیا، بەسەرپەرشتی جەناراڵ “ئالب دۆغان” پاش بۆردوومانكردن بەفڕۆكە، دواتر بەتانك و زریپۆش و سووپایەكی گەورە پەلاماری شاری دەرسیمیاندا، سەرەڕای ئەوەی كوردەكان دەستی پەیامی ئاشتیخوازانەیان بۆ سوپای توركیا درێژكرد، بەڵام سوپای كۆماری توركیا ئەمەی قبوڵ نەكردو لەساڵی 1937 یەكەمین كۆمەڵكوژی لەدژی كوردەكان ئەنجامدا. ژێدەرو ئامارو بەڵگەنامەكان ئەوە پشت راست دەكەنەوە، كەلەم كۆمەڵكوژییەدا، لەساڵی 1937 “10” هەزارو “737” و لەساڵی 1938 “6” هەزارو “868” كەس بەهۆی كۆمەڵكوژی هێزەكانی توركیا لەدژی كوردان گیانیان لەدەستداوەو كۆمەڵكوژ كراون. ئەم خشتانەی خوارەوە كۆمەڵێك زانیاری درووست و روون، لەبارەی جینۆسایدی دەرسیم لەباكوری كوردستان دەخاتەڕوو.

خشتەی ژمارە “2”

ژ ڕگەز تەمەن ژمارەی قوربانی ساڵ
1 نێر 9 ساڵ 237 1937
2 نێر 10 بۆ 19 ساڵ 108 1937
3 نێر 20 بۆ 29ساڵ 60 1937
4 نێر 30 بۆ 39 ساڵ 95 1937
5 نێر 40 بۆ 49 ساڵ 102 1937
6 نێر 50 بۆ 59 ساڵ 123 1937
7 نێر 60 بۆ 69 ساڵ 88 1937
8 نێر 70 بەرەو سەرەوە 89 1937

لەساڵی 1938 ئەو پیاوانەی لەدەرسیم كۆمەڵكوژكراون

خشتەی ژمارە “3”

ژ ڕەگەز تەمەن ژمارەی قوربانی ساڵ
1 نێر 9 ساڵ 840 2938
2 نێر 10 بۆ 19 ساڵ 534 1938
3 نێر 20 بۆ 29 ساڵ 250 1938
4 نێر 30 بۆ 39 ساڵ 332 1938
5 نێر 40 بۆ 49 ساڵ 419 1938
6 نێر 50 بۆ59 ساڵ 382 1938
7 نێر 60 بۆ 69 ساڵ 284 1938
8 نێر 70 ساڵ بەرەو ژوور 393 1938

لەساڵی 1937 ئەو ژنانەی لەدەرسیم كۆمەڵكوژ كراون

خشتەی ژمارە “4”

ژ رەگەز تەمەن ژمارەی قوربانی ساڵ
1 مىَ 9 سالَ 226 1937
2 مىَ 10 بؤ 19 سالَ 137 1937
3 مىَ 20 بؤ 29 سالَ 63 1937
4 مىَ 30 بؤ 39 سالَ 109 1937
5 مىَ 40 بؤ 49 سالَ 92 1937
6 مىَ 50 بؤ59 سالَ 91 1937
7 مىَ 60 بؤ 69 سالَ 65 1937
8 مىَ 70 سالَ بةرةو ذوور 71 1937

لەساڵی 1938 ئەو ژنانەی لەدەرسیم كۆمەڵكوژكراون

خشتەی ژمارە “5”

ژ  رەگەز تەمەن ژمارەی قوربانی ساڵ
1 مێ‌ 9 ساڵ 707 2938
2 مێ‌ 10 بۆ 19 ساڵ 729 1938
3 مێ‌ 20 بۆ 29 ساڵ 354 1938
4 مێ‌ 30 بۆ 39 ساڵ 421 1938
5 مێ‌ 40 بۆ 49 ساڵ 387 1938
6 مێ‌ 50 بۆ59 ساڵ 329 1938
7 مێ‌ 60 بۆ 69 ساڵ 228 1938
8 مێ‌ 70 ساڵ بەرەو ژوور 258 1938

ئەمە جگەلە چەندین كۆمەڵكوژی تر كەدژبەگەلی كورد لەسەرخاك و زێدی خۆی، بەدرێژایی مێژووی حكومڕانی لەتوركیا ئەنجامدراوەو ئەو كۆمەڵكوژییانە لەشێوازی جیاجیا بەردەوامییان هەیە. ئەوەی سەرەوە تەنها یەكێكە لەنموونە سەلمێنراوەكان و بەس.

تێبینی: وەك ئامانەتێكی مێژوویی دەبێت ئەوە بلێم ئەو خشتانەی سەرەوە ” 2+3+4+5″ لە كتێبی “جینۆسایدو ئەنفالی كورد”ی “چنار نامق” وەرگیراوە.

* بەشێك لە كتێبی جینۆسایدی گەلی كورد

بۆچوون