Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/08/28 18:19
نوسەر: جینۆسایدی کورد

داعش؟!

زیـرەك كەمال

 دوور لەگەڕانەوە بۆ رەگ و ریشەی فەلسەفەو میتۆدە فیكری و زانستی و كۆمەڵناسی لەروانگەی منەوە، پێناسەی (داعش) بریتییە لەتێكەڵكردنی ئایین بە سیاسەت، واتا ئەوەی دەیان ساڵە.محەمەد ئەرگون (جوریە تەرابیشی-عەبدولكەریم سروشی – نەسر حامد ئەبو زید – هاشم ساڵح، لەمەترسی تێكەڵاوكردنی ئەو چەمك و دونیایە بەیەكتری بەتێزە فیكرییەكانیان مرۆڤایەتیان ئاگاداركردۆتەوە.بەڵێ! داعش كوڕی شەرعی بەیەكەوە بەستن و تێكەڵاوكردنی ئایین و سیاسەتە بەیەكەوە، بەڵام تۆی هەیە ئەمەش تێڕوانین و شرۆڤەیەكی سەرپێنانەو رووكەشانە بێت بۆ گروپێك، یاخود بۆ هێزێكی ترسناكی وەكو داعش كە بوونەتە مایەی مەترسیی بۆ سەر سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بگرە جیهانیش.چونكە داعش كەئێستا پایتەختی خەلافەتەكەی (موسڵ)ە لەقوڵایی مێژووی تاریكی ئەو سەر زەمینەوە هاتوون، كەژیان لەهەمەرەنگیدا نابینن و كۆی كایەكانی ئەو ژیانە، كۆی كاتێگوڕی و ململانێیەكانی ناو هەناوی كۆمەڵگا لەچوارچێوەی رەش و سپیدا، راست و ناراستی لەقاڵب داوە، لای ئەوان دەبێت هەموو شتێكی لەپێناوی چوونە یەككردنی مەرگ و ژیان بێت.

ئەوان لەبڵندگۆی ئامۆژگاری و قیژەكانیاندا، مرۆڤ دەكەنە كۆیلەی بونیادە تەقلیدو ئایدیۆلۆژیای رزیوو لەقالیانداوەكان داعش پێیەكی لەناو ئێستاو پێیەكیان لەناوی ئەو زەمەنەیە كە گروهی (معتصم باالله) كە هاوئایین بوون، هاونەتەوە! بەڵام نەیارەكانیان كەبەدیل دەگرت بەزیندوویی دەخستە ناو ئاگرو هەندێك جاریش بەزیندوویی دەیانخواردن!! واتا داعش ئەگەر لەفۆڕمە گشتییەكاندا بریتی بێت لەتێكەڵاوكردنی ئایین و سیاسەت.

ئەوا سەرچاوە مێژووییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئایدیۆلۆژیایەی كەئەوانەی زەندیقی دادەنان سەردەبڕی مەنسووری حەللاجی بردە ژێر مەقسەلەی سەربڕین.

سەهروەردی تاگیانی دەرچوو بەردباران كرد! داعش وزەو بڕوای ئەو هێزە بوو كە لەناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی بیستەمدا، بەدەم دروشمی (یاحوم اتبع لوجرینا) جاڕی ئەنفالكردنی گەلی كوردیانداو دەیان هەزار كەسیان لە رۆڵە ئازیزەكانی ئەو گەلە بەزیندوویی خستە نێو قورگی ئاگراوی پێ دەشتە لماوییەكانی (عەر عەر) داعش بڕوا بە دوعا تەڕەكانی مەحوی و شیعرە نورانییەكانی حاجی و نالی و جەزیری ناكات.

ئەوان بوون (عەبدولخالق مەعروف)، یان كوشت، بڕیاری كوشتنی شاعیری گەورە (شێركۆ بێكەس) یان لەدوای راپەڕین دەركرد! هەزاران خانزادو حەپسەخان و سورمەو خەج و لەیلای كوردیان بەقژی سەریان راكێشی ناو (ئیڤا) كردو دواتر لەبازاڕی وڵاتانی میرنشینە عەبا ئاورشیمیەكانی كەنداو، وەكو كەنیزەو جاریە فرۆشران.

داعش سەدان بەژن زراڤ و كەزی زەردو نازداری دایەو بابەی ئێزدی لەشەنگال كرد، بە كۆیلەو لەبازاڕی موسڵ دەیانفرۆشی.

بەڵام بەرلەوەش داعش بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی. ئەو پیاوە دەم و چاوترشاو و روخسار دۆزەخیەش داعشە، كە شیوعیەكانی بەشداریی كارایان كرد لە رزگاركردنی مەخمور لەسەر مینبەری مزگەوتەوە لە هەولێر پڕ بەدەم ئەینەڕاند (شیوعی نەبێت هەموو خەڵك شەهیدە)!!.

بۆچوون