Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/08/28 19:01
نوسەر: جینۆسایدی کورد

پێنج ئافره‌تی ئێزیدی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵاتن

خێزانێکی ئاواره‌بووی ئێزیدی

خێزانێکی ئاواره‌بووی ئێزیدی

   رۆژنامه‌نووسێك و چالاكوانێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ ئاشكرایده‌كات كه‌ هه‌تا ئێستا پێنج ئافره‌تی‌ ئێزیدی‌ كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندرابوون، توانیویانه‌ رزگار بكرێن ‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای‌ كه‌سوكاریان.

خدر دۆملی‌، رۆژنامه‌نووس و یه‌كێك له‌و چالاكوانانه‌ی‌ به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئێزیدییانه‌ ده‌كات به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ ئێزیدی‌ كه‌ داعش رفاندبوویان گه‌ڕایه‌وه‌ نێو كه‌سوكاری‌ و به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئافره‌ته‌ رزگاربووه‌كان گه‌یشته‌ پێنج كه‌س.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا: “ئه‌و ئافره‌تانه‌ هه‌ریه‌كه‌ و له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ توانراوه‌ رزگار بكرێن، به‌ناوی‌ جڤاتی‌ ئێزیدی‌ و چالاكوانانی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ هاوكارمان بن بۆ رزگاركردنیان”.

شه‌وی‌ رابردووش زیا پترۆس، سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی‌ مرۆڤ به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ داعش رفاندونی‌ كه‌ ئێزیدی و مه‌سیحی‌ و شه‌به‌كن له‌ 600 كه‌س زیاتره‌.

بۆچوون