Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/10/12 12:44
نوسەر: جینۆسایدی کورد

جینۆسایدی گووندی حەردان “مۆڵەتی سێ‌ رۆژیان بۆ داناین یان كوشتن یان ئیسلامبوون”

ئامادەكردن و داڕشتنەوەی: تەها سلێمان

 

خوێندنەوەو پشوودرێژی بەدیار چیرۆكی جینۆسایدكردنی گووندی “حەردان”، كات و خوڵقی فراوانی دەوێ‌، چونكە سەختە برینێك بخوێنیتەوە یان گوێت لەباسكردنی برینێك بێت بكەرەكانی پڕاو پڕ خاڵی بن لەهەستی مرۆڤ و رێزی مرۆڤایەتی، لەكاتی وەرگێڕان و داڕشتنەوەی ئەم چیرۆكانە، یان چیرۆكەكان دەبوون بەبەشێك لەمن یان بەپێچەوانەوە من دەبووم بەبەشێك لەوان، هەر ئەمەش والێكردم بەردەوام و لەرێگای ماڵپەڕی “بەحزانی نێت”وە چاوەڕێی ئەوەم دەكرد بزان كەی “داود مەراد خەتاری” چیرۆكێكی تری تۆماركراوی جینۆسایدی ئێزدییەكان بڵاو دەكاتەوەو منیشدەست بەوەرگێِڕان و داڕشتنەوەی بكەم.

 10708437_455834417890218_408821375_n گوندی حەردان دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی “شیمال” بەدووری “30” كیلۆمەترو رۆژهەڵاتی “زۆرافا” بەدووری “7” كیلۆمەتر، لەنێوانیاندا چوارڕیانی “حەردان” لەسەرشەقامی گشتی هەیەو گوندی “كر شەبك” كەلە عەرەبی سوونەو ئێزدی پێكهاتوون.

ژمارەی خێزانەكانی حەردان “313” نە بەپێی كۆبوونی خۆراك و ژمارەی دانیشتوانەكەی بەتاك “2904” دووهەزارو نۆسەدو چواركەسە، ئەمە لەزمانی بەڵێندەری كۆبونی خۆراكی گوندەكە “دەروێش شەمۆ عەلی” پشڕاستكراوەتەوە.

خەڵكی حەردان لەنێوان مردن و ترسدا، چیرۆكەكەیان دڵ بریندار دەكات و فرمێسكی لێدەڕژێ‌ بەپێی شاهێدحاڵەكان لەچوار ڕییانی “حەردان”، چوار ڕییانی مەرگ وەك سێگۆشەی بەرمۆدا، لەسەخترین دۆخ و چاوەڕوانی مەرگ و لەناوبردن.

دەخیل خدیدە ئەل هەسكانی تەمەن 1986كە خەڵكی گوندی حەردانە دەگێڕێتەوەو دەڵێ‌”: گوێمان لەدەنگی پێكادان بوو لەباكوری ناوەندی قەزاكە، كەسایەتیەكان جەختیان كردەوە كەگوندەكە جێنەهێڵین، بەپشت بەستن بەوەی گوند بۆتاڵانچیەكان چۆڵ نەكەین، لە 3-8-2014 كاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ، دوو ئۆتۆمبێلی داعش هاتنە پێشەوە، وتیان ئێمە رێبوارین و مەترسیمان بۆ ئیوەنیە لەسەربەرپرسیارێتی ئێمە.

بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانیان پشكنی، بەناوگوندەكەدا جەولەیان دەكردو بەسەماعە ئایەتەكانی قورئانیان لێدەدا، وێنەیان لەگەڵ گەنجەكان دەگرت، عەرەبەكانی ناوچەكە پەیوەندییان بە گوندەكەوە كردو وتیان هیچ مەترسیتان لەسەرنیە.

لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی بەرەو چیا رۆشتبوون دوای دڵنیابوون گەڕانەوە، لەكاتژمێری یەك لەسەرداوای خەڵكەكە موەلیدەی گوندەكەیان خستەكار، هەموانیان دڵنیاكردەوە، خەڵكەكە وەك لەسەری راهاتبوون “خەوی نیوەڕوانە” خەوتن، كاتژمێری “3”ی پاش نیوەڕۆ “3” كەسایەتی عەرەبی ناوچەكە هاتن بۆلای سەید “قولو قاسم ئەلیاس” موختاری گوند، وتیان ئێمە ترسمان لێتان هەیە، ئەمانە داوای ئەوەتان لێدەكەن ئاینتان بگۆڕن یان كوشتن، بۆیە رێنمایتان دەكەین وریاو ئاگاداربن.

داعش، سودو زیانەکانی بۆ کورد

عومەرمحەمەد

كاتژمێر چوارو نیو، هەواڵێك بڵاو بوەوە كەئەوان ئافرەتەكان دەبەن و پیاوەكان دەكوژن، دەرچوین و لەگەڵ مندا “35” كەس لەپیكابێكی تەك موۆدێلی 1985 سەركەوت، من پێش وەخت بانزینی سووریم تێكردبوو، مەمدەتوانی لەكاژمێرێكدا زیاتر لە “40” كلیۆمەتر ببڕم، بەرەو مەزاری شەرەفەدین رۆشتین، ئەوانەشی بەرەو دهۆك رۆشتن لەپرسگەی “سەنونێ‌” دەستگیریان كردن و بەرەو “خان سۆر” رەوانەیان كردن “سەربازگە”، ئەوانەشی كەمابوونەوەو لەپاشی ئێمەوە بوون “20” ئۆتۆمبێل بوون و لەلایەن “11” ئۆتۆمبێلی داعشەوە لەكاتژمێری “5”ی ئێوارە دەستگیركران.

لەچوار رێیانی حەردان ژنەكانیان لەپیاوەكان دابڕی و بەرەو شوێنێكی نادیار بردیانن.

مەشعەل سلێمان موردا تەمەن 1961 یەكێك لەكەسایەتیەكانی گوندی حەردان باسی ئەوەدەكات كە”: لەكاتژمێری “10”ی بەیانی رۆژی 3-8-2014 لەچوار رییانی حەردان بەرگریكارن لەچوارییانی حەردان و پرسگەی حەردان و چواررییانی كۆلا هەیە، بەڵام لەكاتژمێری “11”ی پێش نیوەڕۆ  زانیمان كەناوچەكە هیچ پاسەوانی لێنیە.

لەكاتژمێری “12”ی نیوەڕۆ عەرەبەكانی “گر شەبك” ئاگاداریان كردینەوە كەداعش لەگوندەكەی ئەوانە ئەوەی لەسەرتانە زۆر وریابن، دوای نیوكاتژمێر گەشتنە گوندەكەو بەخەڵكەكەیان ووت ئێوە عێراقین و هیچ مەترسیتان لەسەرنیە، لەكاتژمێری “4”ی ئێوارە كوڕەكەم ئاگاداری كردمەوە كەخەڵكەكە هەڵدێن، لەم كاتەدا دووعەرەب هاتن بۆلام و مەترسی خۆیان پێڕاگەیاندم لەبەرامبەر ئەم ستەمكارانە.

 720142224318منیش بەخوشكەكانم “خەڵات و برجس”م وت ئامادەكاری بكەن بۆڕۆشتن، بەتراكتۆرو ئۆتۆمبێلی هەندێ‌ ناسیاو سەركەوتین، من بڕوام وابوو دواین كەسم، لەناوەڕستی رێگا لەگرشەبەك پێمانیان وت رێگا بەستراوەو ئەوخێزانانەشی پێش ئێمە گەشتبوونە ئێرە دەستبەسەركراون، گەڕاینەوە بۆگوند كەنزیكەی “20” خێزان دەبوین، رێگای دووەمیش نەبوو بۆدەربازبونمان لەبەر ئەو ستارەی بەدەوری گوندەكەدا هەبوو.

هەروەها كەماڵ سلێمان دەڵێ‌”: لەم كاتەدا كوڕی مامەكەم “سەڵاح خەڵات سلێمان” ئاگاداری كردمەوە، وتی مادام بەچەند ریزێك رێكیان خستوین یەكسەر رەمیمان دەكەن تكادەكەم چارەیەكمان بۆ بدۆزەوە، منیش “مامە مشعل” م ئاگادار كردەوە چارەسەرێكی خێرامان بۆبدۆزێتەوە، هەروەها سەلۆ خەلیل وتی ئێمە لەبەردەم مەترسی راستەقینەین تكایە تكایە چارەسەرێك بدۆزنەوە، كەوتبوینە حاڵەتی شڵەژان و من قسەم لەگەڵیان دەكرد، گوێم لەدەنگی دەست ڕێژی گولەبوو، خەڵكی گوندی كرمزیش دەڵێن دەستڕێژی گولە لەهەموویان كرا.

ئەركان قاسم تەمەن 1986 دانیشتووی گوندی كرمز بۆی گیڕامەوەو وتی: ئێمە دەیانمان بینی و بەتەنیشتمانەوە بوون، بەسێ‌ وەجبە كوشتیانن، وەجبەی یەكەم تەرمەكانیان سووتان و كردیانە ژێرگڵەوە، وەجبەی دووەم بەتەنیشت وەجبەی دووەمەوە كوشتیانن و وەجبەی سێیەم لەپشت ساترەكەوە كوشتیانن نزیك لەچوار رییانەكەو هەموو تەرمەكانیشیان بەشۆفەڵ دەشاردەوەو ژن و مناڵەكانیشیان نارد تەلعەفەر، ئێمە بەرگرییەكی زۆرمان كرد بۆماوەی چەند رۆژێك و دوای ئەوە گوندی “كرمز”مان چۆڵ كردو داعشەكانیش بەتەواوی سوتاندیان.

مشعل سلێمان بەگریانەوە دەڵێ‌”: دوای ئەوەی هەواڵەكەم بیست، لەم كاتەدا هەندێ‌ عەرەب هاتبوون بۆ گوندەكە بەمەبەستی “كرفانهم”، لەمەسەلەكە ئاگاداریانم كردەوە، لەناویاندا “ئەحمەد حسین محمود” راسپارد بچێت بۆ چوار رییانەكەو تكا لەچەكدارەكان بكات كاری دووژمنكارانە لەدژی ئەو خەڵكە هەژارە ئەنجام نەدەن، دوای “10” خولەكە یان زیاتر گەڕایەوەو لەرووخساریا حوزنێكی زۆرم بینی، پێی وتم زیاتر لە “50” پیاو لەبەردەم مەترسیدان و نەمتوانی لێیان نزیك ببمەوەو هیچ قسەیەكی منیشیان وەرنەگرت و  دووریان خستمەوە.

دوای كاتژمێر “5”و نیو داعشەكان گەڕانەوە بۆگوندەكە، ئەو گەنجانەی كەمابوونەوە كۆیانیان كردەوە، ویستیان هەموومان بكوژن، یەكێك لەوان تەدەخولی كرد كەتەلعەفەری بوو، داوای كرد كاتێكمان بدەنێ‌، تا كاتژمێری “7” لەگوندەكە مانەوە، هەموو چەكەكانمانیان كۆكردەوە، مۆڵەتی “3” رۆژیان بۆ داناین “یان كوشتن یان ئیسلام بوون”.

سەرکردە بەعسییەکانی داعش کێن

داعش و بەعس

لەكاتژمێر”7″و نیو بەرەو گوندی “كر شەبەك” دەرچوین، ئێمە “20” ئۆتۆمبێل بوین و لەوێشەوە بەرەو گوندی “خرانە ئال هەویریە” ئەوانیش لەحاڵەتی راكردن بوون و پاشان بەرەو “زۆرافا”. ئێمە بەبێ‌ لایت دەڕۆیشتین، یەكێك لەئۆتۆمبێلەكانمان پەكی كەوت و جێمان هێڵا، دانەیەكی تریش بەنزینی لێدەڕۆشت دیسان جێمان هێڵاو دواتر گەشتینە گوندی “شۆركا”و تا دوای گەشتینە مەزار شەرەفەدین.

باسم قاسم حەیدەر تەمەن 1997 كەیەكێك لەگەڕاوە رفێنراوەكانە دەڵێ‌”: لەكاتژمێری “11” داعشەكان هاتن و هەموو خەڵكەكەیان لەناوەڕاستی گوندەكە كۆكردەوە، تەئكیدیان كردەوە كەهیچ مەترسییەكتان لەسەر نیە، كاتژمێری “2”ی دوانیوەڕۆ داوایان كرد وێنەیان لەگەڵ بگرین، لەكاتژمێر “3” ئێمە لەنزیك چوار رییانەكەبووین كەچوار كیلۆمەتر لەباكوری گوندەكەوەیە هەستمان بەمەترسی دۆخەكەو هەڵوێستیان كرد، پەیوەندیمان بەگوندەوە كرد “خدر ئەمین” ئەو لەتوركمانی سوونە بوو، هەروەها نزیكیش بوون لە “داعش”وە، كەس و كارەكەیان بەتوركمانی و كوردی قسەیان دەكرد، باوكمیان ئاگادار كردەوە كەپێویستە رابكەن، لەبەر ئەوەی ئێمە لەبەردەستیانداین و دواتر گەڕاینەوە بۆ گوندی حەردان.

باوكم وتی پێویستە بڕۆین بۆ لای “كریف ئەل دەم” لەگوندی “حەردانی بچوك و لەوێشەوە ئیمكان دەبێت بەشەو دەرچین بۆچیا، ئاگاداریانمان كردو وتیان بەخێرایی وەرن، براكەشم “موحسن” یەك ماڵ بوو لەگەڵیان و لەباوشی “كریف” سوونەت كرابوو، ئاگاداری كردەوەو وتی كریف ئێمە هاتین و چایەكمان لەگەڵیان خواردەوە.

من و براكەم لەدەرەوەی ژوورەكە بووین، تێبینی هاتنی ئۆتۆمبێلمان كرد بەتیشكی لایتەكانیان، ئەوكاتە كاتژمێر “8” بوو، كریف وتی “لەكەس قبوڵ ناكەم لەژوورەكە بچێتە دەرەوە”، لەم كاتەدا برایەكەم “موحسن” نزیك بوو لەژوورەكە، ویستی لەدۆخەكە تێبگا، كردی بەقۆڵیاو هێنایە ژوورەوە، بۆیە من هەڵهاتم و لەدەواجنی مریشك لەبەرامبەر ماڵیان خۆم شاردەوە بۆماوەی سێ‌ كاتژمێر.

لەژووی میوانخانەكەیان گوێم لەدەنگی دایكم بوو هاواری بەسەریاندا دەكرد، كوڕەكەیان وڵامی دایەوەو وتی ناتوانم بتانشارمەوە، دەوڵەتی ئیسلامی ئێستا دێن و دەتانبەن، دوای نیوكاتژمێر هێزێكی داعش هاتن و چواردەوری ماڵەكەیان گرت، من تەماشایانم دەكرد، خێزانەكەمیان دەخستە ناو ئۆتۆمبێل و ژن و پیاوەكانیان لەیەكتر جیاكردەوە.

داعش مرۆڤ نین دڕندەن جەلادو مرۆڤ كوژن

داعش مرۆڤ نین دڕندەن جەلادو مرۆڤ كوژن

گوێم لێبوو بە “كریف”یان ووت”: انشااللە ئەم ناسیاویەتان بە ئاراستەی دەوڵەتی ئیسلامی لەبیر ناكەین لەبەر ئەوەی ئەم كافرانەتان تەسلیمی ئێمەكرد بۆ لێپرسینەوە”، دوای ئەوە دوو ئۆتۆمبێلی گەورە “لۆری”یان هێناو سەریانیان خست، لەنێوخۆشیاندا بەتوركمانی گفتوگۆیان دەكرد.

باسم بەم شێوەیە قسەكانی تەواو كردو وتی: هەستم كرد دۆخەكە بۆهەڵاتن لەبارە، لەوشوێنەی خۆم شاردبوەوە دەرچووم بەرەو دۆڵێك رۆشتم، من ناوچەكە شارەزابووم، پێویست ئاراستەی شوێنێك بگرمەبەر گونجاو بێت بۆخۆشاردنەوە، لەوێشەوە بۆ گوندی “خەران”ی و دواتر بەرەو “زۆرافا”و “پیرئاورا”، لەرێگا كەتیشكی لایتی ئۆتۆمبێلم دەبینی رادەوەستام، وێنەی كەس و كارەكەم لەپێشچاوم بوو، هاوارەكانی دایكم كاتێك سەریان خستە سەرئۆتۆمبێل لەگوێمدا دەزرینگایەوە، لەپیرئاورا ئاوم خواردەوەو دواتر بەرەو “مەزاری شەرەفەدین” رۆشتم، بۆ ماوەی “8” رۆژ خواردنم دەست نەكەوت یەكجار نەبێت لەلای خێزانێكی گوندی حەردان.

دوای بەرەو سنووری سوریا رۆشتم و سواری ئۆتۆمبێل بووم، بەم شێوەیە من تەنیا مامەوەو یەتیم بووم لەخێزانێك “18” كەس بوو، هیچ شتێك لەبارەی چارەنوسیانەوە نازانم.

ئیبراهیم ئەبو خەلیل حەردانی دەڵێ‌: عەرەبە جاشەكان ئاگاداریان كردینەوە كەپێویستە بەرێزەوە پێشوازی لەچەكدارەكان بكەین و هیچ مەترسیمان لەسەرنیە، دوای ئەوە هێزێك بەناوی “فرقەی عوینات” بەسەركردایەتی “ئەحمەد شەمەری” هات و تەئكیدیان كردەوە ئاڵای سپی هەڵبكەین، وتیان ئێمە دەوڵەتین یاسامان هەیەو فەوزەوی و بكوژنیمان، ئێمە پشكنین بۆ پێشمەرگەو شیعە دەكەین ئەوانە لەئاینی ئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە، ئێوە ئێزیدین و دەتانناسین موسالمن، خەڵكەكە لەقسەكانیان دڵنیاییان وەرگرت، هەوڵیاندا لەماڵەكانیان بمێننەوەو دەرنەچن.

دوای ئەوە هەواڵمان پێگەیشت كەدەوڵەتی ئیسلامی “داعش” داوا لەئێزدییەكان دەكات ببنە ئیسلام، لەكاتژمێری “4”ی ئێوارە گوندەكە دەستی بەرۆشتن كرد، لەچوار رییانەكەكە پەڕیمەوەو دوای مەسافەیەك بینیم ئۆتۆمبێلی خێزانێكی حەردانی پەكی كەوتوە وەستام و هاوكاریم كرد، لەم كاتەدا ئۆتۆمبێلێكی داعش هات و وەستا، وتی ئێمە لەفرقەی عویناتین، بۆچی لەگوندەكەتان دەردەچن، واللە مەترسن، دوای ئەوە بەرەو چوار رییانی “سنونێ‌” رۆشتین ئێمە بیست ئۆتۆمبێل بووین.  لەپرسگەی سنونێ‌ داوای موبایلەكانیان كرد، بەدوای چەكدا دەگەڕان، كاتێك كەچەكیان نەدۆزییەوە، وتی”: واللە چەكم بدۆزیایەتەوە لێرەدا رەمیتم دەكرد”. من چەكەكەم لەلای مناڵەكان شاردبوەوە، بەئافرەتەكانیان ووت رووخسارتان داپۆشن لەبەر ئەوەی ئێوە لەدەوڵەتی ئیسلامین، پێویستە لەسەرتان لەخانسۆرەوە بپەڕنەوە لەبەر ئەوەی رێگای رەبیعە گیراوە، “13” ئۆتۆمبێل بەرەو خانسۆر رۆشتین، دەركەوت لەوێ‌ سەربازگەیەكیان كردوەتەوە بۆ كۆكردنەوەی خەڵكەكەو بێسەرو شوێنكردنیان، بەڵام ئێمە “7” ئۆتۆمبێل بەرەو رەبیعە رۆشتین لەناوچەی “بئر ئادەم” باكوری سنونێ‌ بەدووری “15” كیلۆمەتر، دەستڕێژیان لەئۆتۆمبێلەكان كرد، ئۆتۆمبێلێكیان لەپێشمانەوە سووتاندو چارەنووسی سەرنشینەكانمان نەزانی، گەڕاینەوە بۆ چوار رێیانی “تریكا”، رەبیەیەكمان بینی لەسنووری سووریا، ئاگاداریان كردین كەئەوان هێزی پاسەوانی كوردین “یەپەگە” بەرەو لایان رۆشتین.

 1زانیان ئێمە خەڵكی شەنگالین و دەربەدەربوین، بانگمانیان كردو وتیان مەترسن وەرن، كەسێكی ئێزدییان لەگەڵ بوو خەڵكی “كوهبل” شۆفێری شۆفەڵ بوو، پەیوەندییان كرد بەسەرووی خۆیان و بەشۆفەڵەكە لەساترە خۆڵەكە رێگایان بۆكردینەوەو پەڕیمانەوە بۆ خاكی سوریاو تاگەیشتنمان بەناوچەی ئەمنی پارێزراو هێزێكی یەپەگە پاسەوانیان دەكرین.

ئافرەتێكی گوندی حەردان دەڵێ‌”: ئێمە نزیكەی 30 ئافرەت و 30 پیاو لەچوار رییانی حەردان بووین، داوایان لەپیاوەكان كرد كەتەمەنیان سەرووی 14 ساڵ بوو رووبكەنە ساترە خۆڵەكەو بوەستن، هەڵسان بەوێنەگرتنیان بەمۆبایل و دواتر بەرەو پرسگەی شەبابیك بردینیان بەئۆتۆمبێلەكانی خۆمان، ئێمە ئافرەتەكان كوشتنی پیاوەكانمان نەبینی، بەڵام كاتێك چوار رییانەكەمان جێهێشت پیاوەكان لەحاڵەتی مەترسیدا بوون. وێنەگرێك هاتە لامان و وتی” ئێوە ئێزدین یان موسڵمان”. پێمان وت عەرەبی نازانین، داوای لە “خەڵات سلێمان” كرد قسەكانی وەربگێڕێ‌ وڵامی نەدایەوە.

ئەمە چیرۆكی جینۆسایدو كوشتارگەی گوندی حەردان بوو، خشتەكەی خوارەوە ناوی تەواوی قوربانی و بێسەرو شوێن و رفێنراوەكانی گوندەكەیە.

 

 

ژ ناوی سیانی تەمەن
1   خلف كسو خدر 1980
2   ريناس خلف كسو 1999
3  خالد خلف كسو 1965
4   عيدو خرتو فرج 1980
5 كوفان عيدو 2000
6 ابراهيم عيدو خرتو 2000
7   زياد خلف خرتو 1961
8   علي حمو ميرزا 1975
9   خالد خلف خرتو 1980
10  خلف زياد خلف 1991
11   مازن حسن قاسم الياس 1996
12   كاميران سيدو قاسم الياس 1998
13   طارق عيدو قاسم خضر 1999
14   برزان درويش جوكو 1998
15   مناف حجي درويش 1965
16   اسماعيل خلف خدر 1964
17   ماهر اسماعيل خلف 1988
18 نوري اسماعيل خلف 1994
19 جهاد اسماعيل خلف 1998
20 خلف سالم خلف 1990
21 أيمن أمين بركات 1995
22   فارس حجي خضر 1990
23   خضر حجي خضر 1976
24   حسين برجس سليمان 1985
25   صفوان برجس سليمان 1995
26   سيروان برجس سليمان 1992
27   مسعود الياس آدي 2001
28   ريواز الياس آدي 2002
29   برزان سليمان آدي 1999
30   الياس سليمان آدي 2000
31   خلف آدي خلف جولو 1965
32   سبان خلف فارس 1965
33   باسم خلف آدي 1997
34   باسل خلف آدي 1995
35   سيابند خلف آدي 1999
36   سليمان آدي خلف 1985
37    داود سالم خلف 2000
38   خلات سليمان مراد 1975
39   صلاح خلات سليمان 1996
40   بسام خلات سليمان 1999
41   خيرو خديدة رفو 1965
42   حيدر خلف خدر 1995
43   حسين شمو حسين 1965
44   علي حسين شمو حسين 1990
45   نزار حسين شمو حسين 1989
46   خليل خلف شمو 2000
47   ابراهيم خليل خلف 2000
48   عيدو خلف شمو ادي 1980
49   خلف عيدو خلف 1999
50   ليث عيدو خلف 2001
51   ميرزا بركات شمو 1979
52   عامر ميرزا بركات 1999
53   صباح بركات شمو 1985
54   داود خليل بوبو 1975
55   خليل داود خليل 1995
56   رمزي داود خليل 1997
57   أمجد خيرؤ حجي خدر 2000
58   جمال خيرؤ حجي خدر 1985
59    كمال خيرؤ حجي خدر 1989
60   خيرؤ حجي خلف ادو 1974
61   حجي خلف ادو علي 1950
62   سربست نايف قاسم جردو علو 1999
63   نزار نايف قاسم جردو علو 1999
64   هاني داود خليل 2002
65   نايف قاسم جردو علو 1972
66   أنور خيري خلف 2000
67   نوزاد خيرو حجي 2002
68   سعيد خيرؤ حجي خدر 2000
69   محسن حسن خلف 1989
70   سليم حسن خلف 1990
71   هادي بركات خلف 1991
72   حازم رشو قاسم 1988
73   لازم رشو قاسم 1991
74   ميرزا مراد قاسم 1988
75   الياس مراد قاسم 1985
76   ماهر خديدة قاسم 1999
77   ايهم جلال ميرزا 2004
78   صباح ميرزا قاسم 1991
79   خلف فلاح سيدو 2000
80   سيدو خضر خديدة 1991
81   صلاح فلاح سيدو 2002
82   أمين بركات رشو 1990
83   حسون خضر خديدة 1990
84   حسو خدر خديدة 1965
85   عايد كمال شرف 1997
86   كمال خديدة خلف 1955
87   سليمان كمال خديدة خلف 1975
88   أحمد كمال خديدة خلف 1989
89   اريوان سليمان كمال خديدة 1999
90   سعد سمير رشو خلف 1985
91   رعد سمير رفو خلف 2000
92   جدعان سمير رشو خلف 2000
93   سيف سعد سمير رشو خلف  
94   خديدة قاسم خلف 1965
95   عزت خديدة قاسم 1996
96    هيثم خديدة قاسم 1999
97   بشار قاسم حسين قاسم 1950
98   قاسم بشار قاسم حسين 1975
99   مجدل بشار قاسم 1990
100   فرزات بشار قاسم 1997
 101   خديدة بشار قاسم 1975
 102   قولو خديدة بشار 2000
103   فيصل بشار قاسم 1975
104   وليد خالد جوكو 1965
105  سعيد طلال خرتو 1965
106   قربال سعيد طلال 1998
107   أياد سعيد طلال 2000
108   رياض سعيد طلال 2001
109   صابرين سعيد طلال 2002
111   خديدة طلال خرتو 1975
112   صلاح خديدة طلال 2000
113   صدام خديدة طلال 1998
114  سرور خيري طلال 2002
115   حديث طلال خرتو 1980
116   أيدن حديث طلال 1999
117   دلشير حديث طلال 2002
118   بركات يوسف الياس 1978
119   علاء بركات الياس 1997
120   اسماعيل الياس الياس 1998
121   علي قاسم حيدر 1990
122  أمين كورو خلف 1999
123
  • علاء عيدو كورو
1995
124   الياس عيدو كورو 2000
125   اركان خالد كورو 1999
125   بهجت خالد كورو 1997
126   أحمد أمين كورو 1998
127   أمير أمين كورو 1990
128   سعدو خيرو خديدة 1975
129   جلال سعدو خيرؤ 1997
130   ريان سعدو خيرو 2000
131   سديان سعدو خيرو 2001
132   سنان سعدو خيرو 2002
133  – سعيد خيرو خديدة  
134   خلف خيرؤ خديدة 1976
135   حكي خدر 1965
136   ميسو جلال مراد 1965
137   فواز علي خيرؤ 1994
138   ازاد علي خيرو 1999
139   الياس حسين شمو 1997
140   خديدة الياس جردو 1990
141   ساكاري حسين شمو 1998
142   خلف شمو حسين 1975
143   اسماعيل شمو حسين 1980
144   زيدان خلف شمو 2000
145   زيد خلف شمو 2001
146   ابراهيم قاسم حيدر 1977
147   سمير سعيد قاسم 2002
148   ريناس ابراهيم قاسم 2001
149   سعيد قاسم حيدر 1975
150   قاسم حيدر خدر 1954
151   داود قاسم حيدر 2000
152   حسن قاسم حيدر 1993
153   اسعد مراد 1990
154   ميرزا خليل بوبو 1970
155   صباح ميرزا خليل 1998
156   أكرم ميرزا خليل 1999
157   بكداش سليمان خليل 1995
158   جكر سليمان خليل 2000
159   سفيان سليمان خليل 2001
160   برو سليمان خليل 2002
161   أمير نايف خليل 2002
162   خليل خلف شمو 1965
163 اسماء النساء ….  
164   نازي درويش مشكو 1965
165   هدى بشار قاسم 1994
166   باسمة حجي كارس 1975
167   ملكة خديدة بشار 1998
168   جوليا خديدة بشار 2001
169   جاكلين خديدة بشار 2002
170   أحلام بركات رشو 1975
171   شهناز خديدة طلال 2002
172   روزين حديث طلال 2000
173   نعام جردو سليمان 1982
174   اسمهان ميرزا خليل 2000
175   نارين ميرزا خليل 2001
176   جيان خلف كسو 2001
177   عيشان الياس 1981
178   زيري خلف خرو 1981
179   بسمة عيدو خرتو 2000
180   نعام رشو قاسم الياس 1995
181   هدية قاسم الياس 1990
182   رامة سعدون مراد قاسم 2002
183   رانيا سعدون مراد قاسم 2001
184   روزين خالد مراد قاسم 2005
185   زينة درويش جوكو 1992
186   توريشان درويش جكو 1990
187   خالدة مراد قاسم الياس 1990
188   الين سمو قاسم خضر 2001
 189   سوزان حسن قاسم الياس 1999
190   عيدي خديدة خدر 1964
191   مارينا سليم مراد 1988
192   نورا اسماعيل خلف 1996
193   ريحان اسماعيل خلف 1997
194   بيرهات اسماعيل خلف 2003
195   زادي شرف بابير 1990
196   جليلة جلال اسماعيل خلف 2011
197   شكرية خدر 1964
198   ابتسام أمين بركات 1997
199   روزا أمين بركات 1999
200   اثبات أمين بركات 2000
201   وريفة أمين بركات 2002
202   ليلى برجس سليمان 1989
203   نورا برجس سليمان 1990
204   فين برجس سليمان 2001
205   خنسى خضر بيبو 1975
206   سهام حجي خديدة 1996
207   زينة خلات سليمان 1992
208   مركز عيدو رشو 1975
209   منال خلات سليمان 2000
210   خالدة خلات سليمان 2001
211   بسمة خلات سليمان 2002
212   مانيا سالم خلف 1996
213   رحيمة سالم خلف 2001
214   غزال ناصر 1987
215   كافية سليمان آدي 2002
216   صافية سليمان آدي 1997
217   تركو حسين شمو 1985
218   هوي شمو حسين 1975
219   شيرين خيرؤ خديدة 1990
220   لازمة خيرؤ خديدة 1995
221   زينة مطو حسين 1998
222   أرين خيرؤ خديدة 2000
223   تركو حسين شمو 1996
224  سامية حسين شمو 1990
225   شاري حجي خلف 1965
226   جيمان خليل خلف 2001
227   اليثة درويش شمو 1997
228   عمشة عيدو خلف 2000
229   جازية بركات شمو 1998
230   ليلو سلو سلي 1954
231   نادية شفان رشو 2000
232   شاري ميرزا بركات 2000
234   مادلين ميرزا بركات 2002
235   روزا درويش شمو 1998
236   نهاد بركات شمو 1997
237   كريمة بركات شمو 1999
238   حياة سيدو بوبو 1995
239   رمزية داود خليل 1998
240   ذكرى داود خليل 1999
241   سلوى داود خليل 2000
242   هاين داود خليل 2001
243   هزار مالو الياس اسكندر 1985
244   هدية نايف قاسم جردو علو 1997
245   نورهان نايف قاسم جردو علو 2000
246   نازدار نايف قاسم جردو علو 2001
247   الهام بركات رشة 1974
248   هلبست أحمد نايف 2012
249   بهار قاسم الياس ادو 1975
250   هيفي حجي قاسم خضر 1975
251   عامرة اسماعيل سيدو 1998
252   الهام خيرؤ حجي خدر 1995
253   ليلى خيرؤ حجي خدر 1999
254   احلام خيرؤ حجي خدر 1997
255    كوري خلف خديدة 1990
256   بياز الياس 1997
257   مارين خليل 1990
258   هيفاء خديدة قاسم 1995
259   هدى خديدة قاسم 1998
260   خناف ميرزا قاسم 1990
261   فيان ميرزا قاسم 1991
262   سارو الياس خدر 2000
263   ديانا سيدو خضر 1997
264   جيهان سيدو خضر 1999
265   أنجيل بسام سيدو 2002
266   صابرين سيدو خضر 2000
267   نورى فلاح سيدو 2000
268   فادية فلاح سيدو 2001
269   هناء ميرزا قاسم 1990
270   هزو مراد 1955
271   نسرين سيدو خدر 2000
272   أميرة أمين بركات 2000
273   ابراس أمين بركات 1999
274   دلفين أمين بركات 1997
275   مروة محسن خدر 1997
276   خيال محسن خدر 1990
277   منهلة محسن خدر 2000
278   اليز محسن خدر 2001
279   سامية بشار قاسم 1990
280   سامية سليمان كمال خديدة 2000
281   هزار عنتر خلف 1965
282   خنسو حسن سيدو 1955
283   منجي داود يوسف خلف 1955
284   مياز سمير رشو خلف 1995
285   منيرة سمير مرشو خلف 1997
286   مهور سمير مرشو خلف 1999
287   سلوى سليمان يوسف 1985
288   ميان قرو نفسو خلف 1954
289   كشي عطو بركات 1965
290   ساطلين خالد جوكو 1968
291   جاكلين خالد جوكو 1985
292   وارفين خالد جوكو 1999
293   مروة مروان الياس 2000
294   محبة مروان الياس 2002
295   لقية بشار قاسم 1999
296   فاطمة بركات رشو 1965
297   سعدية سعيد طلال 1996
298   صابرين طلال خرتو 1975
299   هدى قاسم علي 1977
300   هزار خيري طلال 2000
301   نازدار خيري طلال 2001
302   غزال آدي خلف 1985
303   نعام حيدر خدر 1955
304   نضال خالد كورو 2001
305   عيدة ابراهيم برجس 1976
306   فيروز خلف حسين 1965
307   باسكال سعيد خيرو 1997
308   روعة سعيد خيرو 2002
309   دنيا خلف خيرؤ 2000
311   رية خلف خيرؤ 2001
312   هوندا خلف خيرؤ 2002
313   مساس شموس يدو 1990
314   خالدة خلف شمو 2002
315   عالية علي حسين 1997
316   وداد اسماعيل سيدو 2000
317   ليلى رشيد خيو 1975
318   سعدية سعيد قاسم 1975
319   غزال اسماعيل خلف 1977
320   دلال علي خيرؤ 2000
321   سلوى سالم خلف 1997
322   نارو رشيد جبو 1975
323   هنوف الياس بوبو 1975
324   مادلين ميرزا خليل 1996
325   اليزا علي خيرؤ 2002
326   رونيا علي خيرؤ 1995
327   جاكلين ميرزا خليل 1996
328   سيفي جلو بوبو 1965
329   نعيمة سليمان خليل 1999
330   سعدة الياس بوبو 1999
331   بشرى الياس بوبو 2002
332   لطيفة خلف جاسو 1980
333   فائزة سعيد قاسم 2000
334   نفية بشار قاسم 1988
335   سلوى سالم خلف 1007
336 الاطفال العدد (42)  
337    سهيلة خلف شمو 2003
338   سعدية خلف شمو 2006
339   شهناس ابراهيم قاسم 2004
340   ريواس ابراهيم قاسم 2006
341   زيدان خلف كسو 2000
342   ريسان خلف كسو 2005
343   بروان حسين 2010
345   عمار عيدو خرتو 2004
346   خولى رشو خلف 2005
347    أردوان سليمان آدي 2003
348    ويناس أمين بركات 2004
349   سهام خلف شمو 2004
350   كوهدار خيري طلال 2003
351   هانزادة خديدة بشار 2003
352   سامان فلاح سيدو 2004
353   ابدين حديث طلال 2004
354   جيلان خديدة بشار 2004
355   ليزا فيصل بشار 2004
356   رونيا فيصل بشار 2005
357   رنا فيصل بشار 2006
358   سميرة بشار قاسم 2006
359    داود سعيد طلال 2004
360    دلبرين سعيد خيرو 2004
361    كاظم سعيد خيرو 2005
362   دارين ميرزا خليل 2003
364   سليمان خليل بوبو 2004
365   فهمي الياس بوبو 2003
366   هناء سليمان خليل 2003
367   سهام سليمان خليل 2005
368   سيروان اسماعيل خليل 2004
369   سامي اسماعيل خليل 2003
370   سيمور اسماعيل خليل 2009
371   روجية عيدو خرتو 2004
372   جان سليمان آدي 2004
373   ساهرة خليل خلف 2004
374   دلين صباح بركات 2004
375   ياسمين أحمد كمال 2007
376   نازلين أحمد كمال 2008
377   سارية مروان الياس 2003
378   الان أحمد سليمان 2006
379   آدو عيدو قاسم خضر 2005
380   مادلين خالد جوكو 2006
381   وارفين خالد جوكو 2008
382   جادلين خالد جوكو 2009
383   وليد خالد جوكو 2010
384   مروة محسن خضر 2004
385   اردوان محسن خضر 2006
386   الند محسن خدر 2014
387   خيال محسن خضر 2008
388   منتهى محسن خضر 2012
389   امير فيصل شرف 2013
390   مروة مروان الياس 2012
391   مارية مروان الياس 2012

سەرچاوە: بەحزانی نێت، داود موراد خەتاری

تێبینی: كۆی گشتی بێسەرو شوێنكراو قوربانیەكانی گوندی حەردانی ئێزدییەكان “500” ژن و پیاوو مناڵە، بەڵام ئەوەی دەستكەوتوەو تۆمار كراوە ئەم “391” ناوەیە كەلەلیستەكەدا هاتوون

بۆچوون