Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/10/24 10:03
نوسەر: جینۆسایدی کورد

تاوانبارە سەرەكییەكانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال

ئا: تەها سلێمان

ناوی ئەو تۆمەتبارانەی كە دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق، لە رەوت و سوڕی لێكۆڵینەوەكانی خۆی، بە پشت بەستن بە ووتەی سكاڵاكارو شاهیدحاڵ و دانپیانانی خودی تاوانبارەكان، سزای جۆراو جۆری بۆ برینەوەو لە بڕیاری كۆتایی دادگا تۆمار كراوەو بەم شێوەیەیی خوارەوە پۆلێن كراوە.

سەدام حوسێن مەجید

 1ئاستی بەرپرسیارێتی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لە ساڵی 1987 بڕیاری ژمارە “160”ی دەركردو “عەلی حەسەن مەجید”ی سەرپشك كردو هەموو دەستڕۆشتوییەكی سەرۆك كۆماری و سەركردایەتی بەعس و سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی پێدا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئامانجەكانی بەعس و دەوڵەتی عێراق لە ناوچە كوردستانیەكان، هاوكات بڕیاری شاڵاوەكانی ئەنفالی بۆ سەر كوردستان دەركرد، هەروەك بڕیاری بە كارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی دژ بە گەلی كورد دەركرد، ئەو تاوانانەی روو بە رووی كراوەتەوەو بەسەریدا ساغ بوەتەوە:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەی “ا و ج”، لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم، بڕگەی “ا، ج”، لە بەر رۆشنایی  مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13” یەكەم بڕگەی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

سوڵتان هاشم ئەحمەد

تاوانبارە سەرەكییەكانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال

ئا: تەها سلێمان

3

ئاستی بەرپەرسیارێتی بەرپرسی فەیلەقی یەكی سەربازی، لەهەمانكاتدا بەرپرسی شاڵاوی یەكەمی ئەنفال، و بەرپرسی راستەوخۆی وێرانكردن و سوتاندنی گوندەكانی چوارچێوەی شاڵاوی یەكەمی ئەنفال، راگوازستنی دانیشتوانەكەی و رادەستكردنی بە بارەگای مەكتەبی رێكخستنی باكور “كوردستان”، بەم پێیەش ئەم تۆمەتانەی بەسەردا ساغ دەبنەوە:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەی “ا و ج”، لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم، بڕگەی “ا، ج”، لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13” یەكەم بڕگەی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

عەلی حەسەن مەجید

عەلی حەسەن مەجید وەك لە زۆربەی بەڵگەنامەكان روون بوەتەوە، كوڕی مامی “سەدام حوسێن”ە، لە كەسە هەرە نزیكەكانی “سەدام” بوە، ئاستی بەرپرسیارێتی بەرپرسی یەكەمی نوسینگەی رێكخستنی باكور “كوردستانی پارتی بەعس بوە لە ماوەی ئەنجامدانی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، بەرپرسی راستەوخۆی هەموو بڕیارو رێنماییەكان بوە بۆ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان بە ئامانجی كوشتن و لە سێدارەدان و گولەبارانكردن و لە ناودان و یاساغكردنی ناوچە كورد نشینەكان بوە، لە بەر رۆشنایی بڕیاری ژمارە “4008” كە لە 2ی حوزەیرانی 1987 بە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە “160” كە لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆِرش بۆ قەڵەمڕەوییەكانی “عەلی حەسەن مەجید” دەرچوە.

ئەو تۆمەتانەی روو بە رووی “عەلی حەسەن مەجید” كرانەوەو دواتر دادگا تۆمەتەكانی بەسەردا ساغكردەوەو خودی خۆشی دانی بە تاوانەكانیدا نا، ئەمانەن:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج، ە” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13”، چوارەم بڕگەكانی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

سابر عەبدل عەزیز حوسێن

 4ئاستی بەرپرسیارێتی بەرێوەبەری هەواڵگری گشتی سەربازی، ئەندامی سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەو تۆمەتانەی روو بە رووی كرانەوەو دوای لێكۆڵینەوە بە سەریدا ساغ بوونەتەوە:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج، ە” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13”، چوارەم بڕگەكانی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

حوسێن رەشید مەحمەد

ئاستی بەرپرسیارێتی، جێگری سەرۆكی ئەركانی جەیش لە كاتی شاڵاوەكانی ئەنفال، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، ئەو تاوانانەی روو بە رووی كراوەتەوەو بەسەریدا ساغ بوەتەوە:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج” بە بەڵگەی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج، ە” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13”، چوارەم بڕگەكانی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

تاهیر تۆفیق حاجی یوسف

ئاستی بەرپرسیارێتی، سكرتێری لیژنەی باكور “كوردستان”هاوكات پارێزگاری پارێزگای موسڵ بوە، ئەو تاوانانەی روو بە رووی كراوەتەوەو بەسەریدا ساغ بوەتەوە:

–              تاوانی كۆمەڵكوژی، بە پشت بەستن بە مادەی “11”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی دژی مرۆیی، بە پشت بەستن بە مادەی “12”، یەكەم بڕگەكانی “ا، ج، ە” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

–              تاوانی جەنگ، بە پشت بەستن بە مادەی “13”، چوارەم بڕگەكانی “ا، د، ل” لە بەر رۆشنایی مادەی “15” لە یاسای دادگا.

فەرحان متلەگ جبوری

ئاستی بەرپرسیارێتی، بەرێوەبەری هەواڵگری ناوچەی باكور “كوردستان”، هاوكات بەرێوەبەری ناوچەی رۆژهەڵات بوە كە بارەگای سەرەكی لە كەركوك بوە، جۆری ئەو تاوانەی روو بە رووی كراوەتەوەو لە سەری سلمێندراوە:

بۆچوون