Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/11/26 17:26
نوسەر: جینۆسایدی کورد

سمینارێك بۆ گفتوگۆی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە زانكۆی گەرمیان بۆ “تەها سلێمان”

كاتژمێری 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 26-11-2014 سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردە، سمینارێكی بۆ نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید “تەها سلێمان” سازكرد، لە سمینارەكەدا كە بەشێكی بەرچاو لە دكتۆرو مامۆستایانی زانكۆو خوێندكاران ئامادەی بوون.
نووسەرو چالاكوان “تەها سلێمان” سەرەتا سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان و كۆلێژی پەروەردەی كردو بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەكانی كرد، هیواشی خواست ئەم كارەی زانكۆی گەرمیان ببێتە سەرەتایەك بۆ بەرفراوانكردنەوەی ئەم جۆرە سمینارانەو گرنگی پێدانی بۆ بابەتە گرنگ و هەستیارەكان.
پاشان نووسەر لێكۆڵینەوەیەكەی لە مەڕ جینۆسایدی ئێزدییكان پێشكەش كرد، كە لەچەندین بەش پێكهاتبوو، وەك سەرەتایەكی مێژوویی لە بارەی ئێزدییەكان، مێژووی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، پێناسەی جینۆسایدو بەراوردكردنی بە شاڵاوەكانی جینۆسایدی ئێزدییەكان، كە نوێترینیان شاڵاوەكانی داعش بوو بۆ سەریان.
هەروەك نووسەر باسی ئەو رێ و شوێنانەشی كرد كە پێویستە لە دۆسیەو پرسی جێنۆسایدی ئێزدییەكان و ناساندنی وەك تاوانی جینۆساید بگیرێنە بەر.
لە بەشێكی تری سمینارەكەدا دەرگای گفتوگۆكرایەوەو بەشداربوان وێڕای پێش كەشكردنی سەرنج و رای تایبەتی خۆیان، بە گرنگیەوە بابەتەكەیان هەڵسەنگاندو بە سمینارێكی چلۆنایەتیان لە قەڵەمدا.
شیاوی وتنە جگەلە كارو چالاكی نوسین ئەمە سێیەمین كۆڕو سمیناری نوسەرو چالاكوان “تەها سلێمان ” ە، لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكان، و بڕیاریش وایە لە شوێن و جێگای پێویست ئەم كۆڕو سمینارانە دووبارە بكاتەوە.

سمیناری جینۆسایدی ئێزدییەكان لە زانكۆی گەرمیان بۆ تەها سلێمان

تەها سلێمان

2 3

بۆچوون