Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/11/28 13:45
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ئەو گوندانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ زۆرترین ئەنفالیان هەیە

ئا: جینۆساید كورد

بە پێی دیكۆمێنتێكی مۆنۆمێنتی قەزای چەمچەماڵ كە وێنەیەكی لە

ئەو گوندانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ زۆرترین ئەنفالیان هەیە

ئا: جینۆساید كورد

لای ماڵپەڕی جینۆساید كوردەو مۆرو واژۆی بەرێوەبەری مۆنۆمێنتەكەی لە سەر، “14” چواردە گوند شاڵاوەكانی ئەنفالی 1988دا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ زۆرترین ئەنفالیان هەیە كە بێسەرو شوێن و كۆمەڵكوژكراون.

لە دیكۆمێنتەكەدا ناوی گوندەكان و ژمارەی قوربانیەكان بەم شێوەیە پۆلێن كراون”:

 ت ناوی گوند ژمارەی ئەنفالكراو
1 گۆپتەپە 565
2 جەلەمۆرد 480
3 قەسرۆك 308
4 فەقێ‌ مستەفا 200
5 گرد خەبەر 198
6 عەسكەر 159
7 قەیتول 151
8 سەرچنار 137
9 توتەقەڵ 123
10 گەڵناغاج 116
11 هەرێنە 102
12 قەشقە 101
13 كانی هەنجیر 100
14 شێخان 104

هەروەها لە هەمان دیكۆمێنت هاتوەو دەڵێ‌”: كە تەنیا لە ئاماری “100” گوندی سنوورەكە زیاتر لە “500” ئەنفالكراومان هەیە.

ئەم دیكۆمێنتەی بەڕێوەبەرایەتی مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ سوچێكە لە كۆی ئەو تاوانەی لە چوارچێوەی شاڵاوەكانی ئەنفال دژ بە گەلی كورد لەلایەن “بەعس”ی فاشیەوە ئەنجامدراوە لە ساڵی 1988.

بۆچوون