Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/11/29 14:30
نوسەر: جینۆسایدی کورد

بەڵگەنامەی دەستگیركردنی كۆمەڵێك موستەشاری بەشدار لە تاوانی ئەنفال

ئا: جینۆساید كورد

ئەمەی خوارەوە بەڵگەنامەو بڕیاری دەستگیركردنی بەشێك لەو “258” دووسەدو پەنجاو هەشت موستەشارو ئامر سریەیە، كە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق داواكراون، بە تۆمەتی بەشداریكردن لە شاڵاوەكانی ئەنفال لە ساڵی 1988.

جێگای ئاماژەیە جگە لە دەستگیركردنی دوو”2″ كەس لە سەرەتای ئەمساڵ 2014و ئەوانەشی كە كۆچی دواییان كردوە، تەواوی ئەوانی دی یان لە هەرێمی كوردستانن یان بۆ دەرەوەی كوردستان هەڵاتوون و كەسیان دەستگیرنەكراون، هەروەك لە نێو بەڵگەكاندا لەلایەك نوسراوی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەیەو لەلایەكی تریش نوسراوی داواكاری گشتی، كەچی نەچوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەو تۆمەتبارو داواكراوەكانیش بە ئازادی دەسوڕێنەوە.

لەكاتێكدا دەستگیركردنی ئەو تۆمەت بارو داواكراوانە یەكێكە لە داوا سەرەكییەكانی كەس و كاری قوربانیانی شاڵاوەكانی ئەنفال و بەردەوام جەختی لە سەر دەكەنەوە.

بۆچوون