Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2014/12/15 16:10
نوسەر: جینۆسایدی کورد

گۆڕی بە كۆمەڵ لە عێراقدا، نموونەی سەلماندنی جینۆساید

ئا: جینۆساید كورد

گۆڕی بە كۆمەڵ لە عێراقدا، جگە لەوەی یەكێك لە ئاماژە دەركەوتوەكانی دوای رووخانی رژێمی بەعسە لە عێراقدا، هاوكات روونترین و سەلمێنراوترین دیكۆمێنتی ئەنجامدانی تاوانی جینۆسیادە، تەواوی ژێدەرو سەرچاوەكان بەم شێوەیە شوێن و جێگای گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق دیاریدەكەن.

خشتەی دەرخستنی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق

پارێزگا قەزا ژمارە پارێزگا قەزا ذمارة كۆ تێبینی
 بەسرە بەسرە 6 بەغدا محمودیە 3 9 گۆڕی بە كۆمەڵ
بەسرە ئەلقەرنە 4 بەغدا رەشید 3 7 =
بەسرە ئەبو خسیب 2 بەغدا ئەبوغرێب 2 4 =
بەسرە زووبێر 7 بەغدا مەدائن 2 9 =
 موسەنا سەلمان 5 بەغدا سەبعە نیسان 3 8 =
موسەنا خزەر 4 بەغدا  سەدر 3 7 =
موسەنا سەماوە 3  كەركوك  كەركوك 14 17 =
زیقار ناسریە 2 قادسیە دیوانیە 2 4 =
زیقار سووق شیوخ 2 قادسیە عفك 1 3 =
میسان عەمارە 2 موسڵ حمدانیە 3 5 =
میسان مەیمونە 2 موسڵ حەزەر 4 6 =
كەربەلا كەربەلا 2 بابل حلە 1 3 =
كەربەلا هندیە 2 بابل محاویل 12 14 =
كەربەلا عین تمەر 16 بابل مسەیب 1 17 =
سەلاحەدین سامەڕا 1 دیالا جەلەولا 3 4 =
سەلاحەدین بەلەد 1 دیالا بەلەدرووز 1 2 =
سەلاجەدین تكریت 3 دیالا میقدادیە 1 4 =
ئەنبار روومادی 5 هەولێر مەحمور 3 8 =
ئەنبار رتبە 1 هەولێر سۆران 1 2 =
نەجەف نەجەف 7 واست بەدرە 1 8 =
 كۆی گشتی قەزا 87 پارێزگا قەزا 64 151 =

ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی كە هەڵدراونەتەوە

لەساڵی 1963 وە تا 2003 كە دەكاتە یەك چارەكەسەدە، تاساوەختی رووخانی بەعس وەك پارتی فەرمانڕەوای عێراق و ئەنجامدەری تاوانەكانی جینۆساید دژبەگەلانی عێراق بە گشتی و گەلی كورد بەتایبەت، بەشێك لەوكەس و كارانەی قوربانییەكان كەبەشێوازی جۆراوجۆر لەدەستی دام و دەزگا سەربازی و ئەمنی و هەوڵگرییە داپلۆسێنەرەكانی “بەعس” رزگارییان ببوو، هیچ سووسەیەكی كەس و كارەكانیان نەدەزانی، یان لەچاوەڕوانی ئەوەدا بوون كەس و كارەكانیان بگەڕێتەوە.

بەڵام دوای رووخانی بەعس لە 2003 دەركەوت دەوڵەتی عێراق و بەعس، بەشێوەیەكی زۆر دڕندانەو دوور لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەكان و پێشێلكردنی هەموو یاساو ریسا نێو دەوڵەتییەكان، تەواوی ئەو خەڵكە كەژن و پیرو مناڵ و گەنج و مێردمناڵ بوون و لە هەموو وێستگەو قۆناغەكانی شاڵاوەكانی جینۆسایدا، لەپرۆسەیەكی خێرادا جینۆسایدی كردوون و گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، كەنزیكەی “151” گۆڕی بەكۆمەڵن، گەواهی ئەو راستیەیی سەرەوەیەو لە خشتەكەی پێشوو شوێن و جێگاكانیمان بیرهێنایەوە، ئەگەر ئەو ژمارەیە تێبینی لەسەر هەیەو زۆر سەرچاوەی تر ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە دەیان گۆڕی بە كۆمەڵی تر لە شاروشارۆچكەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە یان ئاشكرابكرێن.

تەنها “2672” رووفاتی قوربانییەكان گەڕاوەتەوە بۆ كوردستان یان دەرهێنراون

گرنگترین شت بۆكەس و كاری قوربانیانی جینۆساید، ئەوەیە كە رووفاتی كەس و كارەكانیان بگەڕێتەوەو بەچاوی خۆیان ببینن و بەشداری بكەن لەناشتنی ئێسك و پرووسكەكانیاندا. ئەمە بوەتە گرێیەكی دەروونی گەورە بۆ ئەوان و تا ئێستا توانراوە تەنها “2672” رووفات لەهەریەك لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی “حەیدەرییە، سەماوە، مەهاری یەك و مەهاری دوو، تۆپزاوە، حەمرین، بوسەیە، لە گەڵ ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی تر كە لە كوردستان دۆزراونەتوەو هەڵدراونەتەوە كە لە خوارەوە پۆلینمان كردوە” بهێنرێتەوە بۆ كوردستان یان لە كوردستان هەڵبدرێنەوەو بدۆزرێنەوە، كەناكاتە 2% لەسەدی سەرجەم رووفاتی نێو گۆڕەبەكۆمەڵەكان.

ئەم بابەتە بابەتێكی زۆر ئاڵۆزەو بەرپرسیاری پلەیەك وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقیە، كەبەپێی بڕیاری حكومەتی عێراقی ئەو بەرپرسی یەكەمە لەرێگەدان بەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و دەرهێنانی رووفاتی قوربانییەكان، ئەویش بەشێوەیەكی زۆر ناتەندرووست و بێبەرنامە ئەم كارە جێبەجێدەكات. بەواتایەكی تر ئەگەر بەپێی بەرنامەی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراقی بێت، بەسەرنجدانی ئەو كارەی بۆ گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پێشووی كردوەو رووفاتەكانی دەرهێناوە لە ماوەی “11” ساڵی دوای رووخانی بەعس ئەوە پێویستمان بە “100” ساڵی تر دەبێت بۆ ئەوەی تەواوی رووفاتەكانی نێو گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەربهێنین و بیانگەڕێنینەوە بۆ كەس و كاریان و نیشتمانی خۆیان.

جگە لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی هی تاوانی ئەنفال و بارزانییەكانن، دەیان گۆڕی بەكۆمەڵی تر لە شاروشارۆچەكانی عێراق و كوردستان بوونیان هەیەو تا ئێستا زۆرێكیان ماونەتەوەو هەڵنەدراونەتەوە.

ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی هەڵدراونەتەوە

یەكەم: ساڵی 2004 گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە سنووری قەزای هەڵەبجە لە گووندی “ملیج”دۆزرایەوەو هەڵدرایەوە كە “30” رووفاتی لەخۆ گرتبوو.

دووەم: لە ساڵی 2014 لە سنووری پارێزگای دهۆك گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوەو “14” رووفاتی گولەبارانكراوی لە خۆگرتبوو.

سێیەم: لە ساڵی 2008 گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە ناوچەی خەزەر لە سنووری پارێزگای موسڵ دۆزرایەوەو “256”دووسەدو پەنجاو شەش رووفاتی لە خۆگرتبوو.

چوارەم: لە ساڵی 2008 لە سنووری قەزای خانەقین گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزرایەوەو “33” رووفاتی لە خۆگرتبوو.

پێنجەم: لە ساڵی 2011 گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە قەزای دبزی سەربە كەركوك دۆزرایەوەو “106” رووفاتی تێدا بوو.

شەشەم: لە ساڵی 2010 لە سنوری پارێزگای دۆهۆك گۆڕێكی تری بە كۆمەڵ دۆزرایەوەو “30” رووفاتی تێدابوو.

حەوتەم: لە ساڵی 2012 لە پارێزگای دیوانیە “6” گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزرایەوەو سەرجەم “730” رووفاتی تێدابوو.

هەشتەم: لە ساڵی 2013 لە زنجیرە چیای حەمرین كە دەكەوێتە نزیك شاری خوورماتوو، گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزرایەوەو “158” رووفاتی تێدابوو.

 نۆیەم: لە ساڵی 2005  گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە بوسەیە دۆزراوەتەوە”513″ رووفاتی تێدابوەو هەڵدراوەتەوە.

دەیەم:  لە ساڵی 2014 گۆڕێكی تری بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوەو “93” رووفاتی تێدابوەو هێنراوەتەوە بۆ كوردستان.

هەندێ‌ گۆڕی بە كۆمەڵی تر لە سەردەمی جیاوازدا

یەكەم: گۆڕی بە كۆمەڵی گووندی “دەكان” “33” رووفات” ساڵی 1969

دووەم: گۆڕی بە كۆمەڵی قەڵادزێ‌ “134” رووفات، ساڵی 1974

سێیەم: گۆڕی بە كۆمەڵی قوشتەپە، “30” رووفات/ ساڵی 1980

چوارەم: گۆڕی بە كۆمەڵی “زیوە” “300” رووفان، ساڵی 1985

پێنجەم: گۆڕی بە كۆمەڵی رەواندوز، “13” رووفات، ساڵی 1987

شەشەم” گۆڕی بە كۆمەڵی شەقڵاوە، “21” رووفات، ساڵی 1987

حەوتەم: گۆڕی بە كۆمەڵی بالیسان، “56” رووفات، ساڵی 1988

هەشتەم: گۆڕی بە كۆمەڵی بەهەشتی زەهرا “تاران” “128” رووفات، 1988

نۆیەم: گۆڕی بە كۆمەڵی چەمی قەشانێ‌، “24” رووفات، ساڵی 1988

–          سەرچاوە: جێنۆسایدی گەلی كورد، تەها سلێمان 2013

  • القبور الجماعية، ومأسيها فى العراق، طة بابان 2013
بۆچوون