Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/01/20 16:57
نوسەر: جینۆسایدی کورد

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مێژووی ژینۆساید لە کوردستان

لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مێژووی ژینۆساید

 لە کوردستان

نووسينى: مێهرداد ڕەحیمیان

نویشک

بە درێژایی مێژوو کێشە ئیتنیکی – سیاسییکان بوونەتەهۆی ڕوودانی ژینۆساید[1]ەکان. مخابن لە جیهانی ئەمڕۆدا سیاسەت و گفتوگۆ وەکوو هونەرێک بۆ پێڤاژۆی ئاشتی نایتە ئەژمار و لە باتی ئەوانە شەڕ و کوشتن و … سێبەر دەنوێنێ. کوردستان وەکوو وڵاتێکی ستراتیژیکی و بن دەستی ملهۆڕان زۆر زۆرلەمێژە تووشی ئەم کارەساتە بووە و جەرگی زۆر دایکان بەهۆیەوە هەڵقرچاوە. هەر بۆیە نووسەر دەیهەوێت لەم وتارەدا بۆ جگە لە شیکردنەوەی ئەم بابەتە لە بواری یاسایی و سیاسییەوە تیشک بخاتە سەر مێژوویژینۆسایدەکانی چوارپارچەی کوردستان.

وشە گرینگەکان: کوردستان[2]، ژینۆساید، تواندنەوە[3]، فەرهەنگ[4]، دەسەڵات.[5]

 

سەرەتا

بە درێژایی مێژوو کێشە ئێتنیکی – ئایینیەکان بەردەوام بوونتە هۆی ڕوودانی کارەساتە دڵتەزێن وژینۆسایدەکان لە کوردستان. زۆرن ئەو کەسانەی لە مێژوودا هونەری گفتوگۆ و دیپلۆماسیان لە هەمبەر شەڕدا بە هیچ زانیوە و هەوڵیان داوە بە ڕەوتی خوێنخوارانەی خۆیانەوە ملهۆڕی بکەن. حکوومەتە چەوسێنەرەکان بەردەوام ویستوویانە ڕەوتی داگیرکاری خۆیان کە چەوساندنەوەی گەلانی بن دەستە شاڵاو ببەنە سەر گەلان و بە مەبەستی زلهێزبوونەی خۆیان هەمووویان لەناو ببەن کە مخابن کوردستان و کورد بە هۆی هەڵکەوتەی ئاوارتەی خۆی لە ڕۆژهەلاتی ناویندا بەردەوام تووشی ئەم شاڵاوە بووە. بێگومان ڕەمزی مانەوەی هەر گەلێک بەرخۆدانە کە بەدڵنیاییەوە کوردستان و کورد بە درێژایی مێژوو لە چوار وڵاتی تورکیا و سووریا و ئێران و عیراقدا بە توندی هەمبەری بۆتەوە و بەرخۆدانی شکۆمەندی لە دژیدا هێناوەتە ئاراوە.

دەسەڵاتدارە چەوسێنەرکانی کوردستان بە دامەزراندنی سیستەمگەلێکی رەگەزپەرست و دژە مرۆڤانە وەکوو فاشیسم[6] و شڤێنیسم[7] بەردەوام لە تێکۆشانی قڕکردنی دەنگی ئازادیخوازی نەتەوەی کوردا بوون کە زۆربەی جار لە ژێر سێبەری ئاڵای مافی مرۆڤ! و پشتیوانی حکوومەتانی ئیمپریالسیت[8] ڕووی داوە.

گرووپی دەسەڵات –کە هەمان دەستەی چەوسێنەرانە– لە عیراق[9] و تورکیا[10] و سووریا[11] بەردەوام تێکۆشان دەکات کە بە پەرەدانی سیاسەتە قڕکەرانەکان وەکوو شەڕ، تواندنەوەی ڕەگەزی، ژینۆساید، ژیندەچاڵ کردن، کۆچاندن، تیرۆر، گەندەڵی کۆمەلایەتی – ئابووری، شاڵاوی سەربازی، کیمیاباران، شاڵاوی فەرهەنگی، قەدەغەکردنی زمان، مێژووسازی درۆیی و … هێزی بەرخۆدانی کۆمەڵگایی کورد لە ناو ببەن کە بەختەوەرانە هەمیشە و بەردەوام لە قۆناغە جیاکانی مێژوودا تووشی شکست بووە.

لە تورکیا، هەر لە سەرەتای دەسپێکی حکوومەتی عوسمانییەکانەوە تاکوو دەسەڵات گرتنی ئاتاتورک و بناغەنانی کۆماری تورکیای مۆدێڕن سیاسەتی قڕکردنی بەکۆمەڵ و لەناوبردنی گەلی کورد زۆر دڕندانەتر لە هیتلێری[12] فاشیست و مۆسۆلینی و فرانکۆی سپانیاڕووی داوە.

لە عیراق، حکوومەت بە توندترین شێوازی مەلوا وەکوو ژینۆساید و ڕووخاندنی گوندەکان و کیمیاباران و دەسڕێژی چاندی – چڤاکی و عەرەباندن ڕووبەڕووی تەڤگەری ئازادیخوازی کورد بووەوە.

لە سووریا، حکوومەت سیاسەتی قڕکردنی نەتەوەیی یان تواندنەوەی نەتەوەیی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەکار برد، کە تەنانەت ناسنامەی سووریایی بە کوردانی ئەو وڵاتە نەدەدا[13].

لە ئێران، ڕەزاشای پەهلەوی و شازادەی کوڕی کە دوو پاشای حکـوومەتی پاشایی – ملهۆڕی ئێرانی بوون هەتا ئەو جێگای توانیان بەرنگاری نەتەوەی کورد بوونەوە، کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە سەرکوت کردنی شۆڕشی سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠ز) و کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد(١٩٤٦ز) بکەین کە لە هەردوو شۆڕشدا ڕێبەرانی کورد کوژران و لە سێدارە دران، بەڵام  بە لاوازبوونەوەی حکوومەتی پەهلەوی و شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا دۆخ بڕێک لە ئاڵۆزی دەرهات و گۆڕانگەلێکی بنچینەیی لە ئێران دەستی پێکرد.

لە جیهانی سەردەمدا بەهۆی ڕوودانی ڕووداوی گلۆبالیزاسیۆن[14] کە بە ئەو پەڕی گرژییەوە جیهانی گرتۆتە بەر ژینۆساید وەکوو کارەساتێکی نایاسایی و نێونەتەوەیی دێتە ئەژمار کە دژی هەمووو یاسا بنچینەییەکانی مرۆڤ و حکوومەتە پێشکەوتووەکانە. زۆربەی جار ژینۆساید وەکوو ئامرازێکی سیاسی بۆ سەرکوت کردنی گەلانی بێ دەسەڵات و بندەستدێتە ئەژمار کە بەرچاوترینی ژینۆساید جەستەیی مرۆڤەکانە، هەڵبەت شایانە کە ژینۆساید تەنیا دابڕاو بە قەبارەی جەستە نییە بەڵکوو شێوەگەلێکی دیکەی وەکوو ژینۆسایدی فەرهەنگی و نەتەوەیی و ئابووری و بیۆلۆژیکی هەیە.

لە راستیدا پاش دامرکانی ئاگری شەڕی یەکەمی جیهانی و دابەش بوونی کوردستان حکوومەتە چەوسێنەرە ناوچەییەکان تەواوی هێز و دەسەڵاتی خۆیان بە مەبەستی تواندنەوەی نەتەوەیی کورد لە هەمووو بوارەکانی دەسەڵاتیاندا وەکوو وشەی کوردستان و کورد بەکار برد و چالاکانە پێیان نایە گۆڕەپانی قڕکردنی گەلی کوردەوە. مەبەستی دیکەی نووسەر لە شیکردنەوەی بابەت زۆرتر ڕوونکردنەوەی بابەتی ژینۆساید و چۆنیەتی ڕوودانی ئەم کارەساتە لە دۆخە جیاوازەکانی ژیانی مرۆڤە، بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە ڕوویەکی دیکەی ژینۆسایدی بکەین کە تەنیا لە کاتی شەڕدا ڕوو نادات بەڵکوو دەتوانێ لە کاتی ئاسایش و ئاگربەستدا بە ئەوپەڕی هێمنی نەتەوەییەوە دەست بە تواندنەوەی نەتەوەیکی بێ دەسەڵات بکات، هەر بۆیە جگە لە کورد کە بۆتە قوربانی ئەم کارەساتە هەمووو گەلانی دیکەی بن دەستی تووشکراو بەم شاڵاوە مافی سروشتی بەرخۆدان و پاراستنی یاسایی – نەتەوەیی خۆیان هەیە.

بەرخۆدان و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی مافی سروشتی هەر گەلێکی قوربانی ئەم شاڵاوەیە کە بە هۆی بێ دەسەڵاتیەوە بەرۆکی گرتووە.زۆر سەیرە کە لە جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆدا جیهان لە هەمبەر ژینۆسایدی ئاشکرای کورداندا کە ژیان و هەبوون و مرۆڤایەتی کوردان دەخاتە مەترسییەوە بێدەنگی ڕاگرتووە و دەبینرێت کە هیچ ڕێکخراوە و یاسا و… نییە کە پارێزگاری لە مافی مرۆڤانەی گەلی کورد بکات.

لە ڕاستیدا قڕکردن و لەناوبردنی گرووپە ئێتنیکی – نەتەوەیی – ئایینیەکان بە واتای لەناوبردنی بەشێکی بەرچاو لە مرۆڤایەتیە کە مخابن ئەمڕۆ بە شێوازێکی دڕندانە وەکوو ژینۆساید و کۆمەڵکوژی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان سەری هەڵداوە، بەڵام ئەوەی کە بەرچاوتر و مەترسیدارتر لە خودی کارەساتەکەیە بێدەنگی ڕاگرتنی ڕێکخراوە مرۆڤاییەکانە کە ژیان و هەبوونی مرۆڤەکان دەکاتە قوربانی سیاسەت و بەرژەوەندییە هۆڤانەکانی خۆی.

نووسەر هەوڵ دەدا لەم وتارەدا و لە پێنج بەشدا دۆزی ژینۆساید و مێژووی خوێنباری لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا شی بکاتەوە کە بریتین لە:

ء. شیکردنەوەی سەرەتا و مێژووی سەرەکی ژینۆساید

ب. مێژووی ژینۆساید لە باشووری کوردستان

ج. مێژووی ژینۆساید لە باکووری کوردستان

د.مێژووی ژینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ه. مێژووی ژینۆساید لە ڕۆژئاوای کوردستان

بەشی یەکەم

شیکردنەوەی سەرەتا و مێژووی سەرەکی ژینۆساید

وشەی ژینۆساید لە دوو وشەی خوارەوە پێک هاتووە کە بریتین لە:

وشەی یۆنانی Genos کە بە واتای ڕەگەزە

وشەی لاتینی Caeders کە بە واتای کوشتن و لەناو بردنە

لە تێکەڵاوی دوو وشەی ناوبراو وشەی Genocideپێک دێت کە بە واتای کۆمەڵکوژیە.

لە ڕاستیدا کۆمەڵکوژی وەکوو ئامرازێک بۆ پێشێل کردنی مافی مرۆیی لە جیهان دێتە ئەژمار کە ئاسایشی مرۆیی و نەتەوەیی گەلان دەخاتە مەترسیەوە.بە پێی بڕگەی یاسای نێونەتەوەیی شەشەمی دادگای نۆرێنبێرگ ژینۆساید بە واتای پێشێل کردنی سەرەکیترین مافە ئاساییەکانی مرۆڤە کە یەکێکیان ستاندنی مافی ژیان لە مرۆڤەکانە کە ئەمڕۆ وەکوو پرسی ژینۆساید سەری هەڵداوە و هەمووو کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خستۆتە ژێر مەترسی لەناوچوونەوە. سەرەڕای ئەم چەند پێناسەیە هەندێ جار ژینۆساید وەکوو پرسێکی سووکایەتی لە دژی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار کە ژیار و فەرهەنگ و دەسکەوتی چەندهەزار ساڵەی مرۆڤ دەخاتەمەترسی لەناوچوونەوە. هەر بۆیە تاوانبارانی ئەم کردەوە دژە مرۆڤانە وەکوو دوژمنی هەمووو گەلانی جیهان دێنە ئەژمار و دەبێ وەکوو تیرۆریست و قڕکەر لە دادگا سزا بدرێن. بە پێیی ئەم یاسایە کە لە ڕێکەوتی ١٩٤٨.١٢.٩ز پەسەندی نوێنەرانی کۆمەڵگای جیهانی کرا و پێویستە هەمووو حکوومەت و کۆمەڵگای جیهانی گوێڕایەڵی بن.

وەک شیکردنەوەی مێژووی ئەم پرسە یاساییە دەتوانین بڵێین سەرەتای بناغەدانانی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها پاش ئەو دادگای سزای نێونەتەوەیی لە ڕێکەوتی ١٩٥١.٥.٢٨ز داڕایگەیاندد: ئامانج لە پەسەند کردنی وەها بڕگە یاسایەک سزادان و دادگایی کردنی تاوانبارانی ئەم کردەوە دژە مرۆڤانە لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکانە و گەر کەسێک یان حکوومەتێک پێشێلی بکات وەکوو دوژمنی مرۆڤایەتی بەرنگاری دەبێتەوە.

جۆرەکانی ژینۆساید تەنیا بریتی لە کوشتنی جەستەیی نین بەڵکوو داگری جۆرەکانی دیکەن کە هەوڵ دەدەین شییان بکەینەوە.

ء. ژینۆسایدی جەستەیی: بریتیە لە کوشتن بە جۆرەکانی لەسێدارەدا، گوللەباران و شاڵاوی سەربازی بە جۆرەکانی کەڵک وەرگرتن لە چەکە کیمیایییە دژە مرۆڤانەکان و ناڤۆکیەکان و … .

ب. ژینۆسایدی بیۆلۆژیکی: بەرگری لە بەردەوام کردنی ڕەگەز و پێک هێنانی بنەماڵە و منداڵە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازگەلێکی پزیشکی بەرگری لە پێوەندی ژن و شوویی مرۆڤ و بنەماڵەکان دەکرێت کە هەندێ جاریش وەکوو سیاسەتی جوداکردنەوەی فیزیکی مرۆڤەکان (ژن و پیاو) دێتە ئەژمار بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە حکوومەتی فاشیستی هیتلەری ئەڵمانیا کە بەرگری لە پێک هاتنی بنەماڵە لە لایەن گاورەکانەوە دەکرد کە دوایی بە دەستی حکوومەتی سەدام حسێن لە عیراق بە شێوەی ڕفاندنی ژنان و کچان و فرۆشتنیان بە وڵاتانی دراوسێ لە ساڵی ١٩٨٨دا دووپات بووەوە.

ج. ژینۆسایدی چاندی – چڤاکی: بریتیە لە جۆرەکانی قەدەغە کردنی ئاخاڤتن بە زمانی دایکی گەلان، نووسینەوەی مێژووی درۆیی و تەزویر گەلانی بن دەست، ڕووخاندن و تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکان وەکوو کلێسا و مزگەوت و… کە پێناسەی چاندی – چڤاکی گەلانی جۆراجۆری جیهانن.

د. ژینۆسایدی ئابووری[15]: لەم جۆرە ژینۆسایدەدا ماڵ و شار و گوند و هەمووو نیشانەکانی ژیار و شارەستانییەتی گەلانی بن دەست بە مەبەستی تاڵان و شاڵاو بۆ پێک هێنانی ئابووریەکی باشتر لە لایەن حکوومەتەوە دەڕووخێت و لەناو دەچێت. بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە جۆرەکانی وەکوو برسیەتی، دەسکورتی، نەبوونی دەرمان و خواردن، نەبوونی پێداویستیەکانی ژیان، زۆربوونەوەی ڕێژەی مردنی منداڵان و بەساڵاچووان، کۆچاندن و ڕووخاندنی تەواوی بنەما ئابووریەکانی گەلانی بن دەست کە پێکەوە دەبنە هۆکاری لەناوبردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و فەرهەنگی ژیانی گەلانی بن دەست.

پاش گرێدانی پەیمان نامەی ئاشتی لە ساڵی ١٩٧٧دا ژینۆسایدی ئابووری وەکوو هۆکاری لەناوبردنی ئابووری و ژیانی خەڵک ناسرا و بڕیار درابە پێیی ئەم یاسایە بەرگری لە کارەساتێکی دیکە بە ناوی بیۆساید[16] بکرێت کە پاش ژینۆسایدی ئابووری ناوچەیەک دەبێتە هۆی لەناوچوونی سروشت و ژیانی ئەو ناوچەیە.

بە پێی دوو هۆکار پرسیژینۆساید زۆرتر دەکەوێتە بەرچاوی سەرنجەوە کە بریتین لە:

  1. ئامانج لە ژینۆساید؛ کە مەبەستی لەناوبردنی بەشێک یان تەواوی حەشیمەتێکی دیاریکراو دێتە ئەژمار
  2. ڕێژەی قوربانیانی ژینۆساید؛ ئامانجی سەرەکی ژینۆساید زۆربوونی هەرچی زۆرتری ڕێژەی قوربانیەکانیەتی کە مخابن بایەخی پێ نادرێت – کە قوربانیەکانی کە زۆرتر لە شەڕەکانن – و زۆرجار دەخرێتە پەراوێزەوە.

لە بڕگەی یەکەمی یاسای قەدەغەکردنی ژینۆساید لە ساڵی ١٩٤٨دا هاتووە؛ هەموو وڵاتانی واژۆکەری ئەم پەیماننامە پێویستە بەرگری لە ڕوودان یان هەڵگیرسانی ئەم کارەساتە مرۆڤیە بکەن و گەر ڕوویدا پێویستە هەمووو تاوانبارانی کە حکوومەت و دەسەڵاتدارانن بدرێنە دادگای نێونەتەوەیی سزاکان[17]. مافی سەرەوە لە بواری کاتی و شوێنەوە قەت هیچ لەمپەر و بەربەستێکی نییە و پێویستە لە کاتی شەڕ و ئاسایشدا گوێڕایەڵی بکرێت.

هەروەها لە بڕگەی دووهەمی یاسای قەدەغەکردنی ژینۆساید لە ساڵی ١٩٤٨دا کە سەبارەت بە ئامانج و مەبەستەکانیژینۆساید هاتووە؛ ژینۆساید بێگومان لە باری مرۆیی و یاساییەوە هۆڤانەترین کردەوەی مرۆڤی دژە مرۆڤە کە دەیهەوێت بەشێک یان تەواوی حەشیمەتی نەتەوە و کەمینەیەک بخاتە مەترسی لەناوچوونەوە، بەڵام لە درێژایی ئەم بڕگەدا دووبارە ئاماژە بەوەش کراوە ئەگەر کوشتن و کۆمەڵکوژی ڕووی دا و مەبەستی ئەم هۆکارگەلە نەبوون ئیدی دەبێتە شاڵاو و جەنایەتی سەربازی نە ژینۆساید!

لە بڕگەی دووهەمی پەیماننامەی ساڵی ١٩٤٨دا هۆکارەکانی ڕوودانی ژینۆساید بریتین لە:

  1. کۆمەڵکوژی بەشێک یان تەواوی ڕێژەیکی تایبەت لە ڕەگەزێکی تایبەتی ئایینی – ئێتنیکی – نەتەوەیی.
  2. هەوڵ بۆ لەناوبردنی زمان و چاندی نەتەوە یان حەشێمەتێکی تایبەتی
  3. گوشار و شاڵاوبردنە سەر نەتەوە یان حەشێمەتێکی تایبەتی بە مەبەستی قڕکردنیان
  4. گوشار و شاڵاوبردنە سەر نەتەوە یان حەشێمەتێکی تایبەتی بە مەبەستی بەرگری لە پێک هێنانی بنەماڵە و منداڵ
  5. کۆچاندنی نەتەوە یان حەشیمەتێکی تایبەتی بە مەبەستی قڕکردنیان کە دوای ساڵی ١٩٤٨ز و لە بڕگەی سێهەمدابە پێی چەند هۆکاری خوارەوە زۆرتر شی کرانەوە.
  6. تاوانباربوون لە پرسی کردەوەی ژینۆسایددا
  7. گەڵاڵەڕێژی ژینۆساید
  8. هاندانی ئاشکرا و نهێنی ژینۆساید
  9. تێکۆشان بۆ ئەنجامدانی ژینۆساید (تەنانەت کاتێکیش ڕوو نەدات)
  10. بەشداری ئاشکرا و نهێنی لە پرسی ژینۆسایددا

بە پێی بڕگەی یاسای سێهەم پەسەندکراوی ساڵی ١٩٤٨ز و زۆربەی وڵاتانی ئەمڕۆ واژۆیان کردووە لادان لە هەر کام لەم بەندگەلە تاونباری دێنێتە ئاراوە و پێویستی بە سزادان و دادگاییە.

لە بڕگەی چوارەمدا باس لە چۆنیەتی دادگایی و سزادانی تاوانبارانی ئەم پرسە کراوە، بۆ وێنە لە بەندێکدا ئاماژە کراوە کە: ئەندام نەبوون یان واژۆنەکردنی وڵاتێک لەم کەمپەینەدا هۆی گوێڕایەڵ نەبوونییان نییە و هەمووو وڵاتانی جیهان چ واژۆیان کردبێت یان نا پێویست بە گوێڕایەڵین. لە بڕگەی شەشەمدا پاش شیکردنەوی بڕگەکانی سەرەوە بڕیار دراوە دەبێ تاوانبارانی پرسی ژینۆساید لە ناوخۆی وڵات و دادگای نەتەوەییدا سزا بدرێن.

سەرەڕای ڕێز و حورمەت بۆ هەمووو یاسا و بڕگەکانی سەرەوە لە کۆتاییدا پرسیارێکی دیکەی بناغەیی بۆ مرۆڤ دێتە ئاراوە کە؛ گەلۆ خودی حکوومەتی ناوخۆیی وڵات تاوانبار بێت چلۆن دادگایی دەکرێت و بەرەو سزادان دۆسیەی دەبەسترێ؟ گەلۆ دادگای بەرژەوەند پەرست و فاشیستی حکوومەتانی ئەمڕۆ گوێڕایەڵی بڕگەی شەشەم دەبن؟ گەلۆ مرۆڤانە تاوانباران دادگایی دەکرێن؟!! مخابن بۆ وەڵامی هەمووویان جگە لە وشەی نا شتێکی دیکە لە زمانی مرۆڤدا نادۆزرێتەوە.

گەرچی پاش پەسەندکردنی بڕگەی شەشەم لە ساڵی ١٩٤٨دا کۆمەڵگای جیهانی دژایەتی خۆی لە هەمبەریدا دەربڕی، بەڵام دووبارە لە ساڵی ١٩٥١دا تێبینی کرایەوە کە تاوانبارانی پرسی ژینۆساید دەبێ وەکوو تاوانبار و بەشداری لە شەڕ و ژینۆسایددا لەگەڵ هاوکاری و یارمەتی وڵاتانی جیهاندا دادگایی بکرێن. سەرەڕای ئەم تێبینیە و هەبوونی یاساکەی هەتاکوو ئێستا تەنێ یەک تاوانبار لەم پرسەدا لە وڵاتی خۆی دادگایی و سزا نەدراوە و تەنیا وەکوو یاسایەک کە لەسەر تێنووس هەبوونی ببێ دێتە ئەژمار.

بەشی دووهەم

ژینۆسایدی گەلی کورد

هەروا کە پێشتر جۆرەکانی ژینۆساید شی کرایەوە و ئاماژە بە مەترسیداربوونی لە ڕوانگەی جیهانی و مرۆڤیە کرا دەبێ ئەوەش بڵێین کە ژینۆساید وەکوو پارادایمێکی بەردەوام لە کوردستان ڕووی لە دووپات بوونەوەیە. حکوومەتانی تورکیا و عیراق و سووریا بەردەوام بە کەڵک وەرگرتن لە جۆرەکانی ژینۆساید شاڵاویان هێناوەتە سەر کوردستان و دەیانەوێت لە ئاکامی پڕۆژە تورکاندن و عەرەباندن و فارساندنەکانیاندا کە بە درێژایی میژوو هەوڵ و تیکۆشانیان بۆ کردووە کوردستان و کورد بتەوێننەوە ناو قەبارەی تەزویری سیاسی خۆیانەوە.

هەرواکە پێشتر ئاماژەی پێ کرا ڕێژەی قوربانیانی ژینۆساید بە هۆی ڕواڵەتی هۆڤانە و دژەمرۆڤانەیەوە گرینگیەتی نییە چونکە بە ڕوودانی ئەم کارەساتە لە هەر دۆخ و حاڵێکدا مرۆڤ تووشی کوشتن و دەسڕێژی و پێشێل کردنی مافەکانی دەبێتەوە و پێویستە هەمووو تاوانبارەکانی چ لە ڕادەی حکوومەت و چ لە ڕادەی پارت و کەسدا دادگایی و سزا بدرێن.

گرووپی دەسەڵاتداری ناوچەیی تورکیا و عیراق بە هاوپەیمانی و کۆدەنگی ناوچەیی (ژئۆپۆلۆتیکی)[18] و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی خوارەوە هەوڵی ئەم کردەویانە داوە کە بریتین لە:

  1. کۆمەڵکوژی
  2. کۆچاندن
  3. تورکاندن و عەرەباندن
  4. خاپوورکردنی ئاسەوارە شارەستانیەتییەکانی نەتەوەیی کوردستان
  5. نووسینەوەی درۆیی و تەزویری مێژوو و چاندی کوردستان و کورد
  6. بە کار هێنانی سیاسەتی قڕکردنی گشتی
  7. میلیتاریزاسیۆن[19] کردنی کوردستان (شاڵاوی سەربازی)
  8. چاندنی مینە سەربازی و نایاساییەکان لە کوردستان
  9. گۆڕینی ناوی ناوچەکان (ژینۆسایدی ناو و شوێنگەکان)

بەهۆی نەبوونی شەڕ و ئاژاوەی سەربازییەوە لە وڵاتی سووریا[20] حکوومەت سیاستەکانی بە جۆرێکی دیکە دینێتە ئاراوە کە بریتین لە:

  1. تواندنەوەی چاندی – چڤاکی کوردان (نەدانی پێناسە و ناسنامەی نەتەوەیی پێیان)
  2. کۆچاندنی کوردان بەرەو ناوچە عەرەبیەکان و جێگرکردنی عەرەبەکان لەوێ
  3. پێناسەکردنی دۆسیەی ئازادیخوازی کورد وەکوو مەترسیەکی نەتەوەیی و ناوچەیی بۆ جیهان و ناسیۆنالیزمی عەرەبی
  4. عەرەباندن
  5. قەدەغە کردنی نووسین و خوێندن و ئاخاوتن بە زمانی کوردی
  6. بەرگری لە چاپ و نووسینی کتێبی کوردی و مێژووی کورد
  7. ئاژاوەگێڕی چاندی – سیاسی لە ناو کۆمەڵگای ڕۆشنبیری بەرهەڵستی کورددا
  8. بەرکار گێڕی هێزی سەربازی بۆ گەمارۆدان و پێک هێنانی ناوچەی بەستراوی گەمارۆدراوی کوردستان
  9. سیخوڕی بەردەوامی کۆمەڵگای کورد لە ڕێگای ڕێکخراوە سیخوڕی – ئەمنیەکانیەوە

بە درێژایی مێژووی ئەم وڵاتانە کورد بە هۆی نەبوون و قەیرانی دەسەڵات و پشتیوانەوە زۆرجار بۆتە قوربانی بەرژەوەندی سیاسەتەکانیان، بەڵام وەکوو بڵێی مێژووی هەمیشە دووپات دەبێتەوە گەرچی دەیان جار پرسی ژینۆساید لە کوردستان ڕووی داوە و کوردستان کەوتۆتە بەر زوڵم و هێرشیانەوە و تەنانەت دابەشیش کراوە بەڵام قەت نەیان تانیوە کورد وەکوو کۆیلە خۆیان بۆ ئامرازەکانیان فەرمان بدەن.

سیاسەتی ژینۆساید لە کوردستان بە یارمەتی دەستەی دەسەڵاتدار – کە مەبەست وڵاتانی تورکیا و سووریا و عیراقە – کە لە سێ گۆشەی سیاسی – جوگرافیای حەمرین و تۆرۆسدا جێیان گرتووە ئەنجام دەگرێت و گەر بمنانەوێت پێناسەی ژئۆپۆلتیکی کوردستان بکەین ئەم دوو زنجیرە چیا باشترین پێناسەی کوردستانن.

هەتاکوو ئەمڕۆ دۆسیەی کورد وەکوو گرینگترین دۆسیەی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەربەست ماوەتەوە. گەرچی لە سەردێڕی زۆربەی وتار و کتێب و هەواڵەکاندا کورد وەکوو تەنیا نەتەوەی پڕحەشیمەتی ڕۆژهەڵاتی ناوین ناو دەبەن، بەڵام بەردەوام بە هۆی دەست تێوەردانی زلهێزانی جیهانی و کێشە ناوخۆییەکانەوە ئەم دۆسیە جگە لەوەی بێوەڵام و چارە مابێتەوە بەردەوام بۆ بێدەنگی ڕاگرتنی سەرکوت و تاڵانیش دەکرێت.

لە درێژایی سەدەی بیستەم و سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەکدا شوناسی کوردی تووشی توندترین شاڵاوەکانی مێژووی خۆی بۆتەوە کە تەنیا مەبەستی کۆیلەکردنی شوناس و مێژوو و فەرهەنگ و ئابووری کوردستان و کورد بووە. هەرچی کات تێدەپەڕێت کورد بەهۆی درێژە پێدانی سیاسەتە قڕکەرەکان و دان نەنان بە پێیڤاژۆی ئاشتیدا زۆرتر لە پێشوو تووشی ناکۆکی پێوەندی لەگەڵ ئەم گرووپە دەسەڵاتداریە دەبێتەوە و سەرەڕای ئەمەش دەسەڵات زۆرتر لە جاران تێکۆشان بۆ داگیرکاری کوردستان و هێرش و تاڵان کردنی وڵات دەکات. ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئەم سەدە زۆرتر لە جاران تووشی ئاڵۆزی و بشێوێ و هێرش بە دەستی نوێنەرە دەسەڵاتدارەکانی ڕۆژئاوا و ناوچە بۆتەوە و مخابن بە هۆی ستراتیژیکی بوونی ناوچەیی کوردستانەوە وەکوو سێ ڕێیانی تێپەڕینی شەڕی دەسەڵاتداران بە کار دێت و لەم ناوەدا کورد جگە لە پاراستن و بەرخۆدانی شکۆمەند چارەیکی دیکەی نییە و وەک مافی سەرەکی خۆی بۆ پاراستن و بەرخۆدان پێویستی پێیەتی.

کوردستان بە درێژایی مێژوو وەکوو کۆلۆنیەکی نێو دەوڵەتی بۆ وڵاتانی ناوچە و ڕۆژئاوا کەوتۆتە بەر هێرش و بن دەستیەوە کە هیچ بنەمایەکی جگە لە فاشیسم ناوخۆیی دەوڵەت – نەتەوەکان کە پێشتر و لە سەدەی کلاسیکدا بە دابەش کردنی کوردستانەوە دەست پێ کرد هەیە. گرووپی دەسەڵاتداری ناوچەیی دەیهەوێت بە یاسای پیشاندانی دەسەڵات و مافاندنی کردەوە هۆڤانەکانی خۆی کردەوە نهێنی و سیاسەتە قڕکەرانەکانی بشارێتەوە. کەوایە بە هەبوونی وەها دۆخێکەوە کە کوردستان کەوتۆتە ناخی شیوانشێوی ڕۆژهەڵاتی بن دەستی ناوینەوە پاراستن و بەرخۆدان لە هەمبەر ئەم سیاسەت و هێرشە هۆڤانەگەلە کە دەیانەوێت جگە لە تاڵان کردنی وڵات و بە کۆلۆنی کردنی بۆ یەکتر و بەرژەوەندییەکان تەواو دەسکەوت و پێشینە و مێژووی کوردستان و کورد لەگەڵ خۆیان بەنە نێو چاڵەوە.

 گرووپی چەتەی دەسەڵاتدار بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی جیهانی – میدیایی خۆی هەمووو سامان و مێژووی نەتەوەی کوردی تاڵان کردووە وەکوو خەزێنەی فەرهەنگی خۆی پیشان جیهانی دەدات چونکە مێژوو سەلماندوویەتی شاڵاو و لەناوبردنی فەرهەنگی گەلان بە تایبەت کوردستان و کورد دەبێتە هۆی لاوازبوونەوەی تەڤگەری خەباتی کۆمەڵایەتی – نەتەوەیی هەر بۆیە لەم بەشەدا دەمانهەوێت ئاوڕدانەوەیک لەسەر دۆخ و ژینۆسایدی کورد لە کوردستانی چوارپارچە بکەین.

بەشی سێهەم

مێژووی ژینۆساید لە باشووری کوردستان

هەر لە سەرەتای دامەزراندنی وڵاتی عیراق و خستنەسەری کوردستان لەسەر ئەو وڵاتەوە کێشەی کورد بەرچاوترین ڕووداوی سیاسی لە مێژووی ئەو وڵاتەیە. بە درێژایی مێژووی عیراق دەسەڵاتدارانی پێشوو و سەردەمی عیراق قەت لە سیاسەتە هۆڤانەکانی خۆیان دژی کوردستان و کورد لایان نەداوە. مەبەست لەم بەشەدا ئاوڕدانەوەی سیاسەتە هۆڤانەکانی حکوومەتی عیراق هەر لە سەرەتاوەتا ڕووخاندنی حکوومەتی سەدام حسێن بە دەستی هێزە ئەمریکاییەکانە.

لە ڕێکەوتی ساڵی ١٩٣٤-١٩٣٣دا پاش سەرهەڵدانی بارزانی لە ناوچەی بارزان سوپای عیراق بە یارمەتی بریتانیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کوردان، بەوچەشنەی کە لە ناوچەکانی بەڕۆژ و مەزوی و شیرواندا ٧٩ گوند و ٢٣٨٢ خانوو خاپوور کرا و ١٣٦٥ خانوویش سووتێندرا.

لە هاوینی ١٩٦١دا حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم بانگەوازی هێرشی گشتی کردە ناوچە کوردییەکان و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا پتر لە ٣٠٠٠کەس– کە زۆرتریان منداڵ و بەساڵاچوو بوون– کوشت و هەروەها لە ئاکامی ئەو شەڕەدا ١٠٠.٠٠٠ کەس ئاوارە بوون و ١٥٠ گوندیش خاپوور کرا.

لە ڕێکەوتی ١٩٦٣.٦.١١دا دووبارە هێرش کرایە سەر ناوچەکان و ٢٠٠ گوند خاپوور کرا و زۆرتر لە ٢٠٠٠ کەسیش کوژران. لە مانگی جوولای ساڵی ١٩٦٣داحکوومەتی سۆڤیەت[21] لە ڕاپۆرتێکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە کردەوەی حکوومەتی عیراق لە هەمبەر کورداندا شتێکی جگە لە ژینۆساید نیە و ١٨ ئەندامی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئابووری جیهانی تەنیا وڵاتی چێکۆسلواکی[22] دەنگی بە ژینۆساید بوونی پڕۆسەکە دا و هەروەها لە ساڵی ١٩٦٣دا وڵاتی سۆڤیەت و مەغۆلستان[23] ناڕەزایەتیان لە هەمبەر بێدەنگی ڕاگرتنی حکوومەتانی دەسەڵاتداری ڕۆژئاوایی دەربڕی، بەڵام دوایی بەهۆی نادیارەوە سۆڤیەت داواکەی وەرگرتەوە.

لە ڕیکەوتی ١٩٦٣.٧.٩دا حکوومەتی عیراق بە دانانی یاسای قەدەغەکردنی هات و چۆ زۆرتر لە ٥٠٠٠کەسی کەلەبچە و ٨٣کەسیشی لە سلێمانی گوللەباران کرد و هەروەها ٢٧٦کەسیشی لەسێدارە دا و لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژرایانی. هاوکات لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی عیراق سیاسەتی عەرەباندنی ناوچە کوردییەکانی بەردەوام دەکرد هێرشی بەرفراوانیشی دەکردە سەر شارەکانی کوردستان بۆ وێنە لە ڕێکەوتی ١٩٦٣.٦.١٣دا زۆرتر لە ١٠٠کەسی گوللەباران کرد و هەروەها تەواوی قوتابخانە و مزگەوتەکانی سووتاند. سیاسەتی عەرەباندنی حکوومەتی عیراق لە سێ قۆناغدا دەستی پێ کرد کە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣ز و دووهەمجار لە ١٩٧٥ز بوو و سێهەم جاریش لە ساڵی ١٩٨٧ روویدا کە ناوی زۆرتر لە ١٥٣ گوندی کوردنشین بە ناوی عەرەبی گۆڕدرا. لە ڕێکەوتی ١٩٦٣.٧.١٠دا هێرش کرایە سەر کەرکووک و پتر لە ٤٠.٠٠٠ کەس ئاوارە بوون و خێرا حکوومەت پاش چوونیان عەرەبی نیشتەجێیان کرد و تەنانەت تەواوی گوندە کوردەکانی ڕووخاند و سەر لە نوێ بە ناوی عەرەبیە نۆژەنیانی کردەوە. لە درێژەی پڕۆژە عەرەباندنەکەی حکوومەتی عیراقدا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٣.٦.١١ تا١٩٦٣.٧.٢٣ زۆرتر لە ٨٧٥ گوند خاپوور کرا.

ڕۆژنامەوانی فەڕەنسی، ڕۆژە مۆریس[24] بە ئاراستەکردنی بەڵگەیەکی متمانە لە میدیاکاندا سەلماندی کە حکوومەتی عیراق لە نێوانی ساڵەکانی ١٩٦٦ و ١٩٦٥دا لە باشووری کوردستان گازی کیمیایی بە کار هێناوە. کۆمەڵگای نێونەتەویی لەندەن پاش دیتنی ئەم ڕاپۆرتە بە جۆری تایبەت ڕاپۆرتیکی لەسەر ئەم ژینۆسایدە لە ساڵی ١٩٨٩ و لە ڕاپۆرتی ژمارە ٢٣ خۆیدا کە باسی لە ژینۆسایدەکانی نێوان ساڵەکانی ١٩٦٠ و ١٩٧٠ کردبوو پێشکەش کرد. بە پێیی ئەم ڕاپۆرتە زۆرتر لە ٤٠٠٠ خانوو و ٧٠٠ گوند خاپوور کرابوون، ٣٠٠.٠٠٠ کەس ئاوارە و ٦٠.٠٠٠ کەس کوژرابوون و هەروەها لە کۆتاییدا باس لە بەکار هێنانی گازی کیمیایی لە دژی خەڵکی سڤیل[25]دا دەکات کە زۆربەیان ئاوارەی ئێران و تورکیا بوون.

لە درێژایی نیو سەدەی ڕابردوودا و بە پێیی بەڵگەکان گرووپی دەسەڵاتدار بە واژۆکردنی گرێبەستە هۆڤانەکان کە دژی نەتەوەی کورد و شۆڕشەکان بوو دەیانجار بە یارمەتی یەکتر دەستیان بە سەرکوتی تەڤگەری ئازادیخوازی گەل و ژینۆسایدی گەل کردووە.

لە ڕێکەوتی ١٩٦٣.٩.٩دا سوپای عیراق بە یارمەتی سوپای سووریا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر شۆڕشی کوردانی باشووری کوردستان. سوپای سووریا بە یارمەتی فڕۆکە شەڕکەرەکان و سوپای وشکانی پڕچەکی خۆی لەگەڵ هێزە عیراقیەکان هێرشیان کردە سەر ناوچە کوردییەکانی زاخۆ و دهۆک.

بە دەسەڵات گرتنی حکوومەتی نوێ عیراق بە یارمەتی پارتی بەعس و سکرتێری میشێل – عەفلەق کە پێی وابوو کورد و عەرەب لە ڕەگەزدا یەکسانن – سەرکوت کردنی شۆڕشی کورد لە عیراق رواڵەتێکی نوێ پەیدا کرد، بەوچەشنەی کە حکوومەت ئەمجار بە شێوازێکی نوێ و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازە سیاسی، فەرهەنگی و سەربازییەکان هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ناوچە کوردییەکان.

لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ١٩٦٩دا سوپای عیراق هێرشی کردە سەر ئاکرێ و دوو گوندی دکا و خۆرتی سووتاند کە زۆرتر لە ٦٩ کەسیان لە نێو ئەشکەوتێکدا بەکۆمەڵ سووتێندران.

لە ڕێکەوتی ١٩٦٩.٩.١٦دا سوپای عیراق هێرشی کردە ناوچەی سنووری سووریا لەگەڵ تورکیا و لە ڕۆژێکدا ٦٠ کەسی گوللەباران کرد.

بە دەست پێ کردنی دەیەی ٧٠ زایینی لە عیراق حکوومەتی عیراق سیاسەتی دژەمرۆڤانەی خۆی بەرەو ستراتیژیەکی نوێ کە بریتین لە خاڵەکانی خوارەوە گۆڕا:

  1. کۆچاندنی فەیلیەکان لە ساڵەکانی ١٩٧١ و ١٩٧٢دا بەرەو ئێران و بەتاڵ کردنەوەی شوناسی عیراقیەکانیان کە زۆرتر لە ٤٠.٠٠٠ کەس بوون. بە گشتی هەتا کۆتایی ساڵی ١٩٨٠ لە عیراق زۆرتر لە ٢١٥.٠٠٠ کەس لە عیراق کۆچێندرانە دەرەوەی عیراقەوە.
  2. هەر لەو ساڵانەدا فەرمانی کۆچاندنی زۆرتر لە ٣٠٠٠ کوردی گۆران و ئوومەری کە لە مووسڵ دەژیان بەرەو تورکیا دەرکرد، سەرەڕای ئەوەی کە تێکۆشانەکان قەت ڕووی نەدا بەڵام وەکوو ژینۆسایدێک لە کارنامەی حکوومەتی عیراقدا تۆمار کرا.
  3. دەرکردن و کۆچاندنی هەزاران کرێکار و فەرمانبەری کورد لە کەرکووک و خانەقین لە ١١ مارچی ١٩٧٠دا.

بە هاتنی ساڵی ١٩٧٥-١٩٧٤ز شۆڕشی کورد لە عیراق پەرەی سەند فەرمانی کۆچاندنی کوردانی بەرەو وڵاتانی دراوسێ زۆرتر بووەوە، بەوچەشنەی کە زۆرتر لە ٢٠٠.٠٠٠ کەس لە نێوان ئەو ساڵانەدا کۆچ درانە وڵاتانی ئیران و تورکیاوە. لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەڵمانیا و هۆڵەندا راگەیێندرا کە زۆرتر  لە ٢٠٠.٠٠٠ کورد کوژراون و زۆرتر لە ١١٦ گوند خاپوور کراون و هەروەها زۆرتر لە ٢٥.٠٠٠ کوردی ئێزدیش کۆچ دراونەتە دەرەوەی شاری شەنگالەوە.

لە ساڵی ١٩٧٦دا لە عیراق بە فەرمانی حکوومەت دەزگا فەرهەنگییەکانی حکوومەت عیراق پێویست کران کە هەمووو کتێبە ئەدەبی و میژووییەکانی کورد بسووتێنن. لە درێژەی ئەم پڕۆژەیەدا زۆرتر لە ٣٠٠.٠٠٠ کورد بەرەو باشووری عیراق کۆچ دران کە تا ساڵی ١٩٧٩ ڕێژەیان گەیشتە زۆرتر لە ٧٠٠.٠٠٠ کەسەوە کە زۆرتر لە ١٢٢٢ گوندیان لە سلێمانی و دیالە و هەولێر و کەرکووک و دهۆک و مووسڵ خاپوور کردبوو.

بە پێی نەریتی حکوومەتی لە وڵاتی عیراق دە ساڵ جارێک سەرژمێری گشتی خەڵک دەکرێت کە لەو ساڵەدا خەڵکی کەرکووک بە تەواوی عەرەب ناویان لێ برا. حکوومەتی عیراق بۆ عەەباندنی ناوچە کوردییەکان لە دەیەی ٨٠دا دەستی بە کیمیاباران و ژەهراوی کردنی کانیاوەکان کرد کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە کۆمەڵکوژی زۆرتر لە ٨٠٠٠ پیاوی ناوچەی بارزان لە ڕۆژێکدا بکەین کە هەمووو جیهان ناڕەزایەتی خۆی لە دژیدا دەربڕی. لە ساڵی ١٩٨٣دا بە فەرمانی حکوومەتی بەعس هەمووو بەڵگەکانی سەبارەت بە کوردی سەردەمی عوسمانی و شێخ مەحموود کۆکرایەوە و سووتێندرا.

لە ساڵی ١٩٨٨دا دووبارە بە فەرمانی حکوومەت کۆشکی نەقیب کە حەسەن فاتمە غەزایی بۆ شێخ موستەفا نەقیب مامی شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانی دروستی کردبوو لەگەڵ ناچەکانی تەنیشتیدا سووتێندرا. هەروا کە باسکرا حکوومەتە دەسەڵاتدارەکان بە لەناوبردنی ئاسەوارە فەرهەنگیەکانی کوردستان دەیانەوێت شوناسی نەتەوەیی کورد تووشی قەیران بکەن و خەڵک لە ناسینی خۆیان دوور بکەنەوە، بۆ وێنە لە ساڵی ١٩٨٥دا پەیکەری کاوەی ئاسنگەر و شێخ مەحموودی حەفید لە شاری سلێمانی ڕووخێندرا. لە درێژەی پڕۆژە عەرەباندنەکەدا حکوومەتی عیراق لە کۆتاییەکانی دەیەی ٨٠دا دەستی بە گواستنەوەی سامانە مێژووییە ژێرخاکییەکانی ناوچە کوردیەکان بۆ ناوچە عەرەبییەکان دا و هەوڵی دا بەم جۆرە مێژووی کورد بە تەزویر پێشکەشی عەرەب بکات.

لە ڕێکەوتی ٢٧ تا ٢٩ ژانوییەی ساڵی ١٩٨٤ز کونفڕانسی پاراستنی نەتەوە و کەمینە بن دەستەکان لە وڵاتی ئیتالیا دەستی پێکرد کە لە کۆتاییدا ڕاپۆرتێک لەسەر کورد گەورەترین قوربانی ژینۆساید لە عیراق پێشکەش کرا کە سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ١٩٧٨ز بوو و بە پێیویستی زانی کە کۆمەڵگای جیهانی بڕواتە هانایانەوە.

هەرچی کات زۆرتر بەسەر حکوومەتی عیراقی بەعسدا تێدەپەڕێ کوشتن و گوللەباران و کەلەبچەکردن و ژینۆساید و زیندەچاڵ کردن و قەدەغەی هات و چۆ و ئاخاوتن بە زمانی کوردی زۆرتر پەرەی دەسەند. لە ڕێکەوتی ١٢ سێپتمابری ساڵی ١٩٨٤دا بە فەرمانی سەدام حسێن کە بۆ بەڕێوەبەری زیندانی ئەبووغورەیبی[26] گوتبوو فەرمانی گوللەبارانی ٥٠٠٠ کەسی دابوو (شیاوی باسە زۆربەی ئەم کەسانە خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین و سەربازە دەربازەکانی شەڕی ئێران و عیراق بوون) کە بە پێیی بەڵگەکان زۆرتر لە ١٠ ڕۆژی خایاندبوو. بە پێیی ڕاپۆرتێکی حکوومەتی ئێران لە ڕێکەوتی ٩.٦.١٩٨٤ و ١.٧.١٩٨٤دا دووجار فڕۆکە شەڕکەرەکانی عیراق هێرشیان کردە سەر کەمپی ئاوارەکانی زیویە کە جاری یەکەم ٢٠٠ کەس کوژرا و جاری دووهەمیش ٢٠ کەس کە زۆربەیان منداڵ و بەساڵاچوو بوون.

لە ڕێکەوتی ١٩٨٥.١١.١٠ و لە شاری ئامێدی فڕۆکە عیراقییەکان بە داخستنی بووکەشووشە بۆمبڕێژکراوەکان بوونە هۆی شەهید بوونی دوو منداڵ. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٤-١٩٨٥ بە فەرمانی ژمارە ٥٧٧ لە ڕێکەوتی ٢.١٠.١٩٨٤دا زۆرتر لە ٧٧٦ قوتابخانە لە باشووری کوردستان سووتێندرا و داخرا کە تەنیا ٢٠٠دانەیان لە شاری هەولێر بوو.

ڕێکخراوەی بوردنی گشتی[27] لە ساڵی ١٩٨٩دا ڕاپۆرتێکی لە سەر گوللەبارانی ٣٠٠ لاوی تەمەن ١٧ تا ٢٣ ساڵ لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند و هەروەها لە کەناریدا ئاماژەی بە کیمیابارانی هەڵەبجە و قڕکردنی ٥٠٠٠ کەسی سڤیل کرد.

پارلەمانی ئەورووپا لە ڕێکەوتی ٩.٤.١٩٨٧دا ناڕەزایەتی خۆی لە هەمبەر ئەشکەنجە و گوللەباران کردنی ٣٠٠ لاو لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند و گوتی گەر جارێکتر حکوومەتی عیراق کردەوەی پێشووی دووپات بکاتەوە بایکوت لە دژدا هەڵدەوەشێنێ.

هەر لە سەرەتای هاتنی حکوومەتی بەعسەوە لە عیراق تا ساڵی ١٩٨٥ زۆرتر لە ١٩٨٥ گوند و شار لە کوردستان تووشی عەرەباندن بوون. ڕێژەی گوندنشینە کۆچ دراوەکان (١٤٧٦ گوند) دەگەیشتە ڕێژەیکی زۆرتر لە ٨٤.٨٧٧ کەس. بە پێی دوایین زانیاریەکانی ناوەندی سەرژمێری عیراق زۆرتر لە ٨٠ تا ١٠٠.٠٠ کەسی عەرەب لە شاری کەرکووک کە زۆربەیان حکوومەتی بوون دەژیان کە ئەمە خۆی پیشاندەری کۆچاندنێکی بەرفراوانی کوردان لە کەرکووکە. هەر لە درێژەی ئەم سیاسەتە عەرەباندنەدا ڕێژەی زۆرتر لە ٤٢.٤٨٨ کیلۆمەتری دووجا لە خاکی کوردستان کە نزیک بە ٤٩.٤١% کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی بەعس و پڕۆژەی عەرەباندنەوە کە بە هاتنی ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٨٨ پەرەی سەند و حکوومەت زۆرتر لە جاران گازی کیمیاییی پژاندە سەر گوند و شارەکانی کوردستان کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە کیمیابارانی شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین کە بووە هۆی کوژرانی ١٣٢کەس و بریندار بوونی زۆرتر لە ٥.٠٠٠ کەسی سڤیل.

بە پێی بڕگەی یاسای قەدەغەبوونی چەکە کیمیایییەکان لە ساڵی ١٩٢٥ز ژنێڤ هەمووو وڵاتانی جیهان پێویستە لە بەرهەم هێنان و بەکاربردنی ئەم چەکە خۆ بپارێزن، بەڵام لە عیراق بەپێچەوانەی ئەم یاسایە سەدام حسێن دەڵێت: کۆگای چەکە کیمیایییەکانی عیراق تەنیا کەمتر لە سۆڤیەت و ئەمریکایە. کەوایە بە بوونی وەها هەڵوێستێکەوە هەر کارێکیان لەبەر دێ.

حکوومەتی عیراق لە بەهاری ساڵی ١٩٨٨دا هێرشی کیمیاییی کردە سەر شاری هەڵەبجە کە لەو کاتەدا پتر لە ٧.٠٠٠ کەس حەشیمەتی بووە. لە ئاکامیدا ٥.٠٠٠ کەس کوژرا و ١٠.٠٠٠ کەسیش بریندار بوون و هەروەها ڕێژەیکی زۆریش ئاوارە گەیشتنە سنووری ئێران و تورکیا. خێرا پاش گەیشتنی ئاوارەکان هەواڵدێرییەکانی ئێران بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن عیراقیان بڵاوکردەوە کە بووە هۆی وەشاندنی چەند بایکوتی نێونەتەوەیی لەسەر عراق.

لە ڕێکەوتی ١٠ تا ١٤ی ئاپریلی ساڵی ١٩٨٨دا دەستەی ژەهرناسی زانکۆی جەنێت لەوڵاتی بەلجیکا هاتە هەڵەبجە و پاش پشکنینی زۆر لە ڕاپۆرتێکدا بە ژمارەی ٨١ ڕایگەیاندد کە لە سێ جۆر گازی کیمیاییی کەڵک وەرگیراوە و هەروەها سێبەری مەرگ بەسەر هەڵەبجەدا پیاسە دەکات و گیانەوەری زیندووی تێدا نەماوە.

بەشی کۆمەڵگایی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە و لە ڕێکەوتی ١٩٨٨.٩.١٦دا بە توندی ڕایگەیاندد کە هەمووو کردەوەکانی حکوومەتی عیراق لە دژی کورداندا بە نایاسایی دەزانێت و بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان هەمبەری دەبێتەوە.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ١٩٩٢دا کە پتر لە ٩٦ لاپەڕەیە ڕایگەیاندد کە حکوومەتی عیراق بە ئاشکرایی تووشی کردەوەی ژینۆساید بووە و لەم ماوەیەدا دەستی دایە کۆچاندن و زیندەچاڵ کردن و کەلەبچەکردن و زیندانی و… کوردە چەکدار و سڤیلەکان و هەروەها بەردەوام و سیستەماتیک لە سەر عەرەباندنی ناوچە کوردییەکان خەڵک زیندەچاڵ و زیندان دەکات و هەتاکوو ئێستا زۆرتر لە ٤.٠٠٠ گوندی ڕووخاندووە.

لە درێژەی بڕگەی ژمارە ١٠٠ی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە چەند خاڵی خوارەوە کراوە کە بریتین لە :

  1. خاپوور کردنی زۆرتر لە ٣٨٣٩ گوند و شارۆچکە
  2. ڕووخاندنی ١٧٥٧ قوتابخانە
  3. ڕووخاندنی زۆرتر لە ٢٤٥٧ مزگەوت و شوێنگەی ئایینی
  4. سووتاندنی زۆرتر لە ٢٧١ نەخۆشخانە
  5. کۆچاندنی ٢١٩.٨٢٨ بنەماڵە

هەروەها لە درێژەی بڕگەی ژمارە ١٠٣ی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:

بێگومان کردەوەکانی حکوومەتی عیراق لە دژی کوردەکان بە پێی پڕۆژە و پڕۆگرامە پێشینەکانی کاربەدەستەکانی خودی حکوومەتن کە هەمووو خەڵکی بێ تاوانیان بە تاوانی ئاژاوەگێڕی لە ئاکامی کۆچاندن و گوللەباران و زیندان و زیندەچاڵ کردن و… لەناو بردووە. لە درێژەدا ئەم ڕاپۆرتە باس لە بێ سەر و شوێنی ١.٥٠٠ بنەماڵەی کورد کە پتر لە ١٨٢.٠٠٠کەس حەشیمەتیان هەیە دەکات و دەست نیشان دەکات هەتاکوو ئێستا شوێنی مانەوەیان نادیارە و بە ڕەگەز عەرەب و کورد و تورکمان و ئاشووریشیان تێدایە.

ئێدوارد مۆرتیمێر[28] ڕۆژهەڵات ناسی خەڵکی بریتانیا لە ڕێکەوتی ١٩٨٩.٦.٣ دا و لە ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمزدا[29] ئاماژەی بە کۆچاندنی زۆرتر لە ٣٠٠.٠٠٠ کورد کرد و گوتی لەو کاتەدا بە فەرمانی سەدام حسێن نزیک بە ٢٠٠ ڕۆژنامەوان بووین کە بە فڕۆکە سەردانی گوندە کوردییەکانمان کرد، بەڵام تەنیا شتێک کە لەو کاتەدا دێتەوە بیرم دیمەنی وشک و سووتاو و چۆڵی گوندەکان بوو کە تەنانەت پەلەوەریشی تێدا نەبوو.

حکوومتی عیراق بە درێژەپێدانی سیاسەتی ئەنفال جگە لەوەی کە بە خوێنڕێژی خۆی بە هەمووو جیهانی سەلماند هەروەها سەلماندیشی تەواوی پڕۆسەی ئەنفال و عەرەباندن پڕۆژەیەکی تایبەت و سیستەماتیک بۆ قڕکردنی گەلی کورد بووە بۆ وێنە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٨٨دا ئاماژەی بە ٣٣ تێلگرافی نهێنی سەدام حسێن بۆ سوپای عیاق کرد کە لە هەمووویاندا فەرمانی ئەنفال و گوللەباران بە ئاشکرایی دیار بوو.

بە پێی بەڵگەیەکی دیکە (ژمارەی بەڵگە: ٢٥١٦٣، ڕێکەوت ١٩٨٨.١٠.٢٩ز) کە دوایی ئاراستەی دادگای نێونەتەویی کرا، لە ماوەی شەش مانگ و دە ڕۆژدا و لە ناوچەی گەرمیان زۆرتر لە ٥.٠٠٠ کەس لە درێژەی پڕۆسەکانی ئەنفال و زیندان و ئەشکەنجە کردندا گیان بەخت کردووە و پاشان لە لایەن سوپاوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژراون.

لە نێوان ڕۆژەکانی ٢٥ تا ٢٩ی ئاگۆستی ساڵی ١٩٨٨ و لە شاری دهۆک فڕۆکە جەنگیەکانی حکوومەتی عیراق دەستیان بە کیمیا بارانی ناوچەی بادینان کرد کە لە ئاکامدا ٤٣٠ بنەماڵە بەرەو چیای گەلێ بازی ئاوارە بوون و لەوێدا پەنایان گرت، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم شەش فڕۆکەی دیکە ئەو شوێنەیان بوردمان کرد و نزیکەی بە ٢.٩٨٠ کەس کوژرا.

ئامانجی سوپای عیراق و مەبەستی گشتی حکوومەتی ناوەندی عیراق بۆ سەرکوت کردنی کوردانی تەنیا پێش بردنی سیاسەتی قڕکردن نەبوو، بەڵکوو زۆرتر دەیانەویست کوردستان خاڵی لە کورد بێت و ئەوانیش عەرەبی تێدا نیشتەجی بکەن. لەم بەشەدا دەمانەوێت ئاماژە بە هەندێ لە بەڵگە نهێنییەکانی سوپا و حکوومەتی عیراق لە درێژەی سیاسەتی ئەنفالدا بکەین کە دوایی بە دەستی دادگای فیدڕاڵی عیراق پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

  1. نامەی نهێنی ژمارە ٦٦٤ لە لقی حیزبی بەعسی شاری زاخۆوە بۆ تەواوی ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٩٨٧.٦.١٤ بەمەبەستی هێرشی نوێ بۆ سەر ناوچەکان.
  2. نامەی ژمارە ١٧٢٥ لە سوپای یەکەمەوە بۆ لقەکانی دیکەی لە ڕێکەوتی ١٩٨٧.٧.٢١.
  3. نامەی ژمارە ٤٠٠٨.٢٨ لە ڕێکەوتی ١٩٨٧.٢٠.٦ز لە لایەن فەرماندەی سوپای یەکەمەوە بۆ لقەکانی ژێردەست کە فەرمانی هێرش بۆ ناوچە کوردییەکان و بە پێی ئەم چەند خاڵە دراوە کە بریتین لە:
  4. قەدەغەکردنی هات و چۆ لە تەواو گوندەکان
  5. کوشتنی تەواوی مەڕ و ماڵاتی گوندنشینەکان
  6. فەرمانی گوللەباران بدرێتە هەمووو ئەندامان و چەکدارانی سوپای ناوچە
  7. قەدەغەکردنی کشت و کاڵ لە تەواوی گوندەکان
  8. تەواوی ئەندامان و چەکدارانی سوپای عیراقی لقی ئەو ناوچانە مافی گوللەبارانی هەمووو زیندەوەرێک بریتی لە ئاژەڵ و مرۆڤیان هەیە
  9. هات و چۆ لە ناوچە قەدەغەکراوەکان شایانی سزای گوللەباران بێ دادگایی کردنە
  10. مافی دزی و چەتەگری بدرێتە هەمووو جاش و خۆفرشە کوردەکانی سەر بە سوپای عیراق

پاش دەرکردنی ئەم فەرمانە، لە ڕێکەوتی ١٩٨٧.٦.٣٠دا فەرماندەی گشتی سوپای عیراق لەگەڵ سەدام حسێن فەرمانی ژمارە ٤٥٧یان دەرکرد کە پێویستی دەکرد هەمووو چالاکیە جووتیاری و کشت و کاڵەکان لە کوردستان لەناو بچێت و بسووتێندرێت کە پاش ماوەیەک پارلەمانی ئەورووپا ناڕەزایەتی خۆی لە دژیدا دەربڕی و ڕایگەیاندد کە ئەمە کردەوەیەکی دژە مرۆڤانە و ژینۆسایدێکی سروشتی بۆ سەر کوردستانە.

پاش کیمیابارانی ناوچە کوردییەکان، لە خاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیاوە گرووپێکی کیمیاناس بە هاوکاری پڕۆفیسۆر گالبرایت و کریستۆفێر وان هۆلین سەردانی کوردستانیان کرد و دوایی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاند کە حکوومەتی عیراق بە درێژەپێدانی سیاسەتی میلیتاریزەکردنی کوردستان دەیەوێت کوردستان خاڵی لە نیشتەجێیەکانی بکاتەوە، هەندێ لەم کردەوەگەلە بریتین لە:

  1. ڕووخاندنی گوندە کوردنشینەکان
  2. کۆچاندن و دوورخستنەوە
  3. عەرەباندنی ناوچە کوردییەکان
  4. بەکارهێنانی چەکی کیمیاییی لە دژی خەڵکی سڤیل

بە بڵاوبووەنەی ئەم ڕاپۆرتە پارلەمانی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێک بە ژمارەی ٥-٢٧٦٣ و لە ساڵی ١٩٨٨داهەمووو کردەوەکانی حکوومەتی عیراق لە دژی کورددا بە ژینۆساید دەناسێت و پێویستە کۆمەڵگای جیهانی یارمەتی مرۆڤانەی کوردستان بدات.

هەروا کە باسکرا حکوومەتی عیراق لە درێژەی سیاسەتە هۆڤانەکانیدا هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری بۆ لەناوبردنی شوناسی نەتەوەیی و فەرهەنگی کورد کرد بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە جوداکردنەوەی بەشێکی هەرەزۆر لە خاکی کوردستان بۆسەر عیراق لە ساڵی ١٩٨٨دا بکەین کە زۆرتر لە ٧٨.٢٧١ ک لە خاکی کوردستان دابڕایەوە.

بە تێڕوانینێکی سادە بۆسەر کارنامەی حکوومەتی عیراق لە ساڵی ١٩٨٨دا چەند خاڵمان وەبەرچاو دەکەوێت کە بریتین لە:

  1. ڕووخاندنی ٧٨١ گوند لە کەرکووک
  2. سووتاندنی ناوچەکانی قادرکەرەم و نووجووڵ و شەنگاو و ڕێدار و تیلکۆ و ئاغجەلز
  3. ڕووخاندنی ٣٩.١٧٨ خانوو لە کەرکووک
  4. ئاوارە و نادیاربوونی شوێنی زۆرتر لە ٤٥.٧٧٧ بنەماڵە
  5. سووتاندنی ٣٨١ قوتابخانە و ٦٥٧ مزگەوت و ٦٩ نەخۆشخانە
  6. لەناوبردنی و پڕکردنی ٥٢ ئەنبارئاو و ١٣٥ کانی بە چیمەنتۆ
  7. سووتاندنی ١٥٧ خانەقای سۆفیەکان
  8. نادیاربوونی شوێنی زۆرتر لە ٢٢٨.٨٨٥ کەس
  9. سووتاندنی ١٤٣٥ قات کێڵگەی کشت و کاڵ
  10. سووتاندنی ١.٧٢٠ دەزگا ماشینی پیشەسازی
  11. سووتاندنی ٤٢٧.٧٧٠ سەر مەڕ و ماڵاتی جووتیاران
  12. دزرانی ١.٥٠٠ سەر گوێدرێژی جووتیاران بە دەستی جاشەکان
  13. سووتاندنی ٥٧٠.٠٠٠ تەن گەنم و جۆ و … تەنیا لە کەرکووک

هەندێ ڕێژەی دیکە سەبارەت بە پڕۆسەی ئەنفال لە شاری دهۆک بریتین لە:

  1. ڕووخاندنی ٢٣٣ گوند لە ئامێدی
  2. ڕووخاندنی ٣٥ گوند لە ئاکرێ
  3. ڕووخاندنی ١٩ گوند لە شێخان
  4. ڕووخاندنی ١٠٠ گوند لە زاخۆ
  5. ڕووخاندنی ٦٣ گوند لە دەوری شاری دهۆک

سیاسەتی هۆڤانەی قڕکردنی کوردان بە دەستی حکوومەتی عیراق تەنیا بەستراو لە نێو سنوورەکانی ئەو وڵاتەدا نەبوو، بەڵکوو جاروبار هێرشیشی دەکردە سەر کوردە ئاوارەکانی ئێران و تورکیا. بۆ نموونە لە ڕێکەوتی ١٩٨٩.٦.١١دا هێرشێکی کیمیابارانی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی ماردین لە تورکیا کە زۆرتر لە ٣.٠٠٠ کەس کوژرا و هەروەها لە کردەوەیەکی دیکە لە ساڵی ١٩٩٠ز نزیک بە ٢.٠٠٠ کەس لە کەمپی قزڵ تەپە لە وڵاتی تورکیا بە خواردنی نانی ژەهراوی گیانیان بەخت کرد. پاش ڕوودانی هێرشی حکوومەتی عیراق بۆسەر ئاوارەکانی لە وڵاتانی دیکەدا ڕێکخراوەی لێبوردنی گشتی[30] لە ڕاپۆرتێکی تایبەتداڕایگەیاند کە حکوومەتی عیراق تاوانباری هێرشە بوردمانە دژەمرۆڤانەکانی دەزانێت.

لە دێسامبری ساڵی ١٩٨٨دا ٢٨ ئەندامی پارلەمانی ئەمریکا نامەیکیان بە مەبەستی بەرگری لە سیاسەتی کۆچاندنی کوردان لە عیراق پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد لە نامەکەدا نووسرابوو:

حکوومەتی عیراق بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی خەڵکی سڤیل تاوانبارە و پێویستە هەرچی زووتر لە ڕێگای دادگای نێونەتەوەیی و بایکوتەوە حکوومەتی ئەمریکا بەرنگاری بێتەوە و گوشار بخاتە سەر حکوومەتی عیراق کە مافی کورد لەو وڵاتەدا پەسەند بکات. نموونەی ناڕەزایەتیە نێونەتەوەییەکان بۆ بەرنگاربوونەی حکوومەتی عیراق زۆرە، بەڵام عیراق نە تەنیا گوێڕایەڵیان نەبوو بەڵکوو زۆرتر لە جاران گوشار و زەختی خستە سەر کۆمەڵگای کورد. پاش ڕوودانی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە پارالەمانی وڵاتی بریتانیا نامەیکی پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بە پێیویستی زانی کە کۆمەڵگای جیهانی لە هەمبەر کردەوەکانی سەدام حسێندا هەڵخرۆشن.

پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ز گەل لە باشووری کوردستان و شکستی حکوومەتی سەدام حسێن لە شەڕی کەنداوی فارس زۆربەی ناوچە نهێنیەکانی سوپای عیراق کە لەبەرداگری بەڵگە نهێنیەکانی ئەنفال بوون کەوتنە ژێر دەستی کوردەکان کە خێرا پاش ماوەیەک بە یارمەتی کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

پاش تاوتوێ کردنەوەی بەڵگە نهێنیەکانی ئەنفال و فەرمانە دژەمرۆڤانەکانی حکوومەتی عیراق لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک بە ژمارەی E/CN>4/1993/31.UNدەرکرا کە ژینۆسایدی لە کوردستان بە فەرمی ناسی و ڕایگەیاندد کە پێویستە هەرچی زووتر کۆمەڵگای جیهانی یارمەتی مرۆیی ناردەی کوردستان بکات.

هەرچی کات بەسەر شۆڕشی کورد لە عیراق و تەمەنی سەدام حسێندا تێپەڕی زۆرتر لە جاران کورد کەوتە بەر ڕژمەی تاڵانکەری حکوومەت و شایانی باسە هەر لە سەرەتاوە تا ئەم دواییانە زۆربەیانی بە فەرمی نەدەناسی و وەکوو ڕووداوێکی ناوەکی عیراق پێناسەی دەکرد.

پاش ڕووخانی حکوومەتی سەدام حسێن لە ئاکامی هێرشی سەربازی ئەمریکادا، گەرچی عیراق بە یارمەتی کورد و پشتیوانی ئەمریکا توانی دەوڵەتی فیدڕاڵی پێک بێنێت، بەڵام بەردوام لە درێژایی تەمەنی ئەم حکوومەتی ١٢ساڵەدا هەنووکە برێک لە خاکی کوردستان کە بە مادەی ١٤٠ یان ناوچە دابڕاوەکان دەناسرێت نەخراوەتە سەر خاکی باشووری کوردستان. گەرچی بە دوابڕانی حکوومەتی سەدام پڕۆسەی ئەنفال و عەرەباندن کۆتایی هات و دوای بڕا، بەڵام هەنووکە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شوێنە جیاوازەکانی عیراق و کوردستان دەدۆزرێنەوە و باس لە بەسەرهات و شەرمەزارییەتازەکانی کارنامەی حکوومەتی عیراق لە هەمبەر دۆزی کورددا دەکەن.

بە دەست پێ کردنی هێرشە تیرۆستیەکانی گرووپی چەکداری داعش بۆسەر شاری شەنگال، مەڵبەندی پیرۆزی شوێنگرانی ئایینی ئێزدی (ئیزەدی) لە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ٢٠١٤ز دا چەکدارانی کەوتە ژێردەستیانەوە. لە ئاکامی داگیرکردنی شاری شەنگالدا چەکدارانی داعش بە بیانووی ناموسوڵمان بوونی ئیزەدیەکانەوە دەستیان بە کۆمەڵکوژیەکی گەورە لە شاری شەنگال کرد کە لە ئاکامیدا ٣٠٠٠ کەس شەهید بوون و نزیک بە ٧٥٠ ژن و کچی ئیزەدیشیان بە کۆیلەیی ڕفاند و هەروەها زۆرتر لە ١٥٠٠٠ کەسیش ئاوارەی چیای شەنگال و شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بوو[31].

بە تێڕوانینێکدا بۆسەر مێژووی ئێزدییەکان لە باشوری کوردستان (باکووری عیراق) بە ئاشکرایی دیارە کە ئەمە یەکەم هێرشی تیرۆریستانە بۆسەر ئەم گەلە بێ تاوانە نییە و بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە هێرشی خوێناوی ئەلقاعیدە[32] بۆ سەر دوو گوندی قەحتانیە[33] و جەزیرە[34] کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ٣٥٠ کەس کوژرا و نزیک بە ١١١٢ کەسیشیان لێ بریندار بوو[35]. گرووپە توندڕەوەکان بە درێژایی مێژوو و بەهۆی کافر دانانی کەمینەی ئیزەدی بەردەوام هێرشی جیهادی خوێناویان بەسەریاندا داسەپاندووە و هەروەها بەمتمانەوە دەتوانین بڵێین کە لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایی عوسمانیدا ٧٣ جار هێرشی خوێناوی و جیهاد کراوەتە سەریان.

شاری شەنگال لە باشووری کوردستان (باکووری عیراق) و لە ئەژماری شارە مەزنەکانی شوێنگرانی ئەم ئایینیە کە بە پێ دوایین سەرژمێریەکانی ناوەندی سەرژمێری عیراق بەشی کەمینەکان بە زۆرتر لە ٨٥٠.٠٠٠ کەس ناوزەد کراون. هەر لە سەرەتای دەست پێ کردنی ناکۆکیەکانی عیراقەوە زۆربەی کەمینەی مەسێحیەکان و ئاشووریەکان و جوولەکەکان پەنایان بردە وڵاتانێک وەکوو: ئەڵمان، ئۆسترالیا و ئینگلیز[36] و ئێستا کەمینەی ئیزەدی، دووهەمین کەمینەی پڕحەشیمەتی پاش موسوڵمانەکان لە وڵاتی عیراقن[37].

    هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شاری شەنگال و ناحیەو گوندەکانی لە ڕۆژی (٣/٨/٢٠١٤) داو کوشتن و ڕفاندنی نێرینەو مێیەنەکانی ئێزدی- مەسیحی- شەبەک و شیعە و بە زۆر ناچارکردنیان بۆ گۆڕینی ئایینەکەیان تا پلەی کوشتنیان. جینۆسایدێکی ئاشکرایە بە هەمو پێوەرە یاسایەکانی پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جینۆساید.

   ئێزدیەکانی شەنگال لە و هێرشەدا ڕوبەڕوی تاوانی گەورە بونەوە لە (کوشتنودەستدرێژیسێکسیوبردنیکچەکانیانومردنیپیرومنداڵەکانلەبرسان). لەوهێرشانەدازیاترلەهەزارکەسکوژراون و دوو سەد کەس لە برسا مردون و هەندێکی سەگ تەرمەکەی خواردون و پێنج سەد کچ و ژنیگەنجبراون ودەستدرێژیسێکسیکراوەتەسەریان،بەشێکلەوانلەبەرامبەرنەفرینکردنیئەوتاوانەوشکاندنیکەرامەتوکەسایەتیانلەسەرشاخیشەنگالخۆیانفڕێداوەتەخوارەوەوهەندێکیان بەنرخیکی زۆر کەم فرۆشراون. لە گوندی کۆچۆی سەر بەقەزاکەدا لە رۆژی ١٦ هەمان مانگ سێسەد و دوانزە پیاوی ئەو گوندە لە بەر ئەوەی ئامادەنین ئایینی خۆیان بگۆرن لە ئێزدیەوە بۆ ئیسلام دەکوژرێن. دواترین ئامار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تێکڕای کوژراو بێسەرو شوێنەکانی جینۆسایدی ئێزدیەکان لە شەنگال دەگاتە (٢٨٧٤) کەس.

   ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر ئێزدیەکان کراوە لە شەنگال، نەک هەر پێوەرێک بەڵکو هەر چوار پێوەرە یاساییەکەی تاوانی جینۆسایدی تێدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەرجی داناوە بۆ یەکلایکردنەوەی تاوانێک بە جینۆساید یان تاوانە نێودەوڵەتیەکانی تر. بە پێی ماددەی (٢) ی پێناسەینەتەوەیەکگرتووەکانبۆجینۆسایدتەنهاچوارگروپپارێزراوەودیاریکراوەئەوانیشگروپەکانی: نەتەوە- ئایین- نەژادوڕەگەزن.

   ئێزدیەکانیش وەک گرووپی تاوان بەرامبەر کراو وەک نەتەوە کوردن، وەک ئایین پەیڕەوی ئایینێکی زەمینی تایبەت بە خۆیان دەکەن، وەک نەژاد ئارین و وەک ڕەگەز جیاوازن. هەرچی گرووپی تاوانکاریشە کە جینۆسایدەکەی ئەنجامداوە زۆرینەیان وەک نەتەوە عەرەبن، وەک ئایین ئیسلامن، وەک نەژاد سامین و وەکڕەگەزجیاوازن. واتەئێزدیەکانلەبەرئەوەجینۆساید کراون کە لە نەتەوەیەکی جیاوازن و پەیڕەویئایینێکیجیاوازدەکەنوسەربەبەنەژادوڕەگەزێکیجیاوازن

   جینۆسایدی ئێزدیەکان لە شاری شەنگال ئەنجامدراوە ئەو شاریەش لە ناو سنوری عێراقدایە. لەم ڕوەوە یاسای دادگای تاوانکاری باڵای عێراقی لە ماددەی (١١) دا تاوانی جینۆسایدی بەربەند کردووە و سزای بۆ ئەنجامدەرانی داناوە. بەڵام کێشەی ئەو دادگایە ئەوەیە کە ناتوانێت ئەو کەیسە ببینێت. لە بەر ئەوەی لە برگەی (٢) ی ماددەی (١) یدادگاکەدائاماژەیبۆئەوەکردووەکەدەسەڵاتیدادگاپەیڕەودەکرێتبەسەرهەموکەسێکیسروستیئەگەر هات و عێراقی بێت یا بیانی کە لە عێراقدا نیشتەجێبێت وە تۆمەتبار بێت بە ئەنجامدانی یەک لەو تاوانانەی کە باسکراون لە ماددەکانی: (١١ جینۆساید- ١٢تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی- ١٣ تاوانەکانیجەنگ- ١٤پێشێلکارییاساکانیعێراقی). بەڵاممەرجەئەوتاوانانەئەنجام درابێت لە بەرواری (١٧/٧/١٩٦٨ تاوەکو ١/٥/٢٠٠٣). ئاشکراشە جینۆسایدی شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجام دراوە. واتای ئەوەیە کە دادگای باڵای تاوانکاری عێراقی لە ڕوی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەوە پسپۆڕی ئەوەی نیە کە لێکۆڵینەوەو دادگای تاوانکارانی تیرۆرستانی داعش بکات بۆ ئەو جینۆسایدەی کە ئەنجامیان داوە.

وەک ئاماژەمان بۆ کردووە کە دادگای باڵای تاوانکاری عێراق دەسەڵاتی دادبینی لە کەیسی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا نیە. هەربۆیە پێویستە ئەو ڕێگایانە ڕونبکەینەوەو بیناسێنین کە دەمانگەیەنن بە دادگایەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەو دادگایکردنی تیرۆریستانی داعش کە ئەنجامدەری جینۆسایدی ئێزدیەکانن لە شەنگال.

    ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە (١٦/٨/٢٠١٤) دا بڕیاری ژمارە (٢١٧٠) ی دەرکرد و داوای لە هەمو وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کر بۆ بڕینی هەمو هاوکارییەکی ئابوری گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریادا و هەروەها ڕێگەنەدان بە ڕۆشتنی هیچ شەڕکەرێک بۆ ناو ڕیزەکانی ئەو گروپە. دوای دەرچونی بڕیارەکە هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی پێکهێنرا بۆ ڕیشەکێشکردنی ئەو گروپە تیرۆریستیە بە بێ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش هەستێت بە ئاراستە کردنی کەیسی جینۆسایدەکە بۆ بەردەم دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لاهای).

    ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش لە ڕۆژی (١٨/١١/٢٠١٤)، لە کۆبونەوەی ژمارە (٢٠) دا هێرشەکانی تیرۆریستانیداعشیبۆسەرکوردانیئێزدیومەسیحیوشەبەک،بەجینۆسایدناساند. ئەمبڕیارەگەرچی سیاسیش بێت بەڵام هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بیسەلمێنین کە ئەوەی ڕویداوە جینۆسایدەو دەبێت هەر بە جینۆسایدیش یەکلای بکرێتەوە.

    هەروەها پەڕلەمانی یەکێتی ئەورپاش لە (٢٦/١١/٢٠١٤)، لە کۆبونەوەیەکیدا، بڕیاری ژمارە (٢١٧١) دەرکرد. لە بڕیارەکەدا هاتووە ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داون دژی خەڵکی شەنگال بەتایبەتی ڕفاندن و کوشتن و توندوتیژی و ڕاگواستن دەچێتە چوار چێوەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتیەوە. لەخاڵییەکەمیبڕیارەکەدا ئاماژە بە کوشتن و ڕفاندنی(٣١٣٣)هاوڵاتی ئێزدی دەکات، لە وانە (٢٣٠٥) کەسیان ڕفێنراون لە ناو ئەوانەشدا (٤١٢) یان منداڵن هەروەها بە پێی ئامارەکان لە نێوان (٥٠٠٠ تا ٧٠٠٠)ئافرەتی ناوچەکە بە گشتی ڕفێنراون کە بە پێی زانیارییەکان لە تەلعەفەر لە پێنج سەنتەر ڕاگیراون.

گەرچی ئەو تاوانەی لە شەنگال ئەنجام دراوە هیچ گومانێک هەڵناگرێت کە بە هەمو پێوەرە یاساییەکان تاوانی جینۆسایدە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەرچی ئەو بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا بڕیارێکی سیاسیش بێت هەنگاوێکی سەرەتای گەورەیە بۆ بە جینۆساید ناساندنیشی.

      گەر عێراق ئەندامی دادگای تاوانکار نێودەوڵەتی (لاهای) بوایە، ئەوا داواکاری گشتی بە پێی بڕگەی (١ و ٣) ی ماددەی (١٣) ی دادگاکە، دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاردەهێنا بۆ دادبینی کردن لە کەیسەکەدا، بەڵام عێراق ئەندامی ئەو دادگایە نیە. هەر بۆ ئەوەی ئەو کەیسە بە جینۆساید بناسێنرێت ئەو کارتە بەهێزەی جینۆسایدی کوردیش لە دەست دەرنەچێت دەبێت چەند ڕێو شوێنێک بگیرێتە بەر بە مەبەستی دادبینی کردن لەو کەیسەدا لە دادگایەکی تایبەتمەنددا.

لێرەدا پێویستە ئەوە ڕونبکەینەوە کە چۆن جینۆسایدی ئێزدیەکان لە دادگایەکی تایبەتمەنددا بناسێنرێت.

دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی(لاهای) لە (١٧/٧/١٩٩٨)دامەزراوە و لە (١/٧/٢٠٠٢) وە چووەتە بواری جیبەجێکردنەوە. بارەگای ئەو دادگایە لە شاری لاهای هۆڵەندایەو بە پێی ماددەی (٥) دەسەڵاتیدادگاپەیڕەودەکرێتبەسەرئەنجامدەرانیچوارتاوانینێودەوڵەتیئەوانیش(تاوانەکانی جینۆساید- تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی- تاوانەکانی جەنگ- تاوانەکانی دوژمنکاری) ین.

دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لاهای) بە هەر یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە دەتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت و دادبینی لە کەیسی جینۆسایدی ئێزدیەکان لە شەنگال دا بکات، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەو تاوانەی ڕویداوە بە پێوەرە یاساییەکانی یاسای نێودەوڵەتی دەچێتە چوار چێوەی تاوانی جینۆسایدەوە. وەعێراقیشوەکوڵاتێکئەندامیدادگایتاوانکارینێودەوڵەتی (لاهای) نیە،بۆیەتەنهابەمسێڕێگایخوارەوەدەتوانرێتکەیسەکەبخرێتەبەردەمدادگا،ئەوانیش:

یەکەم/ لە بەر ئەوەی عێراق ئەندامی دادگاکە نیە، وە بۆ ئەوەشی کەیسەکە بخاتە بەردەم دادگاکە، ئەوا بە پێی بڕگەی (٣) ی ماددەی (١٢)، ڕەزامەندی خۆی دەردەبڕێت بەوەی کە دادگاکە دەسەلاتەکانی خۆی جێ بە جێبکات و کەیسەکە لە دادگاکەدا دادبینی تێدا بکرێت.

دووەم/ لەڕێگایئەنجومەنیئاسایشینەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە بڕیارێک ئەویش بە پێی بەشی حەوتەمی دەستوری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە پێی بڕگەی (٢) یماددەی (١٣) یدادگاکەکەیسەکەبخرێتەبەردەمداواکاریگشتیدادگاکەوداواکاریگشتیڕاسپێرێتبۆلێکۆڵینەوەلەکەیسەکە.

   نمونەی ئەم ڕێگایەش هەریەک لەو کەیسانەی خوارەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش خستویەتیە بەردەم دادگا:

* ئەنجومەنی ئاسایش لە (٣١/٣/٢٠٠٥) بڕیاری (١٥٩٣) ی دەرکرد، کە لە (٩) ماددە پێک هاتبوو. بە پێی ئەو بڕیارە کەیسی جینۆسایدی دارفۆری لە (١/٧/٢٠٠٢) وە، خستە بەردەم داواکاری گشتی لە دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لاهای). لە بڕیارەکەدا هاتووە کە پێویسە حکومەتی سودان و هەمو لایەنەکانی تر لە ململانێکانی دارفۆر ویەکێتیئەفریکیهاوکاریتەواووپێویستیداواکاریگشتیودادگاکەبکەنبۆبەدەستهێنانیدادپەروەریلەکەیسەدا. ئەمەشلەکاتێکدابووکەوڵاتیسودانییەکگرتوو ئەندامی دادگاکە نەبوو.

* ئەنجومەنی ئاسایش لە (٢٦/٢/٢٠١١) بڕیاری (١٩٧٠) ی دەرکرد، کە لە (٢٨) ماددە پێک هاتبوو. بە پێی ئەو بڕیارە کەیسی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی لیبیای لە (١٥/٢/٢٠١١) وە، خستە بەردەم داواکاریگشتیلەدادگایتاوانکارینێودەوڵەتی (لاهای). لە بڕیارەکەدا هاتووە کە پێویستە حکومەتی لیبیا و دەوڵەتانی ئەندام و هەمو ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکان هاوکاری تەواوی داواکاری گشتی و دادگا بکەن، و هەمو تێچونی ئەو کەیسەش لە ئەستۆی وڵاتانی ئەندامی دادگاو هەر وڵاتێکی تر کە خۆی ئارەزوی هاوکاریکردنی هەبێت. هەر بە پێی ئەو بڕیارە گەمارۆی سەربازی خرایە سەر لیبیا و وڵاتانیئەندامیناچارکردکەڕێگەنەدەنبەزۆربەیسەرکردەکانیلیبیاکەبەناووڵاتەکەیانداتێپەڕنوخۆیاندەربازبکەن. هەروەهابڕیارەکەداوالەوڵاتانیئەندامدەکاتکەبەهاوکاریلەگەڵسکرتێریگشتینەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە کار بکەن بۆ گێڕانەوەی دۆخێکی ئاسایی مرۆی بۆ لیبیا.ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لیبیا وەک وڵاتێک ئەندامی دادگاکە نەبوو.

سێیەم/ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ڕیزەکانی داعشدان و دەوڵەتەکانیان ئەندامن لە دادگای لاهای. ئەوا بە پێی خاڵی (٢) لە بڕگەی (٢) ی ماددەی (١٢)ی دادگا، دەتوانن سكاڵایان لەسەر تۆمار بکەن لە دادگاو دادگاش دەتوانێت لێکۆڵینەوە و دادگاییان بکات.

یەکێکی تر لە ڕێگاکانی دادگایکردنی تیرۆریستانی داعش کە لە دەرەوەی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (لاهای) یەوەیە. ئەوەیە کە ئەنجومەنی ئاسایش بە پێی بەشی حەوتەمی دەستوری نەتەوە یەکگرتووەکان هەستێت بە پێک هێنانی دادگایەکی تاوانکاری نێودەوڵەتی تایبەت بۆ ئەو جینۆسایدەی لە شەنگال ئەنجام دراوە. هەروەک چۆن ئەو ئەنجومەنە چەند دادگایەکی تاوانکاری پێک هێنا لە وڵات و کیشوەرە جیاوازەکاندا بۆ دادگایکردنی تاوانکارانی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتیەکانی تر.
نمونەی ئەو دادگایانەش:
* پێک هێنانی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی بۆ یوگۆسلاڤیای جاران، لە (٢٥/٥/١٩٩٣)بە پێی بڕیاری ژمارە (٨٢٧) ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. بۆ دادگایکردنی ئەو تاوانکارانەی کە لە ساڵی (١٩٩١) وە، تاوانەکانی جینۆسایدو تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگیان ئەنجام دابو لە هەرێمەکانی بەلکان کە بە قەسابخانەکانی بەلکان ناسرابوو.
* پێک هێنانی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی ڕواندا، لە (٨/١١/١٩٩٤) ، بە پێی بڕیاری ژمارە (٩٥٥) ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان. بۆ دادگایکردنی ئەو تاوانکارانەی کە بەرپرس بوون لە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی مرۆی لە ڕواندا بە کورتی جینۆسایدکردنی توتسیەکان لە لایەن هوتووەکانەوە. هەروەها دادگایکردنی ئەو هاوڵاتیە ڕوانداییانەی کە دەستیان هەبووە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید و پێشێلکاریەکانی تر لە سنوری دەوڵەتە دراوسێکانی ڕواندا. لە نێوان (١/١/١٩٩٤ تاوەکو ٣١/١٢/١٩٩٤).
* پێک هێنانی داگای تایبەتی لوبنان (ڕەفیق حەریری)، لە (٣٠/٥/٢٠٠٧)، بە پێی بڕیاری ژمارە (١٧٥٧) ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دادگایکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی سەرۆک وەزیرانی لوبنا ڕەفیق حەریری و بیست و دوو کەسی تر و بریندارکردنی چەندین کەسی تر لە (١٤/٢/٢٠٠٥).
ڕێگایەکی تر بریتیە لە پێکهێنانی دادگایەکی تاوانکاری تایبەت کە ئەمە ئەو وڵاتە پێی هەڵدەستێت کە تاوانەکەی تێدا ئەنجام دراوە، کە لێرەدا بە بڕیارێکی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش پێک نەهاتووە بەڵکو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکار بووە لە پێکهێنانی ئەو دادگا تاوانکارییەدا. بۆ دادگایکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتیەکانی تر، کە ئەو دادگایانە بە دادگا تێکەڵاوەکانناسراون.
نمونەی ئەو دادگایانەش:
* پێک هێنانی دادگای تاوانکاری نا ئاسای کەمبۆدیا (خمر ڕۆف)، بۆ دادگایکردنی ئەندامانی بەرپرسی ڕژێمی خمر ڕۆف بە سەرکردایەتی پۆل پۆت کە بەرپرس بوون لە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ. لە ماوەی (١٧/٤/١٩٧٥ تاکو ٦/١/١٩٧٩).
* پێک هێنانی دادگای تایبەتی سیرالۆن. بۆ دادگایکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرس بون لە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی مرۆی و یاسای سیرالۆن دا لە وڵاتی سیرالیۆن، لە (٣٠/١١/١٩٩٦) وە. هەروەها دادگایکردنی ئەو سەرکردانەی کە بە ئەنجامدانی تاوانەکانیان هەرەشە بون لە ڕێگای دامەزراندنی پرۆسەی ئاشتیلە وڵاتی سیرالیۆندا.
* پێک هێنانی دادگای باڵای تاوانکاری عێراقی لە (٩/١٠/٢٠٠٥) بۆ دادگایکردنی هەمو ئەو کەسە سروشتیە عێراقی و بیانییانەی کە لە عێراقدا نیشتەجێن وە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکاری یاساکانی عێراقی لە ماوەی نێوان (١٧/٧/١٩٦٨ تاوەکو ١/٥/٢٠٠٣)

بەم ڕێگایانە بە قوڵی بەرچاو ڕونی یاسایمان داوە لەسەر چۆنیەتی دادگایکردنی تیرۆریستانی داعش، کە ئەنجامدەری جینۆسایدی ئێزدیەکانن لە شەنگال. هیوا دەخوازم کەچی تر ئەم کەیسە نوێیەش وەک کەیسەکانی تری جینۆسایدی کورد پەراوێز نەخرێت و یاساییانەو ئەکادیمیانە و دڵسۆزانە کاری تێدا بکرێت و بە جینۆساید بناسریت. چونکە کەیسی جینۆسایدی شەنگال کەیسێکی نوێیە گەر بڕیار بەدەستانی باشوری کوردستان بیانەوێت سود لە شارەزایانی بواریجینۆساید وەربگرن و یاسایانە مامەڵە بەو کەیسەوە بکەن ئەوا دەتوانن لە دادگای لاهای یان ئەو ڕیگایانەی تر کە ئاماژەمان بۆ کردووە و دەمانگەیەنن بە دادگایەکی تایبەت بە دادگایکردنی تیرۆرستانی داعش، دەتوانن بە جینۆسایدی بناسێنن.
ئەم زنجیرە وتارە بۆ یەکەم جارە بەقوڵی ئەو زانیاریانە دەبەخشێت کە تا هەنوکە هیچ کەسێک ئاماژەی بۆ نەکردووە، ئەوەش بەرهەمی شەونخونی و بیرکردنەوەیەکی قوڵی یاساییە لە دۆزی کەیسی جینۆسایدی گروپێک کە کوردە ئێزدیەکانە کە بەشێکن لە نەتەوەی کوردی جینۆساید کراو بە درێژای مێژوو.
ناساندنی ئەو کەیسە بە جینۆساید دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی قەرەبوی مادی و دەرونی بۆ ئێزدیەکان و پاراستن و هاوکاریکردنی ئێزدیەکان و کورد بۆ ئێستاو داهاتوش دەکەوێتە ئەستۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و قەڵغانێکی بەهێز بۆ کورد دروست دەکات کە بیپارێزێت لە جینۆسایدەکانی داهاتو و هەروەها دەبێتە کارتێکی گرنگ و قوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتی سەربەخۆ. وەک چۆن چەندین نەتەوەو گروپی جینۆساید کراو لە جیهاندا بە کارتی جینۆسایدەکەیان گەشتن بە دەوڵەتی سەربەخۆ. نمونەی ئەو دەوڵەتانەش: (ئەرمەنستان- ئیسرائیل- تەیموری خۆرهەڵات- سربیا- کرواتیا- بۆسنە- مەکدۆنیا- سلۆڤینیا- هەرزەگۆڤینا-مۆنتینیگرۆ-کۆسۆڤۆ).تاکە گروپێکی جینۆساید کراو کە پاش ئەوەی جۆرێک لە ئازادی بەدەست هێناوە و لە چوار چێوەی ئەو دەوڵەتەدا مابێتەوە کە جینۆسایدی لە دژ ئەنجام دراوە، توتسیەکانی ڕواندان کە ڕێژەیان تەنها لە سەدا چواردەی ئەو وڵاتەن. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە ئێستا نەک هەمو مافەکانیان ناسێنراوە بەڵکو خۆیان بە خاوەنی ڕواندا دەزانن و (پاوڵ کاکەگەیم) کە توتسیە سەرۆکی وڵاتە.

ئەوەی لەسەرم منە وەک کوردێک کە لەخانەوادەیەکی جینۆساید کراوی هەڵەبجەو کوردستانم، وەک کەسێکی یاسای. بە ئەرکە مرۆیی و یاسایی و نەتەوەییەکەی سەرشانم هەستاوم و بەردەوامیش دەبم لە ڕاژەکردن بە پرسی جینۆسایدی نەتەوەکەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و گەیاندنی قوڵترین بەرچاو ڕونی بە نەوەی نەتەوەکەم و هەمو ئەوانەی لە بواری جینۆسایدی نەتەوەکەم و مرۆڤایەتیدا کار دەکەن، هەروەها پێدانی هۆشیاری یاسای بە بڕیار بەدەستانی باشوری کوردستان. گەرچی لام ڕونە ئەم پەیامەشمان وەک پەیامە یاساییەکانی ترمان پەراوێز دەخرێت و کاری لەسەر ناکرێت. بەڵام ئەوەی گرنگە من بە ئەرکەکەی خۆم هەستام و پەیامەکە دەدەم ئیتر نازانم تا چەند دەگات. گەر توانیبێتم ئا ئاستێکی کەمیش بێت زانیاری یاسایی ئەوانەم بردبێتە سەرەوە کە لە جینۆساید دا کار دەکەن و ڕاژەیەکم بە پرسی جینۆسایدی ئێزدیەکان کردبێت، ئەوا بێ پەروا خۆم بەبەختەوەر دەزانم.

بە پێی بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، ١١٩٣ سكاڵاكارو شاهیدحاڵ لە دۆسیەی ئەنفال سكاڵایان تۆماركردوەو وەك شاهیدحاڵ شاهیدییان داوە، ئەمە یەكێك بوە لە بەڵگەنامە گرنگەكان و دادگای باڵای تاوانەكان وەك بەشێكی گرنگ پشتی پێبەستوەو بایەخی گرنگی پێی داوە، ئێمە لێرەدا بەشێك لە قسەكان و شاهیدحاڵی ئەوان وەك نموونەیەكی گرنگ و دیكۆمێنتكراو لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە دەخەینە روو.

مخابن بە درێژایی مێژوو واتە ٧٢جار فەرمانی قڕکردنی ئێزدییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دراوە کە ئەمجار لە سەدەی پێشکەوتن و سیبەری مافی مرۆڤدا! نامرۆڤانەترین دەستەی تیرۆریستی جیهان بە یارمەتی وڵاتانی گرژی خوازی ناوچەیی و دراوسێ هێرشی کردۆتە سەریان کە بەداخەوە هیچ داهاتێکی جگە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی نەبووە.

کورد بە تێپەڕین لە سەدەی کلاسیکی ئەنفال (٢٠ز) ئەمجار تووشی شەڕ و ژینۆسایدێکی بەهێزتر لە پێشوو بۆتەوە کە هیچ تاوانبارێکی دیاری کراوی بۆ سزا و دادگایی نییە.لە کۆتایی ئەم بەشەدا هەوڵ دەدەین بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان[38] لە سەر ڕێژەی ژن و کچە ڕفێندراوە ئێزدییەکان ئاماژەیەکی کورت بکەین.

بە دەست پێ کردنی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆسەر گوندی ئێزدییەکانی ماتوورای کە سەر بە شاری شەنگالە و دەکەوێتە باکووری وڵاتی عیراقەوە ژنان و منداڵانی شوێنگری ئەم ئۆلە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران و گوازرانەوە بۆ زیندانی بادووش لە شاری مووسڵ و هەروەها نزیک بە ١٥٠ کەسیشیان گوازرایەوە بۆ شاری تەل عەفەر کە لە شاری نەینەوای عیراقە، زۆربەی ئەم کەسە تەلبەندکراوانە لە شوێنگرانی ئایینی ئێزدی و مەسێحین کە پاش کۆیلەکردنیان بە مەبەستی جیهادی نیکاح (کۆیلەی سێکس) بۆ وڵاتی سووریا گوازرانەوە ( ڕێکەوت ٢ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٤، ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی، بەشی چاودێری عیراق).

دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام یان هەر ئەو داعشە (ISIS, ISIL) سەرەتا بە دامەزراندنی سیستەمی سیاسی – حکوومی کالیفەیت (خەڵیفەگەری) و سەربڕینی ڕۆژنامەوانەکان و بۆمڕێژی و شەڕ و کۆیلەکرادنی شوێنگرانی ئۆلەگەلی مێزۆپۆتامیا وەکوو ئێزدی، شێعە و مەسێحی لە دوو وڵاتی عیراق و سووریا هەبوونی خۆی ڕایگەیاند. لە ڕاپۆرتێکی ٢٦ لاپەڕەییدا کە لە مانگی ٦ی جوونەوە تا ١٠ی سێپتامبر دەست پێ دەکات و ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری عیراق نووسیویەتی باس لە دەیان جار پێشێل کردن و کۆیلەکردنی ژنان و کچانی لاو لەم دوو وڵاتەدا کراوە، زۆربەی شایەتەکانی ئەم کارەساتە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ چاودێرەکانی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری عیراق کردووە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک بوون و زۆربەشیان ئەو ناخۆشی و سەخڵەتیانەیان بەچاو بینیوە.

لە ئەنجامی ڕاپۆرتێکی تایبەتدا کە لە ئاخرەکانی مانگی ئاگۆستدا پێشکەش کرا ئاماژە بە ڕفاندنی ٢٥٠٠ ژن و کچی ئێزدی لە شارەکانی شەنگال، تەل عەفەر، نەینەوا و شێخان کرا و بە پێ بەڵگە و وتە مرۆییەکانی ناوچە کە بە ڕێکخراوەی ناوبراو راگەیێندرا شەرەڤانانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستڕێژی سێکسیان کردۆتە سەر کچ و کوڕە لاوە ئێزدییەکان و ئەوانی دیکەش کە نەیانویستووە بڕۆنە ڕیزیانەوە تیرباران کراون. هەندێ لە ژنان کە بریتین بوون لە مێرددار و پێچەوانە بەجۆری ڕێزانە (جیهادی نیکاح) لە بازاڕە کۆیلەفرۆشتنەکانی مووسڵ و ڕەقە فرۆشروان و پێیان گوتووە کە هاوسەرگیری ئیسلامی و شەرعی ئەمەیە نە ئەوەی کە پێشتر کردبووتان، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە یەکێک لە بازاڕە کۆیلەفرۆشییەکانی ئەلقودس کە لە شاری مووسڵە، لەوێ کچان و ژنان وەکوو بارمتە و کاڵا دێنە فرۆشتن و دواییش بێ بەری لە مافی خۆیان لەگەڵیان هاوسەرگیری دەکەن، زۆربەی بکەڕی ئەم کچ  ژنە کۆیلانە لاوانی عەرەب و تاکەکانی کۆمەڵگای عەرەبی ئەو شارانەن (ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری عیراق)، زۆربەی کچە ئێزدییە کۆیلەکراوەکانی دەستی داعش بە ڕێزانە پێشکەشی تازە تیرۆریستەکان خۆیان دەکران.

بە پێ وتەکانی چاودێری تایبەتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عیراق زەید راعد ئەلحوسەین حکوومەتی عیراق دەیەوێت بەجۆری یاسایی و فەرمی بایکوتی جیهانی دژە داعش بکات و لە دواییشدا داوای خۆی ئاراستەی دادگای نێونەوەتی مافی مرۆڤ بکات کە سەدان بەڵگەی ڕاستەقینەی لەگەڵدایە.

یەکەم بیرۆکە و باوەڕی بەکۆمەڵی خەڵکانی جیهان لە داعش کۆیلەکردنی سێکسی ژنان و جیهادی نیکاحە کە داعشی بە هەموو جیهان ناساندووە و تەنانەت خودی داعشیش بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجی سیستەمی خەڵیفەگەرییەکەی دەیەوێت بەم چەشنە بڕواتە پێشەوە. تیرۆریستانی داعش هەر لە سەرەتاوە دەستیان بە پاکتاوی ڕەگەزی شێعە و سوننە و ئێزدییەکان دا و تەنانەت هەر کەسێکیش کە نەیوێرابایە بڕواتە ڕیزیانەوە گوللەباران و ژینۆساید دەکرا، هەموو بەرهەڵستەکانی دژە بیرۆکەی ئیسلامی خەڵیفەرگەری خەڵیفەی ئیسلام ئەبووبەکر ئەلبەغدادی لە درێژەی ئەم پڕۆسە ژینۆسایدەدا لەناو بران، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەربڕینی ١٠ کەسی بێ تاوان لە وڵاتی سووریا کە سێ کەسیان ژن و کورد بوون (ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری سووریا).

بە پێ ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری سووریا داعش بەجۆری سیستەماتیک و بەردەوام دەستی داوەتە ژینۆسایدکردنی کەمینە ئایینەکانی عیراق، لەناو بردنی بارگە پیرۆزەکانی کەمینە ئایینەکان، دەستدرێژی سێکسی بۆسەر نەیارانی بیرۆکەکەی و کەمینە ئایینیەکان، چەتەگەری، تاڵان کردنی شارەکان، لەناو بردنی فەرهەنگ و فاکتەرە مێژووییەکانی گەلانی عیراق و هتد کە ئاکامی شەڕ و وێرانی ئەو ناوچانەی بە دواوەوەیە .

ڕێژەی زیان لی کەوتووانی ئەم شەڕە بەم چەشنەیە:

٨٥٠٠ کەس کوژراون

١٥.٧٠٠ کەس بریندار بوون

لە مەودای مانگی جوون و ٣١ سێپتامبردا زۆرتر لە ١١.٠٠٠ کەس کوژراون

بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبردا ١.٨٠٠.٠٠٠ کەس ئاوارە بوون

لەم ڕۆژانەدا ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری عیراق ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانە دژە مرۆڤەکانی داعش دەرکرووە کە هەندێکیان بریتین لە: کۆیلەکردنی ژنان و کچان، ژینۆساید، تیرباران، ڕووخاندنی بارگە پیرۆزەکان، دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵان و کچان و ژنان و … ، خەتەنەی زۆرەملێ کچان و ژنان و منداڵان و پیاوان، بێ بەری کردنی خەڵک لە ئازادی و مافی مرۆیی خۆیان و هەروەها ڕووخاندنی هەموو بایەخە کۆمەڵایەتی – فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگای بەر هێرشی.

هێرشی تاڵانکەرانە و چەتەگەرانەی داعش بۆسەر کەمینە ئایینیەکان لە شاری مووسڵ و لە ڕێکەوتی ١٧ی جوولای دەستی پێ کردەوە کە دووبارە شەڕ و نەمان و ژینۆسایدی بەشوێنەوە بوو، بۆ نموونە لە مووسڵ ماڵ و کاشانەی شێعەکانیان کە ناوی ڕافزی یان رافضە ناو نا و هەموویانیان وەکوو چەپەر بە کار هێنا و پاش بە جێ هێشتنیان خاپوور کران، پاش چەند ڕۆژ لە بەڕێوەچونی ئەم کارەساتە مرۆییە داعشییەکان داوایان لە خەڵکی مەسێحی ئەو ناوچانە کرد کە یان جەزیە بەن یان ڕووبەرووی مردن و تااڵان بنەوە (ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی چاودێری عیراق).

هێزە چەکدارەکانی داعش نە تەنیا کوردەکان بەڵکوو سوپای عیراقیان گرتە بەر هێرشە نەیارانەی خۆیان، بۆ نموونە لە ئاکامی هێرشێکدا بۆسەر بنکەی سەربازی پێشووی ئەمریکاییەکان بە ناوی Speicherکە لە شاری سەلاحەدینە زۆرتر لە ١٥٠٠ سەربازی سوپای عیراق لە ئاکامی کارەساتێکی دڵتەزێندا تیرباران کران، ژینۆساید و تیربارانەکانی داعش هەر لە سەلاحەدینن نەبوون بەڵکوو لە شارەکانی وەکوو دیالە، کەرکووک و نەینەوا ڕوویان داوە و هەروەها لە ڕێکەوتی ١٦ی جوولای ڕاپۆرتی تیرباران کردنی ٤٢ مەقامی پلەبەرزی سوپای عیراق لە شارەکانی سەلاحەدین و نەینەوا و … ئاراستەی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی بەشی عیراق کرا.

بە پێ فەرمانی سەرۆک کۆماری عیراق حەیدەر ئەلعیبادی لە ڕیکەوتی ١٣ی سێپتامبر چەندجار هێرشی ئاسمانی کرایە سەر مۆڵگە تیرۆریستیەکانی داعش کە زۆربەیان خەڵکی ئاسایی بوون کە بە هەڵە هێرش کرابوویە سەریان، بۆ نموونە لە ئاکامی هێرشێکدا بۆ سەر کەرکوو سوپای عیراق بە هەڵە ١٧ کەسی کوشت کە لە ڕیزیاندا دوو ژن و حەوت منداڵ بوون و هەروەها لە حەویجەشدا ١٥ کەسیان بە هەڵە کوشت کە چواریان ژن و هەشت کەسیان منداڵ بوون. لە پارێزگای دیالەدا چەکدارە شێعە توندڕەوەکانی عیراق کە بە پشتیوانیەکانی ئێرانەوە شەڕ دەکەن چەند تیرۆریستی داعشیان بەجۆرێکی نالەبار و دژە مرۆڤانە کوشت و هەروەها چەند مزگەوتی سوننەکانیشیان تەقاندەوە و پاشان لە دوایین کاریشیاندا لە ٣١ی سێپتامبر ١٥ کەسیان بە تاوانی هاریکاری داعش تیرباران کرد.

بەشی چوارەم

مێژووی ژینۆساید لە باکووری کوردستان

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵات ناسی بەناوبانگی سۆڤیەت م.س.لازاریف کورد لە هەژماری کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە بە درێژایی مێژووە بەناوبانگەکەی تاڵی و سەختی چێشتووە، کورد زۆر لەمێژتر لە نەتەوەکانی عەرەب و تورک و فارس نیشتەجێ ناوچەی پڕسامانی نێوچۆمان (میدیا) بووە هەربۆیە زۆرترین تێکچوونیشی لەگەڵ ئەم نەتەوەگەلە بووە. کۆمەڵناسی بەناوبانگی تورک سمایل بێشکچی کە زۆربەی تەمەنی بەهۆی نووسین و پاراستنی شکۆی مێژوو و بەرخۆدانی گەلی کورد لە زینداندا بووە دەڵێت: کورد دەوڵەمەندترین نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە کە وڵاتەکەی بۆتە کانگای حکوومەتە چەوسێنەرەکان. دەسەڵاتدارانی ملهوڕ لە کوردستان دەیانەوێت بە زەخت و گوشار خستنە سەر کۆمەڵگای کوردی، کورد لە شوناس و پێناسەی مێژوویی – فەرهەنگی خۆی دوور بخەنەوە، دەسەڵاتدارانی کوردستان بە تەمای حاشای گەلی کورد لە شوناسی نەتەوەیی خۆیانن هەربۆیە دەیان و سەدان ساڵە کوردستان مەکۆی شۆڕش و سەرهەڵدانە جۆراوجۆرەکان بووە و هەتاکوو حکوومەتی تورک حاشا لە هەبوونی کورد و شوناسی نەتەوەیی کورد بکات، تورکیا گڕکانی شۆڕش و بەرخۆدانی گەلی کورد دەبێت.

حکوومەتی تورکیا بە دانانی تیرۆری جیاوازی ڕەگەزی لە تورکیا و ئاغابوونی تورک حاشا لە هەبوونی کورد و نەوەتەکانی دیکە دەکات کە بە بڕوای زۆربەی لێکۆڵەران تەواو کێشە و گرفتەکان لەو خاڵەوە سەرچاوە دەگرێت. کاتێک حاشا لە شوناسی نەتەوە یان کەمینەیەک بکرێت، حاشا لە ژیان و هەبوونی فیزیکی ئەو نەتەوە کراوە و ئاشکرایە ئەو حکوومەتە دەیەوێت سەرەکیترین مافی ژیان لەو مرۆڤە بستێنێت. حکوومەتی تورکیا لەگەڵ هەمووو هێزە هاوڕێیەکانی دەستی بە سڕینەوەی ناو و ئاسەواری کوردستان و کورد داوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە نووسینەوەی درۆیی و تەزویری مێژوویی کوردستان و کورد بکەین. کەوایە دووبارە و لەم قۆناغە لە مێژوودا کورد هەمبەری ژینۆسایدێکی پان و پۆڕ لە هەمووو بوارەکانی ئایینی و فەرهەنگی و نەتەوەیی و ئابووری و … دەبێتەوە کە ژیانی ئاسایی گەل دەخاتە مەترسیەوە.

لە بڕگەی ٦٩ی یاسای نیشتمانی وڵاتی تورکیا کە ساڵی ١٩٢٤ز پەسەندی گشتی کراوە باس لەیەکسانی مافی هەمووو هاووڵاتیانیتورککراوە!!. کەوایە بە دیتنی ئەم بڕگەوە دوو باسی دیکە دێنە ئاراوە کە بریتین لە:

  1. لە وڵاتی تورکیا تەنیا هەبوونی تورک و یەکسانی مافی تورکەکانی پەسەند کراوە و بەرچاوی حکوومەتە.
  2. حاشا لە هەبوونی هەمووو نەتەوە و کەمینەیەکی جگە لە تورک کراوە.

بە پێی پێناسەی ئەم بڕگە یاسایە کورد هیچ هەبوون و پێناسەیکی فیزیکی وەک مرۆڤ لە تورکیای نییە، هەروەها زۆر سروشتیە ئەگەر شتێک هەبوونی نەبێت مافیشی نییە!! و تورک ئازادە کە هەمووو جەنایەت و خواستێکی هۆڤانەی هەیە لە دژیدا و بەجۆری یاسایی!! بەکاری بێنێت.

زمان یەکێک لە گرینگترین فاکتەر و هۆکارەکانی بەردەوامی ژیان و هەبوونی مرۆڤ لە سەرەتای شارستانیەتە، زمان پێناسە و ئاڵای نەتەوەکانە، بەڵام ئەم مافە کە وەکوو سەرەکیترین مافەکانی مرۆڤ دێتە ئەژمار بە دەسەڵاتگرتنی حکوومەتی ئاتاتورک لە تورکیا قەدەغەی بەکۆمەڵ کرا. وەک ئاماژە ئاتاتورک فەرمانی دامەزراندنی هێزێکی سەربازی بە ناوی هێزی جیاوازی زمانی دا کە ئەرکی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ ئاخێورانی زمانی کوردی و سزادانیان بە ٥ قرۆش پارەی تورکی بوو کە ئەگەر کەسێک توانی دابین کردنی نەبوایە بێ مافی پارێزەر و دادگای یاسایی دەخرایە زیندان.

گەلێک بەڵگەی نهینی سەبارەت بە تواندنەوەی کورد لە تورکیا و باڵوێزخانەی بریتانیا هەبوونیان هەیە کە نموونەیکی نامەکانی عابدین پاشای عوسمانی بۆ والی شارەکانی بتلیس و ئامەد و وان و هەکاری و مووش و ماردینە کە بە پێی خاڵەکانی خوارەوە فەرمانی ژینۆساید و تواندنەوەی کوردی داوە.

  1. کۆچاندنی تورکەکان بەرەو گوندە کوردنشینەکان و هاندانیان بۆ سازکردنی خانوو و کشت و کاڵی زۆرتر
  2. ڕفاندنی منداڵە کوردەکان و گواستنەوەیان بۆ قوتابخانە تورکیەکان بە مەبەستی تورکاندنیان
  3. هاندانی فەرمانبەران و سەربازانی تورک بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی کورد
  4. تەرخان کردنی مووچە بۆ ئەو کەسانەی ببنە جاش و حاشا لە شوناسی خۆیان بکەن
  5. تەرخان کردنی بوودجە بۆ کڕینی ماڵ و کێڵگە بۆ ئەو کەسانەی بتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ کچ و ژنی کورد بکەن و بەرەو تورک بوون هانیان بدەن
  6. قەدەغەکردنی زمانی کوردی و پێویست کردنی وەرگێڕ لە کاتی ئەنجامدانی کارە فەرمییەکاندا

کەوایە بە پێی ئەم یاسا و ڕێساگەلە کورد هیچ بوون و مافێکی بۆ ژیان و بەردەوامی لە تورکیا نییە و حکوومەت دەتوانێهەمووو کات چاودێری بەسەر کار و ژیانیدا بکات و وەک مەترسی ئاسایش هەڵس و کەوتی لەگەڵدا بکات.

بە پێی بڕگەی یاسای ٨٨ی نیشتمانی وڵاتی تورکیاهەمووو کەمینە و نەتەوەکانی نیشتەجێ وڵاتی تورکیا بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز و ئۆل تورک دێنە ئەژمار!!! و ئاشکرایە کە تەنیا تورک سەروەر و ئاغایە. بە هەبوونی وەها یاسا و بیرێکی حکوومەتی لە ژیان و مافی کورد نە تەنیا پەسەند ناکات بەڵکوو وەک مەترسی چاودێری دەکات بەڵکوو بتوانێت لە کاتی خۆیدا کەلەبچە و زیندانی بکات. کاتێک کە حاشا لە هەبوونی کورد لە تورکیا دەکرێت ئیدی تورکیا و تورک کورد وەکوو هاووڵاتی لەبەرچاو ناگرن و وەکوو مێوانیکی نەخوازراو و مەترسی بۆ ژیان و وڵاتی خۆیان بەردەوام تێکۆشان بۆ سەرکوت کردن و قڕکردنی دەکەن. لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین پەسەند کردنی ئاغایەتی تورک لە یاسای تورکیا بە واتای پەسەندکردنی یەکەم یاسای فاشیستی دژی گەلی کوردە کە هەمووو تاوان و جەنایەتێکی حکوومەتی وەکوو ئەرک و بە یاساییان دەزانێت.

گرووپی دەسەڵاتدار یان حکوومەتی تورکیستی تورکیا بەردەوام لەپێدایە خوێنڕێژترین فەرماندە سەربازییەکان بۆ سەرکوت بنێرێتە کوردستان تاکوو باشتر بتوانن ئەرکی خۆیان کە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییە بە جێ بێنن. بە وتەی دوکتور مەید جەعفەر کۆلۆنیالیسم و دەسەڵاتی چەوسێنەر لە کوردستان بەردەوام دەیهەوێت کارتێکەری نەرێنی خۆی بەسەر ئابووری و فەرهەنگ و کۆمەڵگا و … کوردستان بە جێ بهێڵێ و کۆمەڵگای کورد تەنیا بەرەو خزمەتی زۆرتری تورک هان بدات کە پێشتر لە ساڵی ١٩٣٠دا وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی پێ کردبوو.

بە تێڕوانینێکی سادە بۆسەر سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیای سەدەی ٢١ لە کوردستان بە ئاشکرایی دیارە کە هەمووویان درێژەپێدەری سیاسەتەکانی ئاتاتورکن کە دەیەی ٢٠ی سەدەی بیستەمدا بە بیانووی یەکپارچەسازی کۆماری تورکیای نوێ کوردی دەیان جار تووشی ژینۆسایدیانی کرد.

ڕۆژهەڵاتناسی سۆڤیەت گێسێرتی دەڵێت: لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٦-١٩٢٥دا حکوومەتی پان تورکی ئاتاتورک سەدان گوندی کوردنشینی ڕووخاند و خەڵکەکەی بەرەو ناوچە تورکییەکان کۆچاند و هەروەها ڕێژەیکی زۆریش خەڵکی بێ تاوانی بە تاوانی گرژیخوازی کۆمەڵکوژ کرد.

سەدەی ٢٠ی تورکیا وەکوو گرینگترین ساڵەکانی شۆڕشی کوردی لەو وڵاتەدا دێتە ئەژمار کە زۆرێک کوردی بەرهەڵست و ڕێبەرکانیان بەرنگاری گوللە و ئاگری حکوومەت بوونەوە کە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بکەینە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ٢٩ ئاپریلی ١٩٢٥ز کە پاش ماویەک بەرخۆدان و بەرهەڵستی دژی ئاتاتورک بە سەختی تێکشکان و پاشان لە ڕێکەوتی ١٩٢٥.٦.٢٥دا لەگەڵ ٤٠ کەس لە دۆستانیدا لەسێدارە درا.

یاسای شاڵاو و هێرش لە حکوومەتی تورکیا ڕۆژبەڕۆژ پەرەی دەسەند و زۆرتر ڕواڵەتی یاسای پەیدا دەکرد. بۆ نموونە لە ڕێکەوتی ١٩٢٦.٥.٣١دا پارلەمانی تورکیا بە بیانووی سەرکوتی بەرهەڵستکاران و شۆڕشی نایاسایی دژ بە ئاسایش فەرمانی (ژمارەی فەرمان: ٨٨٥) هێرش کردنە سەر ناوچە کوردییەکان دەرکرد کە لە ئاکامیدا ڕێژەیکی زۆر کورد کۆچ درانە بەشەکانی دیکەی تورکیا.

وەک نەریتێکی کۆماڵەیەتی کورد لە باکووری کوردستان، گەل قەت لە بەرانبەر هێرشەکانی حکوومەتدا بێدەنگی ڕانەگرت کە نموونەی شۆڕشی ئاگری لە ساڵی ١٩٢٧ز پاش ماوەیەکی بەهۆی گەمارۆی حکوومەتەوە تێک شکا. لە ئاکامی هێرشی تاڵانکەرانەی حکوومەتی تورک بۆسەر ناوچەی ئاگری و شکاندنی بەرخۆدانی گەل چەند نموونە کۆمەڵکوژی ڕوویدا کە هەندێکیان بریتین لە:

  1. گوللەبارانی زۆرتر لە ١٠.٠٠٠ کەس
  2. ڕووخاندن و سووتاندنی زۆرتر لە ٢٢٠ گوند
  3. ڕفاندن و خنکاندنی زۆرتر لە ٢٠٠ ڕۆشنبیر و خوێندکاری کورد لە گۆلی وان
  4. ڕووخاندنی ٤٠٠ گوند لە ناوچەی تاندریک
  5. زیندەچاڵ کردنی زۆرتر لە ٢.٠٠٠ ژن و منداڵ

ئێحسان نووری پاشا میر و فەرماندەی سوپای تورکیا کە دوایی بەرهەڵستی حکوومەت بوو و شۆڕشی ئاگری دەست پێکرد لە بیرەوەریەکانیدا دەڵێت: بە هۆی هێرش  و سەرکوتی بەرفراونی سوپای پڕچەکی تورک بۆ ناوچەی ئاگری هیچ ئاسەوارێک لە کورد و ژیانی کوردانە لەوێ نەما، هەمووو ژنان و کچانی پاشاوەی شەڕ بە پارە فرۆشرانە تورکەکان.

پاش سەرکوتی شۆڕشی ئاگری، پارلەمانی تورکیا لە ڕێکەوتی ١٩٢٧.١٥.٦دا یاسایەکی بە ژمارەی ١٠٩٧ لەسەر کۆچاندنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ئاناتۆلیەوە بۆ ڕۆژئاوای ئاناتۆلی پەسەند کرد. لە بڕگەی یەکەمی یاساکەدا باس لە گواستنەوەی ١٤٠٠ بنەماڵە بۆ ڕۆژئاوای ئاناتۆلی و هەروەها لە بڕگەی دووهەمدا فەرمانی گواستنەوەی بنەماڵەی ٨٠ کەس لە ڕێبەرانی شۆڕشی ئاگری درابوو و هەروەها لە کۆتاییدا داوا لە سوپای تورکیا کرابوو کە پێویستە ئەم فەرمانە تا دواییەکانی ساڵی ١٩٢٧ جێ بە جێ بکات.

واسیلی نیکیتین[39] سەبارەت بە دۆسیەی کۆچاندنی کوردان بۆ ڕۆژئاوای ئاناتۆلی دەڵێت: لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٢٦-١٩٢٧دا زۆرتر لە ١.٠٠٠.٠٠٠ بنەماڵە بە شێوازێکی دڕندانە و نامرۆڤانە کۆچ درانە ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە.

لە ڕێکەوتی ١٩٢٧.٦.٢٥داپارلەمانی تورکیا یاسای ژمارەی ١١٦٤ی پەسەند کرد. بە پێی ئەم یاسایەهەمووو کوردانی نیشتەجێ وڵاتی تورکیا!! دوژمنی ئاسایشی نەتەوەیی و هاووڵاتیانی تورک بوون و پێویستی دەکرد سەرۆک وەزیری شەڕ و ئاسایشی ناوخۆیی بەرنگاریان بێتەوە و هەوڵ بدات لە شارەکانی ئیلیاز و ئوورفا و بتلیس و هەکاری و ئەرزەڕۆم و ئامەد و سێرت و مووش و ماردین سیاسەتی زەخت و گوشار داسەپێنێتە سەر خەڵکی بەرهەڵستی کۆمارەوە.

سیاسەتی زەخت و گوشاری نوێ حکوومەتی تورک بۆ سەر شارە کوردییەکان هیچ داهاتێکی جگە لە ماڵوێرانی بۆ کوردان نەبوو. لەم بەشەدا هەندێک زانیاری نوێ سەبارەت بەم سیاسەتە لە دوکتور بلەچ شێرکۆ دێنین.

 

ناوی ناوچە     خانووە سووتاوەکان ڕێژەی گیانبەخت کردووەکان

ليچه                       ١١٦٤                  ٦٤١٣

دارهيني                    ٢١١٠                  ٩١٤

ئەردۆشين                 ١٤٥                    ٢٩٥

جباقجۆر           ٥٧١                    ٢٦٠

نصيبين                    ٢٣٥٠                  ٥٤

جباب              ٧٣٥                    ٩٠٢

ئەليان                     ٧٩٠                    ١٣٧١

مەديان                     ٤٥٠                    ٦١٣

باجرين                    ٥٦١                    ١٠١٥

كربۆران          ١٠٩                    ٢٤٣

دياربەكر                   ١٣٨                    ١٧٣

كەنج               ١٢٣٣          ١٥٢٩

لە ڕێکەوتی ١٩٣٠.١.١دا حکوومەتی تورکیا فەرمانی کۆچاندنی دانیشتووانی شاری دێرسیمی دەرکرد. بە پێی ئەو یاسایە هەمووو ماڵ و سامانی کوردەکان بە قازانجی حکوومەت داگیر دەکرا. هەر لە درێژەی سەرکوتەکانی حکوومەتی تورکیادا، حکوومەتی ئێرانیش کە لەو کاتەدا دەسەڵاتی پاشاکانی پەهلەوی بوو مافی تێپەڕین لە سنووری بە مەبەستی سەرکوتی شۆڕشگێڕانی کورد بە حکوومەتی تورکیا دا کە لە ئاکامدا بە وتەی سەرچاوە زانیارییەکانی حکوومەتی تورکیا تەنیا لە یەک ڕۆژدا و لە ناوچەی زیلان ١.٥٠٠ کەس گوللەباران کران و هەروەها لە ناوچەی ئەرجیشیشدا ٢٠٠ گوند سووتێندران.

هەروا کە پێشتر باسی لێ کرا حکوومەتانی تورکیا و سووریا و عیراق وەکوو گرووپی دەسەڵاتداری چەوسێنەر لە پێناو هاوسەنگی و بەرژەوەندی سیاسەتەکانیاندا دەستیان بە کۆمەڵکوژی یەکپارچەی گەلی کورد دا کە نموونەیکی تێپەڕینی ئازادی سوپای هەر سێ لایەن بە مەبەستی سەرکوتی شۆڕشی کوردی لە لەسەر سنوورەکانی یەکتردا بوو.

پاش سەرکوت و ژینۆسایدی ساڵی ١٩٣٠ز کە حکوومەتی تورکیابە مەبەستی سەرکوتی شۆڕشی کوردی لە سنوورەکانی ئێران و عیراق و سووریاوە تێپەڕی، لە پێزانینێکی تایبەت کە لە لایەن حکوومەتی بریتانیاوە پێشکەشی تورکیا کرا باڵوێزی بریتانیا دەسخۆشانەی تایبەتی لە حکوومەتی تورکیا کرد. لە ڕێکەوتی ١٩٣١.٣.٢٠دا گۆڤاری زاریا وستووکا باسی لە ژینۆسایدی ١٩٣٠ز کرد و ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەو کردەوە دژەمرۆڤانەدا زۆرتر لە ١٥.٠٠٠ کەس کوژراوە و هەروەهابە پێی زانیاریەکی کۆمەڵەی خوێبوون زۆرتر لە ٦٦٠ گوند و ١٥.٠٢٦ خانوو سووتاوە.

پاش ماوەیەک لە سەرکوتی شۆڕشی ١٩٣٠ز، پارلەمانی تورکیا لە ڕێکەوتی ١٩٣٢.٥.٥ز فەرمانی قەدەغەکردنی ئاخاوتن بە زمانی کوردی دەرکرد و ڕایگەیاندپێویستە پڕۆسەی کۆچاندنی کوردان دەست پێ بکاتەوە. بە پێی زانیاریەکان لە درێژەی ئەم یاسا نوێیەدا بڕیار درا ٢.٠٠٠ بنەماڵەی کورد کۆچ بدرێنە ناوچەگەلێک کە کەمتر لە ٥% کوردی تێدا بێت. فەرمانبەرانی ئەم یاسایە کە بریتی لە ٢٥.٠٠٠ سەربازی پڕچەک بوون زۆرتر لە ٤٠٠ گوندیان پاش کۆچاندنی دانیشتووانی سووتاند. بە پێی بڕگەی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ١٩٣٢ز حکوومەت پێویستە بە توندی بەرنگاری کوردە کێوییەکان کە حاشایان لە زمان و نەتەوەی خۆیان نەکردووە بێتەوە.

بە دەست پێ کردنی شۆڕشی دێرسیم بۆ جارێکیتر حکوومەتی تورکیا هەستی بە لاوازی و مەترسی بەرهەڵستکارانی کورد لە دژی خۆیدا کردەوە، هەربۆیە خێرا پاش تێکشکاندنی شۆڕش و لە ساڵی ١٩٣٧ز شاری دێرسیمی کیمیابارانی کرد کە زۆرتر لە ٥٠٠.٠٠٠ کەسی قڕکرد و هەر لەو ڕۆژەدا و لە ناوچەیەکی دیکەی دێرسیم ١.٥٠٠ ژن و منداڵی کوردی بە زیندوویی سووتاند.

بۆ جارێکیتر گرووپی دەسەڵاتداری چەوسێنەری لە کوردستان بە یەکدەنگی و هاوشانی یەکتر یەکگرتووییان بۆ سەرکوتی شۆڕشی کورد ڕاگەیاند کە نموونەی بەرچاوی حکوومەتی تورکیا و عیراقە کە تەنانەت بەزەییشیان بە ئاوارەکاندا نەهات و هەمووویانیان لەناو دەبرد. زۆرجار دەستەی دەسەڵات بە واژۆکردنی گرێبەستە ناوچەییەکان بە ئەوپەڕی دڕندایەتیەوە لە دژی ڕاپەڕینی گەل دەوەستا و سەرکوتی دەکرد کە نموونەیکی پەیمانی سەعدئابادە[40]. حکوومەتانی زلهێزی ناوچەیی وەکوو بریتانیا و… زۆرجار بە پاڵپشتی کردنی سەربازی و … خۆیانەوە ڕواڵەتی یاساییان دەدایە سەرکوتەکانەوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە گرێبەستی ڕێکەوتی ١٩٢٧.٦.٥ز لە نێوان بریتانیا و تورکیا و عیراقدا بکەین کە حکوومەتی بریتانیان لە بەرانبەر سەرکوتی شۆڕشی کورددا پشتیوانی هەر دوو حکوومەتی عیراق و تورکیای دەکرد.

لە ڕێکەوتی ١٩٣٦.٥.٣٠ز و لە نێوان وڵاتانی تورکیا و سووریا و فەڕەنسا گرێبەستێک گرێ درا کە داگری ٨ پرۆتۆکۆل بوو، بە پێی ئەم گرێبەستە پیویست بوو هەر دوو وڵاتی تورکیا و سووریا بە هاریکاری یەکتر زۆرتر سنوورەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن و بەرگری لە هات و چۆی چەتەکان (کوردەکان) بکەن. هەندێک لە خاڵەکانی ئەم گرێبەستە بریتین لە:

  1. بەرگری ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە شۆڕشێک لەسەر سنوورەکانی هەر دوو وڵات و چالاکی چەتەکان بکرێت!!
  2. پێویستە هەر دوو وڵات جگە لە سەرکوت کردنی چەتەکان و شۆڕش تاوانبارانی کەلەبچە بکەن و بیانگواسنەوە بۆ وڵاتی خۆیان
  3. هەر دوو وڵات مافی سەرکوت و دەستێوەردانی سەربازیان لەسەر سنوور و ناوچە سنووریەکانی یەکتر هەیە.
  4. پێویستە هەمیشە سوپای هەر دوو وڵات ئامادەی بەرنگاربوونەیان بێت

پاش سەرکوتنی حکوومەتی ئەم گرێبەستە، گرێبەستێکی دیکە لە نێوان عیراق و تورکیا لە ڕێکەوتی ١٩٣٢.١.٢٣دا چێ کرا کە دەبوایە هەر دوو وڵات جگە لە بەڕێوەبردنی خاڵەلانی سەرەوە زۆرتر هاریکاری سەربازیان پێکەوە ببێت.

سیاسەتی کۆچاندن و تورکاندنی ناوچە کوردییەکان یەکێک لە سەرەکیترین سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا لە کوردستان بوو. تەنیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٣٥-١٩٣٤ز زۆرتر لە ٤٠٠.٠٠٠ کەس کۆچ درانە ناوچەکانی دیکەی تورکیا کە زۆربەی جار بەهۆی سەخڵەتی ڕێگای کۆچ و زۆرەملێ سەربازەکانی سوپای تورک بەشێکیان گیانیان لە نیوەی ڕێگادا بەخت دەکرد کە دوایی بە پێیی بەڵگە سەرژمێریەکانی خودی حکوومەتی تورکیا لە پێناو سیاسەتی کۆچاندنی کوردان لە نێوان ساڵيکانی ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ز ڕێژەی زیادەکردنی حەشیمەت لە ناوچەکوردییەکان تا ڕادەیەکی زۆر دابەزیوە.

سیاسەتی ژینۆسایدکردنی ناوچەکوردییەکان تەنیا سەبارەت بە جەستە و کوشتن نییە، بەڵکوو بەشەکانی دیکەی هەر نەتەوەیەک کە بریتین لە کۆمەڵگا و چاند و زمان و فەرهەنگ و… دەتوانن تووشی ئەم سیاسەتە چەپەڵە ببن کە حکوومەتی تورکیا بۆ ماوەی چەند دەیەی بەردەوام تێکۆشانی لەناوبردنیانی کرد. بۆ وێنە لە ڕێکەوتی ١٩٦٧.١.٢٥دا حکوومەتی تورکیا بە سەرۆک کۆماری جۆدەت سۆنای یاسای قەدەغەکردی نووسین و چاپ و ئاخاوتن بە زمانی کوردی پەسەند کرد.

بە پێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣-١٩٨٠ز زۆرتر لە ١٧٠.٠٠٠ کەس لە شارەکانی بتلیس و غازی عەنتەب و ئامەد و کیلیکا و بایزید و… کەلەبچە کراون کە لە نێوان ئەم ڕێژەیەدا ٢٠٠ کەس لە ژێر ئەشکەنجە و ٧٠٠کەس لە کاتی گواستنەوە بۆ زیندان و ٤٨ کەس بەهۆی لەسێدارەدانەوە گیانیان بەخت کردووە.

بە هەڵسەنگاندنێکی سەرەکی و ڕەقەمی بە ئاشکرایی بۆمان دەردەکەوێت لە نێوان ساڵەکانی ١٩٣٠ تا ١٩٨٠ز لە تورکیا تەنیا ١١١ تورک – کە زۆر جێگای سەرنجە – بە تاوانی چالاکی سیاسی سزای زیندان دراون، کەوایە بە دیتنی وەها دادگا و یاسایێکەوە کە باوەڕی بە جیاوازی ڕەگەزی و قڕکردنی ڕەگەزەکانیتر هیچ پێناسەیەکی دیکە جگە لە فاشیستی بوونی ئەم حکوومەتە ناکرێ بەکار نەبەین.

ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئێشپیگێل لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری تورکیا کەنعان ئووزوون لە ڕێکەوتی ٩.١٠.١٩٨١دا ڕایگەیاندد: مێژووی سەرهەڵدانی چەتەگەری کورد دەگەڕێتەوە بۆ لەمێژتر لە سەردەمی عوسمانییەکان و پێیان وایە دەتوانن وڵاتی ئێمە لەت بکەن، بەڵام هەر لێرەوە پێیان دەڵێم کە هەتا دواکەسی چەتەیان دەیانکوژین و لەناویان دەبەین. پاش دیمانەی ناوبراو لە ڕێکەوتی ٧.١١.١٩٨٢ز پارلەمانی تورکیا بە ئاوایەکی فەرمی شوناسی نەتەوەیی کوردی بە نایاسایی ناسی و ڕایگەیاندد کە بە پێی مادەی ٤٢ یاسای نیشتمانی تورکیا پەروەردە و بارهێنان بە هەر زمانێکی دیکە جگە لە تورکی قەدەغەیە و تاوانبارانی بە توندترین شێواز سزا دەدرێن. بە فەرمانی حکوومەتی تورکیا پێویست بوو لە هەمووو ناوچە کوردییەکان و قوتابخانەکاندا بەرەبەیان کاتی هاتنی منداڵە کوردەکان بۆ ئەوێ هەمووویان بە تورکی و دەنگی بەرز بڵێن: من تورکم و شانازی پێ دەکەم.

بە دەست پێکردنی کونفڕانسی نێونەتەوەیی فۆلکۆر لە شاری نۆرێنبێرگی ئەڵمانیا (٦ تا ١١ی ئاگۆستی ١٩٨٥) کە بانگی چەند هونەرمەندی کوردی کردبوو، خێرا بە چوونە ژوورەوەی هونەرمەندانی کورد سەرۆک وەرزیری تورکیا تووڕەیی خۆی دەربڕی و بە دەنگی بەرز داوای کردنە دەرەوەی کوردەکانی کرد، بەڵام داواکەی لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە جێ بە جێ نەکرا، هەر بۆیە پاش گەڕانەوەی نوێنەری تورکیا لە هەمووو میدیاکاندا دژی کردەوەی فاشیستی وڵاتی ئەڵمانیا ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەڕاستی زۆر جێگای سەیرە کە حکوومەتێک فۆلکلۆر و زمانی نەتەوەیکی دیکە بە مەترسی بزانێت. گەرچی ئەم کردەوە دژە مرۆڤانە لە تورکیا بە هۆی مادەی ٨٨ەوە کە تەنیا مافی ژیان بە تورک دەدات بەردەوامی دەکا، بەڵام مێژوو هەمیشە وەکوو کردەوەیکی فاشیستی زانیوە و قەت ئاستەنگەکانی لەسەر نەتەوەی کورد لەبیر ناباتەوە.

یاسای نیشتمانی وڵاتی تورکیا تەنیا یاسای نەتەوەیی جیهانە کە باوەڕی بە جیاوازی ڕەگەزی و گرینگایەتی بەرنگاربوونەوەی کەمینە و نەتەوەکانە کە بۆ وێنە ئاماژە بە چەند مادەی ڕەگەزپەرستانەی یاساکە دەکەین:

  1. مادەی ٧٠: تەنیا تورک توانایی فەرمانبەری حکوومەتی هەیە
  2. مادەی ٦٦: هەرکەس تورکیا بە وڵاتی خۆی بزانێت تورکە
  3. مادەی ٤٢: فێرکاری هەر زمانێکی دیکە جگە لە تورکی شایانی سزایە

سیاسەتی حاشای نەتەوەیی کورد بەڕێوەبەرانی حکوومەت لە تورکیا هەرچی زۆرتر دەخایێنی زۆرتر هەوڵ بۆ ژینۆساید و لەناوبردنی کوردستان و کورد بە بیانووی یاسایی بوون دەدات و زۆرتر لە جاران تێدەکۆشێت پێوەندییەکانی لەگەڵ گرووپی دەسەڵاتداری چەوسێنەردا پتەوتر بکاتەوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی بادینان (١٩٨٣) لە لایەن سوپای تورکیا و بە داخوازی حکوومەتی عیراقەوە بکەین. ئامانجی دەسەڵاتداران لە کردنەوەی سنوورەکانیان و هاریکاری سەربازی بۆ یەکتر بەرگری لە پەرەسەندنی شۆڕشی کوردی لە هەر دوو وڵات بوو کە بەردەوام هەوڵیان دەدا لە چوارچێوەی یاسادا پێناسەی بکەن.

لە ڕێکەوتی ١٩٩.٤.٩دا تورگۆت ئووزوول ڕایگەیاندپێویست ناکات هەمووو کردەوەکانی داهاتوو و پێشووی سوپای تورکیا بۆ سەرکوتی شۆڕشی چەتەکان ببرێتە پارلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت. کەوایە حكوومەتی تورک لەپێدایە جگە لە بەردەوامی سیاسەتی قڕکردنی نەتەوەی کورد هەوڵ بدات زۆرتر لە جاران کردەوە هۆڤانەکانی یاسایی پیشان بدات.

حکوومەتی تورک بە درێژایی مێژووی یەک سەدەیی خۆی لە کوردستان هیچ سیاسەتێکی جگە لە سیاسەتی قڕکردن و ئاگرباران بەڕێوە نەبرد. زۆر هەوڵ دەدات ناکۆکی بخاتە نێو بەرە سیاسیەکانی کوردستانەوە، بە دابین کردنی پۆلیسی چیاکان لە دەیەی ٩٠ز هەوڵی دا بە دروست کردنی جاشە خۆماڵییەکان جگە لە ئامانجی خۆی بەڵکوو بە ناکۆکی نێوکۆمەڵگایی کوردستان بخاتە نێو گۆڕەپانێک لە شەڕی ناوخۆیی براکوژییەوە. هەر لە دەیەی ٩٠ز دا زۆرتر لە ٣٧٤ گوندی کوردنشین بە دەستی جاشەکانی پۆلیسی چیاکان ڕووخێندرا کە زۆرتر لە ٣٠.٠٠٠ کەسی بێ تاوان ئاوارە کران، شایانی باسە ئەم هێزە دەست نیشانکراوە ئەرکی سەرەکی خۆی بە سووتاندنی چیا و دارستانەکانی کوردستان دەزانی.

ناوەندی پاراستنی مافی زیندانیە سیاسیەکانی یەکێتی ئەورووپا[41] لە ساڵی ١٩٨٩دا ڕایگەیاندد کە زیندانی دیاربەکر تەنیا توانایی لەبەرداگرتنی ٣٠٠ بەندکراوی هەیە کە مخابن حکوومەتی تورکیا زۆرتر لە ٥.٠٠٠ کەسی تێدا بەند و ئەشکنجە کردووە و هەروەها هەوڵ دەدات بە ئەشکەنجەکردنی زیندانیانی بێ تاوان پڕۆفایلی تەزویر بۆ ڕۆشنبیرەکانیتری کورد دروست بکات. ئەم ڕاپۆرتە لە درێژەیدا ئاماژە بە کەلەبچەکردنی ١٠.٠٠٠ تا ٢٠٠.٠٠٠ کەس لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٩ و ١٩٩٠ز دەکات. شاری وان و گوندەکانی دەوروبەری کە یەکێک لەشارە پڕحەشیمەتەکانی ئەوکاتی تورکیا بوو تەنیا لە ماوەی سێ ڕۆژدا خاڵی کرایەوە و زۆرتر لە ٣٠.٠٠٠کەسیان بەرەو ناوچە تورک نشینەکان کۆچاند.

 ڕێکخراوەی لێبوردنی گشتی بریتانیا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژە بە هەڵس و کەوتی خراپی سەربازە تورکەکان لەگەڵ ئاوارە کوردەکانی باکووری عیراق دەکات و دەڵێت حکوومەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٨٨دا زۆرتر لە ٢.٩٠٠ ئاوارەی کوردی باکووری عیراقی دیپۆرتی عیراق کردۆتەوە کە بە پێی هەواڵەکان زۆربەیان کوژراون. هەروەها لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە سیخوڕی جاشەکانی سوپای عیراق لە کەمپی پەنابەرانی کوردەکان کراوە و هاتووە کە زۆربەیان بە مەبەستی کوشتن و ژەهراوی کردنی نان و ئاوی ئاوارەکان لە لایەن حکوومەتی عیراقەوە هاتوون.

بە پێی حوکمێکی دادگای باڵای تورکیا لە ڕێکەوتی ١٩٨٥.٩.٢٥دا لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٨١٠٠ کەس کەلەبچە کراون کە لە نێوانیاندا حوکمی لە سێدارەدانی زۆرتر لە ٦٣٥٣ کەسیان جێ بە جێ کراوە. پاش ڕوودانی ئەم کارەساتە پارلەمانی ئەورووپا بە ڕآگەیاندنێکی فەرمیدا هەمووو پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا بچڕاند و حکوومەتی تورکیای بە جەنایەتکار و قڕکردنی سیستەماتیکی کورد زانی.

بە درێژایی تەمەنی حکوومەتی داگیرکەری تورکیا و بن دەستی کوردستانی باکوور مێژوو سەلماندی کە هەمووو دەنگ و هەرای ڕێکخراوەکان کە لە پێناو مافاندنی مافی مرۆڤدا چالاکی دەکەن هیچێک جگە لە تێنووسە ڕەشۆڵەیەک کە وشەی جوان و توند لە دژی داگیرکەراندا نووسراوە نییە، بەڵکوو هەمووویان بەشێک لە گەمەی دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر بۆ چەوساندنەوەی زۆرتری کوردە.

خەونی پێڤاژۆی ئاشتی لە کوردستانی چوارپارچە بە تایبەت باکوور بە هەبوونی وەها سیاسەتگەلێک و حکوومەتانێکی فاشیست وەکوو تورکیا کە جگە لە قڕکردنی گەل سیاسەتێکی دیکە بۆ پێڤاژۆی چارەسەری شک نابات نەپۆڕە.

بەشی پێنجەم

مێژووی ژینۆساید لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە دابڕانی یەکگرتوویی ناوچەیی کوردستان لە ئاکامی شەڕی چاڵدێڕان و لە ساڵی ١٥٢١دا کوردستان بۆ ماوەی چەند سەدە بووە جێگای پشیلەڕاوی حکوومەتەکانی سەفەوی و عوسمانی. هەر دوو حکومەت بە مەبەستی داگیرکردن و تاڵانکردنی زۆرتری خاکی کوردستان لە کێبەرکێیەکی بەهێزدا بوون و هەر بۆیە کوردستان پاش دەسەڵاتداری نەهامەتی ئەم دوو چەوسێنەرە دەیان شێواز چەوساندنەوەی وەکوو تورکاندن و فارساندن و ژینۆساید و کۆچاندن و هتد بە خۆیەوە دیوە. هەڵبەت شایانی باسە کە کوردستانی گەورە پێش هاتنی دەسەڵاتی عوسمانی و سەفەوی لە کاتی هێرشی سوپای ئیسلام و حکوومەتەکانی ئومەوی[42] و عەباسیدا[43] و هتددا زۆرجار تووشی تواندنەوەی فەرهەنگی – ئایینی – نەتەوەیی و کۆچاندن بووە.

سەرەتای کۆچاندنەکان و مێژووی سیاسەتی قڕکردن بە شێوازێکی فەرمی لە سەردەمی شا ئیسمایلی سەفەویدا[44] و لە سەرەتاکانی دەیەی ١٠ی کۆچی ڕوویدا. بە دەسەڵات گرتنی حکوومەتی یەکپارچەکەری شێعەی سەفەوی لە ئێران حکوومەت بە بیانووی ئایینی و کافربوونی کوردان لە ڕوانگەی ئیسلامی شێعەی سەفەویدا هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ناوچە کوردییەکانی کوردستان (لە کرماشانەوە تا ماکۆ و ئامەد و هەڵەبەجە) دەست پێ کرد کە پاش شەڕ و پشیلەڕاوێکی زۆر توانی داگیریان بکات و خەڵک بە زۆری چەک و هەڕەشەی کوشتن – سوپای سەفەوی وەک باو و نەریتی عەشیرەیی خۆی هەموو جار پێستی دوژمنەکانی بە زیندوویی دەکڵاشی و دەیانی خوارد – بکاتە کۆیلەی خۆی. کاتێک کە حکوومەتی سەفەوی زانی ناتوانێ دەنگ و ڕەنگی شۆڕشی بەرهەڵستکارانەی کورد سەرکوت بکات دەستی بە بناغەڕێژی سیاسەتێک بۆ پشتەکانی دیەکی خۆی لە ئەمڕۆدا کرد. حکوومەتی سەفەوی بە بیانووی لێهاتوویی کورد لە شەڕ و ورەی بەرزی لە بەرخۆداندا دەستی بە گواتسنەوەی کورد بۆ سنوورەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کرد کە لەو کاتەدا شەڕی نێوان تورکمان و ئێران بێدادی دەکرد.

یەکەم کاروانی کۆچی مێژووی کورد بۆ خوراسان لە ساڵی ١٠٠٥ک.م دەستی پێ کرد کە نزیک بە ٦.٠٠٠ بنەماڵەی کورد لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئەمڕۆدا بەرەو خوراسان – تاراوگەی هەتاهەتایی کورد – کۆچ دران. پاش شا ئیسماییلی سەفەوی، شا عەباسی سەفەوی[45] زۆرتر و خێراتر لە جاران دەستی دایە کۆچاندنەوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە کۆچاندنەکانی نێوان ساڵەکانی ١٠٠١ تا ١٠٢٠ک.م بکەین کە کوردیان جگە لە خوراسان بەرەو شیراز و کرمان و سیستان کۆچاند تاکوو جگە لە بەرگری لە سنوورەکانیان وەکوو بەردی بەرپەڵیش وردەوردە لەناو بچێت.

وەک مێژووی کرۆنۆلۆژیای کۆچاندنەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بە ئاشکرایی دەتوانین بڵێین کە پڕۆسەی کۆچاندن و حاشاکردن لە زێد و وڵاتی کوردان هەر لە سەرەتای حکوومەتی سەفەویەوە (٩٠٠ک.م) تا حکوومەتی پەهەلەی (١٤٠٠ک.م)دا بەردەوام بووە.

سیاسەتی حکوومەتی سەفەوی لە هەموو بوارەکانی بەرنگاری لەگەڵ کێشە و شۆڕشی کورددا تەنیا کۆچاندن و کوشتن بوو کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە کارەساتی دڵتەزێنی قەڵای دمدم لە ساڵی ١٦١٠دا بکەین کە پاش شۆڕشی بەرهەڵستکارانەی ئەمیرخانی برادۆست خانی (لەپ زێڕین) لەوێ لە لایەن شاعەباسەوە بە ماوەی چوارساڵ گەمارۆ درا کە دوایی بەبۆنەی گرتنی ڕێگاکانی ئاو بۆ ناو قەڵا تێکشکا. لە ئاکامی ئەم شٶڕشەدا زۆربەی دانیشتووانی قەڵا جگە لە عەمیرخان کە خۆی و کوڕەکانی کوشت بە فەرمانی شاعەباس کوژران.

هەر لە بەردەوامی نەهامەتی دەسەڵاتەکانی سەفەوی و ئەفشاری و زەندی و … کورد بۆ ماوەی چەند سەدە تووشی حاشا و کۆچاندن بوو. ڕێژەی حەشیمەتی ئەو کوردانئ ئەو کات کە بەرەو ناوچە دوور و تاراوگەکان کۆچ دران ڕەنگە نزیک بە زۆرتر لە ٥ ملیۆنی ئێستا بێت کە بە گوێرەی زانیاریە ناڕاستەکانی ناوەندی سەرژمێری ئێران ڕیژەی حەشیمەتی کورد لە خوراسان زۆرتر لە ٢ ملیۆن کەسە. لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی نادرشای ئەفشار[46] کە سوپای بەرەو هەموو شوێن و دراوسێیەکانی ئێران خستەڕێ کورد ڕٶڵێکی بەرچاوی هەبوو کە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە شەڕی نادر و پاشاکانی هیند و ئەفغانستان و پاکستان[47]بکەین.

پاش دابەزینی دەسەڵاتی ئەفشارییەکان لە ئێران و دەسەڵات گرتنی زەندییەکان لە ساڵی ١١٦٣ک.م دا کەریم خانی زەند لە ماوەی ساڵەکانی ١١٦٤ تا ١١٧٩ک.م هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەرکوتی شۆڕشی کورد لە ڕۆژئاوای ئێران کرد کە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی شۆڕشی کەریم خانی ئەردەڵان و عەشیرەی لەک لە کرماشان و لوڕستان بکەین. کەریم خان پاش شکست دانی والی ئەردەڵان بەشیک لە شاری سنەی سووتاند و پاشان بەشێک لە لاوانی شاری بە زۆر خستە ڕێزی سوپاکەیەوە و لەگەڵ خۆیدا و لە شیراز لەگەڵ باقی کوردەکانی کرماشان و لوڕستان نیشتەجێیان کرد.

پاش دەسەڵات گرتنی بنەماڵەی قاجاڕ لە نەورۆزی ساڵی ١٢١٠ک.م دا هەمسیان سیاسەتی قڕکردن و کۆچاندن دەستی پێ کردەوە. پاشاکانی قاجاڕ بە چآوێکی نەهامەتی و چەتەگەریەوە دەیانڕوانی بۆسەر کوردستان هەر بۆیە لە یەکەم ساڵەکانی دەسەڵات گرتندا بەشێک لە کوردەکانی شیراز کە پێشتر یەکگرتووی کەریم خان بوون بەرەو شاری قۆم (شارێکی بیاوانی لە ناوەندی ئێران کە دواتر لە شۆڕشی مەشرووتە و لە ساڵەکانی بووە کۆگای زانستی گەورەکانی ئایینی شێعە لە ئێران) دوور خستەوە[48].

هەروا کە لە بەشەکانی دیکەدا ئاماژەی پێکرا حکوومەتی سەفەوی بە بناغەڕێژی سیاسەتی کۆچاندن هەتاکوو ئێستا لە وڵاتی ئێران کوردی زۆر تووشی ناهەمتی کردووە کە تەنانەت تا سەدەی ٢٠ز و دەسەڵاتگرتنی زنجیرە پاشاکانی پەهلەوی بەردەوام بوو.

لە ماوەی تەمەنی چەند دەیەی پڕدیکتاتۆریسمی زنجیرە پاشاکانی پەهلەوی یەکەم[49]و دووهەم[50]سیاسەتی پان ئێرانیستی و شڤێنیسمی ئێرانی بەرچاوترین هۆکاری سەرکوت و گوشارەکانی حکوومەت بۆسەر نەتەوە بن دەستەکانی نێوان قەبارەی سیاسی ئێران بوو.زۆربەی سیاسەتەکانی ڕەزاشا ڕێک کۆپیەکی لە ئاتورک بوو کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە فارساندنی ناوە کوردییەکان و ژیان بە شێوازی ڕۆژئاوایی و قەدەغەکردنی جل و بەرگی ئێرانی و ناوچەیی بکەین.

سەرەڕای دیکتاتۆری و فاشیستی بوونی زۆربەی سیاسەتەکانی ڕەزاشای پەهلەوی لە ئێران بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیاسەتی فارساندنی کوردستان و کورد یەکێک لە بەرچاوترین سیاسەتەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریەتی بوو. تەنیا لە ماوەی نزیک بە دوو دەیە حکوومەت دەیان هەزار کوردی بە تاوانی شۆڕش و بەرهەڵستی دژی حکوومەت و پەهلەوی ڕەوانەی تاراوگە و زیندانە هۆڤانەکانی ئێران کرد، تەنیا لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٣٤ تا ١٩٤٠ز زۆرتر لە ١٢٠ کورد لە سێدارە درا. حکوومەتی ڕەزاشا یان پەهلەویەکان زۆرترین گوشار و زەختی کۆمەڵایەتیان دەسەپاندە سەر کۆمەڵگاوە. بۆ بڕی زۆرتر لە ١ ملیۆن کەس نیشتەجێ شارەکانی بۆکان و سەقز و مەهاباد و شنۆ و سەردەشت بوون تەنیا یەک قوتابخانە سازکردبوو، لە شاری مەهاباد کە زۆرتر لە ٦٥ گوندی هەیە تەنیا نەخۆشخانەیەک و قوتابخانەیکی ساوایان هەبوو. لە تەواوی کوردستان بە هۆی نەبوونی ناوەندی سەلامەتی و نەخۆشخانەوە دۆخی جەستە و سەلامەتی خەڵک بە هۆی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانەوە زۆر خراپ بوو. لە ناوچەی مەهاباد و سەردەشتکە زۆرتر لە ٢٠٠.٠٠٠ هەزار کەس حەشیمەتیان هەبوو تەنیا نەخۆشخانەیەکی ٢٠ چرپایی بوو.

بە دەست پێکردنی سیاسەتی کۆچاندنی حکوومەتی پەهلەوی لە دەیەی ٣٠ز دا بەشی زۆری حەشیمەتی هۆزەکانی گوڵباخ و جەلالی و پیران کۆچ درانە شارەکانی شیراز و کرمانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو پڕۆسە کۆچاندنە جۆر و شێوازی گواستنەوەکە ئەوەندە نالەبار بوو کە زۆربەی حەشیمەتی ژن و منداڵ لە ناوبڕی ڕێگاکەدا گیانیان بەخت کرد.

لە ماوەی هەر دوو شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانیدا حکوومەتی ئێران خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، تەنانەت هەندێ هۆز و ناوچەش کە بەرنگاری بوونەوە بە توندی سەرکوت کران. عەشیرەتی جەلالی کە یەکێک لە عەشیرە بەرز و ناودارەکانی کورد لە سنووری ئێران و تورکیا و سۆڤیەت بوو کۆچ درا بەرەو کرمان و شیرازەوە کە لە ١٠.٠٠٠ کەس تەنیا بڕی چەندسەد کەسیان زیندوو لێ مایەوە. ژەنڕاڵ ئەحمەد ئاقاخان کە یەکێک لە فەرماندە خوێنڕێژەکانی حکوومەتی پەهلەوی بوو بە بیانووی خەڕاج و نەدانی باج بە حکوومەت هێرشی کردە سەر لوڕستان و گۆڕەپانێکی لە لەشی مرۆڤە بەرهەڵستەکان دروست کرد کە دوایی بە قەساوی لوڕەکان ناسرا.

دوایین ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئێران بوو کە شۆڕشی سمایل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک دەستی پێ کرد. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا ئێران بەهۆی لاوازی حکوومەت و هاوسەنگی سیاسەتی زلهێزەکان لە کوردستان دۆخێکی نزیک بە دەست پێکردنی شەرڕی ناوخۆیی گەلان و حکوومەتی ناوەندی بوو کە شۆڕشی سمکۆی شکاک دەستی پێکرد. سەرەتای شۆڕشی سمکۆی شکاک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٩٧ کۆچی هەتاوی لە ئێران توانی لە ئاکامی شۆڕشێکی ناوچەیی – عەشیرەییدا زۆرێک لە ناوچەکانی ئازەربایجان و کوردستانی ژووروو بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە. پاش سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک حکوومەتی پەهلەوی هەستی بە لاوزیێکی زۆر کرد هەربۆیە فەرمانی دا سمکۆی شکاک بە مەبەستی گفتوگۆ بڕواتە شاری شنۆ کە دوایی لە کاتی گەڕانەوەدا بە دەستی سیخوڕەکانی ڕەزای شای پەهلەوی لە ساڵی ١٣٠١ کۆچی هەتاویدا کوژرا.

پاش شکستی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦ز و لەسێدارەدانی قازی موحەممەد و هاوڕێیانی ورەی شۆڕشگێڕی کۆمەڵگای کوردستان  بە شێوازێکی بەرچاو دابەزی و حکوومەت توانی باشتر لە جاران سیاسەتی قڕکردنی گشتی خۆی بەڕێوە ببات کە نموونەیەکیان قەدەغەکردنی نووسین و چاپەمەنی کوردی بوو.

باڵوێزی بریتانیا لە دیمانەیکی ڕادیۆیی لەگەڵ ڕادیۆی ئەمریکادا سەبارەت بە جیاوازی دۆزی کورد لە ئێران و تورکیا وتی: لە تورکیا حکوومەت تێکۆشان بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵی کوردان دەکات، بەڵام لە ئێران حکوومەت دەخوازێ بیرۆکەی مێژوویی کورد و شوناسی نەتەوەیی خۆی لە مێشکی کۆمەڵگا بسڕێتەوە تاکوو زۆرتر لە جاران گوێڕایەڵی بن.

حکوومەتی پەهلەوی هەر وەک باقی هاوڕێیانی لە تورکیا و عیراق و سووریا بەردەوام ڕێژەی حەشیمەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە تەزویر کەم دەکرد[51] و هەوڵی دەدا مێژوو و بەسەرهاتی کورد لە ئێران –بە پێی بڕیاری دراوسێیەکانی –  وەکوو ئەفسانەیکی مێژوویی بنووسێتەوە.

پاش شکست هێنانی کۆماری مەهاباد حکوومەتی پەهلەوی زۆرتر لە جاران کەوتە جمو جووڵەوە. لە ڕێکەوتی ١٩٤٧.٣.٢٥دا فەرماندار هۆمایوونی و عەلی حیجازی فەرماندەی سوپای عیراق لە ناوچەی حاجی عمران چاوپێکەوتنیان کرد و ڕای بەکۆمەڵیان بۆ بەرنگاری لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارزانی ڕاگەیاند و سوپای ئێران وتی ئامادەی یارمەتی سەربازی – چەکداری بە سوپای عیراقە.

لە ئاگۆستی ١٩٣٧دا کە پەیماننامەی سەعدئاباد لە نێوان تورکیا و عیراق و ئێران و ئەفغانستاندا واژۆ کرا بڕیار درا هەر سێ حکوومەتی دەسەڵاتداری چەوسێنەری (ئێران و عیراق و تورکیا) هاوکاری سەربازی – چەکداری پێویستیان بۆ سەرکوتی کردنی شۆڕشە کوردییەکان ببێ و هەروەها داوا لە ئێران کرا لە ماوەی ئەم شەڕەدا سیاسەتی کۆچاندنی کوردان بۆ ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست پێ بکاتەوە. شایانی باسە پاش ڕووخاندنی کۆماری کوردستان بە دەستووری ئینگلیز و سۆڤیەت و ئێران جگە لەوەی ڕێبەرانی شۆڕشە کوردییەکان بەگشتی لەسێدارە دران نزیک بە ١٥.٠٠٠ کەس گیانیان بەخت کرد.

نموونەی دیکەی سیاسەتە دژە کوردانەکانی حکوومەتی پەهلەوی پەیمانی ئەلجەزایر[52] لە ڕێکەوتی ١٩٧٥.٦.١٣دا بوو. بە پێی ئەم پەیمانە دەبوایە ئێران و عیراق چەند خاڵی خواروویان جێ بە جێ کرابایە کە بریتین لە:

  1. ناردنی زانیاریەپێویستەکانی سەبارەت بە شۆڕشی کورد لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عیراق
  2. داخستنی سنووری هەر دوو وڵات و کۆنتڕۆڵی زۆرتری ناوچە کوردیەکانی سەر سنوور
  3. دیاریکردنەوەی خاڵە هاوبەشە سنووریەکانی هەر دوو وڵات
  4. کەڵک وەرگرتن لە هەمووو ئامرازە سەربازی و سیخوڕییەکان بۆ سەرکوتی شۆڕشەکانی کورد لە هەر دوو وڵات
  5. دیپۆرت کردنی شۆڕشگێڕانی کورد
  6. بەرگری لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە شۆڕشێک و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هات و چۆ

بە درێژایی حکوومەتی پەهلەوییەکان لە ئێران قەت مافی کورد و شوناسی نەتەوەیی کورد لە ئێران پەسەند نەکرا، بەڵکوو بەردەوام وەکوو درێژەپێدانێک بە سیاسەتە ناوچەییەکانی وڵاتانی دراوسێ ماف و شوناسی فەرهەنگی – نەتەوەیی کورد وەک مەترسی دەهاتە ئەژمار.

حکوومەمتی پەهلەوی بە واژۆ کردنی گرێبەستە زاڵمانەکان لەگەڵ گرووپی دەسەڵاتداری ناوچەیی نە تەنیا بڕیاری بەرنگاری شۆڕشەکانی کوردی نەدا، بەڵکوو بە قەدەغەکردنی جل و بەرگی کورد، زمانی کوردی، سووتاندنی کتێبە کوردییەکان، بەند و ئەشکەنجەکردنی هونەرمەندانی کورد و کۆچاندنی هۆزەکانی کورد بڕیاری لەناوبردنی تەواوی کوردی لە ڕۆژهەڵات دابوو کە بەختەوەرانە وەکوو پارادایمێکی بەردەوام خۆیشی لەگەڵ حکوومەت و خواستە دژەمرۆڤانەکانیدا دوای بڕا.بە وتەی عەلائەدینی سەجادی: ڕەزاشا پاش سەرکوتی هەمووو شۆڕشەکان سەرکردەکانی کوردی گرت و هەریەکەی ناردە شوێنێک و ماڵ و مناڵیشیانی تەفروتونا کرد. کاربەدەستانی ئێرانی زۆر لە هەمبەر کوردی بێ دەسەڵات و هەژاردا دڵڕەق بوون.

پاش دابەزینی دەسەڵاتی پاشایی موحەممەد ڕەزاشای پەهلەوی لە ساڵی ١٩٧٩ز و سەقامگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاکامی شۆڕشی گەلانی ئێراندا حکوومەتێکی نوێ بە یەکدەنگی پارچەی زۆری وڵاتەوە دەسەڵاتی گرتە بەر. پاش دەسەڵات گرتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوودانی زنجیرە شەڕە ناوخۆییەکانی ئەو کاتی دوو پارتی بەرهەڵستی حکوومەت[53] لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٩ تا ١٩٨٩ز کوردستان و ئێران تووشی شەڕێکی ئاگرین و ماڵوێرانکەری دەسەڵاتداران بوو. هاوکات لەگەڵ شەڕی ناوخۆیی حکوومەت و پارتە کوردییەکان شەڕی ئێران و عیراق (١٩٨٨-١٩٨٠ز) دەستی پێکرد و ئێران کەوتە بەر هێرشی سوپای عیراقەوە.

لە ماوەی شەڕی ٨ ساڵە و نەهامەتی ئاکامەکانی بۆ گەلی کورد، کوردستان کەوتە بەر شاڵاوێکی هەرە مەزنە دوو لایەنەوە کە یەکێکی شەڕی پارتەکوردەکان و حکوومەت بوو و ئەوی دیکەش شەڕی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای عیراق بوو.

لە ئاکامی ئەم شەڕە ئاگرینە کە لە دوو قۆڵەوە کوردستانی گرتووە بەر کوردستانی وەکوو شەڕگەی زلهێزانی ناوچەیی تووشێ قەیرانی مرۆیی بوو کە بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە کیمیابارانی شاری سەردەشت لە ساڵی ١٩٨٨ز بە دەستی حکوومەتی سەدام حسێن بکەین کە بووە هۆی کوژرانی ١٣٢کەس و بریندار بوونی زۆرتر لە ٥.٠٠٠ کەسی سڤیل کە بە تازەیی لە هاوینی ٢٠١٤دا دوو کەسیان گیانیان بەخت کرد. حکوومەتانی ناوچە بە کۆتایی دەیەی ٨٠ز شەڕیان لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات دابڕی، بەڵام هەنووکە بەهۆی پاشماوەی ئاسەوارەکانی ئەو شەڕە کە مینی یان بکوژی شاراوەی کوردستانیانی پێ دەڵێن لە ماوەی هەر ٢٤کاتژمێردا کەسێک تووشی تەوژم و نوقسانی جەستەیی دەبێ.

بە گوێرە زانیاریەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای وڵاتی ڤێتنام[54] کوردستانی ڕۆژهەڵات پلەی یەکەمی مینڕێژی لە ناوچە شاری و گوندیەکانی هەیە و وێدەچێت زۆرتر لە ٢٠ ملیۆن مین تەنیا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە پارێزگای سنە و کرماشان و… بن. بە گوێرەی زانیاریەکانی سوپای قودسی ئێران بۆ پووچەڵ کردنەوەی هەر مین پێویست بە ١٠ کەسی و ٥.٠٠٠ دۆلار بووجە هەیە. گەرچی حکوومەتان وا بە خەڵکی دەڵێن کە شەڕ کۆتایی دێ، بەڵام ئاسەوارەکانی قەت بن بڕ نابن و نادیارە هەتا کەنگێ دەبێ کوردستان تاوانی شەڕی نەخوازراوی دەسەڵاتدارانیکی خوێنمژ وەکوو سەدام حسێن بدات کە پاش پاشەکشێ لە سنوورە ڕۆژئاوییەکانی ئێران گشتی بە تەواوی مینڕێژی کرد.

بەشی شەشەم

مێژووی ژینۆساید لە ڕۆژئاوای کوردستان

جۆری ژیانی گەل لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هۆی نەبوونی شۆڕشی چەکدارانە و جیاوازی سیاسەتەکانی حکوومەتی سووریا زۆر مەترسیدارتر لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانە. حکوومەت بە هۆی نەبوونی شۆڕشی چەکدارانەوە سیاسەتگەلێکی زۆر جیاواتر و دڕندانەتر لە دژی خەڵکدا بەکار دەبات کە هەندێکیان بریتین لە ژینۆساید بە جۆرەکانی جیاوازتر لە حکوومەتانی تورکیا و عیراق.

حکوومەتی سووریا بە هەڵگرتنی ئاڵای هاودەنگی دراوسێیەکانی و هاوسەنگی کردن لەگەڵ بەرژەوەندی سیاسەتەکانیان هەمان هێرش و شاڵاوی توندی بۆسەر زمان و فەرهەنگ و بیۆلۆژی و ئابووری کوردستان و کورد لە ڕۆژئاوای وڵات هێناوە کە هەوڵ دەدات باشتر و ڕێکتر لە دراوسێیەکانی مێژووی درۆیی کورد بنووسێتەوە و گەل لە بیرۆکەی نیشتمانی خۆیان دوور بکاتەوە.

هەر لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی سووریاوە واتە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی عوسمانی کە فەڕەنسا چاودێری بەسەریدا دەکرد حکوومەتی سووریا یەکدەنگی خۆی بۆ سەرکوتی شۆڕشەکانی کورد لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ڕاگەیاند کە بە ئاوڕدانەوەی گرێبەستەکانی نێوانیان بە ئاشکرایی دەردەکەوێت.

لە ڕێکەوتی ١٩٢٦.٥.٣٠دا گرێبەستی ئاشتی و هاوکاری نێوان سووریا و فەڕەنسا واژۆ کرا کە بە پێی ئەو پەیماننامە پێویست دەکرا کە تورکیا و سووریا بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی فەڕەنسا لە ناوچە دەبێ هاوکاری هاوبەشیان بۆ سەرکوت کردنی شۆڕشەکانی کورد لەو ناوچانە ببێ و لە ئەگەری ڕوودانیدا تاوانبارەکانی سزا بدەن.

پاش سەرکەوتنی کۆماری سووریا لە ساڵی ١٩٤٦ز و سەربەخۆ بوونی پڕۆسەی عەرەباندنی کوردستان و کورد لە هەمووو ناوچە کوردییەکانی بندەستی دەستی پێکرد. هەر لەو ساڵەدا حکوومەتی سووریا بە داهێنانی پڕۆژەیەک بە ناوی سەرژمێری کوردە چەتەکان ١٥٠.٠٠٠ کوردی لە ناوچەیەکی جوگرافیای بە پانتایی ٣٢٠٣٠ کیلۆمەتر گەمارۆ دا و ڕایگەیاندد کە بە هۆی گومان لێکراوی لەسەر ڕەگەزیان نابێ ناسنامەی بدرێتێ.

حکوومەتی سووریا لە درێژەی سیاسەتی عەرەباندندا و لە ناوچەی سنووری هاوبەش لەگەڵ تورکیا کە ٣٧٥ کیلۆمەتر پانتایی و زۆرتر لە ٣٣٢ گوندی هەیە فەرمانی دا کە هەمووویان کۆچ بدرێنە ڕۆژئاوای سووریاوە.

کورد لە هەمووو ناوەندە حکوومەتیەکانی حکوومەتی سووریادا وەکوو پەنابەرێکی نایاسایی دەهاتە ئەژمار کە بڕوای پسپۆڕانی سیاسی یەکێک لە توندترین شێوازەکانی ژینۆسایدی گەلانە و هەروەها بە بەڵگە و شایەتی مێژوو هەبوونی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بابەتێکی سەلمێندراوە و پێویستی بە لێکدانەوەی زۆرتر لێرەدا نییە.

حکوومەتی سووریا لە نێوان ساڵەکانی ١٩٤٥ تا ١٩٨٥ز تەواوی فەرمانبەرە کوردەکانی سوپای سووریای بە فەرمی کردە دەرەوە و هەروەها ڕایگەیاندکورد لە سووریا نابێت ناسنامەی ببێ و بەشداری چالاک لە کۆمەڵگا وەکوو زانکۆ و… بکات و بە زمانی کوردی بنووسێت و بخوێنێ.

بە هاتنی ساڵی ١٩٦٠ز حکوومەتی سووریا فەرمانی بەندکردنی تەواوی سیاسەتوانە کوردەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سووریای دا کە لە ئاکامیدا زۆرتر لە ٥.٠٠٠ کەس کەلەبچە و ڕەوانەی زیندان کران. لە هاوینی ساڵی ١٩٦٢دا نزیک بە ١٥.٠٠٠ عەرەب لە لایەن حکوومەتەوە هێنراوە ناوچەی حەڵەب و جزیرە. هەر لەو ساڵەدا واتە ١٩٦٢ز لە سەرژمێری گشتی کوردانی سووریادا ناسنامەی ٩٠% لە حەشیمەتی کوردنشینی ڕۆژئاوای کوردستان بەتاڵ کرایەوە کە تەنیا بڕی ٦٠.٠٠٠ کەسیان لە دیمەشق بوون.

حکوومەتی سووریا لە درێژەی سیاسەتە دژەمرۆڤانەکانیدا لە دژی نەتەوەی کورد زۆر هەوڵ و تێکۆشانیشی بۆ هاوکاری لەگەڵ گرووپی دەسەڵاتداری ناوچەیی دەکرد کە بۆ وینە دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی بادینان و زاخۆ و دهۆک بە دەستی سوپای سووریا لە ڕێکەوتی ٢.٩.١٩٦٣ بکەین.

حکوومەتی سووریا لە بەشەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژئاوا بە ژینۆسایدی ناو و شوێنگەکانی کوردستان ویستی ڕۆحی کوردانەی کوردستان و کورد لاواز بکاتەوە کە مخابن هەنووکە ئەو ناوگەلە لەسەر نەخشە جیهانی و ناوچەییەکان هەبوونیان هەیە.

هەندێک لە ناوە ژینۆسایدکراوەکانی ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بریتین لە:

سەرێکانی        رأس العرب یان رأس العین

چل ئاغا         جوادیە

دێرک          مالکیە

حکوومەتی سووریا بە هەڵبژاردنی موحەممەد تالب هلالی بۆ پۆستی پارێزگاری ناوچەی جزیرە دەستی بە سیستەماتیک کردنی پڕۆسەکەی خۆیدا، ناوبراو لە ئاکامی ڕاپۆرتێکی ١٥٩ لاپەڕەییدا کە ساڵی ١٩٥٣ز بە ناوی پشکنین لە جزیرەدا پێشکەشی دەوڵەت و پارلەمانی کرد ڕایگەیاند کە شتێک بە ناوی کورد لە ناوچەی جزیرەدا بوونی نییە و تەنانەت ئەگەر کوردێکیش ببێ بێ زێد و وڵاتە و تەنیا پەنابەری سووریایە. ناوبراو لەو کتێبەدا پلانێکی ١٢ بڕگەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی کورد لە کوردستان دا کە بریتین لە:

  1. کۆچاندنی کوردان بۆ ناوچە عەرەبییەکان
  2. بەرگری لە دامەزراندنی و ڕێکخستنی قوتابخانە و نەخۆشخانە لە ناوچە کوردنشینەکان
  3. بەتاڵ کردنەوەی ناسنامەی کورد لە سووریا
  4. بەرگری لە پیشەسازی و پەرەپێدان بە بێکاری لە ناوچە کوردنشینەکان
  5. هاندانی عەرەبەکان بە شەڕ و ناکۆکی کردن لەگەڵ کوردەکان
  6. بەرگری لە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمە ئایینیەکان و ناردنی نوێنەرە ئایینییەکانی حکوومەتی سووریا بۆ ڕێنوێنی خەڵکی سوننە کە بگەڕێنەوە سەر شێعیگەری
  7. پەرەپێدان و هاندانی شاراوەی کوردگەل بۆ ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی لە ناوچە کوردنشینەکان
  8. کۆچاندنی هۆزەکانی ناوچەی شمر بۆ ناوچە کوردیەکان
  9. دامەزراندنی زۆرتری پێگە سەربازییەکان لە ناوچەی جزیرە و پڕچەک کردنی سوپای لە ناوچە کوردنشینەکان
  10. سازکردنی شارۆچکەی عەرەب نشین لە دەوری ناوچە کوردنشینەکان و چەکدارکردنیان
  11. بەرگری لە بەشداری کۆمەڵایەتی کەسانێک کە توانایی ئاخاوتن بە زمانی عەرەبیان نییە
  12. بەرگری لە ناردنی شتومەکی سازکراوەی سووریا بۆ ناوچە کوردنشینەکان

بە دیتنی چەشنە ڕاپۆرتێکی وا کە باس لە نەبوونی نەتەوەی کورد لە زێد و وڵاتی خۆیان و هەروەها حاشا لە مافی مرۆڤانەی کورد دەکات بە ئاشکرایی دیارە حکوومەتی سووریا وەکوو دراوسێیەکانیتری ناوێرێت بە چاوێکی مرۆڤانەوە دۆزی کورد لەو وڵاتەدا چارەسەری بکات.

گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە درێژایی تەمەنی ئەم ڕژێمە هەتاکوو لاوازبوونی لە ساڵی ٢٠١١ و سەرهەڵدانی گەلانی سووریا قەت دانی بە ژیانی بندەستی نەنا و نەیویست وڵاتی پارچەکراو و هیوای ڕزگاری گشتی گەلەکەی لەبیر باتەوە، تەنانەت ئێستاش کەدەستیان داوەتە دامەزراندنی کانتۆنە خۆبەڕێوەبەرکانی ڕۆژئاوا (جزیرە و عەفرین و کۆبانێ) توانیویانە بەهەمووو جیهانی بسەلمێنن کورد بە درێژایی مێژوو گەرچی زۆر و ملهوڕی زۆری بەسەدا داسەپێنراوە، بەڵام قەت هیچ دەسەڵاتێکی چەوسێنەر ناتوانێ لە ورەی بەرزی سەرهەڵدان و بەرخۆدان دووری بخاتەوە.

ئەنجام

کوردستانی پارچەکراو یان وڵاتی گەورەی کورد بە درێژایی مێژوو زۆر ناخۆشی و چەرمەسەری دیوە، بە درێژایی تەمەنی خاکی کەوتۆتە بەر ڕژمەی شاڵاو و تاڵانکەری زۆردار، زۆرکات جەرگی دایکانی بە چوار زاراوە هەڵقرچاوە و فرمێسکی فوراتی بە بەرزایی چیای ئاراراتبۆی ڕشتووە. گەرچی بە هۆی ستراتیژیکی بوون و دۆخی جوگرافیای سامانداری کوردستانەوە زۆر لەمێژە بۆتە مەڵبەندی دەسەڵاتە کۆلۆنییەکان و ئەوانیش بە دڵی خۆیان کوردیان چەوساندۆتەوە.

بەختەوەرانە، گەرچی دڵڕەقانە کوردستان زۆر چەوساوە و چەرمەسەری کێشاوە، بەڵام بەردەوام و بە شایەتی مێژوو وشەی کورد و بەرخۆدان دوو هاوسەنگی پیرۆزی بەربەیانی مێژوون کە زۆر ملهوڕان و زلهێزگەلەیان کردۆتە چاڵ و کوردستان بۆتە گۆڕستانیان. زۆر سەیرە لە جیهانێکی مۆدێڕن!!؟ و سەدەی ٢١دا کورد لە سەرەکیترین مافەکانی ژیان وەکوو خوێندن و نووسین بە زمانی دایکی دایکی خۆی بێ بەری بێت و مافی نەدرێتێ لە وڵاتی خۆیدا بە ئاسایی بەهۆی هەڵمژینی سامانەکانیەوە ئاسوودە بنوێ.

ڕووخان و لەناوچوونی دەسەڵاتدارانی چەوسێنەر زۆر ئاشکرا و حاشاهەڵنەگرە بەوچەشنە کە یەک لە پەنای یەک جیهان ڕووماڵی دەکات و دەیبینێ. چاوی ئەمڕۆی جیهان بەستراوەیە گرینگترین ناوچەی جیهانەوە کە ژیار و شارستانیەت بۆ یەکەمجار هەناسەی هەرمانی تێدا هەڵدا، بەڵام بەهۆی هۆکاری …. ئێستا تووشی تۆفی عیزرائیل بووە و دیسان جەرگی دایکانی لە پێناوی چاندنی نمامی ئازادی سووتاندەوە.

ڕەنگە لە دنیا – جگە لە کوردستان – باسکردن لەسەر شەڕ و کوشتن و… باو نەبێت و هەروەها بۆ نووسەری وتاریش، بەڵام بە گوێرەی دوایین زانیاریەکانی زانستەپێشکەوتووەکان وەکوو کۆمەڵناسی سیاسی و سایکۆلۆژی سیاسی کۆمەڵگای گەلانی بن دەست زۆر پێویستە هەر گەلێک بیرۆکەی مێژووی خۆی بۆ وەرپاتەنەبوونی کارەساتەکان لە داهاتوودا بپارێزێ و لەم پێناوەدا ئەگەر هەنگاوێک لە لایەن کەسێکەوە هەڵبگیردرێت پیرۆزە و زۆرتر یارمەتی گەل و نیشتمان بۆ ڕوونکردەوە و ڕووماڵی ڕووداوە نەبیستراوەکان دەدات.

زۆر بەدڵنیایەوە کوردستانی ئەمڕۆ وەکوو پێگەی ئاشتی و هاونیشتمانی گەلان بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە دێتە ئەژمار و گەر سەرکەوتنێک ببێ هەمووو لە گرێدراوی لەگەڵ خوێنی پیرۆزی شەهیدانی ئەم وڵاتەیە کە خاوەنی ڕاستەقینەی وڵاتن.

سەرچاوەکان

سەجادی، عەلائەدین، مێژووی ڕاپەڕینی کورد، ، بڵاوکەرەوی موحەمەدی،سەقز، چاپی دووهەم، ١٩٩٦ز.

شێرکۆ،بلەچ،کێشەی کورد، بەغدا، چاپی دووهەم، ساڵی ١٩٩٠.

تەوەحودی، کەلیموڵڵا ، کۆچی مێژوویی کورد بۆ خوراسان، وەرگێڕان عەدنان بەرزنجی، بەرگی یەکەم، بڵاوکەرەوەی سەردەم، هەولێر، چاپی یەکەم، ٢٠٠٢.

شرف الدین، میرزا قهرمانی، ختم غائلە سمیتکو، انتشاراتی شادرنگ،تهران،چاپ اول، ١٣٩٢.

یلدیز، کریم، کردها در عراق، ترجمه سیروس نظری، انتشارات توکلی، تهران،چاپ اول، ١٣٩١.

غم پرور، شوان، بحران ژئۆپۆلۆتیک در کردستان ترکیە، انتشارات دانشگاه، تهران،چاپ اول، ١٣٩٢.

جی. کلی . مایکل، نسل کشی در عراق، ترجمه سیروس فیضی، انتشارات امیرکبیر، تهران، چاپ اول، ١٣٩٠.

بیشکچی، اسماعیل، مسئله کردستان در ترکیه و عراق، ترجمه محمد رئوف مرادی، انتشارات حمیدا، تهران،چاپ اول، ١٣٧٨.

خوشحالی، بهزاد، ژینوساید ملت کرد، …،….. .

گور، ژانو خواجه تاجدار، ترجمه ذبیح الله منصوری، انتشارات امیرکبیر، تهران، چاپ ٣٢، ١٣٨٩.

رجائی، غلامعلی، ایران و کریم خان زند، انتشارات نیکتاب، تهران، چاپ اول، ١٣٨٧.

محمدی، آیت کلهر، تاریخ سیاسی کرد، ناشر نویسنده، تهران، چاپ چهارم، ١٣٩٢.

Olsen, Robert, The Kurdish nationalist movment in the 1990, its impact on turkey and Middle East, The University press of Kentucky, 1996.

Olsen, Robert, Blood, Belifes and ballots: The management of Kurdish nationalism in turkey, 2009-2007. Mazda publication, 2009.

Martin van Bruinessen, “Genocide in Kurdistan? The suppression of the Dersimrebellion in Turkey (1937-38)and the chemical war against the Iraqi Kurds (1988)”, in: George J.Andreopoulos (Ed), Conceptual and historicaldimensions of genocide. University of PennsylvaniaPress, 1994, pp. 141-170.

Martin van Bruinessen, “The Kurds and Islam”. Working Paper no. 13, Islamic Area Studies Project, Tokyo, Japan, 1999. [This is a slightly revised version of the article in Islam des Kurdes (Les Annales de l’Autre Islam, No.5). Paris: INALCO, 1998, pp. 13-35].

Martin van Bruinessen, Nationalismus and religiöser Konflikt: Der kurdische Widerstand im Iran,” in Kurt Greussing, ed., Religion und Politik im Iran (Frankfurt am Main: Syndikat, 1981), pp. 372-409.

Brendan O’Leary, Article 140: Kirkuk & the Disputed Territories, Political Science University of Pennsylvania press.

 KEITH JOHNSON, Iraq’s Oil War, Forein Policy, JANUARY 17, 2014

Michael J. Kelly, Ghosts of Halabja: Saddam Hussein and the Kurdish genocide, Praeger Security International, 88 Post Road West, Westport, CT 06881 An imprint of Greenwood Publishing Group, Inc.

M.-M. Ḥamabor, “Ḵānī Lapzēṟīn ū qalāy Dimdim,” Rošinbīrī nö 103-04, 1984, pp. 168-227, 105, 1984, pp. 206-42.

  1. Jalil, “Dim-dim,” in Q. Mrad and J. Jalil, A’frānd’inēd Nvīsk’ārēd K’ordēd Armanistānēya Sovētīe, Yerevan, 1961, pp. 55-72.
  2. Tawfīq-verdī, Qalāy Dimdim, Baghdad, 1961.

M.-A. Zakī, “Amīr Ḵānī Brādost ū qalāy Dimdim,” Galāwēž 1/3, 1940, Baghdad, pp. 23-30; 4, pp. 33-42.

   Harriet Montgomery, The Kurds of Syria an existence denied, Berliner Gesellschaft zur Förderung der Kurdologie e. V. (BGFK) 2005.

Robert Lowe, Chatham House, the Syrian Kurds: A People Discovered, MIDDLE EAST PROGRAMME, JANUARY 2006,

WWW.Genocidekurd.com

[1]– Genocide

[2]– Kurdistan

[3]– Asimilation

[4]– Culture

[5]– Government

[6]– Fascism

[7]– Shevenism

[8]– Emperialist

[9]– Iraq

[10]– Turkey

[11]– Syria

[12]– Hitler (1859-1945)

[13]– هەڵبەت ئەم دۆخە سەرەتا بە دەسەلاتگرتنی حکـوومەتی بەسەوە دەستی کرد کە تا سالی ٢٠١٣ز و سەرهەڵدانی  گەلانی سووریا بەردەوامی کرد و پاش ئەوە کوردگەلی ڕۆژئاوا بە شێوازێکی فەرمی و جیهانی لە بەرواری ژانوییەی ٢٠١٣دا سێ کانتۆنی خۆبەڕێوەبری دیمۆکراتیان لە جزیرە و عفرین و کۆبانێ ڕاگەیاند کە هەموو مافە مرۆییە پێشێل کراوەکانی کورد و جگە لە کوردی لە قەبارەی ئەو سی کانتۆنە پێناسە دەکرد.

[14]– Globalization

[15]– Ecocide

[16]– Biocide

[17]– ICC, International Criminal Court

[18]Geopolitics

[19]Militarization

[20]– هەڵبەت مەبەست لێرەدا پێش دەست پێکردنی شۆڕشی گەلانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ زایینیە کە وڵاتی سووریا بە گشتی بەرهەڵستی چەکدارانەی ڕژیمی بەشار ئەسەد بوو و سووریا بووە دوو بەشی حکوومەتی و سوپای ئازدەوە کە شەڕی چەکدارانەی لە دژی حکوومەت دەکرد.

[21]– Soviet

[22]

[23]– Mongolia

[24]– Roje mouris

[25]– Civil

[26]– ابوغریب

[27]– Amnesty   international

[28]Edward Mortimer

[29]Financial Times

[30]-Amnesty international

[31]– Reuters, ISs Attack on sinjar city northern Iraq, 10 August

[32]– Al-Qaeda

[33]– Al-Qehtanie

[34]– Jazeera

[35]– Washington post, Al-Qaeda Deadly Attack on Izady minority in northern Iraq, 14 August 2007

[36]– Iraq in The Biggest Chaos of The Century, Foreign policy 2009, James Oley

[37]– The Christian Science Monitor, April 10, 2003; Egypt Today, December 2005; Dallas Morning

News, November 4, 2007.

[38]– ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی جیهانی لەسەر بازرگانی ژنان و منداڵانی کورد بە دەستی داعش، ڕێکەوت ١ی نۆڤامبری ٢٠١٤، گۆڤاری فارێن پاڵێسی.

[39]– Vasili Nikitin

[40]– لە پەیماننامەی سەعدئاباددا (ئاگۆستی ١٩٣٧ز) گرێبەستێکی ناوچەیی بۆ پاراستنی سنوورەکان لە دەستی چەتەکان لە لایەن ئێران و تورکیا و عیراق و ئەفغانستانەوە واژۆ کرا کە مافی تێپەڕینی سوپای هەر سێ وڵاتی بۆ سەرکوتی شۆڕشەکان کورد لەسەر سنوورەکانی یەکترەوە دەدا.

[41]– C.E.D.R.I

[42]– ٧٥٠-٦٦١ز

[43]-٧٥٠-١٢٥٨ز

[44]– ١٧٢٢-١٥٠١ز

[45]– ١٦٢٦-١٥٨٨ز

[46]– ١٧٩٦-١٧٣٦ز

[47]– لە ماوەی ساڵەکانی ١١٤٣ تا ١١٥٥ک.م نادرشای ئەفشار هێرشێکی بەربڵاوی کردە سەر هیند و پاکستان و ئەفغانستان کە بەشێکی زۆر لە کوردە شەڕەڤانەکانی سوپای نادر هەر لەو شوێنانەدا مانەوە و وێدەچێت حەشیمەتی ئەمڕۆیان نزیک بە ٢ ملیۆن کەس بێت.

[48]– ١٢٦٤-١٢٥٠ک.م

[49]– ڕەزاشای پەهلەوی

[50]– موحەممەد ڕەزا شای پەهلەوی

[51]– بە تێڕوانینێکی سادە بۆسەر ڕێژەی حەشێمەتی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٦ و ١٩٦٦ز بە ئاشکرایی دەردەکەوێت کە حکوومەت تێکۆشان بۆ کەم نیشاندانی حەشیمەتەکە دەکات.

[52]– Aljazeera

[53]– حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵە

[54]– Vietnam

بۆچوون