ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووی مرۆڤایه‌تییه‌وه بۆ ئێستا، سێكس بابه‌تی ههستیارو پڕ قسه بووه، له‌گه‌ڵ هاتنی كتێبه ئاسمانییهكانو به‌تایبه‌ت ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌و كڵێساكان تاده‌گاته ئه‌مڕۆی مۆدێرنێته‌و دیموكراسی‌و گڵۆباڵ، پرسی سێكس به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی هه‌مه‌جۆرو خوێندنه‌وه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ڕوونی له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی یاسایی خۆی، سێكس دوو ئاڕاسته‌ی ناسروشتی‌و ناباوی هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه سێكس بووه به‌هێزێك بۆ لاوازكردن یان بۆ شه‌ڕی ده‌رونی نێوان گهلانو خێڵه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی عهرهبیو خێزانه جیاوازه‌كان له‌دنیادا به‌كار هێنراوه، به‌كورتی له‌م باره‌دا سێكس چه‌كی ده‌ستی مرۆڤه‌كانه بۆ شكاندنه‌وه‌ی ئه‌وی به‌رامبه‌ر به‌مانای سهرشۆِركردنو تائاستێك لهئهتكردن، له‌باری دووه‌مدا سێكس هێزی گه‌شه‌ی دهرونیو هه‌ستانه‌وه‌و بهپاڵهوانكردنی كه‌سی دۆڕاو بووه له‌ڕابردوودا، به‌ڵام له‌ئێستاشدا تاڕاده‌یه‌ك هه‌ست به‌بۆنی هه‌ردوو وێنه‌كه لهسێكسكردن ده‌بینین.
له‌ئه‌مڕۆدا دیسانه‌وه بابه‌تی سێكس به‌هه‌مان مهبهستو تواناوه دهخرێتهوهگهڕ بۆ هه‌مان ئه‌و كاریگه‌رییه دهرونیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه سێكس هه‌یبووه له‌ڕابردوودا یان ئه‌و هه‌ستانه‌وه ده‌رونییه‌ی كه سێكس ده‌توانێت له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه بیبه‌خشێت به‌ئه‌وی شكستخواردوو، له‌دوای 9ی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردووه‌وه كه تیرۆریستانی داعش هاتنه ناوچه سنورییه‌كانی باشوری كوردستان، وێنه‌یه‌كیان پیشاندا كه لێوان لێوبوو لهحهزێكی قوڵی سێكسی خه‌وتوو له‌هه‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه تیرۆریستییهداو لهههركوێیهكدا پێیگه‌یشتن به‌ناشیرینترین شێوه خۆیان خاڵی ده‌كرده‌وه به‌ناوی “سه‌بایا”وه كه به‌پێی بۆچونی ئه‌وان سه‌بایا كارێكی شه‌رعییه‌و مرۆڤ ده‌توانێت بهوڕێگایهش زه‌واج بكات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌ویش جگه لهنهخۆشییهكی دهرونیو خویه‌كی گه‌وره به‌سێكس هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو بۆجۆری سهبایایهك كه ژنان‌و كچان به‌بێ ویستی خۆیان بیكه‌ن.
ئه‌م گروپه تیرۆریستییه‌ی داعش نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و دیلانه‌دا خه‌ریكی سه‌بایاو كڕین‌و فرۆشتن بوون كه ده‌كه‌وتنه ده‌ستیان، به‌ڵكو زۆرێكی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئه‌ندامی ئه‌و گوپه تیرۆریستییه‌ش بوون ئه‌و ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه كه ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه تینووی سێكسیانهو به‌دوای سه‌رابێكدا ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌و تینوێتییهیان بشكێنێت، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كه چیرۆكێكی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه باس ده‌گات ده‌ڵێت:”له‌شه‌وی یه‌كه‌مدا كه چووه‌مه ناو گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه، لیستێكی (هه‌ژده) كه‌سیان پیشاندام كه ئه‌و شه‌وه ده‌بوو ئه‌و هه‌ژده كه‌سه بێنه لام‌و سیكسم له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هه‌روایش ده‌رچوو هاتنو سیكسیشیان له‌گه‌ڵ كردم”.
به‌بۆچوونی ئێمه، لهلایهكیتریشهوه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا داعش ده‌یكات ئه‌گه‌ر چی نكۆڵی تێداناكرێت كه ڕه‌هه‌ندێكی دینی هه‌یه!، به‌ڵام هیچ له‌و ڕاستییه‌ش كه‌م ناكاته‌وه كه داعش‌یش ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی بازرگانییكردنهوه به‌ئافره‌ت‌و ژنان‌و سێكسه‌وه هێزێك بهدهرونیی تێكشكاویان بده‌نه‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شمان له‌ڕاستی قسه‌یه‌كی “فاتمه ناوێكه‌وه” ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی داعشه‌وه كه كاری سێكسیان له‌گه‌ڵ كردووه، نازانرێت له‌ئاینده‌دا منداڵه‌كه‌ی له‌كێ یه”، ئه‌مانه‌و چه‌ندان نمونه‌یتر ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵێت كه سێكس شكێنه‌ری تینوێتی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه‌یه كه خۆیانیان ناوناوه به “داعش”….
—————————————————————–