Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
تاوانی ئەنفال 1988K زانیاری و دیكۆمێنت
تاوانی ئەنفال
ناوی کتێب:
نوسەر:
زمان:
بابەت:
ژمارەی لاپەرە:
جۆری فایل:
سالی دەرچوون:
دابەزاندن
دەربارە

كورت

       كورد لە هەرچوارچارچەی كوردستان”باشوور، باكوور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات”ی “نیشتمانەكەی”، بەدرێژایی مێژوو روو بەڕووی پەلامارو شاڵاوی جینۆساید بوەتەوە، لە چوارچێوەی ئەو پەلامارو شاڵاوانەشدا، زۆرترین زیانی بەركەتوە، ئێمە لە كتێبی پێشووترمان بە هەردوو زمانی “كوردی و ئنگلیزی” بە ناونیشانی “جینۆسایدی گەلی كورد” بە وردی بەشێك لە وێستگەكانی ئەو پەلامارو شاڵاوانەمان بە داتاو ئاماری ورد باس كردوەو پێویست ناكات لێرەدا جارێكی تر بچینەوە سەریان.

ئەوەی لە دووتوێی ئەم كتێبەی بەردەست جێگای بوەتەوە یان هەوڵمانداوە پشڕاستی بكەینەوەو وەك بەشێك لە مێژووی تاوانەكانی جینۆساید دژ بە گەلەكەمان لە فەوتان رزگاریان بكەین، مێژووی قۆناغەكانی تاوانی ئەنفالە، كە لە ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی لە گۆڕنراوی بەعس بە هەشت قۆناغ لە باشووری كوردستان ئەنجامدرا.

پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوەی كتێبەكە بكەیت، بیرت دەخەینەوە ئەمانەی خوارەوە دیارترین وێستگەكانی تاوان و شاڵاوەكانی جینۆسایدی گەلی كوردە لە پارچەكانی نیشتمانەكەی “باشوور، باكوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا”.

1934 دەستپێكی تاوانی جینۆسایدی رۆژئاوای كوردستان

1936-1937 تاوانی جینۆسایدی دەرسیم لە باكوری كوردستان

1946 دەسپێكی تاوانی جینۆسایدی رۆژئاوای كوردستان

16-ئەیلول 1969 تاوانی جینۆسایدی سۆریا لە باشووری كوردستان

18-8-1969 جینۆسایدی ئەشكەوتی دەكان لە باشووری كوردستان

24-4-1974 یەكەم تاوانی بۆردومانی قەڵادزێ‌ لە باشووری كوردستان

1980 بۆ 1981 دەستپێكی تاوانی جینۆسایدی كوردانی فەیلی لەعێراق

31-7-1983 تاوانی جینۆسایدی بەرزانیەكان لە باشووری كوردستان

9-6-1985 تاوانی جینۆسایدی گوندی زیوێ‌ لە باشووری كوردستان

16-3-1988 تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە باشووری كوردستان

14-4-1988 تاوانی ئەنفال لە باشووری كوردستان

3-8-2014 تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەكان لە باشووری كوردستان

جگە لەوانەی سەرەوەش رژێم و دەسڵاتە دكتاتۆرو توتالیتارو فاشییەكانی هەریەك لە “توركیا، عێراق، ئێران، سوریا” چەندین تاوانی تریان دژ بە گەلی كوردو پێكهاتەكانی كوردستان ئەنجامدراوە، ئێمە تەنها ئاماژەمان بە دیارترین وێستگەكانی ئەو تاوانانە كردو بەس…

بۆ خوێندنەوەی تەواوی كتێبەكە ئەم لینكەی خوارەوە دابگرە

تاوانى ئةنفال

بۆچوون