Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/04/15 10:22
نوسەر: جینۆسایدی کورد

شاڵاوی ئەنفالی سێ و ناوی تۆمەتبارەكان

د.ناجح گوڵپی

قۆناخی سێیەمی شالاوەکانی ئەنفال  لەنێوان ڕۆژەکانی  (7/4/1988  تاکو 20/4/1988) ی خایاند، بەسەرکردایەتی تاوانباران  لیواڕوکن سوڵتان هاشم  فەرماندەی فەیلەقی یەک ی سوپای عراق  و لیواڕوکن کامل ساجت عزیز جەنابی  فەرماندەی فەیلەقی  دوو،وە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری بەرگری  فەریق روکن عەدنان خەیرواللە  و عەلی کیمیاوی بەرپرسی بیرۆی باکوری حزبی بەعس  و فەریق روکن نزار عبدالکریم فەیسەڵ خەزرجی  سەرۆکی ئەرکانی سوپا ، و فەریق حسێن ڕەشید محمد تکریتی  یارمەتی دەری سەرۆکی سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان ، لیواڕوکن سابیر عبدالعزیزی الدوری  بەڕێوەبەری هەوڵگری گشتی سەربازی، عقیدروکن فرحان مطلک الجبوری  بەرێوەبەری ڕیکخراوی هەواڵگری ناوچەی خۆر هەڵات.

ئامانجی شالاوی ئەنفالی سێیەم  بۆ سەر ناوجە ئازاد کراوەکان و گوندەکانی سنوری گەرمیان بوو کە  سەربە  بەریوەبەرایەتیەکانی  شارەکانی ( کەرکوک،چەمجەماڵ  ،قەرەهەنجیر،قادرکەرەم،سەنگاو،  کفری ،کەلار ،جەبارە،قەرەتەپە،توزخورما توو قەرەحەسەن،لەیلان)  ناوجەیەکی زۆر فراوان بوو  کە زیاتر لە هەزار گوند خاپوور کران و لەگەڵ ناوەندی هەرسێ ناحیەی لەیلان و قادرکەرەم  وسەنگاو.

پەلامارەکانی قۆناغی سێیەمی ئەنفال  بە م شیوەیە بوو:

قۆڵی یەکەم : لەکەلارەوە بەرەو ناوجەی شاتری

قۆڵی دوەم : لە باوەنورەوە  بە دوو ئاراستە  ، یەکەم بۆ بەرزایەکانی چوارملان و شێخ تەویل  دوەم بۆ سۆفی ڕەحیم و زەنگنە

قۆڵی سێیەم: لەدەربەندیخانەوە  بەرەو  گوندی بەرکەل و شاخی زەردە

قۆڵی چواراەم : لەتیلەکۆوە  هێزێک بەرەو ناوجەی ڕۆغزایی و هێزێکی تریش بەرەو گوندی زەڕین

قۆڵی پێنجەم : لەسەرقەلاوە  بەرەو گوندی هۆمەر بل

قۆڵی شەشەم: لە سەنگاوەوە  بەرەو گوندی قەیتول

قۆڵی حەوتەم: لە قادرکەرەمەوە بەرەو گوندەکانی  برایم غولام  و بناری گل

قۆڵی هەشتەم : لە خورماتوەوە  بەرەو  شارۆچکەی نەوجول و گوندەکانی سەر بەداودە

قۆڵی نۆیەم : لەسەنگاوەوە  بەرەو گوندەکانی کجان،هەزار کانی ،هەنارە

سەرەڕای بەرگری و شەڕی قارەمانانەی هیزی پیشمەرگەی کوردستان لە هەموو قۆڵەکانەوە  بەلام سەرئەنجام پاش   دوو هەفتە بەره‌نگاری هێزی پیشمەرگە بەناچاری  لە مەیدانی جەنگ کشایەوە، هەندێک لەهێزەکان لەجادەی کەرکوک جەمجەماڵ پەرینەوە ئەوبەر  بە نهێنی و زۆربەی هێزەکانی تری لایەناکان پاشەکشەیان کرد بۆ شاخی سەگرمەو ناو قۆپیەکانی قەرداخ، دواتر پاش کپ بونەووەی هیرشەکان  ئەم هیزانە  لە جەند شوێنێکەوە  پەڕینەوە بۆ بەری جادە ی جەمجەمال تەکیە  کە هێشتا شوێنێکی ئارام بوو، هەنdیک لەهیزەکان لە ناوجەی بازیان و تاسڵوجە  کردیانە ئەوبەر ،هەندێکی تریان  لە شاخی سەگرمە چونە  ناوچەی باسەرە و لە نیوان چەمچەمال و تەکیە پەڕنەوە بەری قەلاسیوکە و گۆپتەپە.

هێزەکانی ڕژێم و  بەکرێگیراوانی کورد  پاش تالان کردنی سەروەت و ماڵو موڵکی خەڵکی گوندەکان، زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی گوندەکانیان دەستگیر کرد، لەگوندەکانی  فەقێ عوسمان،قەڵخان لو،ملە سورە ومەیدان کۆکرانەوە. بەتایبەت ڕۆژی  14/4/1988 کە خەڵکێکی زۆریان لەگوندی ملەسورە  بەرەو شوینی نادیار و زیندەبەجاڵ کردن  برد،هەر بۆیە ئەم ڕۆژە  بە دڕندانەترین ڕۆژ ئەژمار دەکرێ لەمێژوی ئەنفالدا  کە زیاتر لە  پەنجا هەزار خەڵکی بێ دیفاع بێ سەرو شوێن  کران . سەرباری شوێنەکانی تر.

دەیان هەزار لە خەڵکی سڤیلی دەستگیرکراوی گوندەکانی گەرمیان  دەبرانە  سەربازگەی تۆپزاوە  لەنزیک کەرکوک و پاشان بەرەو بیابانەکانی خواروی عراق دەبران و لەوێ زیندە بەچاڵ دەکران. ئەم ڕۆژە  لەلایەن ڕیکخراوەکانی  بواری ئەنفال و جینۆساید و جالاکوانانی بواری ئەنفال  بە رۆژی ئەنفال دیاری کرا لەسالی 1995، دواتر لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە  لەساڵی 4/4/2007  بەفەرمی ڕۆژی 14/4/  وەک ڕۆژی تاوانی ئەنفال دیاری کراو  سالانە ئەویادە بەرز رادەگیرێ.

لەم شالاوەدا زۆربەی هێزەکانی سەر بە هەردو فەیلەق  بەشداری کارایان کرد بە هاوکاری و چاوساخی بەکرێ گیراوانی کورد لە  فەوجە سوکەکان  و مەفرەزە تایبەتەکان .

ئەمەش ناوی ئەو بەکرێ گیراوانەی کوردە  کە پیش سوپای داگیرکەر کەوتبون  بۆ کاولکردنی گوندەکان و دەسگیرکردنی خەڵکەکەی و پێشکەش کردنی بە  سوپای بەعسی داگیرکەر لە پای ئافەرینێک:

  1. سەعید یوسف ئەسعەد زراری فەوجی ژمارە  25
  2. ڕەشید ئەحمەد امین عەزیز شێروانی فەوجی  78
  3. حمەرەشید عبدالرحمن عبدالرحیم جاف تیلەکۆیی فەوجی 200
  4. عدنان عبدوڵا نەجم (عدنان دیسکۆ) فەوجی 212
  5. سابیر محمد عیسا ( سابیرە بچکۆڵ) بەکرێ گیراوی ئیستخبارات
  6. رەزا تەها محێدین بەرزنجی  (سەید مانگا)                  فەوجی 211
  7. محمد عیسا جاف فەوجی   100
  8. ئەنوەر محمد رەزا لەک فەوجی  131
  9. محمد سەعید ئەحمەد جاف هارونی (سەعەدڕکە) فەوجی  197
  10. جیاد دێوالی دۆسکی               فەوجی  58
  11. کیسرا محمەد سەعید جاف فەوجی  75
  12. عەمید فەتاح بەگ                                                 فەوجی 35
  13. شێخ حاجی عبدالغفور خالید دوبەردانی فەوجی 15
  14. هەمزە باپیر بابکر ئاغا پشدەری                      فەوجی 121
  15. سەرۆک جاشی فەوجی                           161
  16. سادق زێرۆ ئەمین هەرکی فەوجی  36
  17. تارق فایق ولەد کاکەیی زەنقڕی فەوجی 37
  18. سابر ڕەقیب ئەحمەد سورچی فەوجی 2
  19. ئەسعەد جهانگیر ئاغا سورچی                    فەوجی 5
  20. سالح محمەد جەمیل ئاغا خۆشناو فەوجی 18
  21. موشیر ئەحمد ئیبراهیم ئاغای سەرگەران فەوجی 46
  22. جلال ئاغای رەفیق سەید وەلەد ئاغای کاکەیی (عەلی سەرایی) فەوجی  101
  23. محمد عەلی ئاغا حسەن زەنگەنە فەوجی 139
  24. نەقیب عەبدولا حەسەن ساڵح بابان فەوجی  151
  25. سەعید قادر محمەد جاف فەوجی  199
  26. تاهیر عوسمان ڕۆغزایی فەرماندەی سریە  لەفەوجی فەتاح بەگ
  27. کامیل شێخ هادی شێخ نوری سۆڵەیی فەوجی 55
  28. سوعاد فەیزوڵلا محەمەد تالەبانی فەوجی 60
  29. قادر شەفیق نوعمان کافرۆشی  فەوجی 63
  30. شیخ موعتەسەم عبدالکریم بەرزنجی فەوجی  64
  31. سەعید محمود باریکەیی فەوجی 73
  32. عمر حمەعەلی رۆستەم چەرمەگایی فەوجی 104
  33. زاهیر تاهیر تۆفیق کۆیی فەوجی 150
  34. بایز عزیز ڕەشید باواجانی فەوجی 213
  35. شیخ ئەحمەد جەمیل ئەمین بەرزنجی            فەوجی 240
  36. سلاحەدین خدر رەسوڵ نەقشبەندی فەوجی 241
  37. محمد شیخ عبدولکریم قادر بەرزنجی فەوجی 257
  38. شیخ حسێن شێخ سەعید  بەرزنجی          فەوجی 262
  39. ئیسماعیل عەزیز ئاغا زەنگەنە              فەوجی 268
  40. عەقید عبدولحمید عوسمان                    فەوجی 300
  41. عدنان عبدوللا ئەحمەد  جەباری             فەوجی 321
  42. شێخ کەریم شیخ شەهاب فەوجی  323
  43. مجید سڵێمان ئەحمەد جاف فەوجی  354
  44. ئەحمەد بیجۆ ف،مەفرەزەی تایبەت
  45. ئەنوەری حەسۆ ف،مەفرەزەی تایبەت
  46. بەکر عەلی حاجی موشیر مەفرەزەی تایبەت
  47. تارق شەفیع کافرۆشی سەرۆک جاش ی فەوج
  48. تارق عەزیز رەزا ف ،مەفرەزەی تایبەت
  49. توفیق جەبار قارەمان چەمجەماڵی ف،مەفرەزەی تایبەت
  50. جەبارە درێژ ف،مەفرەزە
  51. جەمال حسێن دوزی ف،مەفرەزەی تایبەت
  52. حسیب محمد نەجم ئینجە جەباری سەرۆک جاشی فەوج
  53. سەعید محمد غریب جاف فەوجی 251
  54. محمد ڕەحیم محمد سدیق (حمە پۆخچی) سەرۆک جاشی فەوج
  55. رەفعت محمد عەلی گلی                     سەرۆک جاشی فەوج
  56. حەمەسەعید غێدان و مەجید غێدانی برا ی سەرۆک جاشی فەوج و چیگرەکەی
  57. شەماڵ ڕەفعەت گلی جێگری فەوج  ی رەفعەت گلی  باوکی
  58. شەهاب ئەحمەد وایەرمەنی ف ،مەفرەزەی تایبەت
  59. عاسی حمە دێزەیی ف،مەفرەزەی ئیستخبارات
  60. عەبدوڵا کاکەمین ساڵح (عەبە کەرکوکی) ف،مەفرەزەی تایبەت
  61. عومەر حاجی بادینان ف،مەفرەزەی تایبەت
  62. عەزیز حەسەن فەتاح ف،مەفرەزەی تایبەت
  63. مامند ساڵح مەولود شێخانی قەشقەیی (مامەند قەشقە)     سەرۆک جاشی فەوج
  64. محیەدین حمە رەحیم سەرۆک جاشی فەوج
  65. قادر عەزیز ( قالەی عەزەی ناڵبەند ) ف،مەفرەزەی تایبەت
  66. قاسم ڕەشید دڕەیی                                               سەرۆک جاشی فەوج
  67. کەمال محمد حەیدەر تاسڵوجەیی (کەمالی شەمسە) سەرۆک جاشی فەوج
  68. مەفرەزەتایبەتەکانی ئەمنی تەواری سلێمانی بەسەرپەرشتی ملازم عەلی محمود عەلی
  69. تەحسین محمد رەشید زەنگەنە فەوجی  179
  70. قادر محمد ڕەشید عبدولقادر فەوجی 353

تیبینی:  ئەو فەوجانەی کە بەشداری ئەنفالی  دوو  یان کردوە  بەهەمان شیوە بەشداری ئەنفالی سێ بوون  وەک دەرئەکەوێ لەلیستی ناوەکاندا  ،لەگەڵ 13 فەوجی تر .

زۆر بەداخەوە بۆ کەمتەرخەمی  دەسەلاتی کوردی لەهەرێمی کوردستان  کە تاکو ئیستا  هیچ هەنگاوێکی کرداری  نەناوە بۆ دەست گیرکردنی ئەم تاوانبارانە  لەکاتیکدا بەپێ بڕیارێک لەرۆژی 20/5/2007    لە دادگای بالای تاوانەکانی عراق لەبەغدا دەرجوە  بۆ  423 تۆمەتباری ئەنفال ،هەروەها  بەپێ ی کیتابێک کەلەدادگای بالای تاوانەکان لەبەغداووە ئاراستەی  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کراووە  بە ژمارە (ر س/10/83/ ) لە ڕۆژی 11/8/2010  داواکراوە کە  تۆمەتبارانی ئەنفال ئەوانەی لە سنوری ژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێم  دانیشتون  تەسلیم بە داادگا بکرێن ،هەمان نامەش ئاراستەی سەۆکایتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت  و وەزارەتی ناوخۆ کراوە.

هەروەها  ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان  فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفالی دەرکردوە  لە 5/5/2011 ،بەلام تائیستا  دەزگاکانی جێبەجێ کردن  کە پۆلیسە هیچ هەنگاوێکی نەناوە  بۆ ئەم مەبەستە، وەک دەزانرێ  کە دەسەلاتی بالای هەرێم  نایەوێ ئەم فەرمانە جێ بەجێ بکرێ.

ئەمانە  تۆمەتباری تاوانی جینۆسایدن و دەبێ دادگایی بکرێن  وە هیچ کەسو لایەنێک بە پێی یاسا بۆی نیە  لێبوردنیان بۆ دەربکات ،فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال هەرگیز ئیکسپایەر نابێت و هەتا  قەرەی قیامەت  هەر دەمێنێ و ئەبێ جێ بەجێ بکرێ.

بۆچوون