Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/08/05 9:02
نوسەر: جینۆسایدی کورد

یەكەمین كتێب لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە بە زمانی فارسی

یەكەمین كتێب لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە بە زمانی فارسی
دوای ئەوەی دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان كتێبێكی دانسقەو بەڵگەنامەیی لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە لەچوارچێوەی چاپ و بڵاوكراوەكانی خۆیدا بڵاو كردەوە، كە لەنوسین و ئامادەكردنی “تەها سلێمان” بوو، نووسەرو وەرگیِڕی لاوی بەتوانای رۆژهەڵاتی كوردستان “میهرداد رەحیمیان” كتێبەكەی بۆ سەرزمانی فارسی وەرگیڕاوەو ئێستا كاری دیزاین و نەخشەسازی كتێبەكە تەواو بوەو لەم نزیكانە وەك یەكەمین كتێب لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكەوێتە كتێبخانەكانەوە.
لەم بارەوە میهردا رەجیمیان بە ماڵپەڕی جینۆساید كوردی وت”: كاتێك تێبەكەی “تەها سلێمان”م لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە بینی، تەزیم و لەكاتی خوێندنەوەی روو بەڕووی ئەركێكی ئاكاری و نەتەوەیی و نیشتمانی كردمەوە، بۆیە بڕیارم دا وەری بگێڕمە سەرزمانی فارسی و لەماوەی چەند مانگێدا كارەكەم تەواو كردو ئێستا لەژێرچاپدایە.
وتیشی هیوادارم بەم كارەم ئەركێكی بچوكم بەجێهێنابێت.
كتێبی جینۆسایدی ئێزدییەكان بە زمانی فارسی “393 “لاپەڕەی نیوئەیفۆرەو زۆرترین زانیاری و ئامارو داتای لە بارەی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە لەخۆگرتوە.

نسل کشی ایزدی-ها

بۆچوون