Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/09/25 6:37
نوسەر: جینۆسایدی کورد

عیراق..بڕیارێك لەبەرژەوەندی‌ ئەندامانی‌ فیرقەی‌ حزبی‌ بەعس دەردەكرێت

خەندان_ سۆران كەریم
دەستەی‌ باڵای‌ نیشتمانی‌ بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری‌، نووسراوێك ئاراستەی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌ و سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان دەكات كە رێگە بدرێت بە گەڕانەوەی‌ ئەندامانی‌ فیرقە بۆ سەرەوەی‌ حزبی‌ بەعسی‌ قەدەغەكراو بۆ سەر كارەكانیان لە فەرمانگەكان.
لە نووسراوێك كە لە 15ی‌ ئەیلوولی‌ 2015 دەرچووە و دەستەی‌ باڵای‌ نیشتمانی‌ بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری‌ ئاراستەی‌ ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌ عیراق و سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و ئەنجومەنی‌ پارێزگاكانی‌ كردووە، تیایدا داوا دەكرێت دەقی‌ مادەی‌ (6 پێنجەم) لە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری‌ ژمارە (10) ی‌ ساڵی‌ 2008 جێبەجێ بكرێت.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە دەقی‌ مادەكە كراوە و هاتووە :” رێگە بدرێت بەسەرجەم فەرمانبەران جگە لە پلەی‌ تایبەت ئەوانەی‌ كە ئەندامی‌ فیرقە بوون بۆ سەرەوە لە حزبی‌ بەعس بگەڕێنەوە بۆ فەرمانگەكانیان و بەردەوام بن لەسەر ئەركەكانیان”.
بەڵام ئاماژە بەوەدراوە كە رەچاوی‌ دەقی‌ مادەی‌ (7/ دووەم) بكرێت كە بریتییە لەوەی‌ سەرجەم ئەوانەی‌ دەگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان داواكاری‌ پێشكەش بكەن لەماوەی‌ دیاری‌ كراودا.

تێبینیەكی گرنگ: جینۆساید كورد بە پێی ئەو بەڵنامانەی لە یەردەستن، ئەوەی بۆ پشتڕاست بوەتەوە، كە ئەندامانی فیرقەی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەو تەنانەت لە خوارفیرقەشەوە، سەدانیان لە تاوانەكانی “جینۆسایدو دژ بەمرۆڤ و تاوانی جەنگ” بەگشتی و تاوانەكانی جینۆسایدی ئەنفال بەشداربوون، كەواتە پێویستە حكومەتی عێراقی پێش ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی ئەوانە بدات بۆ وەزیفەكانیان، دەبێت هەوڵی دەستگیركردنیان بدات و دادگایی بكرێن، پاش دادگایی كردن گەردەركەوت بێتاوانن ئەوكاتە مافی گەڕانەوەیان بۆ سەروەزیفەكانیان پێبدرێ‌.
بۆیە پێویستە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، رێكخراوەكانی تایبەت بە ئەنفال و جینۆسایدو كیمیاباران، بە هەموو شێوەیەك دژی ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراقی بوەستنەوەو رێگا بە جێبەجێكردنی نەدەن، چونكە ئەوە پێشێلكارییەكی دیارە بە مافی كەس و كاری قوربانیەكانی تاوانەكانی بەعس و دەبێتە بەشێك لە چەسپاندنی فەل سەقەو فیكرو كلتووری تاوانەكانی دوێنەو مەترسی لە ئایندەو دووبارە بوونەوەیان.

unnamed (3)

بۆچوون