Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/10/06 12:20
نوسەر: جینۆسایدی کورد

وەزیری شەهیدان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەخت لە جێبەجێكردنی راسپاردەكانی كۆنفرانسی جینۆسایدو ئەنفال دەكەنەوە

ئه‌مڕۆ 6/10/2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.

له‌دیدارێكدا پرسی زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لابردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه‌ دێنه‌ڕێی و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان چه‌ند داوایه‌كی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیانی گه‌یانده‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئاماده‌یی خۆشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشاندا كه‌ وه‌زاره‌ت له‌سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان پێویستی بێت.

هه‌روه‌ها باس له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی جینۆسایدو ئه‌نفالی گه‌رمیان كرا كه‌ له‌ڕۆژانی 1 تا 3ی ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و راسپاردانه‌ی له‌كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو ته‌ئكید له‌جێبه‌جێكردنیان كرایه‌وه‌.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی به‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راگه‌یاند به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سنووره‌كه‌ پێشكه‌شیده‌كات و ده‌ستخۆشی لێكرد كه‌ توانیویه‌تی هاوكارێكی باش بێت بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری شه‌هیدان له‌سنووری گه‌رمیان.

بۆچوون