Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/04 14:46
نوسەر: جینۆسایدی کورد

گردبوونەوەو ناڕەزایی لەدژی هەوڵەكانی ئازادكردنی سوڵتان هاشم

گردبوونەوەو ناڕەزایی لەدژی هەوڵەكانی ئازادكردنی سوڵتان هاشم
دوای سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەیان پشتڕاست كردەوە، كە هەوڵێك هەیە بۆ ئازادكردنی گەورە تاوانبار “سوڵتان هاشم” بەتایبەت بە لایەن ئەیاد عەلاوی، ئەمڕۆ رێكەوتی 4-1102015 كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید، بەشێك لە رێكخراوەكانی بواری جینۆسایدو ئەنفال، هەردوو پەرلەمانتار “سالار مەحمود” لە پەرلەمانی كوردستان و دكتۆر فەرهاد قادر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گۆڕستانی دێبنەی تایبەت بە قوربانیانی ئەنفال گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لەو گردبوونەوەیەدا بەتووندی ئیدانەی هەوڵەكانی ئازادكردنی سوڵتان هاشم كراو هاوكات جگە لەوەی ئەم هەوڵەیان بە بێڕێزی بەرامبەر كەس و كاری قوربانیەكان ناوزەد كرد، داواشیان لە تەواوی دام و دەزگا باڵاكان لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان كرد، بەهیچ شێوەیەك بوار بە كارێكی نایاسایی و ناهەقی لەم شێوەیە نەدرێ‌.

10543069_425495337660987_6191673265132278082_n 11228028_425494974327690_6877780178240224152_n 12065899_1832731470286472_3487371116718049668_n (1) 12065960_1708896675996514_8581519128611255359_n 12188929_1832731563619796_4293168223393484253_n (1)

بۆچوون