Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/04 17:14
نوسەر: جینۆسایدی کورد

كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال لە چەمچەماڵ دژی هەوڵی ئازادكردنی سوڵتان هاشم دەوەستنەوە

كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال لە چەمچەماڵ دژی هەوڵی ئازادكردنی سوڵتان هاشم دەوەستنەوە
ئەمڕۆ ٤/١١/٢٠١٥ نوێنەری ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال و چەند كەسایەتییەك لە مۆنۆمێنتی ئەنفال، بەمەبەستی ئیدانەكردنی ئەوهەوڵانەی بۆ ئازادكردنی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم) دەدرێت، گردبوونەوەیەكیان ڕێكخست و بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیانە:

.
.
دەقی بەیاننامەكە
بەیاننامەی ناڕەزایی دژی ئازادكردنی تاوانباری ئەنفال (سوڵتان هاشم)

جەماوەری بەهەڵوێستی عێراق و هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
دادگای بالای تاوانەكانی عێراق
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان
حزب و لایەنەكانی عێراق و كوردستان

لەكاتێكدا گەورە تاوانباری پرۆسەكانی ئەنفال (سوڵتان هاشم) لە حوزەیرانی ساڵی 2007 دا دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد،
لە ئێستادا هەوڵێك هەیە بۆ ئازادكردنی ئەو گەورە تاوانبارە و جێبەجێ نەكردنی سزاكەی،
ئێمە وەكو كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال داوا لە سەرجەم لایەنە عێراقی و كوردستانییەكان دەكەین ، دژی ئەم هەوڵە بوەستنەوە و نەهێڵن ئەو تاوانبارە ئازاد بكرێت، چونكە لەڕووی یاساییەوە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقە و هەروەها لەڕووی دەروونییشەوە بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و خەڵكی كوردستان ئازاردانی ڕوحیە.
هەربۆیە داوا لە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین بە هەموو شێوەیەك رێگری لەم هەوڵە بكەن .

كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدان و ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال و ڕۆشنبیرانی سنوری پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان (چەمچەماڵ).
4/11/2015

بۆچوون