Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/04 18:23
نوسەر: جینۆسایدی کورد

نزیكەی 600 تەرمی قوربانیانی سپایكەر لە تكریت دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی عیراق، دۆزینەوەی تەرمی 597 قوربانی كوشتارگەكەی سپایكەرییان لە گۆڕێكی بە كۆمەڵدا لە تكریت، راگەیاند.

محەمەد بەیاتی وەزیری مافی مرۆڤی عیراق رایگەیاند: “ئەو تەرمانەی دۆزرانەوە، پێشبینی دەكرێت تەرمی قوربانیانی ئەو سەربازانەبن كە ساڵێك لەمەوبەر بە دەستی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران”.   

رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، سەدان سەربازی لاوی دەستگیركرد و لە سەربازگەی سپایكەردا لە باكووری شاری تكریت قەتڵوعامی كردن.

بەپێی زانیارییەكان، ژمارەی قوربانیانی كوشتارگەكەی سپایكەر دەگاتە 1700 كەس، ئەوەش بە یەكێك لە دڕندەترین كاریی تیرۆریستی داعش لە عیراقدا، دادەنرێت.

بۆچوون