Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/04 20:58
نوسەر: جینۆسایدی کورد

پرسەکانی تایبەت بە کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تاوتوێ کرا

پێش نیوەرۆیی رۆژی 4/11/2015 بەرێز محمود حاجی سالح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەرێوەبەرە گەشتیەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و راویژکاران ئامادەی بوون و بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، گفتوگۆ لەمەر ئەو پرسە هاوبەشانە کرا کە تایبەتن بە خزمەت کردنی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە تایبەتی پرسی جێبەجێ کردنی یاسای ماف و امتیازاتی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەو بەربەستتانە دێنە پێش،
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تەئکیدی لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و لیژنەکانی پەرلەمان بە تایبەتی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کردەوە بەمەبەستی زیاتر خزمەت کردنی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەو گرفتانەی خستە روو کە دێنە بەردەم وەزارەتەکەی لە کاتی کارکرندا.
هەروەک تیشکی خستە سەر ئەو گرفتانەی کە هاتونەتە پێش بەهۆی قەیرانی دارایی و شەری دژی تیرۆرستانی داعش و داوای لیکردن بۆ لادانی ئەو بەربەستانە هاوکاری وەزارەت بن بەتایبەتی لە رووی دابین کردنی بودجەی پێویست بۆ دابین کردنی کرێی خوێندن بو کوڕ و کجی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و دابین تێچووی چارەسەر کردنی نەخۆشی کەس و کاری شەهیدان هەماهەنگی کردن بۆ دابین کردنی زەوی نیشتەجێ کردن و جێبەجێ کردنی پرۆژەی خانووی خۆکردن بۆ کەس ووکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی
لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پیشمەرگە و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی تەکیدیان لە سەر هاوکاری کردنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کردەوە لەو بوارانەی کە بۆ زیاتر خزمەت کردنی کەس وکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پێویستن و رایاندن گەیاند کە پێویستە هەماهەنگی بەردەوام هەبێت بۆ دارشتنی پرۆژە یاسای پێویست بۆ زیاتر خزمەت کردنی کەس و کاری شەهیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی

بۆچوون