Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/04 21:01
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ئازادکردنی سوڵتان ھاشم واتە ھاتنەوەی حزبی بەعس بۆ ناو پرۆسەی سیاسی لەعیراقدا

نامەیەک لەکەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و رێکخراوەکان
بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق
حکومەتی ئیتحادی عیراق و لایەنەکانی تر
لە سەر مەزاری ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوان لەگەرمیان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤-١١-٢٠١٥ گردبوونەوەیەکمان سازدا، دژی ھەر ھەوڵێک بۆ ئازادکردنی سوڵتان ھاشم. لە ژێر ناوی بەدیھێنانی ئاشتەوایی نیشتمانی، راستیەکەی ئەوەیە جێبەجێ نەکردنی بڕیاری دادگاو پشت نەبەستن بە یاساو پێسێلکردنی وای کرد ئاشتەوایی نیشتمانی بەدینەیەت.. نەک پێشێلکردنی یاساو شکاندنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق کە بڕیاری داوە کە سوڵتان ھاشم لەتاوانی ئەنفالدا ھەرسێ تاوانی کۆمەڵکوژیی (جینۆساید) و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە..بە دیدی ئێمە ئازادکردنی سوڵتان ھاشم واتە ھەوڵدان بەگەڕانەوەی حزبی بەعس بۆ ناو پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا.. پەیامی رێکخراوەکانی تایبەت بە ئەنفال و جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان و لایەنەکانی تر، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تری دادگای باڵای تاوانەکانی عیراقەو بەتوندی دژی ھەر ھەوڵێک بوو بۆ ئازادکردنی سوڵتان ھاشم..
سوپاس بۆ ھەموو ئەو ھاوڕێیانەی کە بەکاتێکی کەم ئامادەکاری کراو بەدەنگ بانگەوازەکەوە ھاتن..

بۆچوون