Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/05 7:55
نوسەر: جینۆسایدی کورد

هه‌ڵه‌بجه‌.. دژی هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی سوڵتان هاشم گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

ئه‌مڕۆ 4-11-2015، له‌به‌رامبه‌ر بوونی ده‌نگۆی ئازادكردنی سوڵتان هاشم یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ تاوانباره‌كانی حزبی به‌عسی رووخاو له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی سونه‌ی عیراقه‌وه‌ كه‌س و كاری شه‌هیدانی كیمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆشداریان دایه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كان كه‌ كۆتایی به‌ هه‌ر هه‌وڵێك بهێنرێت به‌ ئاڕاسته‌ی ئازادكردنیدا.

لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وه‌ك كه‌س و كاری شه‌هیدان و نوسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌رله‌مان و مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ نیگه‌رانین له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی تاوانباران و دواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵویستی توندی هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ رزگاركردنی سوڵتان هاشم یه‌كێك له‌به‌شداربوانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌.

وتیشی: ئێمه‌ سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌ست پێ بكات بۆ به‌ردانیان و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ به‌و كاره‌ نه‌دات.

جێی باسه‌ سوڵتان هاشم یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن داداگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه‌ بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ فه‌یله‌قی یه‌كی ئه‌وكات بووه‌ كه‌ تاوانی ئه‌نفالی ئه‌نجامداوه‌، به‌شداری تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌شی كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌شێك له‌ سونییه‌كانی عیراق ده‌یانه‌وێت ئازادی بكه‌ن.

PUKmediaفه‌رحان حه‌مه‌خان –هه‌ڵه‌بجه‌

بۆچوون