Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/05 16:26
نوسەر: جینۆسایدی کورد

ژمارەیەك بەركەوتوی چەكی كیمیایی رەوانەی دەرەوە دەكرێن

5-11-2015

بەركەتوەكان خەڵكی هەڵەبجەو دۆڵی بالیسانن
بەئامادەبونی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەهادین محەمەد بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدانی و ئەنفالكراوانی سلێمانی، 31هەمین كاروانی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی كە ژمارەیان 36 كەس بوون رەوانەی ئێران كران بەمەبەستی چارەسەر كردن.

لەگەڵ ئەو كاروانەدا پزیشكك و دوو كارمەنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان یاوەری برینداران دەكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی ئاسانكاری لەكاتی سەفەرەكەیاندا.

لەوتەیەكدا مەحمود حاجی سالح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە لەكاتی بەڕێكردنیان پێشكەشیكردن، وێڕای داوای سەفەرێكی سەلامەتی بۆیان هیوای بۆ خواستن كە چارەسەری پێویست وەرگرن.

هەروەك ئاماژەی بەوەكرد كە لەگەڵ ئەو بارە داراییە هەرێمی كوردستانی پێیدا تێپەڕ دەبێت هەوڵەكانمان بەردەوامە تاكو بتوانین زۆرترین ژمارەی بەركەوتووی چەكی كیمیاوی رەوانە بكەین بەمەبەستی چارەسەر كردن، لەو كاروانەشدا 36 بەركەوتوی چەكی كیمیاوی رەوانە دەكەن هیوادارین بتوانیین درێژە بەناردنی ژمارەی زیاتر بدەین.

وتیشی: تاكو ئێستا 31 كاروانی بەركەوتوی كیمیایی رەوانە كراون بۆ چارەسەر كردن كە بریتی بووە لە هەزارو 34 كەسن كە كاریگەری كیمیایی ساڵی 1988 یان بەشێوەی جیاجیا لەسەر جەستەیان ماوە، هەر لە نەخۆشی سییەكان و سنگ و چاو و پێست و دەمار، بۆ چارەسەركردنیشیان بڕی دوو ملیار دیناریان بۆ تەرخان كراوە كە لەڕێگای لیژنەی تایبەتی نۆڕینیان بۆ كراوەو رێژەی بەركەوتنیان دیاریكراوە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان هیوای خواست كە باری دارایی رێگا بدات سەرجەم خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەركەوتوانی كیمیایی بكەن.

ئەو بەركەوتوانەی كە ئەمڕۆ لە كاروانی 31هەمین رەوانەكران بەركەتوان خەڵكی هەڵەبجەو دۆڵی بالیسان بوون.

11221279_10205350697511566_2983923102731034886_n 12112039_10205350697631569_597165748513868194_n 12189787_10205350697551567_4791502575874124485_n

بۆچوون