Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/05 20:12
نوسەر: جینۆسایدی کورد

بۆ ئەو جاش پەرلەمانە و جاشەکانی تریش کە سوڵتان هاشم بە بێتاوان دەزانن!

دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق، لە دانیشتنی ژمارە (٦١)ی ڕۆژی (٢٠٠٧/٦/٢٤)دا بڕیاری خۆی دەرکرد سەبارەت بە تۆمەتبارەکانی شاڵاوی ئەنفال و سوڵتان هاشم ئەحمەدی فەرماندەی فەیلەقی یەکی سەردەمی ئەنفالەکان ئەم سزایانەی وەرگرت:
١. چوار سزای لە سێدارە دان.
٢. دوو سزای بەندکردنی هەتاهەتایە (موئەبەد).
٣. یەک سزای ١٥ ساڵ زیندانیکردن.
٤. یەک سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردن.
٥. دوو سزای ٧ ساڵ زیندانیکردن.
ئاخر لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە علوجەی کورد، دەچێتە خانەی ناپاکی کردن لە نەتەوە و نیشتمان و قوربانییانی ئەنفال، گاڵتەکردن و بێڕێزی کردن بە دادگا و سەروەری یاسا، لەگەڵ کۆمەڵێک شتی تریش کە لێرەدا دەرفەتی ئەوەم نییە باسیان بکەم.
هەموو ئەو پارت و لایەن و کەسانەی پێیان وایە سوڵتان هاشم دەبێ ئازادکرێ و تاوانبار نییە، کە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق بەپشتبەستن بە بەڵگەنامەکان تاوانبارێتی ئەوی سەلماندووە، لە لایەک دژی سەروەری یاسا و گەمژە و گێلن، لە لایەکی تریشەوە سازشکارن لە ئاست مافی قوربانییەکانی شاڵاوی ئەنفال و دەستی سوڵتان هاشم!
سوڵتان هاشم، لە دانیشتنەکانی دادگادا خۆی بەئاشکرا گوتی: (بەڵێ من نەک تەنیا بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالم کردووە بەڵو سەرکردایەتی چەند قۆناغێکی ئەنفالیشم کردووە، من بڕیاری سەرکردایەتی و سەرووی خۆمم جێبەجێ کردووە. ئێستاکەش دووبارە ئەو ڕۆژگارە بێتەوە و فەرمانم پێ بدرێ، دووبارە سەرکردایەتی و بەشداری ئەنفال دەکەمەوە). ئەو کە خۆی نکۆڵی لە سەرکردایەتی و بەشداریکردنی شاڵاوی ئەنفالەکان نەکات، مانای چییە چەند کۆیلەیەکی کوردزمان، ئەو تاوانبارە بە بێتاوان نیشان دەدەن و ڕێگا خۆش دەکەن بۆ ئازادکردنی؟
فەرموون سەیری ئەم چەند بەڵگەنامەیەی ساڵی (١٩٨٨)ی حکومەتی ئێراق بکەن، کە سوڵتان هاشم مەدالیای بەناو ئازایەتی لە پاداشتی بەشداریکردنی شاڵاوەکانی ئەنفال وەرگرتووە.

دەرسیم دیبەگەیی
٢٠١٥/١١/٥

 

بۆچوون