Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/12 13:55
نوسەر: جینۆسایدی کورد

نابێت ئاشتەوایی نیشتمانی بكرێتە پاساوی دەربازبوونی تۆمەتبارو تاوانباران

نابێت ئاشتەوایی نیشتمانی بكرێتە پاساوی دەربازبوونی تۆمەتبارو تاوانباران
دەزگای لێكۆڵێنەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال، بەهاوكاری لیژنەكانی “مافی مرۆڤ، شەهیدان و ئەنفال و پێشمەرگە، كۆمەڵی مەدەنی” لە پەرلەمانی كوردستان، سمینارێك رێك دەخات لەژێر ناونیشانی ” نابێت ئاشتەوایی نیشتمانی بكرێتە پاساوی دەربازبوونی تۆمەتبارو تاوانباران “ لە هۆڵی پەناگیری پەرلەمان لە بەرواری 16-11-2015. كاتژمێری “10”ی بەیانی. لە سمینارەكەدا، كە جگە لە پەرلەمانتاران، چەندین پارێزەرو نووسەرو چالاكوان و شارەزا لە بواری جینۆسایدو ئەنفال بەشداری دەكەن.
بەرێوەبەری دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال تەها سلێمان رایگەیاند: پاش راوێژكردن لە گەڵ هەریەك لەلیژنەكانی “مافی مرۆڤ، شەهیدان و ئەنفال و پێشمەرگە، كۆمەڵی مەدەنی”، بە پێویستمان زانی لەدرێژەی كاروچالاكیەكان بۆ روو بە ڕوو بوونەوەی هەوڵەكانی ئازادكردنی تاوانباران، لە نێویاندا تاوانبار “سوڵتان هاشم” بەشێك لەكاروچالاكیەكان ببەینە ناو پەرلەمانی كوردستان.
هەروەها گوتیشی: ئەمە نەیەكەم هەوڵەو نەدواهەوڵیش دەبێت، باوەڕیشمان وایە ” نابێت ئاشتەوایی نیشتمانی بكرێتە پاساوی دەربازبوونی تۆمەتبارو تاوانباران” ، ئەمەش ناونیشانی سەرەكی گفتوگۆی سمینارەكەیە.
ئەوەشی وت: نابێت نەك تەنیا تاوانباران دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەیانەوە داوە، لەژێر هەرناونیشانێكدا بێت هەوڵی ئازادكردنیان بدرێت، پێویستە تەواوی تۆمەتباروداواكراوەكانی دۆسیەی تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید، رادەستی دادگا بكرێن و دادگایی بكرێن.
وتیشی: سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان، كە بەدەم بانگەوازەكەمانەوە هاتن و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ سازكردنی ئەم سمینارە.
بە رۆژی دووشمەی داهاتوو، بەرواری 16-11-2015 لە هۆڵی پەناگیری پەرلەمانی كوردستان لەكاتژمێری “10” سمینارەكە سازبكرێ‌.

1ڕیار 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14

بۆچوون