Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/14 12:25
نوسەر: جینۆسایدی کورد

شه‌نگال.. گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌

گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ قه‌زای شه‌نگال دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 70 بۆ 100 هاووڵاتی ئێزیدی شه‌نگالی تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ 14-11-2015، تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ نزیك بینای په‌یمانگای شه‌نگال هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 70 بۆ 100 هاووڵاتی ئێزیدی تێدایه‌ كه‌ ته‌رمه‌كان زۆربه‌یان ژنن و منداڵ پیاویشیان تێدایه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس سه‌قاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی كه‌ له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌ی گیرفانی كه‌سه‌كانه‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ ته‌رمه‌كگان سه‌رجه‌میان هاووڵاتی شه‌نگالن و ئێزدین و له‌كاتی داگیركردنی قه‌زای شه‌نگالدا له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ كۆمه‌ڵ كوژ كراون و له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌دا كراونه‌ته‌ ژێر گڵه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوای ئازادكردنی قه‌زای شه‌نگاله‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌و قه‌زایه‌ دۆزرابێته‌وه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

بۆچوون