Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/14 18:02
نوسەر: جینۆسایدی کورد

گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵی ئافره‌تانی ئێزدی، له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌

له‌دوای رزگاركردنی شاره‌كه‌ له‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی كوردانی ئێزدی له‌ شنگال دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ده‌یان رووفاتی ئافره‌تی تێدایه‌و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌، گولـلـه‌باران كراون.
مه‌یسه‌ر حاجی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شنگال، رایگه‌یاند: “به‌پێی شایه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توانیویانه‌ له‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ رزگاریان ببێت، ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌، رووفاتی نزیكه‌ی 78 ئافره‌تی تێدایه‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 40 ساڵ تا 80 ساڵاندایه‌”.
وتیشی: “وادیاره‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ته‌نها ئافره‌ته‌ گه‌نجه‌كانی بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانكات به‌ كه‌نیزه‌ك”.
گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌ هێشتا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ دیوی باشووری شاره‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ ساڵێك و سێ مانگ له‌ ژێر ده‌ستی داعشدا بوو.
شنگال، كه‌ له‌ 3ی ئابی 2014، له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراو به‌هه‌زاران كوردی ئێزدی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ رفێندران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان گولـلـه‌باران كرد، دوێنێ هه‌ینی 13ی تشرینی دووه‌می 2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، توانییان رزگاری بكه‌نه‌وه‌.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: سۆران
سه‌رچاوه‌: كه‌ناڵی ئاسمانی الحره‌

بۆچوون