Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/14 18:12
نوسەر: جینۆسایدی کورد

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراون لەسەر گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان داواكارە دەسكاری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال نەكرێت،

بەناوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان و بەناوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وێڕای پیرۆزبایی كردنمان لەگەلی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان، دەستخۆشی لەسەرجەم پێشمەرگە بوێرو ئازاكانی كوردستان و ئەو لایەنانە دەكەین كە بەشدارییان لە ئازادكردنی شەنگالدا كردو بەئازادكردنی ئەو شارە لەچنكی تیرۆرستان لایەك لە برینەكانی برا ئێزدییەكانمانی سارێژ كرد هیوادارین بەئازادكردنی سەرجەم دیل و كچانی ئێزدی لەدەست ئەو تاقمە برینەكانمان بەتەواوەتی ساڕێژ بێ.

گومان لەوەدا نیە كە دوای تێكشكانی تیرۆرستان لە هەر شوێنك كە داگیریان كردبێت لەسەر دەستی پێشمەرگەدا لە دوای خۆیاندا تاوانی گەورەو كۆمەڵ كوژیان ئەنجام داوە، لەمەوبەریش لە چەند شوێنێكی داگیر كراودا دوای ئەوەی لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كرا چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەلایەن تیمەكانی وەزارەت هەڵدرانەوە كە سەرجەمیان وەكوە بەڵگەی جینۆساید لەلایەن وەزارەتمان و لیژنەی ناساندی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاتەكانی تر بەكار هات، و گەیەندرایە نێوەندە نێودەوڵەتییەكان و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بۆ بەدونیا ناساندنی ئەو تاوانە.

بۆیە لە سۆنگەی هەستكردن بەگرنگی ئەو بەڵگانەی كە تاقمی تیرۆرستی داعش لەدوای خۆیاندا بەجێیدێڵن لەپرسی ناساندی تاوانەكانی ئەو تاقمە داواكارین لە سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگەو جەماوەری خۆڕاگری ئەو ناوچانە كە دەستكاری ئاسەواری ئەوتاوانانە نەكەن كە داعش لەدوای خوێیاندا بەجێی دێڵن بەتایبەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان تاكو لەلایەن تیمە تایبەتەكانی وەزارەتمان بەشێوەی زانسیتانیە هەڵدەدرێتەوە و بەبەڵگە دەكرێت.

لەمەو بەریش هەمان داوامان لەوەزارەتی پێشمەرگە كردوە، هیوادارین لایەنی بەبەڵگە كردنی ئەو تاوانانە لەبەرچاو بگرن، جارێكی تر پیرۆزبایی ئازادكردنی شەنگال لەگەلەكەمان دەكەین

PUKmedia 

بۆچوون