Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/15 10:22
نوسەر: جینۆسایدی کورد

گۆڕێكی تری بەكۆمەڵ كوردانی ئێزدی لە سەر ڕێگای گرعوزێر دۆزرایەوە

گۆڕێكی تری بەكۆمەڵ كوردانی ئێزدی لە سەر ڕێگای گرعوزێر دۆزرایەوە
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە ١٤ی ئەم مانگە گۆڕێكی بەكۆمەڵی كچانی كوردی ئێزدی لە شنگال ئاشكرا كرا، كە تەرمی ٨٠ كچی تێدابوو، ئەمڕۆ 15-11-2015 گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ ئاشكرا دەكات كە سەرجەم رووفاتەكانی نێوی پیاون. شایەدحاڵێك بە كەناڵی ئاسمانی رووداوی رووداوی راگەیاندوە كە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە نوێیەی دۆزراوەتەوە ” نزیكەی 50 رووفات لە گۆڕە بەكۆمەڵەكەدا هەیە و هەموو رووفاتەكان پیاون”.
گۆڕە بەكۆمەڵەكە كەوتووەتە دووڕییانی گرعوزێر لە دواین خاڵی نێوان پێشمەرگە و داعش، هەروەك سەرچاوەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵی تری تاوانەكانی داعش دژ بە كوردانی ئێزدی لەسنووری شەنگال و دەورو بەری بوونیان هەیە.
دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال، لە رۆژی دوای ئازادكردنی شەنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەشێك لە شەڕڤان و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، لە بانگەوازێكدا داوای لەهەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی پێشمەرگەو هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد، سەبارەت بە پاراستنی ئەو كەل و پەل و كەرەستەو بەڵگەنامانەی لەكاتی ئازادكردنی شەنگال بەردەست دەكەون وەك بەڵگەی تاوانەكانی داعش، لەنێویاندا پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان.
ئەوەی تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەدوای ئازاد كردنی شەنگال، چوار گۆڕی بەكۆمەڵە، زانیارییەكانی پێشووترو ئێستا، ئەوە پشت راستدەكەنەوە گۆڕی بەكۆمەڵی تاوانەكانی داعش و قوربانیەكانی كوردانی ئێزدی لەو ژمارەیە زیاترن و لەگەڵ ئازادكردنی هەرشوێن و ناوچەیەك شوێن و ژمارەی قوربانیەكان ئاشكرا دەبن.

بۆچوون