Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/17 18:40
نوسەر: جینۆسایدی کورد

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌ڵێن به‌ ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی ده‌دات

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری.

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی 17/11/2015 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌ و داپه‌روه‌ری عیراقی كه‌ پێكهاتبوو له‌ ره‌حیم حه‌سه‌ن سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی و رائد كازم شه‌علان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی داواكاری گشتی له‌ ده‌سته‌ی ناوبراو.
له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و رایان گه‌یاند: وه‌كو ده‌سته‌ی لیپێچینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری هاتوو تاكو ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه‌ تاكو ئیستا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بیجولێنن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌روه‌ك كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ش بكه‌ن كه‌له‌ دادگای باڵای تاوانی عیراقی ماون كار بۆ كارا كردنیان بكه‌ن راشیانگه‌یاند، كه‌ دراسه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تاكو بتوانن له‌ هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ بكه‌نه‌وه‌ یان به‌هاوكاری كه‌سانی یاسایی كار بۆ وه‌رگرتنی سكاڵا بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسێ تایبه‌ت به‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی له‌ناوچوو دژی هاووڵاتیانی كورد كراون.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كاره‌كانی ده‌سته‌ی  به‌گرنگ وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌و په‌نه‌ڵه‌ كرد كه‌ دوێنێ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌نفال به‌هاوكاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ ئیدانه‌ كردنی ئه‌و هه‌وڵانانه‌ی كه‌ هه‌وڵی ده‌درێت بۆ ئازاد كردنی سولتان هاشم و ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌تاوانه‌كاندا هه‌بوو و هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌ دوپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ك كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه‌ له‌دادگای باڵای بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌ وه‌كو دۆسێكانی ئه‌نفال و كیمیاباران و جینۆساید كوردانی فه‌یلی و بارزانیه‌كان، به‌گرنگه‌وه‌ باسی له‌ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 132 ی ده‌ستور كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی سه‌رده‌می رژێم و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ده‌بێ حكومه‌تی عیراقی وه‌كو میرات گری حكومه‌تی پێشوو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی زیانه‌كان.

هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و  ده‌سته‌ی لیپێچینه‌وه‌ و داپه‌روه‌ری كرده‌وه‌، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌موو هاوكاریه‌ك بۆ ده‌سته‌ی ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌.

 راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان

بۆچوون