Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/18 20:25
نوسەر: جینۆسایدی کورد

كۆنگرەی 14ی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەستی بەكارەكانی كرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 18ی نۆڤەمبەر كۆنگرەی 14ی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بە بەشداری نوێنەری 123 وڵاتی ئەندام و وڵاتانی میوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەسەرتاسەری جیهان , كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بە دەقەیەك وەستان بۆ گیانی قوربانیانی تاوانە گەورەكان لە جیهان دەستی پێكرد .
دواتر ریزبەندی كارەكانی كۆنگرە خوێنرایەوە , لە پەسەند كردنی بودجە , هەڵبژاردن بۆ پڕ كردنەوەی سندوقی قوربانیان ….. بە دوایدا سەرۆكی بەڕێوەبەرانی كۆنگرە دیاریكران و بن سۆدا داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی راپۆرتی خۆی پێشكەش كرد لەسەر كارەكانی ساڵی رابردووی دادگا, كە بڕیار وایە لە 25ی شوباتی داهاتوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسی رایبگەیەنێت كە خۆی لە 9 كەیس دەبینێتەوە كە كاریان لەسەر كردووە (( جۆرجیا,هندۆراس ,ئۆكرانیا, فەڵەستین, كۆنگۆی دیموكراتی , ئەفریقیای ناوەڕاست, مالی و دارفۆر و لیبیا )) .
بن سۆدا رایگەیاند تا ئێستا 70 وڵاتی جیهان ماوە ببن بە ئەندامی دادگا, داوای لێیان كرد پەیوەست بن پێوەی .
ئەوەی شایانی باسە پارساڵ دوو تۆمەتبار تەسلیم بە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی كران ئەوانیش بریتین لە ئەحمەد فەقێ مەهدی ناسراو بە ئەبو توراب ئیسلامی توندڕەو سەر بە گروپی تێرۆریستی قاعیدە, تاوانبار بە وێرانكردنی شوێنەوارە مێژویی و ئاینییەكان لە مالی شاری تیمبكتۆ, ئەمە یەكەم كەسە بەم تۆمەتە لە دادگای ناوبراو دادگایی دەكرێت, دووەمیان بۆسكۆ نتاغاندا یەكێك لە سەركردەی میلشیا چەكدارەكانی كۆنگۆ تۆمەتبار بە چەكداركردنی منداڵانی كەمتر لە 15 ساڵ , تەقەكردنی عشوائی لە دیلەكانی, كاری زۆرە ملێ بە منداڵان, كاری ماڵ بە زۆرە ملێ , پەلاماردان و ئەتك كردن , كوشتنی 8000 كەس لە رۆژهەڵاتی كۆنگۆ ….. .
شاندێك لە كوردستانەوە بەشداری كۆنگرە بوون كە بریتین لە شوان داودی لە پەرلەمانی عێراق , ئەبو كاروان لە پەرلەمانی كوردستان , عەلی مەحمود و سەركەوت مەحمود .
شوان داودی لە ماوەی رابردوودا توانی بۆ یەكەمجار واژۆی 60 پەرلەمانتاری عێراقی بۆ پشتیوانی لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی كۆبكاتەوە, هاوكات ئەبو كاروان واژۆی 89 پەرلەمانتاری كوردستانی بۆ پشتیوانی لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لە پەرلەمانی كوردستانی كۆكردەوەو هەردوكیان لە چەندین كەیسی جینۆساید هاوكارمان بونە , شاندی كوردستان جگە لەم بەڕێزانە لە پەرلەمانتارێكی دیكە ئێزیدی و كریستان و چەندین پارێزەر و چالاكوانی دیكە پێك هاتووە .
بڕیار بوو شاندەكەی كوردستان فراوانتربێت، بەڵام بەهۆی كاروباری هونەری و تەكنیكی هەندێك لە ئەندامانی شاندەكەی كوردستان دواكەواتن، لەوانە وەزیری شەهیدان و ئەندامانی شاندەكەی، هەروەها بەشێك لە ئەندامانی تری تۆڕی رێكخراوەكانی تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوەكانی كوردستان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.

12227768_1093721233986366_8853916358756012645_n 12227806_1093721313986358_5857837966074753444_n المحكمة1

بۆچوون