Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/21 12:35
نوسەر: جینۆسایدی کورد

چالاكییەكانی شاندی كوردی لە كۆنفرانسی ساڵانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

رۆژی هەینی 20ی نۆڤەمبەر شاندی كوردی لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لە گەڵ شاندێكی رێكخراوی ( Parliamentarians for Global Action (PGA)) كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا , سەرەتا شوان داودی پەرلەمانتاری عێراقی باسی لە هەوڵەكانیان بۆ بە ئەندامبوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لە ناو پەرلەمانی عێراق و لە گەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی حكومەت كرد , بە دوایدا پەرلەمانتاری كوردستانی ئەبو كاروان باسی هەوڵەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان كرد بۆ پاڵەپەستۆ خستنە سەر عێراق بۆ واژۆ كردنی رێكەوتنامەكە , داڤید دۆناد كاتن سكرتێری گشتی رێكخراوەكە هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی بەرز نرخاند بۆ بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی , بە دوایدا عەلی مەحمود رێكخەری گشتی تۆڕی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی داوای لە بەڕێزیان كرد , ساڵانی داهاتوو پەرلەمانتارانی عێراقی و كوردستانی وەك پەرلەمانتار داوات بكرێن بۆ كۆنگرەكانی جیهانی لە ناویاندا كۆنگرەی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی , بەڕێزیان رەزامەندی لەسەر داواكارییەكە دەربڕی و بڕیار وایە لە كۆنگرەو كۆنفرانسەكانی رێكخراوەكە پەرلەمانتارانی عێراقی و كوردستانی و تۆڕی هاوپەیمانی داوات بكرێن .
ئەمەو باسی ئەوە كرا كە پەرلەمانتارانی هەدەپە بكرێنە بەشێك لەو هەوڵە جیهانییە .
هاوكات بڕیار وایە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی كوردی لە گەڵ بەڕێز خاتوو بن سۆدا داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لە سەر كەیسەكانی ئێزیدی و كاكەیی و كریستان و شەبەك كۆبونەوە ئەنجام بدەن .

چالاكییەكانی شاندی كوردی لە كۆنفرانسی ساڵانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

چالاكییەكانی شاندی كوردی لە كۆنفرانسی ساڵانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

بۆچوون