Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/21 19:48
نوسەر: جینۆسایدی کورد

پرسی جینۆسایدی کوردستان و ژنانی ئێزیدی دەبرێتە پەرلەمان و حکومەتی بولغاریا

پرسی جینۆسایدی کوردستان و ژنانی ئێزیدی دەبرێتە پەرلەمان و حکومەتی بولغاریا
لەمیانەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ وڵاتی بولغاریا وەفدێکی پەرلەمانی کوردستان پرسی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان و کەیسی ژنانی ئێزیدی و دروستکردنی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی بولغاریا تاوتوێ کرا.
لە رۆژانی ١٧ بۆ ٢٢/١١/٢٠١٥ وەفدێکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی بولغاریای کرد بەمەبەستی گەیاندنی پرسی جینۆسایدی گەلی کوردستان و ژنانی ئێزیدی و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان ھەردوولادا. لەو سەردانەدا دیدار لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان (ئیڤان ئیڤانۆڤ)و گروپی پشتیوانی لەگەلانی عیراق لەپەرلەمانی بولغاریا، کە پێک ھاتبوون لەچەند ئەندام پەرلەمانێک لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی فێرکردن و کۆمەڵی مەدەنی( میلینا نێدیڤا) و، سکرتێری سەرۆکی وڵاتی بولغاریا بۆ کاروباری کەلتوورو کۆمەڵی مەدەنی(رۆمیانا کۆلارۆفا)و، نوێنەری ھەرچوار پارتی سەرەکی لەپەرلەمانی بولغاریا ( پارتی دیموکراتی بولغاریاو پارتی سۆشیالیستی بولغاریاو بزوتنەوەی ماف و ئازادیەکان و پارتی لیبراڵی بولغاریا).
وەفدەکەی پەرلەمان پێکھاتبوون لە (سالار مەحمود سەرۆکی لیژنەی کۆمەڵی مەدەنی و پەروا عەلی جێگرو د. محەمەد عەلی یاسین و ئێڤار ئیبراھیم و کەمال یەڵدا، شەوبۆ شاڵی لەسەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان). ھەروەھا جێگری بەرپرسی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومەییەکانی کوردستان و چالاکوانی مەدەنی ھۆگر چەتۆ یاوەری وەفدەکەی پەرلەمان بوون.
پرۆگرامەکان بۆ شاندی بەشداربوو لەلایەن ئاژانسی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان undp لە چوارچێوەی پرۆگرامی ( بەشداری لەحوکمڕانی باش) رێکخرابوو. کەتیایدا پرسەکانی چۆنێتی بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکھاتەکانی کۆمەڵگا لە قۆناغی راگواستن بۆ دیموکراسی و رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەم نێوەندەدا. شایانی باسە شاندی پەرلەمانی کوردستان لە پرسی ھاوکاری نێوان ھەردوو پەرلەمان و لە بوارەکانی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان و ژنانی ئێزیدی و پرسی پەرەپێدانی کەرتەکانی خوێندن و تەندروستی و گەشتوگوزارو گرنگی کردنەوەی کونسڵخانەی بولغاریا لەکوردستان تاوتوێکرا.

12270191_435179363354576_912770062_n 12270396_435179610021218_1126467452_n 12270485_435179496687896_1173948313_n 12272984_435179463354566_1441148733_n 12272984_435179716687874_862955806_n 12278267_435180420021137_309731523_n 12283266_435179666687879_192548366_n 12270177_435179393354573_428902925_n

بۆچوون