Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/23 12:14
نوسەر: جینۆسایدی کورد

دوا ئاماری رفێندراوان و رزگاركراوانی‌ كوردانی ئێزدی

به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزدیان له‌ ھه‌رێمی كوردستان كه‌ تا 22ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ی رفێندراوانی كوردانی ئێزدی كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندراون گه‌یشتووه‌ته‌ 5838 و له‌و ژماره‌یش تاكو ئێستا 2 ھه‌زار 302 كه‌سیش رزگاركراون.

خێری بۆزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئێزدیان له‌ ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “ژماره‌ی رفێندراوانی كوردانی ئێزدی ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ رفێندراون گه‌یشتووه‌ته‌ 5838 كه‌س”.

بۆزانی وتیشی: “3 ھه‌زار و 192 كه‌س له‌ رفێندراوه‌كان له‌ ره‌گه‌زی مێن و 2646 كه‌سیشیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن”.
وتیشی: “له‌و ژماره‌یه‌ش تاكو ئێستا ته‌نیا 2302 كه‌س رزگاركراون”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدا: “ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركراون 313 كه‌سیان پیاو بوون و 859 ژن و 550 منداڵی كچ و   580 منداڵی كوڕ بوون”.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌وه‌ ئاماری رفێندراوان و رزگاركراوانی كوردانی ئێزدین كه‌ تا 22ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامدراوه‌”.

خه‌ندان_ ره‌ڤه‌ند گوھه‌رزی

دوا ئاماری رفێندراوان و رزگاركراوانی‌ كوردانی ئێزدی

دوا ئاماری رفێندراوان و رزگاركراوانی‌ كوردانی ئێزدی

بۆچوون