Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/11/24 9:31
نوسەر: جینۆسایدی کورد

شاندی كوردستان دانیشتنی لە گەڵ داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا

رۆژی دووشەمە كاتژمێر 4ی دوا نیوەڕۆ , خاتوو فاتۆ بن سۆدا داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی , (Emeriec Rogier) بەرپرسی بەشی شیكردنەوەی بەڵگەكان و (Sam Sasan Shoamanesh ) بەرپرسی مەكتەبی داواكاری گشتی , پێشوازیان كرد لە شاندی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی كە پێك هاتبوو لە عەلی مەحمود رێكخەری تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی , ئەیاد كاكەیی پارێزەر و ئەندامی لیژنەی باڵای تۆڕ , زەمان عەبدە سەرۆكی رێكخراوی ئەنفالەكان و لیژنەی باڵای تۆر, شوان داودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق , ئەبو كاروان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان , عەبدالڕەحمان زێباری پارێزەر و شوان محەمەد رۆستەم بنەماڵەی قوربانی و فەرید خان هونەرمەند .
سەرەتا علی مەحمود پێناسی تۆڕەكەو كارو چالاكییەكانی بۆ كردن كە لە 10 ساڵی رابردوو چ هەوڵێكیان داوە بۆ ناساندنی دادگاكە لە كوردستان و عێراق و نامەی پێكهاتەكانی ( كاكەیی و شەبەك و كریستان و ئێزیدی) بۆ سكاڵا تۆماركردن لەسەر تاوانبارانی داعش و نامەی داواكاری تۆڕی پێشكەش بە بن سۆدا كرد كە تیایدا داوا لە بەڕێزیان كراوە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگگرتووەكان بكات دۆسیەی تاوانەكانی داعشیان بۆ بەرز بكاتەوە .
پاشان بن سۆدا بە دورو دریژی باسی هەوڵەكانی خۆیانی لەو بوارەدا كرد و رایگەیاند دوو رێگا لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی ئەم دۆسیەیە بكەنەوە لە دادگا :
1- لە رێگای دادگاییكردنی كەسێكی بڕیار بەدەستی داعش هەڵگری رەگەزنامەی 123 وڵاتەكەی ئەندام لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .
2- یاخود بە پێی خاڵی 3ی مادەی 12 , عێراق رەزامەند بێت دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە بكات لە سنور و كاتی دیاریكراو (( ئەمەیان بۆ تاوانەكانی داعش لە عێراق ئاسانە )).
دواتر كاك ئەیاد كاكەیی باسی كارەكانی خۆیانیان لە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە گەڵ قوربانیانی پێكهاتە جیاجیاكان كرد , دواتر كاك شوان وكاك زەمان سوپاسی دادگایان كرد بۆ هەوڵەكانیان.
لە كۆتاییدا ئەبو كاروان بە ناوی پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشی لە كارەكانیان لێكردن و داوەتی داواكاری گشتی و شاندی یاوەری كرد بۆ كوردستان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە قەوارەی تاوانەكانی داعش ببینن .
لە كۆتاییدا دیاری شاندی تۆڕی هاوپەیمانی پێشكەش بە داواكاری گشتی كراو سوپاسی بەرێزیان كرد كە پێشوازی لێكردن و گوێی بۆ داواكارییەكانیان گرت.

شاندی كوردستان دانیشتنی لە گەڵ داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا

شاندی كوردستان دانیشتنی لە گەڵ داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا

بۆچوون