Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/12/04 12:53
نوسەر: جینۆسایدی کورد

چیرۆكی ئه‌م ژنه‌ ئێزیدییه‌ بخوێنه‌وه‌

چیرۆكی ئه‌م ژنه‌ ئێزیدییه‌ بخوێنه‌وه‌

1 (1)

خاتوو‭ (‬س‭) ‬تا‭ ‬ڕۆژی‭ ‬3ی‭ ‬ئابی‭ ‬2014‭ ‬دانیشتووی‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ (‬ت‭) ‬بوو‭ ‬كه‌‭ ‬ده‌كه‌وێته‌‭ ‬10‭ ‬كیلۆمه‌تری‭ ‬باشووری‭ ‬ڕۆژهه‌ڵاتی‭ ‬شنگاله‌وه‌‭. ‬ته‌واوی‭ ‬دانیشتووانه‌كه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬كوردانی‭ ‬ئێزدی‭ ‬بوون‭. ‬خاتوو‭ (‬س‭) ‬به‌م‭ ‬شێوه‌یه‌‭ ‬سه‌رهاتی‭ ‬ئه‌و‭ ‬ساڵه‌ی‭ ‬بن‭ ‬ده‌ستی‭ ‬داعش‭ ‬ده‌گیڕێته‌وه‌‭: ‬

سه‌رله‌به‌یانیی‭ ‬ڕۆژی‭ ‬3‭-‬8‭ ‬كه‌‭ ‬بیستمان‭ ‬داعش‭ ‬له‌‭ ‬هه‌رچوار‭ ‬لاوه‌‭ ‬هێرش‭ ‬ده‌كاته‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬شنگال،‭ ‬ئێزدی‭ ‬شنگالیش‭ ‬به‌‭ ‬سه‌دان‭ ‬هه‌زار‭ ‬هه‌موویان‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬چیا‭ ‬هه‌ڵاتوون،‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬دواكه‌وتووین‭ ‬و‭ ‬تازه‌‭ ‬فریای‭ ‬هه‌ڵاتن‭ ‬ناكه‌وین،‭ ‬چونكه‌‭ ‬داعش‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬نێو‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌كانی‭ ‬ڕۆژهه‌ڵات‭ ‬و‭ ‬باشووری‭ ‬چیا‭ ‬و‭ ‬ڕێگه‌كانی‭ ‬ده‌رچوونی‭ ‬گرتووه‌‭ ‬یان‭ ‬ته‌قه‌یان‭ ‬له‌سه‌ره‌،‭ ‬ئێمه‌‭ ‬نێزیكه‌ی‭ ‬دووسه‌د‭ ‬كه‌سێك،‭ ‬پیاو،‭ ‬ژن،‭ ‬منداڵ،‭ ‬پیر‭ ‬و‭ ‬گه‌نجی‭ ‬دانیشتووی‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌ی‭ (‬ت‭) ‬ده‌بووین،‭ ‬گرد‭ ‬بووینه‌وه‌،‭ ‬بۆ‭ ‬خۆشاردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬خۆپاراستن،‭ ‬چووینه‌‭ ‬گونده‌‭ ‬ئه‌سڵییه‌كه‌ی‭ ‬خۆمان‭ ‬گوندی‭ (‬ق‭) ‬له‌‭ ‬نزیك‭ ‬كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان‭. ‬

دیار‭ ‬بوو‭ ‬داعشه‌كان‭ ‬هه‌ستیان‭ ‬كردبوو‭ ‬ئێمه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬كۆمه‌ڵه‌‭ ‬خێزانه‌،‭ ‬له‌و‭ ‬گونده‌‭ ‬خۆمان‭ ‬حه‌شار‭ ‬داوه‌،‭ ‬پاشنیوه‌ڕۆی‭ ‬هه‌مان‭ ‬ڕۆژ‭ ‬جه‌ماعه‌تێك‭ ‬داعش‭ ‬به‌‭ ‬ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌‭ ‬هاتن‭ ‬و‭ ‬بانگه‌وازیان‭ ‬كرد‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬له‌‭ ‬كه‌لاوه‌‭ ‬و‭ ‬حه‌شارگه‌كان‭ ‬نه‌هێنه‌‭ ‬ده‌رێ‭ ‬ده‌مانكوژن،‭ ‬ناچار‭ ‬هاتینه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭. ‬یه‌كێك‭ ‬له‌‭ ‬داعشه‌كان‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌زاریدا‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬شنگالییه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬مه‌ترسن‭ ‬هیچتان‭ ‬لێ‭ ‬ناكه‌ین،‭ ‬له‌‭ ‬شوێنی‭ ‬خۆتان‭ ‬بێخه‌م‭ ‬دانیشن‭. ‬به‌نیگه‌رانی‭ ‬و‭ ‬ترسوله‌رزه‌وه‌‭ ‬دانیشتین،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬له‌‭ ‬دڵی‭ ‬خۆشماندا‭ ‬بڕیارمان‭ ‬دابوو‭ ‬هه‌ر‭ ‬تاریك‭ ‬دابێت‭ ‬و‭ ‬خوا‭ ‬بكات‭ ‬داعشه‌كان‭ ‬نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌،‭ ‬مشوورێكی‭ ‬خۆمان‭ ‬بخۆین‭ ‬و‭ ‬ڕووه‌‭ ‬و‭ ‬چیا‭ ‬بڕۆین‭.‬

لێره‌دا،‭ ‬خاتوو‭ (‬س‭) ‬به‌‭ ‬حه‌سره‌تێكه‌وه‌،‭ ‬باسی‭ ‬مێرده‌كه‌ی‭ ‬كرد‭: ‬مێرده‌كه‌م‭ ‬سه‌ره‌ڕای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬بوو،‭ ‬پیاوێكی‭ ‬كاسبیش‭ ‬بوو،‭ ‬دوكانی‭ ‬سه‌رتاشیی‭ ‬هه‌بوو،‭ ‬سووكه‌‭ ‬بازرگانی‭ ‬و‭ ‬كڕین‭ ‬و‭ ‬فرۆشتنیشی‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬وه‌زعمان‭ ‬خراپ‭ ‬نه‌بوو‭ ‬و‭ ‬پاره‌یه‌كی‭ ‬له‌چاو‭ ‬شنگالییاندا،‭ ‬زۆر‭ ‬باشمان‭ ‬كۆكردبووه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ئۆتۆمبێلێكی‭ ‬پیكابیشمان‭ ‬هه‌بوو‭. ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬داعشه‌كان‭ ‬بگه‌ڕێنه‌وه‌‭ ‬گوند،‭ ‬مێرده‌كه‌م،‭ ‬چوار‭ ‬ده‌فته‌ر‭ ‬دۆلار‭ ‬و‭ ‬بڕێك‭ ‬پاره‌ی‭ ‬عێراقی‭ ‬و‭ ‬سویچی‭ ‬سه‌یاره‌كه‌ی‭ ‬فڕێ‭ ‬دایه‌‭ ‬درزی‭ ‬دیوارێكی‭ ‬كۆنه‌‭ ‬كه‌لاوه‌یه‌كه‌وه‌‭.‬

نه‌خێر،‭ ‬سه‌عات‭ ‬چواری‭ ‬ئێواره‌،‭ ‬ڕه‌تڵێك‭ ‬ئۆتۆمبێلی‭ ‬داعش‭ ‬هاتن،‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬زۆربه‌یان‭ ‬عه‌ره‌بی‭ ‬عێراقی،‭ ‬بگره‌‭ ‬ئی‭ ‬موسڵ‭ ‬و‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭ ‬و‭ ‬ده‌وروبه‌ری‭ ‬شنگال‭ ‬بوون‭. ‬هه‌مووانیان‭ ‬كۆكردینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬یه‌ك‭ ‬یه‌ك‭ ‬داوای‭ ‬هه‌ویه‌یان‭ ‬لێكردین‭. ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬مێرده‌كه‌میان‭ ‬ده‌ناسی،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬پاره‌‭ ‬و‭ ‬ئاڵتوون‭ ‬چت‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬بییهێنه‌‭. ‬ئه‌ویش‭ ‬ده‌یگوت‭ ‬پاره‌م‭ ‬نییه‌،‭ ‬ئه‌وه‌م‭ ‬هه‌یه‌‭ ‬كه‌‭ ‬له‌‭ ‬گیرفاندایه‌‭. ‬دواجار‭ ‬پاش‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬هه‌موو‭ ‬پاره‌ی‭ ‬گیرفانی‭ ‬پیاو‭ ‬و‭ ‬گه‌نجه‌كان‭ ‬و‭ ‬وه‌رگرتنی‭ ‬هه‌ویه‌‭ ‬و‭ ‬سه‌عات‭ ‬و‭ ‬مۆبایله‌كانیان،‭ ‬پیاوه‌‭ ‬پیر‭ ‬و‭ ‬گه‌نجه‌كانیان‭ ‬جیاكرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بردیانن‭.. (‬به‌‭ ‬قوڵپی‭ ‬گریانه‌وه‌‭) ‬تا‭ ‬ئه‌مڕۆ‭ ‬نه‌مانبیننه‌وه‌‭. ‬

مێرده‌كه‌م،‭ ‬له‌‭ ‬دوای‭ ‬دواوه‌‭ ‬بوو،‭ ‬به‌رله‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬سووچی‭ ‬ماڵه‌كان‭ ‬له‌‭ ‬چاو‭ ‬ون‭ ‬بێت،‭ ‬ئاوڕێكی‭ ‬له‌‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬دایه‌وه‌،‭ ‬ئیتر‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬ئاخر‭ ‬جار‭ ‬بوو‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ببینێته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ببینینه‌وه‌‭. ‬ئێمه‌ش‭ (‬ئافره‌ت‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كان،‭ ‬به‌‭ ‬پیر‭ ‬و‭ ‬گه‌نج‭ ‬و‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬كچه‌كانه‌وه‌‭) ‬كۆیان‭ ‬كردینه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ڕیزیان‭ ‬كردین‭. ‬هێشتا‭ ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌‭ ‬ده‌بڵه‌كانیان‭ ‬نه‌كردبووین،‭ ‬گوێمان‭ ‬له‌‭ ‬ڕێژنه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ستڕێژی‭ ‬زۆری‭ ‬گوولله‌‭ ‬بوو‭. ‬هاوارمان‭ ‬كرد‭ ‬بۆچی‭ ‬پیاوه‌ه‌كانتان‭ ‬كوشتین‭.. ‬داعشه‌‭ ‬كورده‌‭ ‬شنگالییه‌كه‌‭ ‬سوێندی‭ ‬خوارد،‭ ‬وه‌ڵڵا‭ ‬نه‌مانكوشتوون‭ ‬هه‌موویانمان‭ ‬برد‭ ‬بۆ‭ ‬سنونێ‭. ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌موومان‭ ‬بڕوامان‭ ‬نه‌كرد،‭ ‬چونكه‌‭ ‬كاتێك‭ ‬ئه‌و‭ ‬داعشانه‌ی‭ ‬پیاوه‌كانیان‭ ‬برد،‭ ‬گه‌ڕانه‌وه‌،‭ ‬دشداشه‌كانیان‭ ‬هه‌مووی‭ ‬خوێنی‭ ‬تازه‌ی‭ ‬پێوه‌‭ ‬بوو‭… ‬هه‌مووان‭ ‬ئه‌ژنۆمان‭ ‬شكا‭. ‬

دوای‭ ‬ئه‌وه‌،‭ ‬ئێمه‌ییان‭ ‬بار‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬بردیانین‭. ‬تا‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬گوندی‭ ‬سۆلاخ‭. (‬سۆلاخ‭ ‬گوندێكی‭ ‬ئاوه‌دان‭ ‬و‭ ‬سه‌وزی‭ ‬نێزیكی‭ ‬باشوری‭ ‬شاری‭ ‬شنگاله‌‭). ‬له‌وێ‭ ‬بردیانینه‌‭ ‬خانووی‭ ‬ماڵێكی‭ ‬ئێزیدی‭ ‬كه‌‭ ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬هه‌ڵاتبوون‭. ‬ئێواره‌یه‌كی‭ ‬گه‌رم،‭ ‬تینوو‭ ‬برسی‭ ‬له‌‭ ‬ترس‭ ‬و‭ ‬خورپه‌ی‭ ‬پیاو‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كانماندا،‭ ‬ڕه‌نگمان‭ ‬به‌ڕووه‌وه‌‭ ‬نه‌مابوو‭. ‬هه‌مووانیان‭ ‬هێشتینه‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬سه‌عات‭ ‬8ی‭ ‬شه‌و،‭ ‬به‌و‭ ‬برسێتی‭ ‬و‭ ‬تێنوێتییه‌وه‌،‭ ‬دیسان‭ ‬سواری‭ ‬پشتی‭ ‬لۆرییان‭ ‬كردین،‭ ‬سه‌عاتونیوێك‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬بووین‭ ‬تا‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬ناو‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭. ‬له‌وێ‭ ‬هه‌موومانیان‭ ‬كرده‌‭ ‬بینای‭ ‬قوتابخانه‌یه‌كی‭ ‬تاریكونوته‌كه‌وه‌‭. ‬ژیانی‭ ‬چی؛‭ ‬كوله‌مه‌رگی‭. ‬له‌‭ ‬چله‌ی‭ ‬هاویندا‭ ‬ئاویی‭ ‬تانكیی‭ ‬سه‌ربانمان‭ ‬ده‌خوارده‌وه‌‭. ‬خواردن،‭ ‬سێ‭ ‬ژه‌مه‌‭ ‬له‌‭ ‬هێلكه‌ی‭ ‬كوڵاو‭ ‬و‭ ‬شله‌‭ ‬و‭ ‬نیسكێنه‌‭ ‬زیاتر‭ ‬نه‌بوو‭. ‬وه‌لحاڵ‭ ‬ژیمه‌مره‌‭ ‬و‭ ‬مه‌ژی‭ ‬بوو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬دواتر‭ ‬هه‌زار‭ ‬خۆزگه‌مان‭ ‬به‌و‭ ‬ژیانه‌‭ ‬ده‌خوارد‭. ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬له‌‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭ ‬زۆر‭ ‬خه‌ممان‭ ‬پێ‭ ‬ده‌خوارد،‭ ‬داعشێكی‭ ‬كوردی‭ ‬لێ‭ ‬بوو،‭ ‬هه‌موو‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬ده‌هاته‌‭ ‬نێومان‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬قسه‌‭ ‬ته‌عه‌دای‭ ‬لێ‭ ‬ده‌كردین‭. ‬ئێمه‌ش‭ ‬ناوه‌‭ ‬ناوه‌‭ ‬جوابمان‭ ‬ده‌دایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌ئاشكرا‭ ‬پێمان‭ ‬ده‌گوت‭: ‬تۆ‭ ‬گوایه‌‭ ‬كوردیت،‭ ‬چۆن‭ ‬غیره‌تت‭ ‬قه‌بووڵ‭ ‬ده‌كات‭ ‬ئه‌م‭ ‬عه‌ره‌به‌‭ ‬پێپه‌تییانه‌‭ ‬ئه‌وها‭ ‬به‌م‭ ‬خوشكانه‌ت‭ ‬بكه‌ن؟‭ ‬له‌‭ ‬وه‌ڵامدا‭ ‬ده‌یگوت‭: ‬ئێوه‌‭ ‬كافرن،‭ ‬شایسته‌ی‭ ‬زۆر‭ ‬له‌وه‌‭ ‬خراپترن‭.  ‬

پاش‭ ‬نێزیكه‌ی‭ ‬چل‭ ‬ڕۆژ،‭ ‬شه‌وێك‭ ‬سواری‭ ‬پاسی‭ ‬كۆسته‌ریان‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬بڕۆ‭. ‬بۆ‭ ‬كوێ؟‭ ‬نازانین‭. ‬وه‌لێ‭ ‬زانیمان‭ ‬ڕووه‌‭ ‬و‭ ‬موسڵ‭ ‬ده‌چین‭. ‬كاتێكمان‭ ‬زانی‭ ‬پاش‭ ‬ئه‌وه‌نده‌‭ ‬سه‌عاته‌،‭ ‬له‌‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬بینایه‌ی‭ ‬ته‌لبه‌ندكراوی‭ ‬ده‌وره‌دراو‭ ‬به‌پاسه‌وانییه‌كی‭ ‬قایمی‭ ‬داعشه‌كان،‭ ‬دایانبه‌زاندین‭ ‬و‭ ‬كردیانینه‌‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬هۆڵی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬گه‌رمه‌وه‌‭. ‬به‌یانی‭ ‬زانیمان‭ ‬ئه‌و‭ ‬شوێنه‌؛‭ ‬سجنی‭ ‬بادووشه‌‭. ‬ده‌وری‭ ‬بیست‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬له‌وێنده‌ر‭ ‬هێشتیانینه‌وه‌،‭ ‬خواردنی‭ ‬زۆر‭ ‬خراپ،‭ ‬ئاوی‭ ‬پیس‭ ‬و‭ ‬گه‌رم،‭ ‬هه‌موو‭ ‬منداڵه‌كان‭ ‬تووشی‭ ‬سكچوون‭ ‬و‭ ‬ڕشانه‌وه‌‭ ‬بوون،‭ ‬ئه‌وانیش‭ ‬به‌وپه‌ڕی‭ ‬بێبه‌زه‌ییه‌وه‌‭ ‬هه‌ڵسوكه‌وتیان‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئێمه‌‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬ساوا‭ ‬نه‌خۆشه‌كانیشدا‭ ‬ده‌كرد‭. ‬

به‌یانییه‌ك‭ ‬هاتن‭ ‬گوتیان‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬بۆردومانی‭ ‬فڕۆكه‌،‭ ‬ده‌تاگوازینه‌وه‌‭. ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬داعشی‭ ‬پیسی‭ ‬ناشیرینی‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌ده‌ب،‭ ‬هاتن‭ ‬و‭ ‬كچه‌كان،‭ ‬ئه‌وانه‌ی‭ ‬كچ‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬شوویان‭ ‬نه‌كردبوو،‭ ‬له‌‭ ‬ته‌مه‌نی‭ ‬هه‌شت‭ ‬ساڵان‭ ‬به‌ره‌وژوور،‭ ‬ئه‌و‭ ‬ژنانه‌ش‭ ‬گه‌نج‭ ‬و‭ ‬جوان‭ ‬بوون‭ ‬و‭ ‬ته‌مه‌نیان‭ ‬له‌‭ ‬خوار‭ ‬په‌نجا‭ ‬ساڵییه‌وه‌‭ ‬بوو،‭ ‬جیایان‭ ‬كردنه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بردیانن،‭ ‬منیش‭ ‬هه‌رچه‌ند‭ ‬گه‌نج‭ ‬بووم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬جلوبه‌رگی‭ ‬پیره‌ژنانم‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬كردبوو‭ (‬له‌‭ ‬نێوز‭ ‬ئێزدیاندا،‭ ‬جلوبه‌رگ‭ ‬و‭ ‬چۆنێتیی‭ ‬كچان‭ ‬و‭ ‬ژنان‭ ‬جیاوازه‌،‭ ‬هه‌ر‭ ‬ئافره‌تێكی‭ ‬ئێزدی‭ ‬به‌‭ ‬جلك‭ ‬و‭ ‬سه‌ره‌پێچیدا‭ ‬به‌ئاسانی‭ ‬ده‌زانرێت‭ ‬ژنه‌‭ ‬یان‭ ‬كچه‌‭)‬،‭ ‬په‌چه‌یه‌كیشم‭ ‬به‌‭ ‬ده‌مولووتمدا‭ ‬هه‌ڵبه‌ستبوو،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬گه‌نج‭ ‬و‭ ‬جوانه‌كانیان‭ ‬برد‭ ‬و‭ ‬ئێمه‌ش‭ (‬به‌ته‌مه‌نه‌كان‭) ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌یان‭ ‬كردین‭ ‬بردیانینه‌وه‌‭ ‬بینای‭ ‬قوتابخانه‌یه‌كی‭ ‬تر‭ ‬له‌نێو‭ ‬ته‌له‌عفه‌ردا‭. ‬

به‌یانییه‌ك‭ ‬هاتن‭ ‬گوتیان‭: ‬یه‌ڵڵا‭ ‬كێ‭ ‬ده‌بێته‌‭ ‬موسڵمان،‭ ‬ئازادی‭ ‬ده‌كه‌ین‭. ‬منیش‭ ‬له‌تاو‭ ‬سێ‭ ‬منداڵه‌كه‌م‭ (‬دوو‭ ‬كیژۆڵه‌‭ ‬و‭ ‬برا‭ ‬چوار‭ ‬ساڵانه‌كه‌یان‭)‬،‭ ‬به‌‭ ‬خه‌سوو‭ ‬و‭ ‬دایكیشمم‭ ‬گوت‭ ‬با‭ ‬بڵێین‭ ‬ده‌بینه‌‭ ‬موسڵمان،‭ ‬به‌ڵكو‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬خوایه‌‭ ‬نه‌جاتمان‭ ‬بێت‭. ‬گوتیان‭ ‬باشه‌‭. ‬به‌‭ ‬داعشه‌كانم‭ ‬گوت‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ڕازین‭ ‬ببینه‌‭ ‬موسڵمان،‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬ئافره‌تی‭ ‬به‌ته‌مه‌نی‭ ‬تریش‭ ‬گوتیان‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬ده‌بین‭. ‬له‌‭ ‬ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌‭ ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌یان‭ ‬كردین‭. ‬كاتێكمان‭ ‬زانی‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬دوو‭ ‬گوندی‭ ‬عاره‌بان؛‭ ‬كه‌سر‭ ‬ئه‌لمیحراب‭ ‬و‭ ‬قزلقیو‭. ‬له‌وێ‭ ‬چی‭ ‬ببینین‭! ‬نزیكه‌ی‭ ‬300‭ ‬گه‌نجی‭ ‬ئێزدی‭ ‬كه‌‭ ‬گوایه‌‭ ‬كردوویاننه‌ته‌‭ ‬موسڵمان‭ ‬له‌و‭ ‬گوندانه‌ن‭ (‬نێوان‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭ ‬و‭ ‬شنگال‭). ‬ئیعلانیان‭ ‬كرد‭ ‬هه‌ر‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬مێرده‌ی‭ ‬بچنه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬یه‌كتر‭ ‬و‭ ‬پێكه‌وه‌‭ ‬بژین‭. ‬من‭ (‬ئه‌ڵبه‌ت‭ ‬ده‌مزانی‭ ‬مێرده‌كه‌م‭ ‬نه‌ماوه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬كوڕێكی‭ ‬خزممان‭ ‬له‌نێو‭ ‬پیاوه‌كاندا‭ ‬بوو،‭ ‬ئیتیفاقمان‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬گوتمان‭ ‬ئێمه‌‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬مێردین‭). ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬ئه‌و‭ ‬خزمه‌مدا،‭ ‬به‌‭ ‬ناوی‭ ‬ژنومێردایه‌تییه‌وه‌،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬وه‌ك‭ ‬خوشكوبرا‭ ‬و‭ ‬به‌مه‌ردایه‌تیی‭ ‬ئێزدییانه‌،‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬له‌‭ ‬ماڵێكدا‭ ‬ژیاین‭. ‬تا‭ ‬شه‌وێك‭ ‬ئه‌و‭ ‬كوڕه‌‭ ‬و‭ ‬چه‌ند‭ ‬گه‌نجێكی‭ ‬تری‭ ‬هاوڕێی،‭ ‬فورسه‌تیان‭ ‬هێنا‭ ‬و‭ ‬شه‌وله‌ناو‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬چیای‭ ‬شنگال،‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬سه‌نگه‌ره‌كانی‭ ‬پێشمه‌رگه‌،‭ ‬هه‌ڵاتن‭ ‬و‭ ‬قوتار‭ ‬بوون‭. ‬

به‌ره‌و‭ ‬ڕه‌ققه‌‭!‬

به‌یانییه‌ك‭ ‬كه‌‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬منداڵه‌كانم‭ ‬و‭ ‬دایك‭ ‬و‭ ‬خه‌سوومدا‭ ‬له‌‭ ‬ماڵێكدا‭ ‬ده‌ژیاین،‭ ‬دیسان‭ ‬داعشگه‌لێك‭ ‬هاتن‭ ‬گردیان‭ ‬كردینه‌وه‌‭. ‬یه‌كێكیان‭ ‬پێی‭ ‬گوتم‭: ‬ئه‌و‭ ‬په‌چه‌یه‌ی‭ ‬ڕووخسارت‭ ‬لابده‌،‭ ‬تۆ‭ ‬دیاره‌‭ ‬گه‌نجی‭. ‬گوتم‭ ‬منداڵه‌كه‌م‭ ‬نه‌خۆشه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬بیانووی‭ ‬منداڵه‌كه‌مه‌وه‌‭ ‬دوور‭ ‬كه‌وتمه‌وه‌‭. ‬وه‌لێ‭ ‬ئه‌و‭ ‬بێنامووسه‌،‭ ‬دوام‭ ‬كه‌وت‭ ‬و‭ ‬به‌زۆر‭ ‬په‌چه‌كه‌ی‭ ‬لادام‭. ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬گوتی‭ ‬ئێستا‭ ‬ئه‌و‭ ‬جلوبه‌رگه‌‭ ‬پیرانه‌یه‌ت‭ ‬لا‭ ‬ده‌به‌یت‭ ‬و‭ ‬دێیته‌وه‌‭ ‬ده‌نا‭ ‬كچه‌كه‌ت‭ ‬ده‌كوژم‭. ‬ناچار‭ ‬خۆم‭ ‬گۆڕی‭. ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬منیان‭ ‬له‌‭ ‬ژنه‌‭ ‬به‌ته‌مه‌نه‌كان‭ ‬جیاكرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬نێزیكه‌ی‭ ‬100‭ ‬كچ‭ ‬و‭ ‬ژنی‭ ‬گه‌نجی‭ ‬تردا،‭ ‬ڕیزیان‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬سواری‭ ‬كۆسته‌ریان‭ ‬كردین،‭ ‬گوتمان‭: ‬بۆ‭ ‬كوێمان‭ ‬ده‌به‌ن؟‭ ‬به‌‭ ‬لاقرتێوه‌‭ ‬ده‌یانگوت‭ ‬بۆ‭ ‬لای‭ ‬مێرده‌كانتان‭! ‬چه‌ند‭ ‬سه‌عاتێك‭ ‬به‌ڕێوه‌‭ ‬بووین‭. ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬ده‌روازه‌ی‭ ‬شارێك،‭ ‬له‌‭ ‬كچه‌‭ ‬ژیكه‌ڵه‌یه‌كی‭ ‬هه‌شتونۆ‭ ‬ساڵانی‭ ‬ته‌نیشتم‭ ‬پرسی‭: ‬تۆ‭ ‬خوێنده‌واریت،‭ ‬بزانه‌‭ ‬به‌‭ ‬تابلۆكاندا‭ ‬ئێره‌‭ ‬كوێیه‌؟‭ ‬ده‌موده‌ست‭ ‬وه‌ڵامی‭ ‬دامه‌وه‌‭: ‬ئێره‌‭ ‬شاری‭ ‬ڕه‌ققه‌یه‌‭. ‬له‌وێ‭ ‬بردیانینه‌‭ ‬ماڵێكی‭ ‬گه‌وره‌وه‌‭. ‬ئه‌میرێكی‭ ‬سه‌رسه‌ری‭ ‬و‭ ‬كۆمه‌ڵێك‭ ‬داعش‭ ‬هاتن‭ ‬گوتیان،‭ ‬یه‌ڵڵا‭ ‬به‌‭ ‬قورعه‌‭ (‬تیروپشك‭) ‬هه‌ر‭ ‬ده‌‭ ‬ئافره‌تان‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵێك‭ ‬دابه‌ش‭ ‬ده‌كه‌ین‭. ‬دواجار‭ ‬من‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬نۆ‭ ‬كچی‭ ‬گه‌نجی‭ ‬ده‌سته‌دا،‭ ‬به‌ر‭ ‬ماڵێك‭ ‬كه‌وتین‭. ‬دوو‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژی‭ ‬یه‌كه‌م،‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬ده‌سته‌‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬پیاوانی‭ ‬عه‌ره‌ب‭ ‬كه‌‭ ‬به‌‭ ‬شێوه‌زاریاندا‭ ‬دیار‭ ‬بوو،‭ ‬له‌‭ ‬مه‌غریب‭ ‬و‭ ‬جه‌زائیری‭ ‬و‭ ‬میسری‭ ‬و‭ ‬لیبی‭ ‬و‭ ‬خه‌لیجی‭ ‬و‭ ‬عێراقییان‭ ‬تێدا‭ ‬بوو‭. ‬پاش‭ ‬نێزیكه‌ی‭ ‬سێ‭ ‬هه‌فته‌،‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬داعشێكی‭ ‬پیس‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬منی‭ ‬كڕی‭. ‬دواتر‭ ‬زانیم‭ ‬ئه‌مه‌‭ ‬یه‌كێكه‌‭ ‬له‌‭ ‬بێنامووسترین‭ ‬و‭ ‬دڵڕه‌قترین‭ ‬ئه‌میره‌كانی‭ ‬داعش‭ ‬و‭ ‬ناوی‭ (‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌بی‭ ‬تونسی‭) ‬بوو‭. ‬ئه‌م‭ ‬ئه‌میره‌‭ ‬نامه‌رده‌،‭ ‬له‌ژێر‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌ی‭ ‬كوشتنی‭ ‬منداڵه‌كانمدا،‭ ‬ته‌عه‌دای‭ ‬زۆری‭ ‬كرد‭. ‬ته‌عزیبی‭ ‬زۆری‭ ‬خۆم‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كانی‭ ‬دا‭. ‬شه‌وێك‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬گوتی‭: ‬سبه‌ی‭ ‬ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬بۆ‭ ‬شنگال،‭ ‬ئێوه‌‭ ‬به‌‭ ‬موه‌قه‌ت‭ ‬ده‌فرۆشمه‌‭ ‬براده‌رێكم‭. ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌ی‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬بردینییە‌‭ ‬شوێنێكه‌وه‌‭ ‬وه‌ك‭ ‬چایخانه‌‭ ‬وابوو‭. ‬پڕ‭ ‬بوو‭ ‬له‌‭ ‬داعش‭ ‬هه‌موویان‭ ‬دانیشتبوون‭. ‬هاواری‭ ‬كرد،‭ ‬ئه‌مانه‌‭ ‬به‌‭ ‬موه‌قه‌ت‭ ‬ده‌فرۆشم‭. ‬دووان‭ ‬هاتن،‭ ‬هه‌ردووكیان‭ ‬كورد‭ ‬بوون‭. ‬به‌‭ ‬شێوه‌زاریاندا‭ ‬دیار‭ ‬بوو،‭ ‬یه‌كیان‭ ‬هی‭ ‬ده‌ڤه‌ری‭ ‬دهۆك‭ ‬بوو،‭ ‬ئه‌وی‭ ‬تریان‭ ‬سووری‭. ‬زۆریان‭ ‬لێ‭ ‬پاڕامه‌وه‌‭ ‬بمانكڕن‭. ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئه‌میره‌‭ ‬تونسییه‌‭ ‬تا‭ ‬بڵێی‭ ‬نامه‌رد‭ ‬و‭ ‬پیس‭ ‬و‭ ‬دڵڕه‌ق‭ ‬بوو‭. ‬نه‌خێر‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬كورده‌‭ ‬نامه‌رده‌،‭ ‬غیره‌تیان‭ ‬نه‌جووڵا‭ ‬و‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬گاڵته‌‭ ‬پێكردنمانه‌وه‌،‭ ‬گوتیان‭ ‬نامانه‌وێت‭. ‬دواتر‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌بی‭ ‬تونسی‭ ‬بردینی‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵێك‭. ‬له‌وێ،‭ ‬داعشێكی‭ ‬پیسی‭ ‬تری‭ ‬لێ‭ ‬بوو‭ ‬به‌ناوی‭ (‬ئه‌بو‭ ‬نایفی‭ ‬لیبی‭).‬

سه‌یر‭ ‬ده‌كه‌م‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌كه‌یدا،‭ ‬كچێكی‭ ‬ئێزدی‭ ‬كڕیوه‌‭ ‬و‭ ‬له‌گه‌ڵیدا‭ ‬ده‌ژی‭. ‬كچه‌كه‌‭ ‬زۆر‭ ‬به‌سه‌رمدا‭ ‬گریا‭: ‬خوشكه‌كه‌م‭ ‬تۆ‭ ‬چی‭ ‬گه‌یاندوویته‌‭ ‬ئێره‌‭ ‬ئه‌ی‭ ‬هاوار‭. ‬هه‌ر‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌ب‭ ‬ڕۆیشت،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬نایفی‭ ‬لیبی‭ ‬هه‌ڕه‌شه‌ی‭ ‬كرد‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬نه‌چمه‌‭ ‬لای،‭ ‬كوڕه‌كه‌م‭ ‬ده‌كوژێت‭. ‬ته‌سلیم‭ ‬نه‌بووم،‭ ‬ئاخری،‭ ‬نه‌واری‭ ‬كوڕه‌‭ ‬چوارساڵانه‌كه‌می‭ ‬به‌‭ ‬پشتی‭ ‬سه‌یاره‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬به‌سته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌دوای‭ ‬خۆیدا‭ ‬ڕایكێشا‭, ‬هاوارم‭ ‬كرد‭ ‬چیت‭ ‬ده‌وێت‭ ‬به‌س‭ ‬ئه‌و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬ڕامه‌كێشه‌‭.‬

‭ ‬لێره‌دا‭ ‬خاتوو‭ (‬س‭) ‬دایه‌‭ ‬كوڵی‭ ‬گریان‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬كه‌‭ ‬كوڕه‌‭ ‬چوارساڵه‌كه‌می‭ ‬له‌‭ ‬سه‌یاره‌كه‌ی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬هه‌موو‭ ‬گیانی‭ ‬بریندار‭ ‬بووبوو‭. ‬تا‭ ‬دوو‭ ‬هه‌فته‌ش‭ ‬چاك‭ ‬نه‌بووه‌وه‌‭. ‬

هه‌فته‌‭ ‬و‭ ‬دوا،‭ ‬به‌‭ ‬داخه‌وه‌،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌بی‭ ‬تونسی‭ ‬نه‌كوژرا‭ ‬و‭ ‬دیسان‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بردینییه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬خۆی‭. ‬هه‌فته‌یه‌كی‭ ‬تر‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬موسڵ‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬هه‌فته‌یه‌‭ ‬فرۆشتینی‭ ‬به‌‭ ‬داعشێكی‭ ‬سووریایی‭. ‬هاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ماوه‌یه‌ك‭ ‬مایه‌وه‌،‭ ‬دواتر‭ ‬شه‌وێك‭ ‬گوتی‭ ‬ده‌تانفرۆشمه‌وه‌‭. ‬بۆ‭ ‬سبه‌ی‭ ‬شه‌و‭ ‬بردینی‭ ‬بۆ‭ ‬ماڵی‭ ‬داعشێكی‭ ‬ئیماراتی‭. ‬هێنده‌م‭ ‬زانی‭ ‬سێ‭ ‬ژن‭ ‬و‭ ‬كچی‭ ‬شنگالی‭ ‬هاتنه‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭ (‬ع،‭ ‬و،‭ ‬ن‭)‬،‭ ‬دیاره‌‭ ‬ئه‌و‭ ‬ئیماراتییه‌‭ ‬هه‌رسێكیانی‭ ‬كڕیبوو‭. ‬هه‌فته‌یه‌ك‭ ‬له‌وێ‭ ‬ماینه‌وه‌،‭ ‬كاتێكم‭ ‬زانی،‭ ‬ئه‌بومیسعه‌بی‭ ‬تونسی‭ ‬دیسان‭ ‬هاته‌وه‌‭. ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬بمانباته‌وه‌،‭ ‬كه‌‭ ‬زانی‭ ‬من‭ ‬لای‭ ‬ئه‌و‭ ‬داعشه‌‭ ‬ئیماراتییه‌‭ ‬سكاڵام‭ ‬كردووه‌‭ ‬له‌وه‌ی‭ ‬به‌رانبه‌رمان‭ ‬خراپه‌،‭ ‬گوتی‭: ‬سه‌ركه‌وه‌‭. ‬ناچار‭ ‬سه‌ركه‌وتم‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كانمان‭ ‬لای‭ (‬ع،‭ ‬و،‭ ‬ن‭) ‬به‌جێ‭ ‬هێشت‭. ‬به‌‭ ‬ئۆتۆمۆمبێل‭ ‬له‌‭ ‬ناوه‌ڕاستی‭ ‬شاری‭ ‬ڕه‌ققه‌دا،‭ ‬له‌‭ ‬فولكه‌یه‌كدا‭ ‬دیاربوو‭ ‬چاڵێكی‭ ‬گه‌وره‌ی‭ ‬تێدابوو،‭ ‬به‌و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬فڕێی‭ ‬دامه‌‭ ‬نێو‭ ‬چاڵه‌كه‌وه‌،‭ ‬چه‌ندی‭ ‬هاوارم‭ ‬كرد‭ ‬به‌و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬تاریكه‌‭ ‬و‭ ‬له‌و‭ ‬چاڵه‌دا‭ ‬ده‌رم‭ ‬بێنێت‭ ‬سوودی‭ ‬نه‌بوو‭. ‬سه‌عات‭ ‬دوازده‌ی‭ ‬شه‌و‭ ‬ڕایكێشام‭ ‬و‭ ‬ده‌ریهێنامه‌وه‌‭. ‬له‌‭ ‬ئۆتۆمبێله‌كه‌دا‭ ‬به‌ده‌م‭ ‬هاژووشتنه‌وه‌‭ ‬زۆری‭ ‬لێدام‭ ‬و‭ ‬ته‌نانه‌ت‭ ‬قژی‭ ‬گرتم‭ ‬و‭ ‬سه‌ری‭ ‬كێشام‭ ‬به‌‭ ‬پێشی‭ ‬سه‌یاره‌كه‌دا‭ ‬و‭ ‬برینداری‭ ‬كردم‭. ‬

بردمی‭ ‬بۆ‭ ‬نه‌خۆشخانه‌،‭ ‬پزیشكه‌كان‭ ‬كه‌‭ ‬ناسیانم‭ ‬و‭ ‬مه‌سه‌له‌كه‌یان‭ ‬زانی‭ ‬بۆم‭ ‬گریان‭. ‬ڕۆیشتینه‌وه‌،‭ ‬ئیتر‭ ‬له‌و‭ ‬ڕۆژه‌وه‌،‭ ‬ئه‌و‭ ‬داعشه‌‭ ‬تونسییه‌‭ ‬بێنامووسه‌،‭ ‬پیستر‭ ‬بوو،‭ ‬خراپتری‭ ‬لێ‭ ‬به‌سه‌رهات،‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ته‌عزیبی‭ ‬ڕۆژانه‌ی‭ ‬خۆم‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬وردانه‌‭. ‬گوتی‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بیست‭ ‬سوره‌ت‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬نه‌كه‌ی‭ ‬ده‌تكوژم‭. ‬به‌ناچاری‭ ‬له‌به‌رم‭ ‬كردن‭. ‬ڕۆژێك‭ ‬هاته‌وه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬خۆتان‭ ‬حازر‭ ‬كه‌ن،‭ ‬ئه‌مجاره‌‭ ‬ده‌ڕۆم‭ ‬بۆ‭ ‬شه‌ڕ‭ ‬و‭ ‬زۆرم‭ ‬پێ‭ ‬ده‌چێت،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬سبه‌ی‭ ‬ده‌تانفرۆشمه‌وه‌‭. ‬گوتم،‭ ‬بمانفرۆشه‌‭ ‬به‌و‭ ‬كابرا‭ ‬ئیماراتییه‌ی‭ ‬ڕه‌فیقه‌كانمی‭ ‬كڕیوه‌ته‌وه‌‭. ‬تووڕه‌‭ ‬بوو‭. ‬بۆ‭ ‬سبه‌ی‭ ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌ی‭ ‬كردین‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬چه‌ند‭ ‬سه‌عاتێك‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭.  ‬له‌‭ ‬ماڵێكدا‭ ‬دایناین‭ ‬و‭ ‬ڕۆیشت‭. ‬كاتێكم‭ ‬زانی،‭ ‬پیاوێكی‭ ‬ناشیرینی‭ ‬بێنامووس‭ ‬هات‭. ‬نانێكی‭ ‬هاكه‌زایی‭ ‬هێنابوو‭ ‬بۆمان‭. ‬دواتر‭ ‬زانیم‭ ‬ناوی‭ (‬ئه‌بو‭ ‬جیهادی‭ ‬لیبییه‌‭). ‬ئه‌بو‭ ‬جیهاد‭ ‬گوتی‭: ‬من‭ ‬تۆم‭ ‬له‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌بی‭ ‬تونسی‭ ‬كڕیوه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چووه‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭. ‬بۆ‭ ‬سبه‌ی‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كیسێكی‭ ‬به‌ده‌سته‌وه‌‭ ‬بوو‭ ‬ماده‌یه‌كی‭ ‬تێدا‭ ‬بوو‭ ‬وه‌ك‭ ‬ئارد‭. ‬گوتم‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬چییه‌؟‭ ‬گوتی‭: ‬موخه‌دیراته‌‭. ‬حازری‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬كێشانی‭. ‬لێم‭ ‬پرسی‭: ‬ئه‌وه‌‭ ‬خراپ‭ ‬نییه‌؟‭. ‬گوتی‭: ‬با،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬چی‭ ‬بكه‌م‭ ‬پێی‭ ‬مورتاح‭ ‬ده‌بم‭. ‬

ئه‌شكه‌نجه‌ی‭ ‬به‌رده‌وام‭ ‬

ئه‌م‭ ‬داعشه‌‭ ‬لیبییه‌،‭ ‬دووسێ‭ ‬ڕۆژی‭ ‬یه‌كه‌م‭ ‬خۆی‭ ‬زۆر‭ ‬شه‌ریف‭ ‬و‭ ‬نه‌رمونیان‭ ‬پێشان‭ ‬داین‭. ‬ڕۆژێك‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬هار‭ ‬بووبوو‭ ‬گوتی‭: ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬بیست‭ ‬سووره‌ت‭ ‬له‌به‌رنه‌كه‌ی‭ ‬كچه‌‭ ‬چكۆلانه‌كه‌ت‭ (‬ته‌مه‌نی‭ ‬2‭ ‬ساڵ‭ ‬بوو‭) ‬سه‌رده‌بڕم‭. ‬گوتم‭ ‬به‌سه‌رچاو،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬تولای‭ ‬و‭ ‬خوشكوبراكه‌ی‭ ‬منداڵن‭ ‬و‭ ‬گوناحیان‭ ‬نییه‌،‭ ‬وه‌ره‌‭ ‬من‭ ‬سه‌ربڕه‌‭. ‬گوتی‭: ‬ئه‌وه‌‭ ‬منداڵه‌‭ ‬كافره‌‭ ‬و‭ ‬ده‌یكوژم‭. ‬بیست‭ ‬سووره‌ته‌كه‌م‭ ‬له‌به‌ركرد‭ ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بوو‭. ‬ده‌‭ ‬سووره‌تم‭ ‬لای‭ ‬كابرای‭ ‬تونسی‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬كردبوو،‭ ‬ده‌ی‭ ‬تریش‭ ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بوو‭ ‬شتێكم‭ ‬لێ‭ ‬له‌به‌ر‭ ‬كردن‭. ‬به‌ڵام‭ ‬ئه‌و‭ ‬به‌‭ ‬له‌به‌ركردنه‌كه‌م‭ ‬ڕازی‭ ‬نه‌بوو‭. ‬ده‌مگوت،‭ ‬ئاخر‭ ‬منێكی‭ ‬نه‌خوێنده‌وار‭ ‬هه‌روا‭ ‬ده‌توانم،‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬ده‌به‌ستمه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ته‌عزیبی‭ ‬منداڵه‌كانی‭ ‬ده‌دا‭. ‬

ڕۆژێك‭ ‬هاته‌وه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬ده‌بێ‭ ‬فێری‭ ‬ته‌قه‌كردن‭ ‬ببیت‭. ‬گوتم‭ ‬بۆچی؟‭ ‬گوتی‭: ‬ده‌تبه‌م‭ ‬بۆ‭ ‬شه‌ڕی‭ ‬شنگال‭ ‬تا‭ ‬پێشمه‌رگه‌‭ ‬بكوژیت‭. ‬ئیتر‭ ‬تا‭ ‬چه‌ند‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬بتڵێك،‭ ‬قوتوویه‌كی‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬قه‌راغی‭ ‬دیواره‌كه‌‭ ‬داده‌نا‭ ‬و‭ ‬ده‌یگوت‭ ‬ده‌ی‭ ‬وه‌ك‭ ‬نیشانه‌‭ ‬ته‌قه‌ی‭ ‬لێ‭ ‬بكه‌‭. ‬دوای‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬به‌یانییه‌ك‭ ‬سواری‭ ‬سه‌یاره‌ی‭ ‬كردم‭ ‬و‭ ‬پاش‭ ‬كه‌مێك‭ ‬خۆشی‭ ‬له‌‭ ‬ماڵه‌كه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌،‭ ‬گوتی‭ ‬ده‌ڕۆین‭ ‬بۆ‭ ‬جه‌بهه‌‭ ‬له‌‭ ‬شنگال‭. ‬دابه‌زیم‭ ‬گوتم‭: ‬ئه‌دی‭ ‬منداڵه‌كانم؟‭ ‬گوتی‭ ‬چاره‌سه‌رم‭ ‬كردوون،‭ ‬حه‌ز‭ ‬ده‌كه‌یت‭ ‬وه‌ره‌‭ ‬ببینه‌‭ ‬چۆن‭. ‬كه‌‭ ‬چوومه‌‭ ‬ژووره‌وه‌‭ ‬چی‭ ‬ببینم‭ ‬خودایه‌‭! ‬دوو‭ ‬كچه‌‭ ‬بچكۆله‌كه‌م‭ ‬له‌‭ ‬ژوورێكی‭ ‬گه‌رمدا‭ ‬بێ‭ ‬نان‭ ‬و‭ ‬ئاو‭ ‬داناوه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌رگای‭ ‬له‌سه‌ر‭ ‬داخستوون‭. ‬ئه‌دی‭ ‬كوا‭ ‬كوڕه‌‭ ‬چوارساڵانه‌كه‌م؟‭ ‬ده‌رگای‭ ‬خانه‌ی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬سه‌ره‌وه‌ی‭ ‬دۆڵابه‌كه‌ی‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بینیم‭ ‬كوڕه‌كه‌می‭ ‬له‌و‭ ‬خانه‌یه‌یه‌دا‭ ‬داناوه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌رگاكه‌ی‭ ‬داخستووه‌‭. ‬شێت‭ ‬بووم‭ ‬و‭ ‬هاوارم‭ ‬كرد‭. ‬نه‌خێر‭ ‬به‌‭ ‬شه‌قوزلله‌‭ ‬ڕایكێشام‭ ‬بۆ‭ ‬نێو‭ ‬سه‌یاره‌كه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌رچوو‭ ‬به‌ره‌و‭ ‬شنگال‭. ‬له‌‭ ‬ڕێگا‭ ‬ده‌ستی‭ ‬منیشی‭ ‬به‌سته‌وه‌‭ ‬تا‭ ‬گه‌یشتینه‌‭ ‬نێو‭ ‬شنگال‭. ‬من‭ ‬هه‌ر‭ ‬هاوارم‭ ‬ده‌كرد‭ ‬له‌تاو‭ ‬منداڵه‌كانم‭. ‬هه‌فته‌یه‌ك‭ ‬به‌‭ ‬ده‌ستبه‌ستراوی‭ ‬له‌‭ ‬شنگال‭ ‬له‌نێو‭ ‬سه‌یاره‌كه‌دا‭ ‬مامه‌وه‌‭. ‬خۆی‭ ‬ده‌چوو‭ ‬بۆ‭ ‬جه‌بهه‌ی‭ ‬پێشه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬جار‭ ‬جار‭ ‬ده‌هاته‌وه‌‭. ‬نازانم‭ ‬چۆن‭ ‬له‌تاو‭ ‬منداڵه‌كانم‭ ‬نه‌مردم‭. ‬

هه‌فته‌ودوا‭ ‬هات‭ ‬گوتی‭: ‬ئه‌وه‌‭ ‬شه‌ڕیشت‭ ‬نه‌كرد‭ ‬و‭ ‬پێشمه‌رگه‌شت‭ ‬نه‌كوشت،‭ ‬یه‌ڵڵا‭ ‬با‭ ‬بڕۆینه‌وه‌‭ ‬بۆ‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر،‭ ‬له‌‭ ‬ترس‭ ‬و‭ ‬خۆشیاندا‭ ‬خه‌ریك‭ ‬بوو‭ ‬شێت‭ ‬بم،‭ ‬هه‌ر‭ ‬بیرم‭ ‬لای‭ ‬منداڵه‌كانم‭ ‬بوو،‭ ‬ڕاستییه‌كه‌ی‭ ‬ده‌ستیشم‭ ‬لێ‭ ‬شووشتبوون،‭ ‬ئاخر‭ ‬هه‌فته‌یه‌ك‭ ‬له‌ناو‭ ‬دۆڵاب‭ ‬و‭ ‬ژووری‭ ‬گه‌رمدا،‭ ‬بێ‭ ‬نان‭ ‬و‭ ‬ئاو‭ ‬چۆن‭ ‬چۆنی‭ ‬ئومێدی‭ ‬ژیانیانم‭ ‬مابێت‭. ‬به‌هه‌رحاڵ‭ ‬كاتێك‭ ‬گه‌یشتینه‌وه‌‭ ‬لای‭ ‬ماڵه‌كه‌،‭ ‬خێرا‭ ‬دابه‌زیم‭ ‬و‭ ‬ڕامكرد‭ ‬بۆ‭ ‬زانینی‭ ‬وه‌زعی‭ ‬منداڵه‌كان‭. ‬چی‭ ‬ببینم؟‭! ‬دوو‭ ‬كچه‌كه‌م‭ ‬له‌‭ ‬ژووره‌‭ ‬گه‌رمه‌‭ ‬كزۆڵه‌‭ ‬دانیشتوون‭ ‬و‭ ‬ماون،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ڕه‌نگی‭ ‬به‌شه‌ریان‭ ‬پێوه‌‭ ‬نه‌ماوه‌‭. ‬دوایی‭ ‬له‌‭ ‬خۆیانم‭ ‬زانی،‭ ‬دیاره‌‭ ‬له‌‭ ‬ده‌رگایه‌كی‭ ‬ته‌ختینه‌ی‭ ‬پشته‌وه‌ی‭ ‬ژووره‌كه‌وه‌‭ ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بووه‌‭ ‬خۆیان‭ ‬گه‌یاندووه‌ته‌‭ ‬مه‌تبه‌خ‭ ‬و‭ ‬سه‌لاجه‌كه‌‭ ‬و‭ ‬چی‭ ‬تێدا‭ ‬بووه‌‭ ‬خواردوویانه‌،‭ ‬بۆیه‌‭ ‬بێ‭ ‬توانا‭ ‬و‭ ‬لاواز‭ ‬بوون،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نه‌مردبوون‭. ‬ئه‌دی‭ ‬كوڕه‌كه‌م؟‭ ‬په‌لاماری‭ ‬خانه‌ی‭ ‬دۆڵابه‌كه‌م‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬كردمه‌وه‌،‭ ‬هه‌رچه‌نده‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهادی‭ ‬لیبی‭ ‬پێی‭ ‬ناخۆش‭ ‬بوو،‭ ‬گوتی‭ ‬بۆی‭ ‬مه‌گه‌ڕێ‭ ‬مردووه‌‭. ‬په‌لاماری‭ ‬كوڕه‌كه‌مم‭ ‬دا‭ ‬و‭ ‬ڕامكێشا،‭ ‬نام‭ ‬به‌‭ ‬سنگی‭ ‬خۆمه‌وه‌،‭ ‬ڕه‌نگی‭ ‬مردوو‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬هۆش،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬هه‌ناسه‌ی‭ ‬ده‌دا‭. ‬ئه‌و‭ ‬دڕه‌نده‌یه‌‭ ‬ویستی‭ ‬له‌‭ ‬ده‌ستم‭ ‬بیڕفێنێت‭ ‬و‭ ‬فڕێی‭ ‬بدات،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬نه‌مهێشت‭.. ‬وه‌لحاڵ،‭ ‬هه‌ر‭ ‬چۆنێك‭ ‬بوو،‭ ‬قه‌تره‌‭ ‬قه‌تره‌‭ ‬ئاوم‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ده‌مییه‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌یخوارده‌وه‌،‭ ‬تا‭ ‬سێ‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬سێ‭ ‬شه‌و‭ ‬ئه‌وها‭ ‬شیر‭ ‬و‭ ‬ئاوم‭ ‬ده‌دایه‌‭ ‬تا‭ ‬هۆشی‭ ‬هاته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬چاوی‭ ‬كرده‌وه‌،‭ ‬له‌گه‌ڵ‭ ‬چاوكردنه‌وه‌دا،‭ ‬خۆی‭ ‬فڕێ‭ ‬دایه‌‭ ‬سه‌ر‭ ‬باوه‌شم‭. ‬ئه‌بو‭ ‬جیهادی‭ ‬لیبی‭ ‬زۆری‭ ‬پێ‭ ‬ناخۆش‭ ‬بوو‭ ‬كوڕه‌كه‌م‭ ‬نه‌مردبوو‭. ‬هاواری‭ ‬به‌سه‌ردا‭ ‬ده‌كردم،‭ ‬بشمری‭ ‬ئه‌و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬كافرانه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬ده‌كوژم،‭ ‬به‌ڵام‭ ‬ده‌مه‌وێت‭ ‬به‌‭ ‬ته‌عزیب‭ ‬بیانكوژم،‭ ‬چونكه‌‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬به‌‭ ‬ته‌عزیبه‌وه‌‭ ‬بیانكوژم،‭ ‬خێری‭ ‬زۆرترم‭ ‬ده‌گاتێ‭. ‬

له‌ناكاو‭ ‬عه‌سرێك،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌بی‭ ‬تونسی‭ ‬خۆی‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ماڵدا،‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهادی‭ ‬گوت‭ ‬من‭ ‬دوو‭ ‬شه‌و‭ ‬له‌‭ ‬ته‌له‌عفه‌ر‭ ‬ده‌بم،‭ ‬لێره‌‭ ‬ده‌مێنمه‌وه‌‭. ‬گوتی‭ ‬باشه‌‭. ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌ب،‭ ‬پێش‭ ‬ئه‌وه‌ی‭ ‬دانیشێت‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهادی‭ ‬گوت‭: ‬بۆچی‭ ‬ئه‌و‭ ‬منداڵه‌‭ ‬كافرانه‌‭ ‬ناكوژیت؟‭ ‬یه‌كسه‌ر‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كوڕه‌كه‌می‭ ‬گرت‭ ‬و‭ ‬بردی‭ ‬بۆ‭ ‬ئاوده‌سته‌كه‌‭. ‬له‌وێ‭ ‬هه‌ردوو‭ ‬ده‌ستی‭ ‬به‌‭ ‬به‌لووعه‌ی‭ ‬ئاوده‌سته‌كه‌وه‌‭ ‬به‌سته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬میزكردن‭ ‬به‌سه‌ریدا‭. ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژ‭ ‬و‭ ‬شه‌وه‌‭ ‬هه‌ر‭ ‬وای‭ ‬كرد‭. ‬نازانم‭ ‬چۆن‭ ‬كوڕه‌كه‌م‭ ‬ڕۆحی‭ ‬ده‌رنه‌چوو‭. ‬دواتر‭ ‬كه‌‭ ‬ئه‌بو‭ ‬میسعه‌ب‭ ‬گه‌ڕایه‌وه‌،‭ ‬پاش‭ ‬دوو‭ ‬شه‌و‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬ڕۆژ،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهاد‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كوڕه‌كه‌می‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬بێ‭ ‬هۆش‭ ‬و‭ ‬لاواز‭ ‬هه‌موو‭ ‬گیانی‭ ‬میز‭ ‬هێنایه‌وه‌‭ ‬له‌‭ ‬هه‌یوانه‌كه‌‭ ‬فڕێی‭ ‬دا‭. ‬

دوای‭ ‬ڕۆیشتنی‭ ‬ئه‌و‭ ‬دڕنده‌‭ ‬تونسییه‌،‭ ‬ئه‌م‭ ‬دڕه‌نده‌یه‌ی‭ ‬تریان،‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهاد،‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كرد‭ ‬به‌‭ ‬ته‌عزیبدانی‭ ‬به‌رده‌وامی‭ ‬خۆم‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كانم‭. ‬ڕۆژانه‌‭ ‬ده‌ستی‭ ‬منی‭ ‬كه‌له‌پچه‌‭ ‬ده‌كرد‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬منداڵه‌كانی‭ ‬ده‌دا،‭ ‬به‌تایبه‌تی‭ ‬هه‌ره‌‭ ‬چكۆلانه‌كه‌یان،‭ ‬كچه‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵانه‌كه‌م‭. ‬هاوارم‭ ‬ده‌كرد،‭ ‬ده‌گریام،‭ ‬سوودی‭ ‬نه‌بوو‭. ‬داعشێكی‭ ‬تورك‭ ‬هاوسێی‭ ‬ماڵه‌كه‌‭ ‬بوو،‭ ‬ڕۆژێك‭ ‬ئه‌و‭ ‬هوڤییه‌‭ ‬ده‌رچووبوو،‭ ‬پێم‭ ‬گوت،‭ ‬ئه‌م‭ ‬دڕه‌نده‌یه‌‭ ‬ته‌عزیبمان‭ ‬ده‌دات،‭ ‬بۆچی‭ ‬تۆ‭ ‬نامانكڕیته‌وه‌‭ ‬لێی‭ ‬تا‭ ‬نه‌جاتمان‭ ‬بێت؟‭ ‬گوتی‭: ‬ناوێرم‭. ‬تا‭ ‬به‌یانییه‌ك‭ ‬ئه‌بو‭ ‬جیهاد‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬هێزی‭ ‬به‌‭ ‬شه‌ق‭ ‬و‭ ‬مست‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬لێدان‭ ‬كچه‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵانه‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬به‌به‌رچاوی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬منداڵه‌كانه‌وه‌،‭ ‬پشتی‭ ‬كچه‌كه‌می‭ ‬شكاند‭ ‬و‭ ‬قرته‌ی‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬كه‌وته‌‭ ‬ناڵه‌ناڵ‭. ‬ئێمه‌شی‭ ‬به‌ستووه‌ته‌وه‌‭. ‬ئه‌وجا‭ ‬له‌نێو‭ ‬گریان‭ ‬و‭ ‬فیغانی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬كوڕه‌كه‌م‭ ‬و‭ ‬كچه‌كه‌ی‭ ‬ترمدا،‭ ‬ده‌ستی‭ ‬كچه‌‭ ‬دوو‭ ‬ساڵه‌كه‌می‭ ‬گرت‭ ‬و‭ ‬به‌توندی‭ ‬بای‭ ‬دا‭ ‬تا‭ ‬شكاندی‭. ‬منداڵ‭ ‬له‌تاو‭ ‬ئازار‭ ‬ده‌یناڵاند،‭ ‬هه‌ر‭ ‬نه‌مرد‭. ‬

چه‌ند‭ ‬سه‌عاتێكه‌‭ ‬ئێمه‌‭ ‬به‌ستراوینه‌ته‌وه‌‭ ‬و‭ ‬كچه‌كه‌شم‭ ‬ده‌ناڵێنێت،‭ ‬تا‭ ‬دواجار‭ ‬بێ‭ ‬ده‌نگ‭ ‬و‭ ‬هۆش‭ ‬بوو‭. ‬هاوارم‭ ‬كرد‭ ‬كچه‌كه‌م‭ ‬مرد‭.. ‬كچه‌كه‌م‭ ‬مرد‭.. ‬له‌‭ ‬ژووره‌كه‌ی‭ ‬هاته‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتی‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬نییه‌‭ ‬هه‌ناسه‌‭ ‬ده‌دا‭.. ‬هه‌ر‭ ‬هه‌ڵیگرت‭ ‬و‭ ‬به‌رزی‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬به‌‭ ‬هه‌موو‭ ‬هێزی‭ ‬خۆی‭ ‬به‌سه‌ردا‭ ‬كێشای‭ ‬به‌‭ ‬ئه‌رزدا‭. ‬كچه‌كه‌م،‭ ‬نركه‌یه‌كی‭ ‬لێوه‌‭ ‬هات‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬جووڵه‌‭ ‬كه‌وت‭ ‬و‭ ‬ورده‌‭ ‬ورده‌‭ ‬زه‌رد‭ ‬بوو‭.. ‬دیار‭ ‬بوو‭ ‬به‌به‌رچاوی‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬ئه‌و‭ ‬دوو‭ ‬منداڵه‌وه‌‭ ‬مرد‭! ‬پاش‭ ‬كه‌مێك‭ ‬كه‌‭ ‬زانیم‭ ‬مرد‭ ‬و‭ ‬هیچ‭ ‬چاریشم‭ ‬نییه‌،‭ ‬چونكه‌‭ ‬به‌ستراومه‌ته‌وه‌‭.. ‬هاوارم‭ ‬كرد‭ ‬و‭ ‬لێی‭ ‬پاڕامه‌وه‌‭ ‬هه‌ڵیگرێت‭ ‬بیبات‭ ‬بینێژێت‭. ‬به‌‭ ‬شۆرت‭ ‬و‭ ‬فانیله‌كه‌یه‌وه‌‭ ‬هاته‌‭ ‬ده‌ره‌وه‌‭ ‬و‭ ‬قیڕاندی‭ ‬به‌سه‌رمدا‭: ‬ئه‌وه‌‭ ‬بۆچی‭ ‬وا‭ ‬ده‌كه‌یت؟‭ ‬ناشتن‭ ‬ناشتنی‭ ‬چیته‌،‭ ‬نابێت‭ ‬قاوه‌كه‌م‭ ‬بخۆمه‌وه‌‭! ‬

خاتوو‭ (‬س‭) ‬چیتر‭ ‬نه‌یتوانی‭ ‬قسان‭ ‬بكات‭ ‬و‭ ‬پێی‭ ‬گوتین‭: ‬توخوا‭ ‬لێم‭ ‬گه‌ڕێن‭ ‬و‭ ‬دایه‌‭ ‬كوڵی‭ ‬گریان‭.. ‬هه‌رچۆنێك‭ ‬بوو‭ ‬كه‌مێك‭ ‬هێورمان‭ ‬كرده‌وه‌‭ ‬و‭ ‬گوتی‭: ‬گرینگ‭ ‬ئه‌وه‌یه‌‭ ‬پاش‭ ‬ئه‌م‭ ‬ده‌رد‭ ‬و‭ ‬مه‌ینه‌تییه‌‭ ‬بێ‭ ‬ئه‌ندازه‌،‭ ‬كه‌سوكارم‭ ‬توانیان‭ ‬پاره‌‭ ‬قه‌رز‭ ‬بكه‌ن‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬ڕێی‭ ‬خێره‌ومه‌ندێكه‌وه‌‭ ‬من‭ ‬و‭ ‬دوو‭ ‬منداڵه‌كه‌ی‭ ‬ترم‭ ‬بكڕنه‌وه‌‭.. ‬ئێستاش،‭ ‬وه‌ك‭ ‬ده‌بینن،‭ ‬له‌بن‭ ‬ئه‌م‭ ‬خێوه‌ته‌‭ ‬شڕۆڵه‌‭ ‬ساردوسڕه‌دا‭ ‬ده‌ژین‭. ‬

گوتم‭: ‬دوا‭ ‬گوته‌ت؟‭ ‬گوتی‭: ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬ئێزدی‭ ‬كوردن،‭ ‬ئه‌گه‌ر‭ ‬ده‌ڵێن‭ ‬كورد‭ ‬غیره‌تی‭ ‬هه‌یه‌،‭ ‬نابێت‭ ‬ئه‌وه‌‭ ‬به‌سه‌ر‭ ‬ئه‌و‭ ‬داعشانه‌وه‌‭ ‬بچێت‭!  ‬

* لە ماڵپەڕی باس نیوس وە وەرگیراوە

بۆچوون