Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/12/11 14:46
نوسەر: جینۆسایدی کورد

نەتەوەیەكگرتووەكان : بەڵگە هەیە ئەوەی لە شنگال روویدا جینۆساید بووە

بۆ یەكەمین جار بەرزترین بەرپرسی بواری جینۆساید لە UN دەڵێت “هەموو بەڵگەیەك هەیە كە ئەوەی لە شنگال روویدا جینۆسایدە”.

هیچ كام لە كۆمەڵكوژیەكانی كورد وەك ئەنفال، كۆمەڵكوژی بارزانییەكان، كیمیابارانی هەڵەبجە، كۆمەڵكوژی فەیلیەكان و بەم دواییەش كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی لە شنگال و چەندین كۆمەڵكوژی دیكە لە باشووری كوردستان لە لایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە بە جینۆساید نەناسراوە.

تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆری سەركردە و كەسایەتی عەرەبی – عێراقی دان بەوەدا نانێن كە كۆمەڵكوژی ئەنفال، جینۆساید بووە. لە جیاتی ئەوە ئەوان لە قەبارەی ئەو كارەساتە كەم دەكەنەوە و دەڵێن” ئەنفال دەرئەنجامی شەڕی ئێران و عێراق بووە” یاخود دەڵێن” سەدام حوسێن ئەو تاوانەی ئەنجامداوە و ئێمە پێویست ناكات داوای لێبوردن بكەین”.

پرسیار ئەوەیە بۆچی گرنگە كە كۆمەڵكوژییەك بە جینۆساید بناسێندرێت؟ بۆچی جووەكان و ئەرمەنییەكان زۆر پێداگرن لەسەر ئەوەی كە هەموو لایەنەكان و وڵاتان دان بەوەدا بنێن كە ئەوەی بەسەریاندا هاتووە جینۆساید بووە؟

باڵیۆزی ئەرمینیا لە نەتەوەیەكگرتووەكان وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە و زۆهراب ناتساكانیان، باڵیۆزی ئەرمینیا بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “دانپێدانان بەوەی كە كۆمەڵكوژییەك جینۆسایدە رێگایەكە بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جینۆسایدە. جینۆساید لە پڕا روونادات بەڵكو پێش ئەوەی رووبدات نیشانەی خۆی هەیە و زۆر گرنگە كەلەو كاتانە بزانرێت كە دەبێت چی بكرێت بۆ رێگەلێگرتنی. ئەمە وانەیەكە كە ئێمە فێربووین”.
بەرزترین بەرپرسی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بواری جینۆساید دەڵێت” بەڵگە و ئاماژەی تەواو هەیە كە كۆمەڵكوژیەكەی شنگال جینۆساید بووە”.
ئەدەما داینگ،راوێژكاری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێگەگرتن لە جینۆساید بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند” بە گوێرەی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە ئەنجامم داوە، دەتوانم بڵێم چەندین بەڵگە هەن كە بە دڵنیاییەوە دەكرێت ئەوە پشتڕاستبكاتەوە كە جینۆساید لە دژی ئێزدییەكان روویداوە”.
بەڵام سەلماندنی ئەوەی كە كۆمەڵكوژیەك جینۆسایدە، پرۆسەیەكی ئاڵۆزە و كاری زۆری دەوێت.
راوێژكاری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێگەگرتن لە جینۆساید، دەڵێت”من لە حكومەتی هەرێمی كوردستانم داوا كردووە كە هەموو هەوڵێك بدەن بۆ پاراستنی گۆڕە بە كۆمەڵەكان. ئەمەش بۆ ئەوەی بەڵگەكان لەناو نەچێت”.
تاوەكو ئێستا كەیسی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی بە فەرمی لە دادگای نێودەوڵەتی نەكراوەتەوە. ئەمەش زیاتر لەبەر ئەوەی حكومەتی عێراقی رەتیدەكاتەوە كە ببێتە ئەندام لە هیچ دادگایەكی نێودەوڵەتی.
ئەدەما داینگ، پێیوایە:” سیستەمی دادوەری عێراق توانای ئەوەی نییە كە دادگاییكردن بۆ تاوانەكانی جینۆساید بكات”.
لەوانەیە ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی نەتەوەیەكگرتووەكان بیانۆ بۆ حكومەتی عێراقی نەهێڵێت بۆ رەوانە-نەكردنی كەیسی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی بۆ دادگا نێودەوڵەتییەكان.
پێش دوو مانگ گوتەبێژێكی نەتەوەیەكگرتووەكان بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:” ئەگەر عێراق نەیتوانی دادگایی ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژییەكەی شنگال بكات، ئەوە دەبێت بەغدا كەیسەكە بداتە دەست دادگایەكی نێودەوڵەتی”.

سەرچاوە: ماڵپەڕی رووداو

23_53f0d9ab60304 26d5e58f8d0283b563672349bb6abb1d_M 39 328 758 10734118_728884807203881_6268430716907274136_n 14120624921 daash dahishhhh download images news1.783871 thumbgen

بۆچوون