Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/12/11 16:16
نوسەر: جینۆسایدی کورد

توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەكان پلەی نایابی باڵا بەدەست دێنێ‌

اش دوو ساڵ لە هەوڵ و ماندووبون، 7-12-2015 لە كۆلیژی ماف زانكۆی مەنسورە لە وڵاتی میسر، گفتوگۆی نامەی ماستەرەكەی خوێندكار “جەمال حمە رەشید” كرا بە ناونیشانی” تاوانی كۆمەڵكوژی و چەسپاندنی بەسەر ئێزیدیەكان لە عێراقدا”.
كە تیایدا جگە لەوەی باسی تاوانی كۆمەڵكوژی بەشێوەیەكی گشتی كردوە لە یاسای نێودەوڵەتیدا، هاوكات بەڕوونی ئاماژەی بە تاوانی كۆمەڵكوژی وجینۆسایدی گەلی كورد لە كوردستانی عێراق، هەر لە جینۆسایدی كوردانی فەیلی و بارزانیەكان و جینۆسایدی ئەنفال و هەڵەبجە كردوەو بەنموونەی سەلمێنراو باسی كردوون.
بابەتی سەرەكی توێژینەوەكەی خوێندكار “جەمال حمە رەشید” بریتی بوو لە سەلماندنی ئەوەی كە كوردانی ئێزیدی دووچاری جینۆساید هاتون لەلایەن گروپی تیرۆریستی – داعش- ەوە لەساڵی پاردا واتا 2014، كە توانیبووی بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی و بەپێی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی و یاسای دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای، بیسەلمێنێ‌ تاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان دەچێتە چوارچێوەی جینۆسایدەوە.
دوای گفتوگۆیەكی چڕو پڕ نامەكە بە پلەی “جید جدا مع مرتبە الشرف” پەسەند كرا، كەباڵاترین پلەیە بۆ پەسەندكردنی نامەی ماستەرو دكتۆرا لە كۆلیژی ماف زانكۆی مەنسورە. شیاوی وەبیرهێنانەوەو باسە ئەمە یەكەم توێژینەوەی زانستی و ئەكادیمیە لەسەرتاوانی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان لە لایەن گروپی تیرۆریستی -داعش-كە ساڵی پار ڕویدا .
ئێمە لە ماڵپەڕی جینۆساید كوردو دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال، وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە خوێندكار “جەمال حمە رەشید”، دەست خۆشی زۆرمان بۆ بەڕێزیان هەیەو هیوادارین تێكڕای خوێندكارانی كورد، لە دەرەوەی وڵات و ناوخۆی وڵات، بەتایبەت ئەو خوێندكارانەی لە كۆلێژەكانی یاسا بەگشتی و یاساو رامیاری و زانستە سیاسیەكان دەخوێنن، توێژینەوەكانیان لەبواری جینۆسایدی گەلەكەمان تەرخان بكەن.

12360135_1081168158594423_3761724413466983829_n 12346530_1081138981930674_3356769413070907726_n 12345558_1081138255264080_4669710930530050428_n (1) 12310418_1081137955264110_8601690309126050743_n 12301572_1081138458597393_2862658959390476801_n (1) 12274270_1081524875225418_6668912275342909776_n

بۆچوون