Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2015/12/31 10:29
نوسەر: جینۆسایدی کورد

خالید سلێمان: پـێشتر ڕۆژئاوا لە بەرامبەر داعشدا بێ دەنگ بوو

ئاسۆ جەبار، دەنگی ئەمریكا

لەم چەند ساڵەی دواییدا تیرۆر و جیهاد لە شکڵێکی ترسناکتر و دڕندەتردا قەیران و کارەساتی مرۆیی و شارستانی بەرپاکرد بەڵام چاودێران قوڵتر دەڕواننە قەیرانەکانی ناوچەکە و رایانوایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕست سەرباری کێشەو قەیرانە خوێناوی و گەورەکانی ستراتیژی ترسناک لە ئارادایە.

بۆ ئەم مەبەستە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ نوسەر رۆژنەمەوان خالید سلێمان کە ڕایوایە: “هەرچەند لە سوریای بەر لە 2011 سیستمێکی دیکتاتۆری و ستەمکاریی هەبوو بەڵام لەهەمانکاتدا بۆ نمونە سەنتەری رۆشنبیری فەرەنسی لە دیمەشق چەندەها چالاکی ئەنجامدەدا، تەنها بۆ رۆشنبیران و هونەرمەندانی ناو دیمەشق نەبوو بەڵکو بۆ دەرەوەی دیمەشقیش بوو. تا ئێستا لە بیرمە چەندین هونەرمەند و موزیکژەنی کورد لە قامشلۆ و حەسەکەوە دەهاتن بۆ دیمەشق”

هەروەها دەڵێت “بەبەرچاوی جیهانەوە دڕندەیەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورەو زەبەلاح دەبوو، بەڵام رۆژئاوا چاوی لەئاست ئەم دڕندەیەدا داخستبوو، لە ساتەوەختێک ئەم دڕندەیەیان بینی کە بۆ نمونە لە 13 ی نۆڤەمبەردا ئەو کوشتارەیان لەناو پاریسدا ئەنجامدا”

چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە. بەڵام ئایا تێکەڵبوونی سەرجەم ئەو ستراتیژە لێکدژ و ناکۆکانە دەتوانن ساڵی 2016 ە بکەن بە ساڵی شکستی داعش.

بۆ گوێگرتن لە تەواوی گفتوگۆكە: http://www.dengiamerika.com/

بۆچوون