Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/01/02 18:41
نوسەر: جینۆسایدی کورد

رێزگرتن لە 6ی كانووون.. بێڕێزییە بەرامبەر قوربانیانی جینۆساید

دوای شوڕشی بیست دژی داگیركاری بەریتانیا، یەكەم یەكەی سوپای عێراق لە 6-1-1921 دامەزرێنرا.
سوپای عێراق لە سەرەتای دامەزراندینەوە 1921 تا 2003 زۆرترین تاوانی “جینۆساید، جەنگ، دژی مرۆیی” لە دژی گەلی كوردو كوردستان ئەنجامداوە، لەوانە “تاوانی جینۆسایدی قەڵادزێ‌، تاوانی گوندی سۆریا، تاوانی سمیڵ دژی مەسیحیەكان، تاوانی ئەشكەوتی دەكان، تاوانی جینۆسایدی فەیلییەكان، تاوانی جینۆسایدی بەرزانیەكان، تاوانی جینۆسایدو كیمیابارانی هەڵەبجە، تاوانی ئەنفالی 1988، تاوانی راگواستن، زیندانی كردن و كۆشتنی خەڵكی مەدەنی”.
بۆیە ڕێزگرتن لە 6ی كانوون وەك رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق، بێڕێزی كردنە بە قوربانی و كەس و كاری قوربانیەكان لە كوردو تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان.
پێویستە رۆژی 6ی كانوون، بكرێتە رۆژی:
1- حكومەتی عێراق داوای لێبوردن لە كوردو كوردستان بكات لە بەرامبەر تاوانەكانی جینۆسایدو جەنگ و دژی مرۆیی، كە سوپای عێراق ئەنجامی داوە.
2- پێویستە فشار لەسەر حكومەتی عێراقی یكرێت قەرەبووی كەس و كاری قوربانیەكانی دەستی ئەم سوپا خوێن رێژە بكاتەوە.
3- پێویستە فشاربكرێت حكومەتی عێراقی ئیلتزام لە ناوەڕۆكی بڕیارەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بكات و كار بۆ جێبەجێكردنیان بكات.
4 پێویستە فشار لەسەر عێراق بكرێت بۆ ئەوەی رێككەوتنامەی رۆما واژۆبكات، بەمەش رێگا لە دووبارە نەبوونەوەی تاوانەكانی جینۆسایدو جەنگ و دژی مرۆیی دەگیرێت.
5- پێویستە فشار لەسەرعێراق بكرێت، بە فەرمی لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی سكاڵا لە سەر تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان تۆمار بكات و داوای بە فەرمی ناسینی وەك تاوانی جینۆساید بكات.
ناكرێ‌ رۆژی 6ی كانوون بكرێتە پشوو لە هەرێمی كوردستان، چونكە ئەوە بێرێزییە لە كوردو كوردستان و قورنیەكان و كەس و كاریان.

10906201_1768217296736634_574412676113165396_n٢٠١٥٠٦٠٢_١٠٤٥٤٠DSC_0385DSC_2261downloadimages (1)images123 (5)

بۆچوون