Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/01/28 10:33
نوسەر: جینۆسایدی کورد

یادی هۆڵۆكۆست بە وێنە

رۆژی جیهانی هۆڵۆکۆست لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە بۆ بەرزڕاگرتنی قوربانیان و رزگاربووانی هۆڵۆکۆست، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم لە چەندین وڵاتانی جیهان یادی کارەساتی هۆڵۆکۆست کرایەوە. هۆڵۆکۆست جینۆسایدی جولەکەکان بوو لە سایەی رژێمی نازیدا بە سەرکردایەتی ئەدۆڵف هیتلەر لە ئەڵمانیا لە نێوان ساڵانی ١٩٤١ و ١٩٤٥دا.

لە ئەنجامی هۆڵۆکۆستدا، نازیەکان نزیکەی شەش ملیۆن ژن و منداڵ و پیاوی جولەکەیان ڕوووبەڕووی کوشتن، و ئەشکەنجە و زیندان کردەوە. ٢٧ی کانوونی دووەم یادی ئازادکردنی کامپی ئاوشویتزە کە گەورەترین کامپی نازیەکانە و دەکەوێتە پۆڵۆنیاوە. نزیکەی یەک ملیۆن جولەکە تەنها لە ئاوشویتز کوژراون. ئەمە جگە لە کوشتنی ٥ ملیۆن ‌هاوڵاتی دیکە لە هەمان ماوەدا.
تێبینی: وێنەكان لە سەردانێكی مەیدانی بۆ مۆزەخانەی ئاوشفێتز لە وڵاتی پۆڵنیا گیراوە لە لایەن “تەها سلێمان”.

DSC_0009 - Copy DSC_0011 - Copy DSC_0704 DSC_0735 - Copy DSC_0770 DSC_0779 - Copy DSC_0779 DSC_0936 DSC_0928 DSC_0926 DSC_0924 DSC_0922 DSC_0900 DSC_0889 DSC_0955 DSC_0969 DSC_0971 DSC_0992 DSC_0999 DSC_1023 IMG_9446

بۆچوون