Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/01/28 11:10
نوسەر: جینۆسایدی کورد

نابێت رێگا بە فرۆشتنی كۆشكەكانی سەدام حوسێن بدرێت؟

نابێت رێگا بە فرۆشتنی كۆشكەكانی سەدام حوسێن بدرێت؟

ئا: جینۆساید كورد

حكومەتی عێراق پێشنیازی فرۆشتنی هەزاران شوێن لەنێویشیان كۆشكەكانی سەدام حوسێن تاوتوی دەكات، لەپێناو بەدەستهینانی پارە بۆ ئەوەی كورتهێنانی بودجەی پێ پڕبكاتەوە.
بەپێی میدیا عێراقییەكان كە لە زاری پەرلەمانتارانی عێراقییەوە ئەمڕۆ بڵاویان كردووەتەوە ” حكومەت دەتوانێت ملیاران دۆلاری لە فرۆشتنی ئەو شوێنانە دەستبكەوێت، ئەمەش لەكاتێكدا بەهۆی كەمبوونەوەی نرخی نەوت حكومەتی عێراق كەوتووەتە نێو قەیرانێكی ئابووری راستەقینەوە”.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتارێكی عێراقی لەمبارەیەوە رایگەیاند” حكومەت ئالییەتێكی وای داناوە كە بەهۆیەوە ریگە نادرێت بەرپرسە گەورەكان بتوانن بە نرخی هەرزان ئەو موڵكانەیان دەستبكەوێت” ئاماژەی بەوەش داوە ” دەبێت ئەو شوێنانە نرخەكانیان بخەمڵێندرێت و لە زیادكردنی ئاشكرادا بفرۆشرێن”.
تەها سلێمان بەڕێوەبەری دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال بۆ ماڵپەڕی جینۆساید كورد وتی: ئەم هەواڵە ئەگەر راستی تێدا بێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كارێكی زۆر خراپەو پێویستە رێگای لێبگیرێ‌ و دەرفەتی فرۆشتنیان نەدرێ‌. بەڵكو پێویستە ئەو كۆشكانە وەك پاشماوەی ئاسەوارەكانی رژێمی بەعسی لە گۆڕنراو، هەریەكەیان لە شوێنی خۆیدا بكرێنە مۆزەخانەو بەڵگەنامەو ئاسەوارەكانی تاوانی بەعسی تێدا بپارێزرێن، بۆ ئەوەی هەر شاندو میوانێكی فەرمی و نافەرمی و گەشتیارێك، كە دێنە عێراق، سەردانی بكەن و قەبارەو رێژەی تاوانەكانی بەعس لە بواری تاوانی دژی “مرۆیی، جینۆساید، جەنگ” بزان.
وتیشی: بۆ نموونە بەڵگەنامەكانی تاوانی جینۆسایدی بەرزانیەكان، گوندی سۆریا، ئەشكەوتی دەكان، دوجەیل، جینۆسایدی فەیلیەكان، جینۆسایدی قەڵادزێ‌، كیمیابارانی هەڵەبجە، جینۆسایدی ئەنفال، تاوانی راگواستن، گرتن و لە سێدارەدان، زیندانی و ئەشكەنجەدان، و دەیان نموونەی تر، ئەكرێ‌ لەو كۆشكانەدا بپارێزرێن.
تەها سلێمان وتیشی: پێویستە بۆ ئەم مەبەستە سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە وەربگیرێ‌ كە روو بەڕووی تاوان بوونەتەوەو ئاسەوارو كاریگەرییەكانی تاوانەكیان بە باشترین شێوە پاراستوە، بۆ نموونە تاوانی نازییەكان دژی جولەكە “هۆڵۆكۆست”و تاوانی عوسمانیەكان دژی ئەرمەنەكان، و زۆری تر، كە تائێستاش بە باشترین شێوەو لە رێگای پێشاندانی ئاسەوارو كاریگەرییەكانی تاوانەكان و بەڵگەنامەكان، زیندوویی و كاریگەرییەكانی دەسەلمێنن و هاوكات كردوشیانە بە هۆكارێك بۆ رێگاگرتن لە دووبارە بوونەوەی تاوانەكە.
تەها گوتیشی: پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بڕیارێك رێگا لەم كارەی حكومەتی عێراقی بگرێت و پوچەڵی بكاتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە فراكسیۆنە كوردستانیەكان رۆڵی گرنگ و پێویستە بگێڕن.
بەپێی گوتەی شارەزایان سەدام حوسێن، سەرۆكی رژێمی پێشووی عێراق نزیكەی 1000 كۆشكی هەبووە، كە تەنیا لە بەغدا 200 كۆشكی هەبوو و زۆربەشیان بۆ بنكەی حیزبی و حكومی گۆڕاون.
دوای ساڵی 2003 و هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق نزیكەی 3 هەزار موڵك كە هی بەرپرسانی رژێمەكەی سەدام بوون دەستیان بەسەردا گیرا.

1_611679_1_34 2124 121942-3p1 189988Image1 a07 download (1) download (2) download (3) download (4) download hqdefault images (1) images (2) images (3) images (4) images (5) images (6) images (7) images (8) images (9) images (10) images (12)

بۆچوون