Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/03/25 12:49
نوسەر: جینۆسایدی کورد

شاڵاوەكانی ئەنفال 9-2-1988 تا 6-9-1988 لیستی تۆمەتبارو تاوانبارەكان

شاڵاوەكانی ئەنفال 9-2-1988 تا 6-9-1988
لیستی تۆمەتبارو تاوانبارەكان

تاوانی ئەنفال یەكێكە لە تاوانەكانی جینۆسایدو جەنگ و دژی مرۆیی كە لەلایەن بەعسی لە گۆڕنراو دژ بەگەلی كوردو كوردستان ئەنجامدرا. بە وردبوونەوە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنرێ‌، كە هەر هەشت قۆناغ و شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفال لە 9-2-1988 تا 6-9-1988 ی خایاندوەو لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە ئەنجامدراوە، ئەمەش راستیەكی گرنگمان بۆ پشتڕاست دەكاتەوە، ئەویش ئەوەیە كە بەعس پێش وەخت پلان و نەخشەیەكی تۆكمەی بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە داڕشتوەو هەموو ئامادە باشییەكیشی كردوە بۆ ئەنجامدانی.
بە پێی راپۆرتی شارەزایانی نێودەوڵەتیش لە كۆی هەشت قۆناغەكەی تاوان و شاڵاوی ئەنفالدا، 2451 گووند وێران كراوەو رووخێنراوەو سوتێنراوە، 1344 قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی رووخێنراوەو وێرانكراوەو سوتێنراوە، 2027 مزگەوت بەهەمان شێوە روخێنراوەو سوتێنراوە، 182 دوو هەەزار مرۆڤی سیڤیل بوون بە قوربانی لەنێوان كوشتن و لەسێدارەدان و بێ‌ سەروشوێنكردندا، هەزاران خێزان ئاوارەو دەربەدەربوون، دەست بەسەر هەموو موڵك و ماڵ و سەروەت و پێداویستیەكانی هاوڵاتیاندا گیراوە، ژینگەی سرووشتی بەتەواوی تێكدراوەو بەهەزاران رەزوباغ سوتێنراون، دەست بەسەر تەواوی سامانی ئاژەڵی هاوڵاتیاندا گیراوە، هەرچی سەرچاوی ئاوی كانیاوو بیرو چەماو هەبوە تێكدراوەو كۆكراوەتەوە، سیاسەتی سوتاندنی خاك پیادە كراوە، هەرچی ناوچەكان هەبوە مین رێژكراوەو هات و چۆی تێدا یاساغ كراوە.
ئەوەی لێرەدا بڵاوی دەكەینەوە، سێ‌ لیستی ناوی تۆمەتبارو تاوانبارەكانی دۆسیەی تاوانەكەیە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، بە ئومێدی ئەوەی یادو بیرەوەری ئەمساڵی تاوانەكە كە بیست و هەشت ساڵە، بكرێتە فشار بۆ رادەستكردنیان بە دادگاو لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵیان و سزادانیان.
بۆ بینین و خوێندنەوەی هەرسێ‌ لیستەكە كلیك لەسەر ئەم ناونیشانەی خوارەوە بكە: لیستی ناوی تۆمەتبارو تاوانبارەكان

  شاڵاوەكانی ئەنفال 9-2-1988 تا 6-9-1988 لیستی تۆمەتبارو تاوانبارەكان

شاڵاوەكانی ئەنفال 9-2-1988 تا 6-9-1988
لیستی تۆمەتبارو تاوانبارەكان

10392397_729890543788574_3065249648809440164_n 11022522_729895890454706_6265433006883865235_n 11070963_729892633788365_101649806847069485_n 11082502_729891623788466_2959738096579217657_n 11139445_729890610455234_1529694883349658632_n 11162517_729892840455011_5213513439057012465_n 11174634_729890827121879_2781444688176162453_o

بۆچوون