Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/10 10:57
نوسەر: جینۆسایدی کورد

كۆمپانیای ( مارتن ئیمنی لیی)Imani Leecompany)) بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكانی جینۆسایدی گەلی كورد.

ئامادەكردنی ( ئیراد منوچر سان ئەحمەد) پسپۆری بایلوجی و سەرپەرشتیاری پەروەردەی لە هەڵەبجەی شەهید
كۆمپانیای ( مارتن ئیمنی لیی)Imani Leecompany)) بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكانی جینۆسایدی گەلی كورد.
ئیراد منوچر سان ئەحمەد

كۆمپانیای ( مارتن ئیمنی لیی) ،بە هاوكاری حكومەتی هەریمی كوردستان كە كار دەكەن بۆ وەرگێرانی ئەو دوكیومێنتانەی فەرمانەكانی جینۆسایدی گەلی كوردی تیدایە لەلەلایەن ڕژیمی پێشووی عێراق كە بەزمانی عەرەبی یە وەرگێرانی بۆ دەكرێت بۆ سەر زمانی ئینگلیزی،تائێستا نزیكەی 108 دوكیومینت لە بەردەست ئەو كۆمپانیادا هەیە كە هەموویان بەڵگەن لەسەر بەكرداریكردنی جینۆسایدی گەلی كورد، وە كۆمپانیای ناوبراو تائێستا نزیكەی سەد دوكیومێنتیان وەرگێڕاو لە سەر هەوڵەكانی ڕژیمی بەعس بۆ لەناوبردنی گەلی كورد لەڕێی بەكارهێنانی چەكی كیمیاییەوە و پرۆسەی ئەنفالەوە.
ئەم دوكیومێنتانە كە وەرگێڕینراون بۆ زمانی ئینگلیزی سەرجەمیان لە كونگریسی ئەمەریكا دا هەڵگیراون وەك هەوڵێك بۆ ناساندنی بە جینۆسایدو خستنەڕووی نەهامتیەكانی گەلی كورد و لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا.
شایانی باسە لیی مارتن بەرَیوەبەری كۆماپانیاكەو بەهار مارتن كەبە ڕەچەڵەك كوردە و خێزانی (لیی مارتن)ە جێگری كۆمپانیای ناوبراوە ، بەهار مارتن ڕۆلی بەر چاو و كارای هەیە لەم كۆمپانیادا ، و هونەر ئەنوەر ئەندامی گروپەكەو بەڕیوەبەری پرۆژە ی پەیمانگای دایلۆگ لە زانكۆی تیمبل ، لە هەوڵەكانیان بەردوام بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی دانپێدانان بۆ بە جینوساید كردنی گەلی كورد بكرێت.
ئەمەش لەبەرئەوەی زۆرێك لە ئەمەریكییەكان شارەزان لە ناوەكانی: بیرگن ، بیلسن،بۆچین واڵد، ئوشویتز بیركیناون كەهەموویان ناوی ئەو كەمپانەن كە نازیەكان تاوانی جینۆسایدكردنیان تیدا ئەنجامداوە.ئەم لەكاتێكدا زۆرێك لە ئەمە ریكیەكان بیرۆكەیان نیە لەسەر هەڵەبجە و ئەنفالی گەرمیان و خۆشناوەتی و بەرزانیەكان.
بە پێی ئازانسی فرانس پریس، BBC ،واشنتون

پۆست،RBS، FOREIGN Policy،
INDEPENDENT ,هیومان ڕایت ۆچ ،CIA دۆكیمینت هەیە لەسەر ئەوەی ئەمەریكا بەتەواوەتی ئاگاداربووە لەسەر ئەوەی كەبەسەر كوردەكان هاتووە لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی ئەو وڵاتە.
لەودوكیومێنتەكانپێنجكەیسدیاریكردوەبەبەڵگەوەوەرگێڕانیبۆكراوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی:
كەیسییەكەم / هێرشیكیماییبووەبۆسەرهەڵەبجە لە 16/3/1988.
كەیسی دووەم ئەنفال كە بە هەشت قۆناغ دیاری كراوە:
1-ئەنفالی دۆڵی جافایەتی لە مانگی 23 شبات تا 19 ئازاری 1988.
2-ئەنفالی قەرداغ لە 22 ئازار تا 1 ی نیسان ساڵی 1988 بووە.
3-ئەنفالی ناوچەكانی گەرمیان لە 7 تا 20 نیسان ساڵی 1988.
4-كۆیە و كەركوك لە 3 تا 8ئایاری 1988 .
5 و 6و 7ئەنفالی خۆشناوەتی و باڵەكایەتی لە 15 ئایار تا 26 ئابی 1988.
8-ئەنفالی ناوچەی بارزان لە 25 ئاب تا 6ئەیلول 1988.
كەیسی سێەم /كەیسی بەرزانیەكانە: كەتێیدا لە ساڵی 1983 نزیكەی هەشت هەزار كەس لە گەنج وپیاوی بەرزانی كوژاون بۆ چاو ترساندنی كۆمەڵگای كوردی بۆ چونە نێو خزمەتی سەربازی .كەیس كەیسی چوارەم/كەیس كوردە فەیلیەكانە دوای ئەوەی بەزۆ ر كوردە فەیلیەكان دەنرێنە ئێران لە سنوری ئەو وڵاتە و دوای كوشتنی ژماەرەیەكی زۆریان لە ساڵی 1980 دەستی پێیكرد.
كەسی پێنجەم/ كەیس گەرمیان ، ئەو شارەی كە بەناوی( داودە) هێزەكانی عێراق لە ساڵی 1988 جینوسایدیان تێدا ئەنجام داوە.
جگە مانە هەزارەها دۆكیومێنتی دی لەلایەن كۆمپانیای ئیمی لیی وەرگێڕاوە بەزۆری لەلایەن ئەو كەسانەی خزموتی سوپایان هەبووە ، لە هێزەكانی عێراقدا و وەك وەرگێڕ كاریان كردوە.

ئەگەربێت و بە فەرمی ئەمەریكا دانپێدانی جینۆ سایدی كورد بكات ، ئەوا دە توانرێت سەرجەم بەڵگەكان لە مۆزخانەی هۆلۆكۆست لە واشنتۆن دابنرێت.

سەر چاوەكان:
1-http://www.delmartimes.net/
2013/11/11/carmel-valley-company-translates-classified-documents-on-halabja-chemical-attack/
2-http://www.journalscene.com/article/20131122/SJ01/131129817

درێژە (2)

بۆچوون