Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/10 11:27
نوسەر: جینۆسایدی کورد

شوێنی رووفاتی 150 ئەنفالكراوی هەڵەبجە ئاشكرا دەكرێت

كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە شوێنی ژمارەیەك رووفاتی هاووڵاتی شارەكەیان ئاشكرا دەكات، داواییەكیش ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات بۆئەوەی رووفاتی ئەو كەسانە بۆ هەڵەبجە بگەڕێنێتەوە .
لوقمان عەبدولقادر بەرپرسی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەوبارەیەوە لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت: “دوای كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی بەعسەوەو ئاوارەبوونی خەڵكی ئەو شارە، پاش چەند مانگێك ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی ئەو شارە گەڕانەوە بۆ شارەكەیان، بەڵام لەلایەن حكومەتی بەعسەوە گوازرانەوە بۆ چەند شوێنێك‌و ئەنفالكران”.
وتیشی: “زانیاریمان كۆكردوەتەوە كە دوو هەزار و 500 كەسی خەڵكی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی بەعسەوە دوای كیمیابارانكردنی شارەكە، لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەڵەبجەو ئەنفالكراون، بەڵام حكومەتی بەعس دەستگیریكردوون‌و بۆ چەند شوێنێكی جیاجیا گواستنیەوەو ئەنفالیكردن”.
بەرپرسی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئێستادا زانیارییان دەستكەتووە لەبارەی رووفاتی 150 كەس لەو هاووڵاتیانەی هەڵەبجە كە ئەنفالكراون‌و دەڵێت: “شوێنی ئەو 150 كەسە كە كراون بە ژێر خاكەوە ئاشكرابووە كە لە نوگرە سەلمانی باشووری رۆژئاوای عیراقەو دواتر كراون بەژێر خۆڵەوە، ئێستا شوێنی رووفاتی ئەو 150 هاووڵاتییەی هەڵەبجە دەزانین”.
لەوبارەیەشەوە ئاشكرایكرد، كە داوایان لە حكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی شەهیدان كردووە بۆئەوەی كاربكەن بۆ هێنانەوەی رووفاتی ئەو هاووڵاتیانەی هەڵەبجە كە ئەنفالكراون.
بۆچوون