Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/15 9:24
نوسەر: جینۆسایدی کورد

كۆڕنۆلۆژیای جینۆسایدی كورد

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كورته‌ی پڕۆژه‌یه‌كی فراوان و گه‌وره‌ تره‌ به‌ هیوام بتوانم ده‌وڵمه‌ندی بكه‌م و ئێوه‌ش هاوكار بن .
15-5-1988 ئه‌نفالی سماقولی ، بالیسان ،شه‌قڵاوه‌و ده‌شتی هه‌ولێر ، قۆناغه‌كانی 5و6و7
31-7-1983جینۆسایدی به‌رزانیه‌كان
9-8-1988كیمیا بارانی گونده‌كانی بادینان
25- 8 -1988قۆناغه‌كانی هه‌شته‌می ئه‌نفال
5-9-1988ئه‌نفالی بناری قه‌ندیل
9-6-1988لێبوردنی درۆزنانه‌ی به‌عس كه‌ تاڵه‌بانی نه‌گرته‌وه‌
30-12- 2006 له‌ سێداره‌ دانی سه‌دام حوسێن
5-4-1980 ده‌ركردنی كورده‌ فه‌یلیه‌كانی به‌غدا
9-4-1988ئه‌نفالی سێ‌
11-4-1988راپه‌ڕینی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ
14-4-1988 رۆژی كۆكردنه‌وه‌ی قوربانیان له‌ چه‌ندین چوێن ” قادركه‌ره‌م ، قه‌ره‌تامۆر ، گه‌رمیان “
16-4-1987 كیمیابارانی شێخ وه‌سانان و دۆڵی خۆشناوه‌تی
24 -4-1974 بۆردومانی قه‌ڵادزێ‌
26 -4-1974 بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌
3-5-1988ئه‌نفالی 4 شێخ بوزێنی و شوان و قه‌ڵاسێوكه‌ و ته‌قته‌ق .
5-5-1988 ئه‌نفالی گوندی جه‌له‌ مۆرد
31-8-1996هاتنی سوپای به‌عس بۆ پایته‌ختی كوردستان
7-1-1989به‌ستنی كۆنگره‌ی له‌ پاریس سه‌باره‌ت جینۆسایدی گه‌لی كورد
25-1-2010 بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی
8-2-1963 هاتنی قه‌ومیه‌كان بۆ سه‌ركورسی ده‌سه‌ڵات
21-2-1988 یه‌كه‌مین قۆناغی ئه‌نفال بۆ دۆڵی جافه‌تی و سه‌رگه‌ڵو به‌رگه‌ڵو
6-3- 1975 رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر
16-3-1988 كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
18-3-1988 ئه‌نفالكردنی دۆڵی جافه‌تی
22-3-1988 ئه‌نفالی دوو قه‌راخ
1-4-1988 ئه‌نفالی دوو سه‌نگاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری
29-3-1987 به‌ بڕیاری 160ی به‌عس عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بوبه‌ به‌رپرسی ده‌فته‌ری به‌عس له‌ كوردستانی باشور.
3-6-1987 عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بڕیاره‌ 6 خاڵیه‌كه‌ی ده‌ركرد وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ژماره‌ی بڕیاره‌كه‌ ” 28-3650″
19-6-1947 چوار ئه‌فسه‌ره‌كه‌ له‌ سێداره‌ دران ” خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم ، محه‌مه‌د قودسی ، مسته‌فا خۆشناو ، عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز “
22-10-1963 لیوای یه‌رموكی سوری به‌ سێ‌ هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ بۆ هاوكاری عیراق و لێدانی كورد هاتن و توشی شكست بوون .
2-4-1965 سوپاكه‌ی عارف په‌لاماری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری داو زیاتر له‌ 100 كه‌س شه‌هیدكران .
17-8-1963 سوپاو حه‌ره‌س قه‌ومی په‌لاماری گوندی فه‌رقانیان داو 9 كه‌سیان شه‌هیدكردو چه‌ندكه‌سێكیان برینداركردو چه‌ند گوندێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان سوتاندو تاڵانكرد .
24-6-1923په‌یمانی لۆزان ، په‌یمانی په‌شیمانبوونه‌وه‌ له‌ سیڤه‌ر
16-7-1979 سه‌دام ببوبه‌ حاكمی ئێراق
30-7-1983 جینۆسایدی بارزانیه‌كان له‌ قوشته‌په‌ كه‌ رۆژی دواتر سه‌رجه‌م پیاوه‌كان له‌ 13 ساڵی تا 70 ساڵی راپێچكران .
رۆژی 14-8-2007 دوو ته‌فینه‌وه‌ی گه‌وره‌ گرعوزێروشیبا شێخ خدری كرده‌ ئامانج و 312 شه‌هیدو 700 برینداری لێكه‌وته‌وه‌ .
رۆژی 3-8-2014داعش په‌لاماری شه‌نگالی داو له‌و په‌لاماره‌دا 5 هه‌زار هاوڵاتی ده‌ستگیر كران و 3000 هه‌زار شه‌هید بوون ، له‌ناو گیراوه‌كاندا نزیكه‌ی 2000 دوو هه‌زار ئافره‌تی ته‌مه‌ن 15 بۆ 35 ساڵ هه‌بوو.

بۆچوون