Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/15 15:08
نوسەر: جینۆسایدی کورد

وێنەکان کاریگەربوون

عومەر مەحمەد

لە یادەوەری 28 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا رۆژی ١٤/٤/٢٠١٦ دوو پێشانگای دیكیۆمێنتەری ئەنفال لەزانكۆی گەرمیان‌ وهەما رۆژیش لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە لە شاری سلێمانی لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی رۆشنبییری لاوانی تانجەرۆ لەلایەن سمکۆ سابیر وجەلال هەزارکانی کرانەوە.
پێشانگاکە بریتی بوون لە فۆتۆی یادەوەری ئەنفالکراوان ئەگەرچی کارێکی هەژارانە بوو لە روی مادییەوە بەڵام لەباری مەعنەوییەوە دەوڵەمەندو هەلگری هەزاران واتاو وەلامدەرەوەی تۆمەتەکانی بەعس و بێباکی دەسەڵاتی کوردیش بوون، بەعس کە دنیای نیودەوڵەتی چەواشەکردبوو بەوەی ئەوانەی ئەنفالکراون بەکرێگیراوی ئێرانی بوون ، پێشانگاکەی سمکۆ سابیر کە بریتی بوو لەوێنەی ئەوکەسانەی لە گوندەکانی خۆیاندا بەرلەتاوانی ئەنفال بە کامێرای هاکەزایی گیرابوون، زۆر بەئازار بوون، کاتێک لە ناوویاندا زۆربە یاخود هەموویان ئەنفالکرابوون.. سمکۆ پێی گوتین: ئەگەر کورد لەکارکردن بێت بۆ ئەنفال بەهەژاریش بێت کاردەکرێت، بەپێشانگاکەی پێی گوتین: ئەوانەی لەگەرمیان ئەنفالکران بەکرێگیراوی ئێرانی نەبوون بەڵکو ئەم منداڵە جوان وبێگوناهانە بوون ئەم ژن وپیاوە بێجەکانە بوون کە لەنێوکێلگەو مەزراکاندا سەرقاڵی کشتوکاڵ وئاژەڵداری بوون .. ئیدی با بپرسین هەر بەراست مندال دەبێتە شۆرشگێر؟ دەبێتە خائین ؟ ئەوە چ درۆیەکی گەورەی سەدەی بیستەم بوو ؟
جەلالی هەزارکانیش بە پێشانگاکەی کە تایبەت بوو بە وێنەو نامەکانی شیخ هەزار کانی پێیگوتین کێ قارەمانی ئەنفال پێنازانێ بابێت لێرە قارەمان ببینێت.. شێخ حسین ئەو پیاوە بوو لە ئەنفالدا گوتی : نا من ئازادیم بەتەنیا ناوێ یان هەموومان یان هیچمان . ئەو کاتێک لە قۆرەتوو دەرگایان بۆکردەوەو بەعسیەکان گوتیان فەرموون خۆت وژن وکورەکانت ئازادن برۆن بۆ کەلار ئەو گوتی : نا یان هەموو خەلک لەگەل من ئازاد بکەن یان کەسمان . ئیدی نە بەعسیەکان بە داوای شیخ حوسێن قایل بوون ونە ئەویش بە داوای بەعسیەکان قایل بوو . لەگەل هەژارانی گەرمیان ئەنفالکران وتەکیەکەی هەزارکانیش بەبێ شێخ ودەروێش مایەوەو دواتر ئەویش وەک هەر خانوویەکی گوندەکانی گەرمیان بەرکەڵبەی شۆفلەکان کەوت ولەگەڵ زەوی تەختکرا .

عومەر مەحمەد

عومەر مەحمەد

13010600_1073791409343550_6431649065659599546_n 13015282_1073791412676883_5532368753796071058_n

بۆچوون