Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/18 9:16
نوسەر: جینۆسایدی کورد

زانكۆی ئیشق و دێكۆمێنتكردنی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18-4-2016 زانكۆی ئیشق “كۆلێژی زانستە رامیارییەكان” بەهاوكاری رێكخراوی ئەنفالەكان و لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، مەراسیمێكی شایستەی بۆ دێكۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكانی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفالی گەلی كوردو كوردستان رێكخست.
كاتژمێر 10 و بە سروودی “ئەی رەقیب” مەراسیمەكە دەستی پێكرد، پاشان ووتاری پرۆفیسۆر دكتۆر ئەحمەد سەرۆكی زانكۆو دكتۆر حوسێن راگری كولێژی زانستە رامیارییەكان و زەمەن عەبدە سەرۆكی رێكخراوی ئەنفالەكان و ئەیاد كاكەی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان پێش كەش كران، كە هەرەیەكەیان لە ووتارەكانیاندا جەختیان لەسەر گرنگی پڕۆژەی بە دیكۆمێنتكردنی بەڵگەنامەكانی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال لە زانكۆی ئیشق كردەوە.
هەر لەچوارچێوەی مەراسیمەكەدا، پێشانگایەكی تایبەت بە وێنەی قوربانیەكانی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال كرایەوە، كەچەندین وێنەی تاوانەكانی لە خۆگرتبوو.
شیاوی وەبیرهێنانەوەیە، بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی كوردستان لە زانكۆیەكی ئەهلیدا بەڵگەنامەكانی تاوانەكانی جینۆسایدو ئەنفال، دیكۆمێنت بكرێت و هەوڵبدرێ‌ ببێتە سەرچاوە لەبەردەستی خوێندكاران بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن.
تەها سلێمان بەرێوەبەری دەزگای لێكۆڵینەوە بۆ جینۆسایدو ئەنفال، بۆ جینۆساید كورد وتی: ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە دەگمەنەكان و پێویستە هەموو زانكۆكانی كوردستانی چاوی لێبكەن و جێبەجێی بكەن، بەتایبەت زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی دهۆك و زانكۆی رانیەو زانكۆی سۆران و زانكۆی چەمچەماڵ و زانكۆی گەرمیان و زانكۆی كۆیەو تەواوی زانكۆ ئەهلیەكانی تری كوردستان.

٢٠١٦٠٤١٨_١٠١٠١٧ - Copy ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤٠٩ ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤١٩ ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤٢٦ ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤٣١ ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤٤٦ ٢٠١٦٠٤١٨_١١٠٤٥٣

بۆچوون