Naxsh Bannar Ad

جینۆساید كورد
2016/04/18 15:24
نوسەر: جینۆسایدی کورد

گروپە تیرۆریستەکان و ئەنەکەسە دان بە تاوانێکی گەورە دادەنێن!.

ئەمەی خوارەوە ، بەڵگەیەکی رەسمی ‘ جیش الاسلام ‘ ە کە سەر بە ئیتلافی سوریی و ئەنەکەسەیە ، تیایدا هاتووە کە چەکی کیمیاویان لە دژی خەڵکی کورد لە شێخ مەقسود بەکاربردووە، ئەم دانپیانانە بە تەنها بەسە بۆ ئەوەی ئەو تیرۆریستانە تاوانباربکرین بە کۆمەڵکوژیی کە بەشێکی سەرەکی گروپە تیرۆریستەکانی سەر بە ئیتلاف و ئەنەکەسە لە تەک داعش و جەبهەتولنەسرە و ئەحرار الشام ، پێکدەهێنن.
ئەو چەکە قەدەخەکراوە لە تورکیاوە لەلایەن ئاکپارتییەوە دراوە بەو گروپانە بۆ کۆمەڵکوژی کوردان ، بەڵگەکانی ئەو پێدانە ، روسیا بە رەسمی بلاویکردەوە و پێشکێشی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کردووە ، ئەمە سەرباری ئەو بەڵگانەی کە دەیەها مێدیای ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا بلاویان کردۆتەوە.
بەکاربردنی ئەم چەکە لە لایەن چەتەکانی ئەردۆگان لە کاتێکدایە کە لە باشوری کوردستان ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و دەڤەرەکانی دیکە دەکرێتەوە کە کاتی خۆی سەددام بێ تەردود لە دژی کوردان بەکاری بردووە.
ئەردۆگان بە قەد سەددام بەڵکو زۆر زیاتریش تاوانبارترە لە کۆمەڵکوژی کوردان، لە رۆژئاڤا و باکوری کوردستان بە چەکی قەدەخەکراو.

*لە ئاكاونتی كاك نیاز حامید وەرگیراوە

*لە ئاكاونتی كاك نیاز حامید وەرگیراوە

*لە ئاكاونتی كاك نیاز حامید وەرگیراوە

بۆچوون